عەلی ئارکادی (لە دایک بووی ١٩٨٢،خانەقین) هونەرمەندێکی فۆتۆگراف و دەرهێنەری فیلمە لە شاری خانەقین لە عێراق. لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە، دوای ئەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش پەلاماری باكوری عێراقیاندا و دەستیان بەسەر پانتاییەکی گەورەی باکوردا گرت، هونەرمەند عەلی ئارکادی لەوکاتەوە بەشێوەیەکی ڕێک وپێک و بەردەوام خەرێکی ئامادەکردنی رێپۆرتاژە لە بەرەکانی پێشەوەی شەرەکاندا، هیچ کاتێک لە هێزە کوردیەکان و هێزە ئەمنیەکانی عێراق جیانابێتەوە. هەروەها ئەو هونەرمەندە هەڵساوە بە ڕووماڵکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییەی وەدەرنانی هێزەکانی داعش لە شاری موسڵدا. لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٦ سەرپەرشتی پرۆژەی کۆمەڵەیەکی دەکرد کە لە لایەن رێکخراوی (UNHCR) ەوە سپۆنسەر دەکرا، پڕۆژەکە بریتی بوو لە مەشق پێکردن و ڕاهێنانی ژنە ئێزیدیەکانی خیوەتگای ئاوارەکانی عێراق لە سەر وێنەی فۆتۆگرافی. سەرەڕای ئامادەکردنی رێپۆرتاژی جەنگی، هونەرمەند عەلی ئارکادی دەستی کرد بە پرۆژەیەکی سەربەخۆ لە نێو شاری بەغداد، کە بریتیە لە بە دۆکیۆمێنتکردنی ژیانی ئەم هونەرمەندانەی لە شارەکەدا دەژین.هونەرمەند لەم پڕۆژە سەربەخۆیەیدا گەرەکیەتی کە وێنەیەکی جیاوازی عێراق بکێشێت و پیشانی بدات، بەجۆرێک کە دوور بێت لەم توند و تیژیەی عێراق کە رۆژانە لە هەواڵەکاندا دەبیندرێت. لەم هەڤپەیڤینەدا هونەرمەند بۆ رێکخراوی روئیا دەدوێت هەم سەبارەت بە پڕۆژە نوێکەی خۆی لە شاری بەغدا و هەمیش سەبارەت بەو جیاوازیانەی کە هەن لە نێوان عەلی ئارکادی وەک وێنەگرێکی جەنگ و عەلی ئارکادی وەک هونەرمەندێک.

Anmar Hasan (27), a music graduate of the Baghdad Academy of Fine Arts in his apartment in the al Salheya neighbourhood of Baghdad. Since graduating Anmar has made plans to move to Turkey as a refugee. Baghdad, Baghdad, Iraq. July 2 2014. Photo: Ali Arkady / VII

وێنە: ئەنمار حەسەن(٢٧ ساڵ)،دەرچوود بەشی مۆسیقایە لە ئەکادیمیای هونەرەجوانەکانی بەغداد ، لە شوققەکەی خۆیدا لە گەڕەکی ساڵحیەی شاری بەغدا. دوای دەرچوونی لە هونەرەجوانەکان، ئەنمار کۆمەڵێک پلانی داناوە بۆ ئەوەی وەک پەنابەرێک بچێتە وڵاتی تورکیا.بەغداد، عێراق،٢ ی تەمموزی ساڵی ٢٠١٤. وێنە: عەلی ئارکادی. ٧

