لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤ رویا دەستیکرد بە کامپەینێک بۆ پێدانی ماددە و کەرەستەی وێنەکێشان بە ژنان و پیاوانی و ئاوارەکانی نیشتەجێی کامپەکانی پەنابەران لە عێراق. رویا سەردانی کامپی شاریا، کامپی بەحرکە و کامپی مار ئیلیای کرد، لەماوەی پێنج رۆژی کارکردن لەچوارچێوەی ئەو کامپەینەدا دەزگای رویا توانی ٥٤٦ کاری هوونەری کۆبکاتەوە، کە پێکهاتبوون لە تابلۆ، شیعر و پەخشان، هەموو ئەوانەش پێکەوە نمایش دەکرێن.

نمایشکردنی ئەو کارانەی وەڵامێکی بەهێز نیشان دەدەن لەبەرامبەر ئەو ژیانەی لەناو کامپەکانی پەنابەران و ئاوارەکاندا دەگوزەرێت. یەکێک لەکارەکان تانک و فڕۆکە نیشان دەدات کە هێرش دەکەن و  بۆمبارانی یەکدی دەکەن، ئەم تابلۆیەش لەلایەن پاویێکی تەمەن چل  سالانەوە کێشراوە و لەسەری نوسیوە” گەلی ئێمە تەنیا لەنێوان شەڕ و وێرانکاریدا ژیاوە” یەکێکی دیکە لە وێنەکان باس لە گۆشەگیربوونی کەسێک دەکات لە کامپێکی ئاورەدا کە لافاو تێیدا هەستاوە و دەڵێت ” لە نوقمبوون رزگارمان بکەن، من عێراقیم”.

بە پێچەوانەشەوە هەندێک وێنەی دیکە هەن ژیانی پێش دەستپیکردنی قەیرانەکان نیشان دەدەن، وەک وێنەیەکی خۆرهەلاتن لە موسڵ پێش هاتنی داعش، هەرەها وێنەی فێستیڤاڵێکی کەلتووی ئێزدییەکان.
ئەم وێنە هونەرییانە لەلایەن ئای وێی وێی کۆکراونەتەوە و لە بلاوکراوەیەکدا بەناوی پاشماوەکان لەپێناو مانەوە” کۆکراوەتەوە.

ئەم پرۆژەیە  بریتیە لە کۆکراوەی ئەو وێنانەی لەلایەن ئاوارە و پەنابەرە عێراقییەکانەوە کێشراون و هونەرمەندی چینی ئای وێی وێی کۆی کردوونەتەوە و  لە ٥٦ەمین نمایشی ڤینیسیا بیناڵە نمایشکراوە.