ڕێکخراوی روئیا بەخۆشاحاڵیەوە زانیاری زیاتر ڕادەگەیەنێت سەبارەت بە بەشی وڵاتی عێراق لە پەنجاوحەوتەمین فیستیڤاڵی هونەری ڤینیسیا لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٧. پێشانگای ” كۆنینە” هەڵدەستێت بەنماییشکردنی کارەهونەریەکانی هەشت کەس لە هونەرمەندە نوێ و هاوچەرخەکانی وڵاتی عێراق لە دوتوێی گفتوگٶیاندا لەگەڵ ‌چل پارچە شوێنەواری کٶنی عێراقی کە لە مۆزەخانەی وڵاتی عێراقەوە هێنراون و مێژوەکەیان دەگەرێتەوە بۆ شەش هەزار ساڵ لەوەوپێش، کە لە چاخی بەردینەوە درێژدەبێتەوە تاکو سەردەمی نوێی بابلیەکان. زۆربەی ئەم شوێنەوارە کۆن و مێژوییانە هیچ کاتێک عێراقیان بەجێنەهێشتوە جگە لە هەندێکیان نەبێت کە لە پرۆسەی ئازادکردنی عێراق دا لەساڵی ٢٠٠٣ لە مۆزەخانەی نیشتیمانی عێراقدا بەتاڵان بران و لەم دواییان گەڕێندرانەوە. پێشانگاکە هاوکات دەبێت لەگەڵ کارێکی رۆشەنبیری هونەری نوێ لەلایەن هونەرمەندی نێودەوڵەتی بەرەچەڵەك بەلجیکی ‘فڕانسیس ئەڵایس’ لە سەر بابەتی هونەرمەند و جەنگ. پێشانگای ” کۆنینە” دەبێتە سێیەمین بۆنە(چاڵاکی هونەری) کە تیایدا رێکخراوی روئیا بانگهێشت کراوە بۆ نماییشکردنی بەشی وڵاتی عێراق لە فیسیفاڵی هونەری ڤینیسیادا.

سنوردارێتی وبەرتەسکی زاراوەی “کۆنینە”لە بوونی فرە ڕێچکەیی گەرانەوەی ئەم زاراوەیەدایە بٶ دێرینی و سادەیی و سەرەتایی بوونی هەروەها بۆ ئەوەی کە لە ئێستادا لە دەرەوەی سنوری بەکارهێناندایە. پێشانگاکە هەڵدەستێت بە پوختکردنەوەی ئەم بەرتەسکیەی زاراوەکە بۆ جەختکردنەوە لە سەر پەیوەندی راستەوخۆی زاراوەکە بە وڵاتی عێراقەوە، ئەم وڵاتەی کە دەتواندرێت بگوترێت کە واقیعە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و ئیداریەکەی بە ئەندازەی کولتور و میراتە د‌ێرینەکەیەوە کۆ‌نە. پێشانگاکە بەهاوبەشی لە لایەن هەریەک لە خاتو تامارا چەلەبی (سەرۆکی رێکخراوی روئیا) و بەڕێز پاولۆ کۆلۆمبۆ(ڕاویژکاری هونەری مۆزەخانەی ئیستەنبۆڵ) ەوە سەرپەرشتی دەکرێت. ئەم سەرپەرشتیارانە سەبارەت بە پێشانگاکە وتویانە کە:

” لە گەڕان بەدوای میراتی هونەری عێراقدا هەر لە سەردەمی چاخە بەردینەکانەوە تاکو ئێستا ، چەمکی “کۆنینە”ش دەست دەکات بە گەران و لێکۆڵینەوە لەم ڕێگە جیاوازانەی کە مێژووی کۆنی عێراق بەهۆیەوە کاریگەری خۆی داناوەتە سەر زمانە بینراوە نوێ وهاوچەرخەکانی، و ئەمەش لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی هەلەکان و ئەو کۆت وبەندانەی کە دەخرێنە بەردەم نەتەوە لەڕێگەی میراتە گەورە و کۆنەکەیەوە، ئەویش لە سیاقی واقیعێکی لەرزۆک لێک هەڵوەشاوەی وەکو ئەمرۆدا.”