ئێوە لە شاری خانەقیندا دەژین و دەمێکی زۆرە رێپۆرتاژی جەنگی لە باکوری عێراقدا ئامادە دەکەن. واپێدەچێت بوار و گۆڕەپانی هونەری بەغداد بۆ ئێوە گۆرەپانێکی دوورەدەست بێت هەم لەڕووی جوگرافیەوە و هەمیش لە رووی بابەتەوە. ئایا چ شتێک ئێوەی بٶ ئەم کارە کێشکردووە؟
من لە ساڵی ٢٠١٤ەوە چووم بۆ بەغداد بۆ ئەوەی کاربکەم لە سەر ئەم توندوتیژیە بەردەوامەی کە لە شارەکەدا هەبوو. بەڵام لە جیاتی ئەمە زۆر بە گۆڕەپانی هونەری بەغداد سەرسام بووم. بەغدا وەک هیچ شارێکیترنیە کە من بینیومە تەنانەت شاری سلێمانیش. لە بەغدا ئەندازەیەکی گەورەی چاڵاکی و وزەی هونەری هەبوو. هونەرمەندە لاوەکانی شاری بەغدا شتەکانیان جیاوازتر دەبینی. ئەم هاوڕێیانەی کە من لە شآری بەغدا هەمبوون سەرجەمیان هونەرمەند بوون: لەوانەش محمد مۆنیکا: ئەکتەر، ئەیمەن ئەلئەمیری، محمد بوڕهان، عمر دەببور :فۆتۆگرافەر. من هەرکاتێک بچووبامە بۆ شاری بەغداد لەگەڵ ئەواندا دەمامەوە، و ئەوانیش منیان دەبردە گٶرەپانە هونەری و شانۆگەریە لۆکاڵیەکانی ناو شاری بەغداد. لەو کاتەوە من بڕیارم دا زنجیرەیەکی دۆکیۆمێنتاری لە سەر ژیانی ئەو هونەرمەندانە بگرم بۆ ئەوەی ئەو لایەنەی تری ژیانی عێراق پیشان بدەم، کە پڕیەتی لە جوانی و دوورە لە توندوتیژی. ئاژانس و ڕۆژنامەوانە بیانیەکان رێپۆرتاژەکانیان تەنها لە سەر جەنگ و توندوتیژی چڕدەکەنەوە. من زۆر بەبەختم کە کار لەگەل ئاژانسێکی گەورەی ئەمەریکی دەکەم، ئەم ئاژانسە ئەمریکیە باوەشی بۆ چیڕۆکەکەی من کردەوە و بڕیاریدا پاڵپشتیم بکات.

24841991644_54ce5daf5b_o

وێنە: ئەنمار حەسەن(٢٧ ساڵ)،دەرچووی بەشی مۆسیقایە لە ئەکادیمیای هونەرەجوانەکانی بەغداد ، لە شوققەکەی خۆیدا لە گەڕەکی ساڵحیەی شاری بەغدا. ٢، ی تەمموزی ساڵی ٢٠١٤. وێنە: عەلی ئارکادی.

ئایا بەردەوامی تەنگژەو کێشەکان لە عێراقدا کاریگەری هەبووە لەسەر ئەو گۆڕەپانە هونەریە هەبوو کە ئێوە دەتان بینی لە شاری بەغداد؟
بەڵێ. کاتێک کە دەستم بە پڕۆژەکە کرد لە ساڵی ٢٠١٤ دا، چەندین کەسم بینی، چاوپێکەوتنم لەگەڵ کردن فیلمی نزیکەی پەنجا هونەرمەندم گرت کە لەم شارەدا بینیبوونم. ئەوان بەمنیان وت کە شاری بەغدایان خۆشدەوێت و هەرچیەکێش رووبدات هەر لەم شارەدا دەمێننەوە ، و جێی ناهێڵن. دوای کەمتر لە ساڵێک، ٣٠ کەس لەم هونەرمەندانە ئەم شارەیان بەجێهێشت. ئەوان هەموو هیوایەکیان لەدەستدا. خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکومەت بۆ چەند مانگێک درێژەیان دەکێشا لە سەرانسەری عێراقدا. دەوڵەتی بەناو ئیسلامیش (داعش) هەموو ڕۆژێک ئۆتۆمۆبێلی بۆمب رێژکراوی دەناردە ناو شارەکە. هیچ شتێک نەدەگۆڕا.

ئایا هونەرمەندان ڕۆژانە رووبەرووی چ جۆرە تەحەددا و زەحمەتیەک دەبوونەوە؟
من وێنەی زنجیرەی بەغدای خۆشحاڵم لە گەڵ هونەرمەند محمد مۆنیکادا گرت. لەو کاتدا دۆخەکە بۆ ئەو وردە رودە بەرەو تێکچوون و نالەباری دەچو لە عێراقدا. ئەو دیگوت” من هێز و توانای کارکردنم نەماوە. ئەم کارو خۆماندوکردنەی من بۆکێیە؟ من چ شتێک لەم کارەدا وەدیدەهێنم؟” هەروەها دۆخە سیاسیەکەش بۆ ئەو زۆر مەترسیدار بوو. محمد مۆنیکا وەک کامیرامانێک کاری بۆ فیلم دەرهێنەر محمد دەڕڕاجی دەکرد، و جارێکیان دووچاری کێشەی گەورە بووبوویەوە لە کاتی وێنەگرتنێکیدا لە یەكێک لە بازگەکاندا. ئەو زۆر دەترسا لە ئەنجامدانی کارەکانی خۆیدا، یان بەکامیرەکەیەوە بەناو شاردا بڕوا. شاری بەغدا وردە وردە وەک زیندانێکی لێدەهات. دواجار محمد و هەردوو براکەی لە هاوینی ساڵی ٢٠١٥ دا لە عێراق ڕایانکرد. ئەو لە ئێستادا لە گەڵ براکەی محمود لە شاری ڤییەننا ژیان بەسەر دەبات.

