کارە هونەریە تێهەڵکێشەکەی خاتونی هونەرمەند نادین حاتەم، کەلە ئێستادا لە شاری بەرلین لە ئەڵمانیا دادەنیشێت، لە ژێر ناوی ( تائەو کاتەی کە ڕووباری دیجلە بە پێوانەی ٩٠ پلە ڕوەو ڕۆژئاوا دەچەمێتەوە ) کە تایبەت بوو بە پێشانگای کۆنینە لە بەشی وڵاتی عێراق لە پەنجاو حەوتەمین بیناڵی شاری ڤینیسیادا، ڕەگدانەوەیەکە بۆ مێژووی بنەماڵەی ئەم هونەرمەندە و سروت و نەریتە کۆنەکانی کۆمەڵەی مەندائیەکان کە خاتو نادین تیایدا پەروەردە بووە. مەندائیەکان گروپێکی ئایینی باشوری وڵاتی عێراقن کە سروت و نەریت و ئەدا کولتوریەکانیان زۆر بەتوندی بەئاوەوە گرێدراون هەروەها یوحەننا ئەلمعەمەدان بە پیرۆز دەزانن و ستاییشی دەکەن. هونەرمەند نادین حاتەم سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکانی دەربارەرەی ئایینی مەندائیەکان و کۆمەلەکەیەوە بۆ رێکخراوی ڕوئیا دەدوێت.

وێنەکان ئەمساڵ بە ماویەیەک بەر لە ئێستا لە عێراق و لەلایەن هونەرمەند ئەیمەن ئەلئەمیریەوە گیراون

یەکێک لە ئافرەتە مەندائیەکان کە نوێژی بڕۆنایا (ڕۆژی خەڵقکردن) دەکات لە سەر لێواری ڕوباری دیجلە لە نزیک شەریعە ئەلجادریە( Sharia Al Jadiriya) ، بەغداد،عێراق. وێنە: ئەیمەن ئەلئەمیری/ وێکخراوی ڕوئیا.

مەندائیەکان خەڵکانێکئ زۆر موحافەزاکارن و دەست بە ئایینەکەیانەوە دەگرن. و تەنها کاهینە سەرەکیەکان دەستیان بە کتێبی پیرۆز و رێنمایی و ئامۆژگاریە ئایینیەکان ڕادەگات. بۆ چەندین سەدە دەبێت کە مەندائیەکان لە وڵاتی عێراقدا خۆیان پاراستوە و بە “خەڵکی کتێبەکە” دەناسرێنەوە. هەروەها قورئانیش وەک نەوەی سابیئەکان وەسفیان دەکات، و لە سەرئاستی عێراقیشدا خەڵک بە شیوەیەکی بەرفراوان وەک (سوبا) لەقەڵەمیان دەدەن. بەڵام مەندائیەکان بەهۆی بیر و باوەڕەکانیانەوە دووچاری زەبرو زەنک چەوساندنەوەی زۆر هاتونەتەوە بەهۆی ڕووبەڕووبونەوەیان لەگەڵ مەسیحی و موسوڵمانەکاندا. دایکی من کە لە شاری بەغدا گەورە بووە بەبیری دێتەوە کە لەلایەن دایک و باوکیەوە داوای لێکراوە بۆ ئەوەی لە بارەی ئایینەکەیانەوە لای هیچ کەسێک هیچ شتێک نەدرکێنێت. بۆیە کاتێک کە بڕیارمدا پرسیار لە خیزانەکەم بکەم بۆ ئەوەی منیش لەبارەی ئایینەکەمانەوە بزانم، ئەوان زۆرکەمیان لەبارەی ئایینەکەیانەوە دەزانی.