لە نێو پێشانگاکەدا نزیکەی چل بابەتی شوێنەواری و دێرین نماییش دەکرێن، کە دەگەڕێنەوە بۆ دوای سەردەمی مێژوویی (حەلەف) (٦،١٠٠-٥،١٠٠ پێش زایین) هەروەها بەرلە سەردەمی مێژوویی پارثەکان لە ماوەی (٢٤٧ بەر لە زایین، – ٢٢٤ی زایینی). پارچە شوێنەواریەکان لە بەرد، شوشە، کوپ و گۆزەی دروستکراو لە قوڕ و ستامپی مۆرکردن، تابلۆکانی خەتی مسماری، کەلوپەلی پزیشکی، ئامێری مۆسیقی، پەیکەری ئاژەلان، خوداکان، خەڵک و بەلەمەکان، هەروەها کەرەستەو کەل و پەلی بەکارهێنانی ڕۆژانەی وەک دۆلکە، ‌بێژینگ و یاری منداڵان. هەندێک لەم کەرەستەو کەل و پەلانە لە ساڵانی ٢٠٠٨ و ٢٠١٠ دا لەچەند ناوچەیەکی جیاوازی جیهانی وەک سوریا و هۆلەندا و ولاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکاوە لە رێگەی پۆلیسی نێودەوڵەتیەوە گەڕێندرانەوە بۆ مۆزەخانەی عێراق. لە نێویاندا ئامێری کێشانی قورسایی بەردی بابلی تێدابوو کە لە شێوەی کۆتر بوو هەروەها پەیکەری قوڕین کە وامەزەندە دەکرێت خودای پیت و بەرەکەت بێت و مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ ٦٠٠٠ ساڵ بەر لە مێژوو. پارچە شوێنەواریەکان لە لایەن سەرپەرشتیار خاتو تامارا چەلەبیەوە هەڵبژێردراون بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێز قاسم حوسێن ڕەشید بەڕێوەبەری بەشی شوێنەوار لە مۆزەخانەی عێراقی و تیمەکەی هەروەها شوێنەوار ناس خاتوو لەمیا گەیلانی.

یەکێکیتر لە لایەنە شاردراوەو ناوازەکانی ئەم پێشانگایە بریتیە لە گرێبەستی منال لە ئەستۆ گرتن.( contract of adoption) کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بابلیەکان، ئەمەش بۆخۆی شتێکی گرینگە، لە بەر ئەوەی هەریەک لە تابلۆکەو زەرفەکەی وەک خۆیان ماونەتەرە بێئەوەی هیچ زیانێکیان بەربکەوێت. جگەلەمانە کۆمەلێک ستامپی مۆری دۆزراوەش نماییشکراون، کە لەلایەن شاهید و گەواهیدەرەکانەوە بەکاردەهێندران بۆ ئەوەی ناوەکانیان تۆمار بکەن. یەکێکیتر لە نماییشکراوە ناوازەکان بریتیە لە ستامپێکی مۆرکردنی لولەکی سەردەمی ئەکەدیەکان کە وێنای سێ نیگاری وەک یەکی گلگامێش دەکێشێت هەروەها تێکستێکی قوڕی لولەیی قوتابخانەیی سەردەمی بابلیەکان، ئەوسا ئەم تێکستە لولەکیە قوڕینە بەکاردەهێندرا بۆ فێرکردنی نووسین.