Hind Nizar, a student at the Institute of Arts the third phase, work in film and theater.Rasheed Street, baghdad, Iraq. May 21 2015.

وێنە: هیند نزار، قوتابیەکی شانۆگەری لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان لە شاری بەغداد، ٢١ی ئایاری ساڵی ٢٠١٥. وێنە: عەلی ئارکادی./٧

Zaidoun Hashim, a cameraman for cinema, and works in the field of film montage.Rasheed Street, baghdad, Iraq. May 21 2015.

وێنە: زەیدون هاشم: کامیرامان، کار لە مۆنتاژی فیلم و سینەمادا دەکات. بەغداد، ٢١ ی ئایاری ساڵی ٢٠١٥. وێنە عەلی ئارکادی/ ٧

Zaidoun Hashim, a cameraman for cinema, and works in the field of film montage.Rasheed Street, baghdad, Iraq. May 21 2015.

وێنە: زەیدون هاشم. بەغداد، ٢١ ی ئایاری ساڵی ٢٠١٥. وێنە عەلی ئارکادی/٧

ئایا لە ئێستادا بوار و مەیدانی هونەر لە شاری بەغداد دا چۆن چۆنی گۆڕاوە، لە کاتێکدا کە ژمارەیەکی زۆری گەنجان و هونەرمەندان ئەو شارە بەجێدەهێڵن؟
دۆخەکە زۆر زۆر گۆڕاوە. ئەمەش بۆ سیاسیەکان کارێکی زۆر باشە، بەڵام بۆ کۆمەڵگا زۆر خراپە. من لەو بڕوایەدانیم کە بەبێ بوون و ئامادەگی هونەرمەندان لە شارەکەدا هیچ جۆرە گۆڕانکاریەک رووبدات. ئەم هونەرەی ئێمە ئەمڕۆ لە عێراقدا دەیبینین تاسەرئێسقان بەسیاسی کراوە. ئەم شانۆگەریانەی کە نماییشدەکرێن لەهۆڵی شانۆگەریەکانی مونتەدا، یان لە هۆڵی شانۆگەری نیشتیمانیدا سەرجەمیان بارگاویکراون بە هەژموونی بۆنەو ئاهەنگەکانی ئیمام حوسەین و حەشدی شەعبی. ئەمە هونەری حەقیقی نیە.

Zahra Ghandour, a writer and correspondent one Iraqi channels, working in the field of journalism.Rasheed Street, baghdad, Iraq. May 21 2015.

زەهرا غەندور، نووسەر و رۆژنامەوانی پەخشی تەلەفزیۆنی عێراقی. بەغداد، ٢١ ی ئایاری ساڵی ٢٠١٥. وێنە: عەلی ئارکادی/٧

Zahra Ghandour, a writer and correspondent one Iraqi channels, working in the field of journalism.Rasheed Street, baghdad, Iraq. May 21 2015.