پڕۆژە هونەرەیەکەم بەناوی ” تا ئەوکاتەی کە ڕوبارەکە بە پێوانەی نەوەد پلە ئاراستەی خۆی ڕووەو خۆرئاوا دەگۆڕێت” کارێکی هونەریە لە سەر خێزانەکەم و گەشتەکەیان بەجیهاندا. ئەم گەشتەی خیزانەکەم لە گوندە بچووکەکەی (حەلفایە) لە سەر لێواری ڕووبارەوە دەست پێدەکات بۆ شاری بەغداد ولەوێشەوە بۆ ئەبو زەبی و ئینجا بۆ وڵاتی ئوستوڕالیا. لە نێو پڕۆژەی کارە هونەریە تێهەڵکێشانەکەمدا، هەوڵمداوە وێنەکانی نێو ئەلبومی خێزانەکەم بەکاربهێنم و لە ڕێگەی ئامێری دیجیتاڵیەوە کەسەکانم لە نێو وێنەکاندا لابردوون، بۆیە دواجار وێنەکان لە شێوەی وێنەی کۆمەڵێک دیمەن دەردەکەون کە خاڵین لە مرۆڤ. ئەم کارەی هونەری چەسپاندن کۆمەڵێک بیرۆکە و وێنەی هیلکاریش دەگرێتە خۆی کە لە نێو کتێبی ڕوبارەکاندا هەن، کە بریتیە لە کتێبی پیرۆزی مەندائیەکان. کۆمەڵێک پەیکەری قوڕینم دروستکردن، کەهەندێکیان بەلەمی بچوک بوون، ئەمانەم لە هەندێک پارچە شوێنەواری کۆنی مەندائیەکانەوە وەرگرتوون کە بۆ خواپەرستی بەکاریان دەهێنان، لەگەڵ ئەوەشدا پارچە بەلەمە شوینەواریەکان لە بەشی وڵاتی عێراقدا نماییشکراون.

پارچە کاریکی هونەری خاتو نادین ‌حاتەم لە پڕۆژەی هونەری” تائەوکاتەی کە ڕووبارەکە بە پێوانەی نەوەدپلە ئاراستەی خۆی ڕووەو ڕۆژئاوا دەگۆڕێت.(٢٠١٧) (س) وێنە بۆریس کریپتۆن / رێکخراوی روئیا.

کارێکی هونەری چەسپاندن لە سەر بنەمای کتێبی رووبارەکان، وردەکاری لە ” تائەوکاتەی کە ڕووبارەکە بە پێوانەی نەوەدپلە ئاراستەی خۆی ڕووەو ڕۆژئاوا دەگۆڕێت” (٢٠١٧).

” تائەوکاتەی کە ڕووبارەکە بە پێوانەی نەوەدپلە ئاراستەی خۆی ڕووەو ڕۆژئاوا دەگۆرێت”(٢٠١٧)، نادین حاتەم، (س) ئەیمەن ئەلئەمیری.

بۆ بەرهەمهێانی ئەم کارە هونەریە، ڕاوێژم بەچەند سەرچاوەیەکی جیاوازەوە کرد. پەیوەندیم کردبە کۆمەڵێک قەشەو پیاوی ئایینی مەندائیەکان و هەندێک لە کەسانی ئەکادیمی هەروەها کۆمەلێک سەرچاوەی زانستی تایبەت بە مەندائیەکانیشم خوێندەوە. جگە لەمانەش چاوپێکەوتنم لەگەڵ ئەندامانی خزاندا ئەنجامدا و بەنێو ئەلبوومی وێنە خێزانیەکانیداندا گەڕام. هەروەها لە رێگای بەکارهێنانی نەخشەکانی گوگڵەوە هێلکاری و بەدواداچوونم بۆ هەندێک لە گەشت و سەفەرەکانی باب و باپیرانی خۆمکرد، و کۆمەڵێک ڤیدیۆی ماڵپەرێ یوتیوبم بەکارهێنا بۆ بەراوردکردنی ئەم یادەوەریانە لەگەڵ ئێستادا.