پارچە شوێنەواریەکان ڕێگە بۆ پیشانگاکە خۆشدەکەن لێکۆڵینەوە لە كۆنێتی بکات وەک گەواهی و ئاماژەیەک بۆ ئەو بابەتە جیهانیانەی کە بەر لە هەرشارستانیەتێکیشدا هەبوونە. سەرپەرشتیارانی پێشانگاکە حەوت لەم بابەتانەیان هەڵبژاردوون کە دەتواندریت هەر کارێکی هونەری هاوچەرخ لە گۆشەنیگای یەکێک لەم بابەتانەوە لێی بڕواندریت. بابەتەکانیش ئەمانەن: ئاو، زەوی، راوکردن، نووسین، مۆسیقا، ململانێ و کۆچکردن. سەرجەم کارەکان لە دیزاینێکی شوشەیی تایبەتدا نماییش دەکرێن و دەبێت ڕەنگدانەوەی شێوازی نماییشی مۆزاخانەیەک بێت کە بەستراوەتەوە بە پێشانگایەکی شوێنەوار هەروەها پیادەکردنی نەخشەی سەر زەوی لە لایەن زانایانی شوێنەوار ناسیەوە. دەتواندرێت ئەمە واش لێک بدرێتەوە کە هەر نماییشێک وەک بەش یان کارێکی تاکەکەسی بخوێندرێتەوە لە نێو سداقێکی بەرفراوانتری چەمکی “کۆنینە”دا. پانتایی پێشانگاکە (بریتیە لە کتێبخانەیەکی چۆلكراو کە شوێنەوارێکی تۆمارکراوی مێژووییە و لە سەدەی نۆزدەهەمدا وەک درێژکراوەیەکی نوێی کۆشکی قووتیەکان زیادکراوە) و گوزارشتێکە لە بابەتی “کۆنینە”.
کارە هونەریەکانی هەشت هونەرمەندە عێراقیەکەش نماییش دەکرێت. لەنێو شەش لەو هونەرمەندانەی کە ئێستا لە ژیاندان، پێنجیان هەڵدەستن بە بەرهەمهێنانی کاری هونەری نوێ بۆ پێشانگاکە. زۆرێک لەو هونەرمەندانەی کە ئەمڕۆ لە عێراقدا کاردەکەن تاکو ئێستایشی لەگەڵ دابێت بەردەوامن لە پابەند بوونیان بە ستایلی جوانی کلاسیکیەوە کە تاوەکو ئێستایشی لەگەڵ دابێت لە وڵاتی عێراقەوە بەو سنورداریە ماوەتەوە و ئەمەش بەهۆی کاریگەری ئاراستە پەروەردەییەکانی ناوەڕاستی سەدەی رابردوو و هەروەها نەبوونی هیچ جۆرە ئاڵوگۆڕێکی کولتوری عێراق لەگەڵ دونیای دەرەوە لەم چەند دەیەی ڕابردوود. سەرجەم هەوڵ و کۆششەکانی رێکخراوەی روئیا بریتیە لەکارکردن لەسەر پاراستن و هاندانی ئەم هونەرمەندانەی کە توانیویانە سنورەکانی ئەم شێوازە کلاسیکیە تێپەرێنن هەورەها بوارە هونەریەکانی وەک: هونەری دامەزراندن، ڤێدیۆ و هونەری فۆتۆگرافیش هاوشان لەگەڵ هۆکارە کلاسیکسیەکانی تری وەک هونەری نیگارکێشان و هەڵکەندن نوێنەرایەتیدەکرێت. کارە هونەریەکانی هونەرمەندە هاوچەرخەکانی عێراق هەریەک لە بەڕێزان : هونەرمەند شێرکۆ عەبباس(لە دایک بووی ساڵی ١٩٧٨)، هونەرمەند سادق کەویش ئەلفەرراجی (لە دایک بووی ساڵی ١٩٦٠)، هونەرمەند عەلی ئارکادی (لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٢)، هونەرمەند لوئەی فازڵ(لە دایک بووی ساڵی ١٩٨٢)، هونەرمەند نادین حاتەم(لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٠)، هونەرمەند ساکار سلێمان(لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٩)، کارەهونەریەکانی ئەم هونەرمەندانە کارڵیکی پێدەکرێت لەگەڵ کارە هونەریەکانی دوو هونەرمەندی مێژووی نوێی عێراقی، هەر یەک لە: هونەرمەند جەواد سەلیم (ساڵانی تەمەنی ژیانی ١٩١٩-١٩٦١) و هونەرمەند شاکر حەسەن ئال سەعید (ساڵانی تەمەنی ژیانی ١٩٢٥-٢٠٠٤). وەک پێشەنگانی نەریتی هونەری نوێی عێراقی، هەریەک لە هونەرمەندان جەواد سەلیم و شاکر حەسەن ئال سەعید لەڕیزی پێشەوەی ئەم هونەرمەندانەبوون کە هەوڵیاندەدا بۆ داهێنانی شیوازێکی نوێی هونەری عێراقی لە سەدەی بیستەمدا. هەردوکیان پەیوەندیان هەبوو لە گەڵ هونەرمەندە پێسەنگە ئەوروپیەکاندا هەروەها توانیان وەڵامدانەوە و ئامێزانبوونێکی بازاڕیانەی گشتی عێراقی بۆ میراتی کولتوری کۆن و ناوازەی ئەو وڵاتە لە نێو کۆمەڵگادا دروست بکەن.

