لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٦ دا هونەرمەندی بەڕەچەڵەک بەلجیکی فڕانسیس ئەڵایس گەشتێکی بۆ وڵاتی عێراق ئەنجامدا،ئەم گەشتە لە لایەن ڕێکخراوی روئیاوە رێکخرا بوو، و هونەرمەند فرانسیس ئەلایس لەم گەشتەیدا هەڵسا بە ئەنجامدانی وۆرک شۆپێک بۆ هونەرمەندانی عیراق لە شاری بەغداد هەروەها سەردانی خێوەتگای ئاوارەکانی کرد لە باکوری وڵات. لەدوای ئەم گەشتەیدا لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٦دا بەهاوکاری بەتالیۆنێکی ساربازی کورد و لە سەروبەندی هێرشە سەربازیەکانی ئازادکردنی شاری مووسڵدا هەڵسا بە ئەنجامدانی سەردانێکی نائاسایی بۆ بەرەکانی پێشەوەی جەنگ لەم شارەدا. کارێکی هونەری دامەزراندنی ئەم هونەرمەندە کە پشت بە ئەزموونی ئەو دەبەستێت لە مووسڵ لە بەشی وڵاتی عێراق لە(٥٧) ەمین بیناڵی شاری ڤینیسیادا نماییش کرا.

ئەمەی خوارەوە کۆپلەیەکە لە گفتوگۆیەک لە نێوان هەریەک لە هونەرمەند فڕانسیس ئەڵایس و خاتو تامارا چەلەبی (سەرۆکی رێکخراوی روئیا) کە لە دوو توێی چەند دانیشتنێکدا ئەنجامدرا و گفتوگۆکە تایبەت بوو بە رێگای دهۆک بۆ هەولێر. دەقی تەواوی چاوپێکەوتنەکە لە بڕۆشورێکدا بڵاوکراوەتەوە هەروەک کە بەردەستیشە لە بەشی وڵاتی عێراق.

IMG_0152

وێنە: هەریەک لە خاتو تامارا چەلەبی و فڕانسیس ئەڵایس چاویان دەکەوێت بە پیاوێکی ئایینی یەزیدی لە پەرستگای لالش، ئەم پەرستگایە یەکێکە لە پیرۆزترین پەرستگاکانی ئایینی یەزیدی. وێنە: ئاکام شێخ هادی/ رێکخراوی روئیا.

تامارا: ئایا دەکرێت هونەر ببێتە هۆکار و پاڵنەرێک بۆ چاکبوونەوە و ئاشتەوایی؟ ئێوە لەم رووەوە چۆن بیر لە ڕۆڵ وکاریگەری هونەر دەکەنەوە؟

!فڕانسیس: من هەمیشە ئەم پرسیارە لە خۆم دەکەم

تامارا: من هەمو رۆژێک ئەم پرسیارە لە خۆم دەکەم؟

فڕانسیس:من وابیر دەکەمەوە کە تەنها لە رێگەی ئەنجامدانی ئەم کارەوەیە کە تۆ وەڵامەکە وەردەگریتەوە. برادەرێکم لە ئەفغانستان پێی وتم، ” تۆ ئەنجامی دەدەیت، تۆ هەڵەیت؛ تۆ ئەنجامی نادەیت، تۆ هەڵەیت.” ئەمە ئەو هاوکێشە تراژیدیە یە کە دەبێ ئێمە دەست و پەنجەی لەگەڵدا نەرم بکەین. بەڵام هەڵوێستی من ئەوەیە کە ئەمە هەمیشە شایستەی گولەیەکە. سەیرکە ئایا لە ئێستادا ئێمە دەتوانین گەواهی بدەین لەسەر ڕووداوێکی کارەساتبار لە رێگەی خەیاڵەوە، یان لە رێگەی هۆنراوەوە، بۆ ئاماژەدان بە گەواهیە پرئازارەکەی ئەدۆرنۆ(“بۆ ئەوەی شێعرێک بنووسێت دوای ئەوەی ئاوشفیتز بەربەریە”-( “To write poetry after Auschwitz is barbaric)؟ هیچ زەمانەت و دڵنیاییەک بۆ سەرکەوتن لە ئارادا نییە. لە وڵاتی مەکسیکدا خەڵک دەڵێن(, lo que importa es lo que logras) واتە هەر ئەوە گرینگە کە تۆ بەدەستی دەهێنیت، بەڵام دوای ئەمە جارێکیتر ئەم دەستکەوتەی کە تۆ پێشبینیت دەکرد زۆر بەدەگمەن روودەدات… گەربمانەوێت ئاماژەبە بەکەیسێکی تایبەت بکەین: کاتێک ئێمە پڕۆژەی جوڵانی گردێکی لمینمان ئەنجام دا لە لیما بەهاوکاری لەگەل چەند سەد قوتابیەک کە لە گەڵ شۆڤڵەکاندا بوون…کاتێک کە چوینە لوتکەی گردی لمەکە دوای زەحمەتی و سەرکەوتنێکی زۆر، لەناکاو لەم لوتکەوە بۆمان دەرکەوت کە ئێمە دەتوانین دەریاکە تەنها چەند میلێک دورتر ببینین. ئەو لەناکاو دەرکەوتنە هەستی خەیاڵێکی بەکۆمەڵی دروستکرد بۆ یەکەم جار و بۆ جاری دووەمیش هەستێکی لەخۆبایی بوون.دواتریش ئامێزانبوون و هاوکاریەکی تەواو.