لە سەرەتادا لە بەڕێز یوحەننا نەشمی نزیک بوومەوە، ئەویەکێکە لەم هونەرمەند و خۆشنوسانەی کە لە شاری سیدنی نیشتەجێیە و لە سەرەتادا وەک قەشەیەکی مەندائیەکان خزمەتی کردوە. هونەرمەند نەشمی لە ساڵی ١٩٩٧ لە شاری بەغداد دەستی بەکارکرد و دواتر بەهۆی ناکۆکیەکانیەوە لەگەڵ سەرکردەکانی وکۆمەڵەی مەندائیەکان عێراقی بەجێهێشت دوای ئەمەش لە ساڵی ٢٠١٢ دا وازی لە پێگە ئایینیەکەی خۆێ هێنا. لە ئێستادا، ئەم هونەرمەندە بەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی ئێگزیتەر لە وڵاتی بڕیتانیاوە کاری بەدیکۆمێنتکردنی بۆنەو مەراسیم و نەریتە ئایینیەکانی کۆمەڵەی مەندائیەکان دەکات لە وڵاتی ئوستوڕالیا. لە کاتێکدا کە ئەو هەندێک لە شتومەکە تایبەتیە ئایینیەکانی بۆ وەسف دەکردم، هەستم بەوە کرد کە ئەو سەبارەت بە من و پڕۆژەکەم زۆر فزوڵیە ئارەزویەتی هەموو شتێک بزانێت.

هونەرمەند ئەیمەن ئەلئەمیری/ رێکخراوی ڕوئیا

کۆنترین وێناکردنی مەندائیەکان لە ڕۆژائاوادا دتواندرێت لە کتێبێکی تایبەت بەئەدەبیانی گەڕیدەیی و گەشتکردندا بدۆزینەوە کە هی (فڕانسوا دی لابۆلای لوجوز) بووە بەناوی (گەشتەکان و سەرنجەکان- Les Voyages et Observations) لە ساڵی ١٦٥٧ ی زایینیدا بڵاوکراوەتەوە. دواتر، گەریدەی بەریتانی خاتو ئیثیل ستیفانا دڕاوێر هەڵسا بە وەرگێڕانی کۆمەڵێک کتێبی کەنیسی پیرۆزی مەندائیەکان وەک قۆلاستا و هاڕان گوایثا- the Qolasta and the Haran Gwaitha . هەروەها ئەم خاتونە هەڵسا بە کۆکردنەوەی کۆمەڵێک لە کاغەزە لول پێچکراوەکانی کتێبی ڕوبارەکان- Diuan Nahrauata (The Book of Rivers) . کە لە ئێستادا لە کتێبخانەی بۆدلیندا پارێزراوە. باوکم بەبیری دێتەوە کاتێک کە مناڵ بووە چووەتە ئەم خانوە بچوکەی کە قەشەی تێدا ژیاوە لە گوندەکەیان (حەلفایا) و ئەم شوێنەی بینیوە کە خاتو ئیثیل ستیفانا دڕاوێرتیایدا ماوەتەوە.

خێزانەکەمان لەماوەی شەڕی عێراق-ئێراندا کۆچیانکرد بۆ ئەبوزەبی لەپێناوی ئەوەی باوکم ناچار نەبێت بچێتە خزمەتی سەربازیەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، زۆرێک لە مەندائیەکانی عێراق لە ماوەی ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا بوون بەپەنابەر وەک یەکێک لە دەرەنجامەخراپەکانی جەنگی یەکەمی کەنداو. لەبەر ئەوەی مەندائیەکان ئایینەکەی خۆیان زۆر بە پەنهانی هێشتبوەوە بۆیە لە ڕۆژئاوادا هیچ کەسێک زانیاری لەبارەیانەوە نەبوو، وخەڵکێکی زۆر لەم بڕوایەدابوو کە ئاییەنەکە لەئارادانەماوە. ئەوان جارێکیتر کەوتنە هەوڵ و کۆشش بۆ ئەوەی دووبارە شەرعیەت بگێڕنەوە بۆ شوناسە ئایینیەکەیان.