نیگارکێش و پەیکەرتاش، جەواد سەلیم، هونەرمەندێکی زۆرناسراو بوو و بەباوکی هونەری نوێی عێراقی لەقەڵەم دەدرێت هەروەها بەشێوەیەکی گشتی لەسەرئاستی ناوچەکەشدا کاریگەریێکی زۆری هەبوو. ئەو یەکێک بوو لە یەکەمین هونەرمەندانی عێراق کە لە ئەوروپادا لە بواری هونەرە جوانەکاندا خوێندی، و ئەزموونی ئەو هونەرمەندە لە قوتابخانەی هونەرە جوانەکانی سلەێید لە شاری لەندەن لە گرێساڵی سیەکانی سەدەی رابردوودا مانای ئەوەیە کە ئەو هونەرمەندە لە کارو چاڵاکیە هونەریەکانی خۆیدا هەریەک لەکاریگەریەکانی هونەری نوێی ئەوروپی لەگەڵ ئەزموونی هونەری سەرەتایی خۆی لە مۆزەخانەی عێراقدا ئاوێتەکردبوو. ئەو هونەرمەندە دەیەویست زمانێکی هونەری بازاریانەی گشتی بۆ عێراق دروست بکات. هەروەها بەوە بەناوبانگ بوو کە جۆرێک لە ئامێزانبوونی لەنێوان فۆرمە ئەبستراکتەکان و وێنەو هێما و ڕەمزەکانی وڵاتی مێسۆپۆتامیا دروست دەکرد. هەروەها مۆنیومێنتی ئازادی لە شارە بەغداد، کە خۆشی دەربڕینە بۆ شۆڕشی ساڵی ١٩٥٨. دوانیتر لە کارە هونەریە گرێنگەکانی هونەرمەند جەواد سەلیم نماییش دەکرێن، کە بریتین لە کاری هونەری مریشک فرۆش (ساڵی ١٩٥١)، کە لەدوای یەکەمین نماییشکردنیەوە لە ساڵی ١٩٥٠وە تاکو ئێستایشی لەگەڵدا بێت لە هیچ شوێنێکی گشتیدا نماییش نەکراوەتەوە.

هونەرمەند شاکر حەسەن ئال سەعید نیگار کێش، پەیکەر تاش و نووسەر بوو هەروەها قوتابی هونەرمەند جەواد سەلیمیش بوو. ئەویش بەهەمان شێوەی هونەرمەند جەواد سەلیم زۆر بە قوڵی شەیدای دۆزینەوەی زمانێکی نوێ بوو بۆ هونەری عێراقی، ئەم دوو هونەرمەندە پێکەوە گروپی نوێی هونەری بەغدایان دامەزراند لە ساڵی ١٩٥١ دا. ئەم گروپ و نوێنەرایەتی هەستی نیشتیمانی و دژایەتیکردنی ڕوو لە هەڵکشانی کۆلۆنیالیزمیان دەکرد. ژمارەیەک لە نیگارە هونەریەکانی هونەرمەند ئال سەیید کە لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو بەدواوە کێشاونی لە پێشانگاکەدا نماییش دەکرێن. ئەو هونەرمەندە لە کارە هونەریەکانیدا زۆر بە چڕی گرینگی بەخودێتی خودا داوە و دواتر گەراوەتەوە بەرەو سۆفیەت و تەجەڕود و فەنابوون لەگەڵ نووسینی عەرەبیدا. شایانی باسکردنە کە لە ساڵی ٢٠٠٣دا هاوکات لەگەڵ تاڵانکردنی مۆزەخانەی عێراقدا سەنتەری هونەری سەدامیش تاڵانکرا و گەلەریەکانی هەریەک لە هونەرمەند جەواد سەلیم و هونەرمەند شاکر حەسەن ئال سەعیدیش تاڵان کران. ئەم کردەیە بریتی بوو لە پێشێلکردنی میراتی کولتوری ناوازەی عێراق و گوزارشتە لەوەی کە سەرنجی تاڵانکاری نێودەوڵەتی تەرکیزی خۆی کردوەتە سەر کەل و پەلە شوێنەواریەکانی وڵاتی میسۆپۆتامیا، و دەتواندرێت بگوترێت بەشێکن لە میراتی کولتوری جیهانی.

