ئەمڕۆ رۆژی جیهانی ئاوارەکانە، ئێمە هاستاین بە ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی بە‌هێزی، ئازایەتی و خۆڕاگری ملیۆنان کەس لە ئاوارەکان. – نەتەوەیەکگرتووەکان.

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٤ دا ڕێکخراوی روئیا هەڵسا بە ڕێکخستنی پڕۆژەیەکی ئامادەکردنی کەرەستەکانی وێنەکێشان بۆ ئەو ئاوارە پێگەییشتوانەی کە لە کەمپەکانی باکوری عێراقدا دەژین. ئەم کەمپە لە ناکاوانە لە هاوینی هەمانساڵدا ئامادەکرابوون، بۆ لەخۆگرتنی زیاتر لە ١.٣ ملیۆن ئاوارە کە لە دەستی گروپی چەکداری تیرۆریستی داعش(ISIS) ڕایانکردبوو لەو ناوچانەی کە کەوتبوونە نزیک کەمپەکانەوە. پڕۆژەکە بەپیرەوەهاتنێکی زۆر گەورەی هەم لە ناوەخۆی کەمپەکان و هەمیش لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیەوە بەدەست هێنا، و ئاوارەکانی ئەم کەمپانە زیاتر لە ٥٠٠ نیگاریان کێشا، ئاکامەکەی بڵاوکردنەوەی کتێبێک بوو بەناوی شوێنەوارەکانی مانەوە و خۆڕاگری: کۆمەڵەنیگارێک کە لە لایەن ئاوارەکانی عێراقەوە کێشرابوون و لەلایەن هونەرمەندی جیهانی ‘ئای وی وی’ یەوە بۆ ئەم کتێبە هەلبژێردرابوون. داهاتەکانی فرٶشتنی ئەم کتێبەش تاکو ئێستا گەڕێندراونەتەوە بۆ ئاوارەکان ولە دوتوێی ئاهەنگێکدا لە شاری هەولێر لەمانگی کانوونی دووەمی سالێ ٢٠١٧ بەسەریاندا دابشکرا.

shariya3

لە میانەی ئەزموونی کارکردنی خۆمان لە عێراق و کەمپی ئاوارەکاندا، ئێمە بینیومانە کە پشتگیری و بڕەودان بە بواری کولتوری و ڕۆشەنبیری لە ناوچەی شەڕوپێکدادان وکێشەکاندا کاریگەریەکی زۆرباشی هەبووە، جا ئەمە چ لەسەر ئاستی ناوەخۆ و چ لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیەوە بووبێت. هونەر لە ژیانی رۆژانەی نێو کەمپی ئاوارەکاندا دەتوانێت رۆڵێکی زۆر گرینگ ببینێت لە فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام هەروەها لە پەیوەندیکردن لەگەل سەرجەم جیهاندا لە رێگەی زمانێکی جیهانی وەک هونەرەوە. لە ئێستادا وڵاتی عێراق بووەتە سێیەمین وڵات لە سەر ئاستی جیهاندا کە گەورەترین رێژەی ئاوارەی ناوەخۆییان هەیە. هێرشەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بەملیۆنان هاوڵاتی ناچارکرد کە ماڵەکانیان بەجێبهێلن هەروەها ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچکردن وای مەزەندە دەکات کە نزیکەی ٣.٢ ملیۆن هاوڵاتی عێراقی لە نێوان کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٤ تاوەکو کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥ دا ئاوارەو بێ ماڵ و حاڵ بوون. بەپێی خەمڵاندنەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ و کۆچبەران، لە ئێستادا نزیکەی ١.١ ملیۆن هاوڵاتی عێراقی لە کەمپەکانی ئاوارە ناوەخۆییەکاندا یانیش لە پەناگە ناچاریەکاندا درێژە بە ژیانی ئاوارەیی خۆیان دەدەن.

Photo: Akam Shex Hadi/Ruya Foundation.