زەهرا غەندور،بەغداد، ٢١ ی ئایاری ساڵی ٢٠١٥. وێنە: عەلی ئارکادی/ ٧

ئایا تێڕوانینی تۆ یان چیڕۆکی تۆ چۆن گٶڕانکاری بەسەر داهاتوە لە گەڵ ئەم هەموو پەشێوی و نائارامیانەدا؟
پێویستە کە چیڕۆکی منیش بگۆڕێت بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی ئەو کۆچەی گەنجان و هونەرمەندان بێت بۆ دەرەوەی وڵاتی عێراق. من سەردانی محمد ومحمودی برایم کرد لە شاری ڤییەننا. سەرلەبەری ژیانی ئەوان گۆڕابوو. ئەوان ستۆدیٶیێکی باشیان هەبوو بۆ ئەوەی کاری تێدا بکەن هەروەها زۆر لە جاران بەرهەمدار تر بوون. پێکەوە چاومان بەچەند هونەرمەندێکی عێراقی کەوت کە دەمانناسین ئەوانیش لە شاری ڤیەننا بوون و چەند وێنەیەکی فۆتۆگرافی قەبارە ناوەندیمان گرتن. بیرۆکەی ئێمە ئەوەیە کە بەراوردێک بکەین لەنێوان ئەم وێنانەی کە لە عێراقدا گرتوونمان لە گەڵ ئەوانەدا کە لە شاری ڤییەننادا گرتوونمان. لە سەفەری داهاتوومدا شارێکیتری ئەوروپی هەڵدەبژێرم بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەکەم تەواو بکەم. کەواتە ئەو پڕۆژەیەی کە وەک زنجیرەفیلمی بەغدای خۆشحاڵ دەستی پێکرد گۆڕاوە بۆ پڕۆژەیەکی بەردەوام. ئێمە پڕۆژەکەمان ناوناوە ٢٢٠ ڤۆڵت، وەک ڕێزنانێک لە گیانی بەرزە فڕی ئەم خۆپیشاندەرەی کە لە یەکەمین خٶپیشاندانی دژ بەحکومەت لە ئابی ساڵی ٢٠١٥ دا بە‌هۆی شۆڕتی کارەباوە گیانی لەدەستدا. بۆ ئێستاش ئێمە پڕۆژەیەکمان لە سەر شاشەی کەناڵەکان و تۆڕەكۆمەڵایەتیەکانی ئینتەرنێتدا بڵاو کردوەتەوە و تاکو ئێستاش وەڵامدانەوەو ڕەنگدانەوەیەکی باشی هەبووە. کارەکە بەشێوازێکی رۆژنامەوانیانەیە، بەڵام جیاوازیەکی زۆری هەیە لەگەڵ ئەو هەواڵانەی ئێمە لە سەر شاشەکانی بی بی سی و سی ئێن ئێن دا دەیانبینین کە هەر هەمویان لە سەر توندوتیژی و قۆناغی دوای داگیرکەدنی عێراقن لە ساڵی ٢٠٠٣دا.

ئێوە پێشتر لەگەڵ کچانی یەزیدیدا کارتان کردووە لە خیوەتگای ئاوارەکانی خانکێ لە باکوری عێراقدا. لەم پڕۆژەیەدا چ شتێک بۆ ئێوە جێی سەرنج و گرینگی پێدان بوو؟
من لەم پڕۆژەیەدا بۆماوەی یەک ساڵ بنەماکانی هونەری فۆتۆگرافیم فێری دە کچی یەزیدی کرد. لە خولەکەدا زیاتر تەرکیزمان کردە سەر گرتنی وێنەی ژیانی ڕۆژانەی نێو کەمپەکان. لە کۆتاییدا، سەبارەت بەوەی ئەوان چۆن شاری سنجاریان دۆکیۆمێنتاری کردبوو لە دوای ئازادکردنیدا. بەڕاستی ئەم وۆرکشۆپانە بۆمن کاتێکی زۆر خۆش و لەبیرنەکراون. کچەکان کۆمەڵێک وێنەی فۆتۆگرافی زۆر سەرسوڕهینەریان بەرهەمهێنابوون بەجۆرێک هەندێک جار منیشیان دەخستە گریانەوە. ئیمە پێکەوە، پێشآنگایەکمان ڕێکخست لە زانکۆی ئەمەریکی لە شاری سلێمانی. پێشانگاکە نزیکەی بیست وێنەی لەخۆ دەگرت کەلە لایەن ئەم کچانەوە گیرابوون. و ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی کەمپەکانیان نیشاندەدا هە لە مناڵێکی ساواوە تاکو دەگات بە پیرێک. دواتر پێشانگاکە سەفەری کرد بۆ شاری ڕۆما لە وڵاتی ئیتاڵیا، و پێنج لەم کچانە توانیان لەگەڵ مندا سەفەر بکەن بٶ ئەوەی لە پێشانگاکەدا ئامادە بن.