دواتر وتووێژم لەگەڵ خێزانەکەم کرد سەبارەت بە یادەوەریەکانیان لە شاری بەغدا و عێراقدا. لەمیانی ئەم گفتگۆیەدا کۆمەڵێک چیڕۆکم بیست سەبارەت بە باپیرەم-باوکی دایکم-، و پیاوێکی زیوساز بەناوی غەریب جەبار ئەلسەعداوی، کە لە سەر شەقامی ڕووبارەکەدا لە بەغدا دوکانێکی هەبوو و مام و پورەکانم باسیان لەوە دەکرد کە ئەم پیاوە زۆر حەزی لە گۆرانی وتن بوو و دەشیتوانی بە کۆمەڵێک زمانی جیاواز قسەبکات.

هەر لەپێناوی گێڕانەوەی یادەوەریەکانی باوکم لەبارەی عێراقەوە. هەڵسام لە ماڵپەڕی یوتیوبەوە کۆمەڵێک ڤیدیۆم بۆناردن کە تایبەت بوون بە گوندی حەلفایا – ئەم گوندە لە ئێستادا پێی دەگوترێت -المشرح-. سەبارەت بەم ڤیدیۆیانە لێم پرسی ئاخۆ گوندەکە هەر وەک خۆی ماوە. باوکم وتی ” نەخێر، پێویستە تۆ دوای ڕووبارەکە بکەویت تائەو کاتەی ڕووبارەکە ئاراستەی خۆی بە پێوانەی نەوەد پلە رووەو ڕۆژئاوا دەگۆڕێت.” و منیش لە سەر نەخشەکانی گووگڵدا لێی وردبوومەوە و بۆم دەرکەوت کە ڕووبارەکە بەرەو ڕۆژئاوا ناسوڕێتەوە بەڵکو بەرەو باکور دەسوڕێتەوە.

یادەوەریەکە بەسروشتی خۆی یادەوەریەکی خەوشدار بوو هەرئەمەشە کەوا لە یادەوەریەکان دەکات ببنە یادەوەری مرۆڤیانە. ئایا دەبێت من یادەوەری باوکم ڕاست بکەمەوە؟ یان دەبێت ئەم یادەوەریە هەڵەیە لە باوەش بگرم و ببێت بە بەشێک لە کارە هونەریەکە؟ من بژاردەی دووەمم وەرگرت. کۆمەڵێک وردەکاری مێژوویی و جوگرافی دەبنە بەشێک لە کارەکە، بۆ بەخشینی سروشتێکی مرۆڤیانە بە چۆنیەتی تێڕوانینمان لە ڕابردوو

(س) ئەیمەن ئەلئەمیری/ ڕێکخراوی ڕوئیا.

(س) ئەیمەن ئەلئەمیری/ ڕێکخراوی ڕوئیا.

کتێبی ڕووبارەکان بریتیە لە ئەتڵەسێکی جیهانی، بەڵام لە ڕووی جوگرافیەوە زۆر ورد و دروست نیە. من هەڵساوم بە بەکارهێنانی بیرۆکەی سەرەکی ئەم کتێبە لە ناو کاری هونەری تێهەڵکیشانەکەمدا وەک نەخشەیەک بۆ گەڕان بە نێو یادەوەری، وێنە و شوێنە جیاوازەکاندا. کاری چەسپاندن کە یەکێکە لە ناوەندە سەرەکیەکانی ئەم پارچەکارە هونەریە، کۆمەڵێک شت پێکەوە کۆدەکاتەوە کە زۆر زەروور نییە پێکەوە لە کارێکی هونەریدا کۆبکرێنەوە. من لەمەیاندا کەوتبوومە ژێرکاریگەری پڕۆژەی هونەری ” War Primer II- جەنگی پێشینەی دووەم”ی هەریەک لە هونەرمەندان بڕۆمبێرگ و تشەناریان. ئەوان هەڵدەستن بە پێکەوەکۆکردنەوەی وێنەکانی جەنگی عێراق لەگەڵ وێنە جەنگیەکانی بێرتۆڵد بریخت، لەکتێبەکەیدا کەتایبەتە بە هونەری لەسەریەک چەسپاندنی وێنەکانی جەنگی جیهانی دووەم. فرمێسکەکانی سەر کاغەزەکە تەمسیلی ئازاری بێ نیشتیمانی دەکەن، ئازاری ئەوەی کە لەنێو دیمەنێکدا بیت و لەنێو ئەویتریاندا نەبیت.