پێشانگاکە هەڵدەستێت بە نماییشکردنی نزیکایەتی نێوان هونەری نوێ و هاوچەرخی عێراقی، لە رێگەی پیشاندانی ئەوەی کە ئاخۆ ئەم لێکنزیکیە چۆن چۆنی پەیوەندی نێوان هونەری نوێ و هاوچەرخ لەگەڵ كۆنینەییدا رونتر دەکاتەوە. هەریەک لە هونەرمەندان نادین حاتەم و ساکار سلێمان هەڵدەستن بە نماییشکردنی کۆمەڵەکارێکی نوێی هونەری دامەزراندن. خاڵی دەستپێکی کارەهونەریەکەی نادین حاتەم بریتیە لە ئاوێتەکردنی نێوان کولتوری خێزانەکەی و گرینگی ئاو، لە کاتێکدا کارە هونەریەکەی ساکار سلێمان بریتیە لە سەیرکردنی گرینگی خاک و پەیوەندی خاک لەگەڵ خەڵک و خودی هونەرمەنددا. خاتو نادین حاتەم هونەرمەندێکی عێراقی-ئوستورالیەو نیشتەجێی شاری بەرلینە. کارە هونەریەکەی نادین حاتەم پشت بە نیگارکێشان و پەیکەرتاشین دەبەستێت هەروەها هەندێک شتی رۆژانە پێکەوە کۆدەکاتەوە وەک ڕەنگدانەوەیەک لەسەر زمان و شوناس و نوێنەرایەتیکردن. کاری ئەم هونەرمەندە لە پێشانگاکەدا بریتیە لە گەڕانێک بە نێو نەریتەکانی کۆمەڵەی ئایینی مەندائیەکان، ئەمانە گروپێکی ئایینین لە باشوری عێراق و خێزانی ئەم خاتوونە هونەرمەندەش سەربەم گروپە ئایینیەیە. مەندائیەکان بەشێوەیەکی تایبەت یۆحەننای (معمدان) و کۆمەڵێک مومارەسە و نەریتی رۆشەنبیری پەیوەست بە ئاوەوە بەپیرۆز دەزانن. کاری هونەری دامەزراندنی خاتو نادین حاتەم بریتیە لە گەڕانێک بەنێو ئەم بابەتەدا لە دوتوێی ئەم کەل و پەل و شتانەی کە یادەوەری دایک و باوکی هونەرمەند و هەروەها یادەوەری کٶمەڵەی ئایینی مەندائیەکان دەجوڵێنن. کارەهونەریەکانی ئەم خاتونە هونەرمەندە هەندێک وێنەی ئەلبوومی خێزانەکەی و مەرەکەب و قوڕ دەگرێتە خۆی.

هونەرمەند خاتو ساکار سلێمان لە کاری هونەری دامەزراندنی خۆیدا هەڵدەستێت بە بەکار هێنانی قوڕ و بەردی چیاکانی نزیک ماڵەکەی بۆ دروستکردنی دایۆرامای جیهان بەپێی دید وتێروانینی خودی هونەرمەند. ئەمەش هاوکارە وەک تێڕامان و وردبوونەوەیەک لە سروشت و پەیوەندی هونەرمەند بەم سروشتە، وەک ئەسڵ و بنەڕەتی مرۆڤایەتی. لەکارە هونەریەکانی خاتو ساکار سلێماندا جۆرە دابڕان وتەجەڕودێک، لە سەرچاوە دووبارەبووەکانی هونەرمەند لە شیوەی بازنەیەکدا، دەبیندرێت، هەروەها پەیوەنیدشی هەیە بە سەرقاڵبوونی بیرکردنەوەی هونەرمەند بە ژن ودەنگە نەبیستراوەکەی لە نێو کۆمەڵگادا. خاتو ساکار سلێمان لە کوردوستاندا دەژێت و لە کارەهونەریەکانیدا بەزۆری جۆرێک لە ئاوێتە بوون لەنێوان تێکست و دروشمەکان لە گەڵ دامەزراندنی خاکدا دروست دەکات و هەول دەدات هەندێک شت بدۆزێتەوە کە بەهۆیەوە تەرکیز بکاتە سەر ژیانی رۆژبەرۆژی سیاسی کۆمەڵایەتی و ڕۆشەنبیری لە عێراقدا.