کەمپی شاریا گەورەترین کەمپی ئاوارەکانە لە عێراقدا. ئەم کەمپە لە ساڵی ٢٠١٥ دا دروست کرا. زیاتر لە ١٩٠٠٠ ئاوارەی ناوەخۆی عێراق لە خۆ دەگرێت کە سەرجەمیان خەڵکی یەزیدین کە لە ساڵی ٢٠١٤دا لە دەستی داعش رایانکرد. وێنە ئاکام شێخ هادی/ رێکخراوی روئیا. کۆمەڵێک وێنە

بەشداریکردنی رێکخراوی روئیا لەم کەمپانەدا لە ڕێگەی ئەنجامدانی وۆرکشۆپی هونەری رێکخراودا بەردەوامە و لەوانەش کەمپی شاریا کە گەورەترین کەمپی ئاوارە ناوخۆییە کانە لە سنوری شاری دهۆک لە باکوری عێراق. رێکخراوی روئیا مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٥دا هەڵسا بە فەراهەمکردنی شوێنی مانەوە بۆ دوو هونەرمەند کە لە ستۆدیۆی ‘ئای وی وی’ەوە هاتبوون . لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٦ دا هونەرمەند فڕانسیس ئەڵایس لە گەڵ خاتو تامارا چەلەبی سەرۆکی رێکخراوی روئیادا بە گەشتێکی زانستی چوو بۆ نزرگای ئاینی یەزیدیەکان لە لالش و کەمپەکانی شاریا و کابارتۆ. مەبەستی گەشت وسەردانەکە بۆ هونەرمەند فڕانسیس ئەڵایس بوو بۆ گەڕان بەنێو کەمپەکاندا هەروەها ئەنجامدانی کارێکی هونەری کە تایبەت بێت بە کەمپەکە و ئەوخەلکەی کە لە وێدا دەژین ئەمەش بەهاوکاری و هەماهەنگی لە گەڵ رێکخراوی روئیادا.

رێکخراوی روئیا لە کارو هەوڵدایە بۆ رێکخستن و دامەزراندنی کەشێکی هونەری بەردەوام لە نێو کەمپی شاریادا بۆ ئەوەی ئاوارەکان بتوانن لە رێگای هونەرەوە بارودۆخ و کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن و پانەگەیەکی ئارامێس بۆ خۆیان بدۆزنەوە. کەمپەکە نزیکەی ١٢٠٠٠ کەس لە خەڵکانی سەر بە ئایینی یەزیدی دەگرێتە خۆی. یەزیدیەکان کەمینەیەکی ئایینی کۆنن لە عێراقدا، لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤ دووچاری هێرشێکی وەحشیگەرانە هاتنەوە لە لایەن داعشەوە و لە ئێستاشدا خەبات دەکەن لە پێناو پاراستنی سروت و نەریتە کولتوریەکانی خۆیاندا. رێکخراوی روئیا ئامانجیەتی مێوانداری پێشانگاکان بکات هەروەها کۆمەڵێک پڕۆگرامی گفتوگۆکردنی رێکخراو ئەنجامبدات سەرەڕای رێکخستی خولی خوێندن و وۆرک شۆپ کە لە لایەن هونەرمەندانی خۆجێیی و نێودەوڵەتیەوە سەرپەرشتی بکرێن هەروەها ئەنجامدانی وۆرک شۆپی تایبەت بۆ ئافرەتانی پێگەیشتو.

میراتی کولتوری وڵاتی عێراق لە سەر چەندین ئاستدا وێران کراوە. لەرێگەی هاندان و بەهێزکردنی خەڵکی ئاسایی بۆ ئەوەی هەڵسن بە دروستکردنی کولتوریکی نوێ لە ئیستادا، ئێمە هەڵدەستین پاڵنەر و هیوایان پێدەبەخشین بۆ داهاتو.ئەمەش شتێکی ئەساسیە کە ئێمە بەخێرایی هەنگاو دەنێین بۆ ئەوەی سەرنج و ئهتیمامی نێودەولەتی چربکەینەوە سەر ئەوەی کە لە ئێستادا عێراق چی بەرهەمدەهێنێت نەک تەنها لە سەر ئەوەی کە چی لە عێراقدا وێرانکراوە. ئێمە لەو ىڕوایەداین کە دەتوانین گفتوگۆیەکی نوێ لە نێوان کولتورەکاندا بهێنینە کایەوە هەروەها دەتوانین تەنگژەو کێشەکان ببەستینەوە بەو دەنگە جیاوازانەی کە دەتوانن ئاراستەیان بکەن بەرەو تێگەیشتنێکی جیهانی زیاتر.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پرۆژەی داهێنان لە پێناو مانەوەدا یان بۆ ئەوەی ببەخشن تکایە پەیوەندی بکەن بە: [email protected]