وێنەیەکی هێلکاری لە کتێبی ڕوبارەکانەوە

(س)ئەیمەن ئەلئەمیری/ رێکخراوی ڕوئیا

سەرەڕای وێنەکان، بوئەم ئەرکە هونەریە نوێیەم هەڵساوم بە بەرهەمهێنانی هەندێک پارچەی شوێنەواری. لە ڕێگەی گفتوگۆکردنم لە گەڵ دایک وباوکمەوە، ئەوەم زانی کە باپیرەکانی هەردوکیان شارەزا و وەستای دروستکردنی بەلەم بوونە، و بەم شێوەیە دووان لە پەیکەرەکان زۆر لە بەلەم دەچن. من بەدیاریکراوی لە دروستکردنی ئەم پارچانەدا گەڕاومەتەوە بۆ نیگارەکانی خاتو ئیثیل ستیفانا دڕاوێر کە بۆ ئەم پیکەرانە کێشابوونی کە مەندائیەکان بەکاریان دەهێنان. ئەم بەلەمە قوڕینانەی کەمن بەرهەمم هێنابوون زۆر زرۆ بەم پارچەشوێنەواریانە دەچوون کە من لەم دواییانەدا لە نێو دۆکیۆمێنتاریەکانی بەڕێز یوحەننا نەشمیدا بینیمن کە تایبەت بوون بە سروتە ئایینیەکانی مەندائیەکان بە درێژایی ڕوباری نیپیان. هیچ کات بەبیرم نایەت کەمن لەمەوپێش ئەم پەیکەرە قوڕینانەم بینیبێت، کەواتە دەبێت پێشتر من ئەمکارەم کردبێت، هەروەها دەبێت ئەوان لە شوێنێک لە شوێنەکاندا لە نێو یادەوەری مندا ژیابن.

بەرلەئەنجامدانی ئەم کارە هونەریە، تەنانەت نەمدەزانی کە باوکیشم لە چ شوێنێکدا لە دایک بووە. کۆمەڵەکارێکی دارتاشی زۆر لە ئەنجامی ئەم ئەرکە هونەریەمدا هاتنەکایەوە. وایلێهات کە خێزانە گەورەکەم لە سەرانسەری جیهانەوە پەیوەندیان پێوە دەکردم بۆ وەرگرتنی زانیاری لە سەر ئایینی مەندائی. لەکاتی گەڕانەوەمان لە شاری ڤینیسیاوە بۆ شاری بەرلین باوکم بۆیەکەم جار پێی گوتین کەئەوان بۆچی بەغدایان بەجێهێشتوە، و باوکم لە گەڵ دایکم و هەردوو مناڵە بچوکەکەیدا هەستیان بەچێکردوە. کاتێک کە گەییشتینە نێو ستۆدیۆکەمەوە، باوکم داوایکرد کە ئاخۆ دەتوانێ هەندێک لەم پەیکەرە قوڕینانە بۆ داپیرەم بباتەوە. منیش لێم پرسی”ئەو ئەمانەی بەکاردەهێنا؟”. ئەویش لەوەڵامدا گوی “بەڵی”.