دامەزراوەی رۆیا خۆی بە خۆشحال دەزانێت جارێکی تر دەرفەتی بەرزکردنەوەی هونەر و کولتوری عێراقی پێ درا لە پلاتفۆرمی نێودەوڵەتی بینال ( دوو ساڵ جارێک).
دامەزراوەی رۆیا رایدەگەێنێت بەرێزان ‘ تامرا چەلەبی’ و ‘ پاولۆ کۆلۆمبۆ’ وەکو بەرپرسانی مۆزەخانەی ژووری میللی عێراقی لە ٥٧ ئەمین شانۆگەری بینالی ڤێنیس دا.
دامەزراوەی رۆیا خۆشحالە بەرێزان ‘ تامرا چەلەبی’ سەرۆک و دامەزرێنەری رۆیا و ‘ پاولۆ کۆلۆمبۆ’ راوێژکاری هونەری لە مۆزەخانەی ئیستانبولی هونەری مۆدێرن، وەکو بەرپرسانی مۆزەخانەی ژووری میللی عێراقی لە ٥٧ ئەمین شانۆگەری بینالی ڤێنیس لە ١٣/مەی – ٢٦/نۆڤەمبەری ٢٠١٧ بەشداردەبن.

پیشانگاکە، ‘ئارکیاک’، لە دووانەیی و گرژی لە چەمکی سەردەمی کۆن دەکۆڵێتەوە، کە نوێنەرایەتی هەردوو ئایدیای سەرچاوەی سەرەکی دەکات، کە دێرینە و قووڵایی ناو مێژووە، و هەروەها ئایدیای شتی ماوە بەسەرچوو کە ئیتر بە کار نایەت. پیشانگاکە ئاماژە بەو تێگەیشتنە دووانەییەی دیمەنی جوانی عێراق دەکات کە ‘ئارکیاک’ دەتوانێت راستەوخۆ وەسفی میراتی کۆلتورو جوگرافی کۆن و ناسنامەی سیاسی هاوچەرخی ناسک بکات.
پیشانگاکە بەرهەمی دووساڵی گفتوگۆیە لە نێوان چەلەبی و کۆلۆمبۆیە و هەروەها ئاسەواری کۆنی هەرێمی لە گەڵ کارەکانی ئێراقی مۆدیرنیزم و لێژنە نوێیەکان پیشان دەدات لە لایەن ئەو هونەرمەندە ئێراقیانەی کە لە عێراق و لە شوێنەکانی تر دەژین.
‘ئارکیاک’ دەبێتە سێیەم بۆنە کە دامەزراوەی رۆیا داوای لە ژووری عێراقی لە ڤێنس کردوە. ئەمە لە دوای سەرکەوتنی هەستیاری ‘ جوانی شاراوە’ دێت، کە رۆیا داوای لێکرا بۆ چاپی ٥٦ئەمین شانۆگەری بینال لە ساڵی ٢٠١٥ و لە ئێستا دا لە نمایش کردنە لە S.M.A.K ( مۆزەخانەی هونەرە هاوچەرخەکان) لە جێنت، بەرلین.

Download Curator Announcement