Outside the old Yezidi village of Sina.

وێنە: لەدەرەوی گوندێکی کۆنی یەزیدیەکان لە سینا. وێنە: ئاکام شێخ هادی/ رێکخراوی ڕوئیا.

Resident of Camp Shariya, the largest IDP camp in Iraq, shows Francis Alÿs a traditional clay oven. Photo: Akam Shex Hadi/Ruya Foundation.

وێنە: نیشتەجێیەکی کەمپی ئاوارەکانی شاریا، گەورەترین کەمپی ئاوارەناوەخۆییەکانی عێراق، کە تەندورێکی قوڕی خۆماڵی و کۆن نیشانی فڕانسیس ئەڵایس دەدات.

Outside a school at Camp Kabarto. Photo: Akam Shex Hadi/Ruya Foundation.

وێنە: لەدەرەوەی قوتابخانەیەکی کەمپی ئاوارەکانی کابارتۆ، وێنە؛ ئاکام شێخ هادی/ رێکخراوی ڕوئیا.

تامارا: هەولێر

فڕانسیس: جارێکیتریش گەڕانەوە بەکردەیی.

تامارا: ئایا ئەمە بەشێکە لە ئەدێرنالینۆتۆریزمی تایبەت بە تۆ؟

فڕانسیس: (بەپێکەنینەوە) لەوانەیە، ئەمەیە کە دەتخاتە نێو داهێنانێکی سەرکەوتو ئامێزەوە، وادەردەکەوێت کە عەقڵ و هۆشی من لە ساتەوەختەکانی نائارامیدا باشتر کاردەکات. وتەیەکی کلاوس فیتز هەیە کە دەڵێت “سەرەڕای ئەوەی کە هەمیشە بیرو هۆشمان مەیلی روونی و دلنیایی دەکات، کەچی زۆربەی جار سروشتی ئێمە نائارامیەکی سەرنجڕاکێش دەدۆزێتەوە. بیرکردنەوە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو، فێریکردم کە چەندە هەڵەبوومە بۆ ڕاگەیاندنکارێک!

تامارا: ئایا پێشتر واڕێکەوتوە کە هەڵەبووبیت بۆ رۆژنامەنووسێک؟

فڕانسیس: لە ڕاستیدا نەخێر

تامارا: ئایا ئەمە ئەوەشت پێناڵێت کە خەڵک لێرەدا چ شتێک ئەزموون دەکەن و دەبینن؟ زۆر جێگای سەرنجدانە کە ئەمە تەنها شتە کە ئەوان بەهۆیەوە بیر لە بوونی تۆ لێرە بکەنەوە. تۆ لەگەل کامیڕایەکەوە لێرەیت. ئەمەش بەهەمان شێوە پێت دەڵێت کە کێ دێتە ئێرە. ئەوان ناتوانن بیر لە هونەرمەندێک بکەنەوە.

فڕانسیس: ئەمە ڕاستە، من ئەوە دەبینم، کاتێک کە سەیری سەرنج و تێبینیەکانم دەکەم، لەگەڵ ئەم هەموو پارچانە لە گەواهیانەی کەنووسراون، زۆر دوورن لەوەی کە سەرنجی هونەری بن! لەوانەیە گەر من لەگەڵ هەڵگر و فڵچەی نیگارکێشان بهاتمایە ئەوا شتەکە جیاوازتر دەبوو. جاری داهاتو.