سێ لە هونەرمەندە هاوچەرخەکان هەڵدەستن بە نماییشکردنی کاری هونەری فیلمسازی، یەکێکیان تەرکیز دەکاتە سەر گواستنەوەی زانیاریە مێژووییەکانی عێراق، لە کاتێکدا هونەرمەندێکیتر کار لەسەر مومارەسەکردنی کاری نووسینی کلاسیکی دەکات و هونەرمەندی سێیەمیشیان تەرکیز دەکاتە سەر مۆسیقا و گواستنەوە لە وڵاتی عێراقدا. هونەرمەند سەدیق کەویش ئەلفەڕاجی هەڵدەستیت بە دروستکردنی کتێبی هونەری و ئەنیمەیشن. کاری هونەری ئەلفەڕاجی لەم پێشانگایەدا بریتیە لە تێکهەڵکێشکردنی هێلکاریەکان لەگەڵ وێنەی جوڵاو(ئەنیمەیشن) کە تیایدا لەم رێگایەدەکۆڵێتەوە کە بەهۆیەوە تیکستی کتێبە قوتابخانەییەکانی عێراق پشتی پێدەبەستن بۆ گێرانەوەی مێژووی رابردووی وڵات. ژمارەکان لە نێو فیلمەکەدا بەنێو ساڵ و سەدە و ‌هێلکاریە مێژووییەکاندا دیێن و دەچن هەروەها سەریش دەكێشن بۆ خوڕافیات و زانستی شوێنەوارناسی و سروت و نەریتە ئایینیەکان و راوکردن. ئەلفەڕاجی لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوەوە عێراقی جێهێشت، لە دوای مانەوەی لە عێراقدا بەدرێژایی شەری عێراق- ئێران، و بەردەوام بوونی لە کار و بەرهەم هێنانی هونەری. ئەو لە ئێستادا لە وڵاتی هۆڵەندادا دەژێت، بەم پێیەش سەرەرای ئەوەی کاریگەر بووە بە نەریت و تەقالیدە ئەوڕوپیەکان و بەتایبەتیش گوزارشتکارە ئەڵمانیەکان، کەچی لە کارە هونەریەکانیدا هەر پابەندە بە تەرکیزکردنە سەر وڵاتی عێراق.
بەپێچەوانەوە، فیلمەکەی لوئەی فازڵ گرینگی بە نەریتە جیاوازەکانی عێراق دەدات بۆ گواستنەوەی زانیاری نووسراو، کە ئەمە بۆخۆی مومارەسەیەکی زۆر کۆن و دێرینەو تاکو ئێستایشی لەگەڵ دابێت لە شاری بەغدای ئەمڕۆدا بوونی هەیە. نووسەرەکان هەڵساون بە درووستکردنی ئۆفیسی نووسین و کۆپیکردنەوە لە دەرەوەی بیناو باڵەخانە گشتیەکاندا بۆ ئەوەی هەڵبستن بەکاری کۆپیکردن و نووسینەوەی بەڵگە فەرمیەکان بۆ رێبواران و سەردانیکەران. فیلمەکە تەرکیز دەکاتە سەر پیاوێک کە رۆژانە سەردانی یەکێک لەم نووسەرانە دەکات، وەک هەوڵێک بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ هاوسەرەکەی کە ماوەیەکی کەم بەر لەوکات مردبوو، وەک ئاماژەیەک بۆ یەکیەتی نێوان عێراقی ئەمرۆ مێژوە کۆنەکەی وەک لانکەی سەرهەڵدانی نووسین. هونەرمەند لوئەی فازیل دانیشتوی شاری بەغدایە و لە ساڵی ٢٠٠٩ وە کار لە سەر فلیمسازی دەکات. لەوساوە هونەرمەند خەڵاتی فیستفاڵی فیلمی خەلیج و فیستیفاڵی فیلمی نێودەوڵەتی دوبەی وەدەست هێناوە.