Two girls at Khanke Displacement Camp play an ancient Yazidi game that dates back thousands of years. Zina Salim Hassan / Unicef

وێنەکە لەلایەن زینە سەلیمەوە گیراوە، زینە بەشداری لە وۆرک شۆپەکانی هونەرمەند عەلێ ئارکادایدا کردوە. دوو کچ لە نێو خیوەتگەی ئاوارەکانی خانکێدا یاریەکی زۆر کۆنی یەزیدیەکان دەکەن کەدەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ بەرلە ئێستا. زینە سەلیم حەسەن/یونیسێف.

بۆچی چیرۆکی ئەم هونەرمەندانە بۆ عێراق و عێراقیەکان گرینگە؟
تەنها هونەرمەندان هێزی ئەوەیان تێدایە کە شتەکان لە عێراقدا بگٶڕن. هونەرمەندان خەڵکێکی زۆر هەستیارن. ئەوان دەتوانن هەست بە هەندێک شت بکەن کە خەڵکانی ئاسایی ناتوانن هەستی پێبکەن. ئەگەر تۆ هونەرمەندی باشت هەبێت، ئەوا دەتوانیت هەندێک شت بگۆڕیت.سیاسیەکانی ئێمە دژی هونەرن، ئەوان زۆر لەوە دەترسن کە هونەرمەند دەتوانێت وەدی بهێنێت.

ئایا ئیوە چ جیاوازیەک دەبینن لە نێوان رٶڵی هونەرمەندێک لە گەڵ رۆژنامەوانێک لە وڵاتێکی وەک عێراقدا؟
من هەمیشە ئەم پرسیارە لەخۆم دەکەم. لێرەدا هیچ وەڵامێکی راستە و خۆ و ئاسان لە ئارادا نیە. من لە کارەکەی خۆمدا تەنها رێپۆرتاژ دروست ناکەم، لێرەدا هونەریش تێکەڵی کارەکەم دەبێت، لەبەر ئەوەی من بیر لە رووناکی، شێوازەکان و پێکهاتەکەی، دەکەمەوە. من وەک هونەرمەندێک مەشق و ڕاهێنانم کردووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٠دا لە شاری سلێمانیدا من کۆرسێکی خوێندنی زۆرگرینگم بینی لە سەر “چیرۆکی وێنە”. کە لە لایەن گرینگترین فۆتۆگرافەرەکانی رٶژنامەی تایم و ماگنیومەوە سەرپەرشتی دەکرا. ئەوان هەم رۆژنامەوانی و هەمیش هونەری فۆتۆگرافیان فێرکردین. هەروەها بەرچاو ڕوونیەکیان پێداین سەبارەت بە بارو دٶخی عێراق لە دوای داگێرکردنی عێراقەوە لە ساڵی ٢٠٠٣دا. من لەوە زیار نەمتوانی لە ماڵەوە بمێنمەوە تالەسەر کورسی دانیشم نیگار بكێشم. من دەمەویست بچمە دەرەوە و وەک فۆتۆگرافەرێک بەم بوار و مەیدانەدا بگەڕێم. من زۆر بەخێرایی هەل دە‌قۆزمەوە بۆ فێربوون، بۆئەوەی ڕایەڵەی پەێوەندی دروست بکەم و سەفەر بکەم بۆ دەرەوە. لە ئێستادا من لە پەیوەندیدام لەگەڵ کۆمەڵێک نووسەر لە چەند ئاژانسێکی نوێی نێودەوڵەتیەوە لە زۆربەی شوێنەکانی جیهاندا. ئەگەر من هەر وەکو هونەرمەندێکی بواری هونەرە جوانەکان بمابامایەوە، ئەوا نەمدەتوانی ببمە خاوەنی ئەم هەموو پەیوەندی و کرانەوەیە بەسەر جیهاندا. دوای دووساڵ لە رووماڵ کردنی جەنگ و ئامادەگی لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ لە فەللوجە و موسڵ، واهەست دەکەم کە حەزم لێیە بگەڕێمەوە دواوە و دەستبکەمەوە بە وێنە کێشان. بەڵام دەمەوێت هەندێک کاری وابکەم کە هاوکار و سودمەندبێت بۆ خەڵک. من واهەست دەکەم کە من دەتوانم وەک وێنەگرێکی ڕۆژنامە نووس هەندێک شت بگۆڕم. من بەردەوام دەگەڕێم و بەدواداچوون دەکەم بۆ چیڕۆکەکان.