ساباتی عێڕاق بۆ خەڵاتە جیهانیەکانی هونەرە جوانەکان (GFAA)ی ساڵی ٢٠١٧، لە بەشی ‘باشترین هونەری گشتی/ پێشانگا یان دامەزراندن’ کاندید کراوە. کاندیدە فەرمیەکان لە بەرواری ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە مۆزەخانەی هاوس، لە لەندەن ڕاگەیاندران.

GFAA یەکەم پڕۆگرامی ساڵانەیە بۆ ناساندنی باشترین چاودێری هونەری و پێشانگا و دامەزراوەکان لەسەرتاسەری جیهان. ڕێز لە داهێنان و نوێگەری و کارامەیی لە دیزاینی پێشانگاو، بواری مێژوویی و بەهای پەروەردەیی و داواکاری گشتی، دەگرێت.

پێشانگای ‘کۆن’ لە لایەن دامەزراوەی ڕوئیاوە بۆ ساباتی عێڕاق لە ٥٧هەمین بیناڵی ڤینیسیا، ڕاسپێردراوە و کارەکانی هەشت هونەرمەندی عێڕاقی مودێڕن و سەردەمی نیشان دەدات کە لە گفتوگۆ دان لەگەڵ ٤٠ کەل و پەلی دێرینی عێڕاقی کە لە مۆزەخانەی عێراقەوە وەرگیراون و مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ شەش هەزار ساڵ لەمەوبەر کە لە سەردەمی چاخی بەردینی نوێوە بۆ سەردەمی پاثیەن درێژدەبێتەوە. زۆربەی ئەم بەرهەمانە هەرگیز پێشتر بۆ دەرەوەی عێڕاق نەبردراون، تەنها کەمێکیان نەبێت کە بۆ نۆژەن کردنەوە نێردرانە دەرەوەی عێڕاق دوای تاڵان کردنی مۆزەخانەکە لە ساڵی ٢٠٠٣.
هەروەها پیشانگاکە لە لایەن کۆمسیۆنێکی نوێ لە لایەن هونەرمەندی لەدایک بووی بەلجیکا فانسیس ئالیس لە ژێر ناونیشانی شەر و هونەرمەند هاوڕێیەتی کراوە.

‘دێرین’ سێیەمین بۆنەیە کە تیایدا دامەزراوەی ڕوئیا ساباتی عێڕاقی نیشتمانی لە شاری ڤینیسیا ڕاسپاردووە.
پێشانگاکە سەرنجی زیاتر لە ٥٥٠٠ میوانی ڕاکێشا لەماوەی هەفتەی یەکەمی نیشاندانی بیناڵی و لەلایەن ڕۆژنامەکانەوە ستایش کرا. وەک بابەتی سەرەکی بیناڵی لە ‘فاینانشیال تایمز’، ”نیویۆڕک تایمز’، ‘ئارتفۆڕەم’، CNN، BBC نیوز، ‘تایمز’، ‘ذە ئارت نیوس پەیپەر’، ئارتسی ئوستراڵی’ و چەند سەرچاوەیەکی تر، پیشان درا.

ئەو بەشداربووانەی GFAA کە گەیشتنە قۆناغی کۆتایی، لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ناوەکانیان ڕادەگەیەنرێت و براوەکانی GFAA لە مانگی ئازاری ٢٠١٨ ڕادەگەیەنرێن.