شێرکۆ عەبباس هونەرمەندی بواری مەڵتی میدیایە کە لە بواری کاری هونەری ڤیدیۆ سازی، نواندن، تێکست ، دامەزراندندا کاردەکات. هونەرمەند شێرکۆ عەبباس لە شاری سلێمانی دادەنیشێت، بەڵام لەقتە سەرەکیەکانی کاری دامەزراندنەکەی لەلایەن خوشکەکەیەوە، بە بٶنەی چوونی بۆ ناوەندی کێنێدی لەواشنتۆن لە ساڵی ٢٠٠٣دا، گیراون، خوشکەکەی ژەنیاری ئامێری تشیلۆیە لە تێپی ئۆرکسترای نیشتیمانی عێراقدا. شاشەیەکی نماییشکردنی دووبەش هەڵدەستێت بە نماییشکردنی پرۆڤەی هاوشان لەگەڵ ئەو مەشهەدانەی کە تەصویری ئەم ڕێگایانەی گواستنەوە دەکات بۆ گەییشتن بە ئەمەریکا. گەڵێک هۆکاری گواستنەوە لە سەردانەکەدا بەکار دەهێندرێن، لەوانەش فرۆکەی سەربازی و چارەسەرکردنی بیرۆکەکانی دەشتەکیەکان. کاری هونەری دامەزراندنەکە پەراوی مۆسیقا و بەرنامە و گەلێک تۆماریتری ئەم ئاڵوگۆڕکردنە کولتوریەی، کە روویدا لە سەروەختێک پەیوەندی توند تۆڵی هەبوو بە پەێوەندی نێوان ئەم دوو وڵاتەوە. هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر عێراق لە بەهاری هەمان ساڵدا روویدا.

دواهەمین هونەرمەندی هاوچەرخی هەڵبژێردراومان بریتییە لە عەلی ئارکادی، ئەو وێنەگرێکی رٶژنامەوانیە کە لە ساڵی ٢٠١٠ ەوە کاری ئامادەکردنی رێپۆرتاژ دەکات لە سەر راستی و رووداوە تیژڕەوەکانی عێراق هەروها لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە رووی کردە ئامادەکردنی رێپۆرتاژ لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ لەو کاتەوەی کە داعش پەلاماری وڵاتی عێراقی داوە. کۆمەڵێک لە نوێترین کارە هونەریەکانی ئەم هونەرمەندە لە سەر ئۆپەراسیۆنی بەردەوامی شاری موسلی دژ بە داعش نماییش دەکرێن کە دابەشکراون بۆ سەر سێ بەش: بەشی یەکەم بریتیە لە کۆمەڵێک وێنە کە نیشانی دەدەن جەنگ چۆن کاریگەری لە سەربازەکان کردوە، بەشی دووەم پێک دێت لەم وێنانەی نیشانی دەدەن کە جەنگ چٶن کاریگەری خۆی داناوەتە سەر خاك، بەشی سێیەمی وێنەکانیش بریتین لەم وێنانەی کە وەسفی ئەوە دەکەن جەنگ چۆن کاریگەری خۆی داناوەتە سەر خەڵکی سیڤیل لە دووتوێی تەرکیزکردنە سەر کۆچکردنی خەڵکی ئەو ناوچانە هەروەها کێشە بەردەوامەکانی ئاوارەکان.

فڕانسیس ئەڵایس
پێشانگای “کۆنینە” هاوڕێ دەبێت لە گەڵ پڕۆژەیێکی نوێی هونەرمەند فڕانسیس ئەڵایس، ئەو لە شاری ئەنتورێپ لە دایک بووە و لەئێستاشدا لە شاری مەکسیکۆ دادەنیشیت. لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٦ دا گەشتێکی کرد بۆ عێراق و لەلایەن رێکخراوی روئیاوە بۆی رێکخرابوو و لەم گەشتەیدا سەردانی خیوەتگای ئاوارەکانی کرد لە باکوری وڵاتدا. دوای ئەمە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ دا لە سەردانێکی نائاساییدا و لە سەروبەندی هێرشەکانی ئازادکردنی شاری موسڵدا بەهاوکاری بەتالیۆنێکی سەربازی کوردی هاتە بەرەکانی پێشەوەی جەنگی ئەم شارە. بابەتی سەرەکی ئەم کارە هونەریەی دامەزراندن بریتی دەبێت لە ڕۆڵی هونەرمەند لە جەنگدا. کارە هونەریەکە بریتیە لە لێکدان و تێکهەڵکێشکردنی کۆمەڵێک نیگار و تابلۆ و وێنە و سەرنجی خودی فرانسیس ئەڵایس لە سەر ئەزمونەکەی لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ لە شاری موسڵ. کارە ڤیدیۆییەکە خەڵك لە سەر ئەم بنەمایە جیادەکاتەوە، لەم هایلایت کراوەوە دەبیێ لە لایەن کاک مهدیەوە تەر جەمە بکرێت تا کۆتایی پارێگرافەکە،

Download Release