دەزگای رویا بۆ رۆشنبیریی هاوچەرخ لە عێراق دەستیکردووە بە کارکردن لەسەر پرۆژەیەکی درامی شانۆیی بۆ چارەسەری دەرونی منداڵان و گەنجانی عێراقی، ئەم پرۆژەیەش لەلایەن سندوقی شازادە کلاوس بۆ کەلتور و گەشەپێدان، لەڕوی داراییەوە هاوکاری کراوە. ئەم پرۆژەیە لە سەر تەختەی شانۆیی مونتەدا لە بەغدا لە سێی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا لەلایەن گرووپێکی پانزە کەسییەوە نمایش کرا،  کە تەمەنیان لەنیوان ١٢ تا ١٧ ساڵیدایە. گرووپەکە ناوی گرووپی هەنگاوە، کاری لەسەر هەموو ئەو لایەنە جیوازانە کردووە کە بەرهەمەکانی گرووپی ” کچانی بەغدا ” کاری تێدا دەکەن، وەک کاری نواندن، نوسین، دیزاین و دیزاینی جلوبەرگ. ئەندامانی گرووپی ستێپ ” یان هەنگاو”  لەلایەن دەزگای رویاوە لە لە خانەیەکی بێسەرپەرشتانی  بەغدا هەڵبژێردراون.

The STEP drama therapy group trains in Beirut with award-winning director Zeina Daccache.

لە مانگی ئاداردا دەزگای رویا،  دەرهێنەر و  فیلمساز -زینە دەکاش-ی بانگهێشتکرد،  کە هاوکات  تێراپیست ” چارەسەرکەری دەروونی”ێکی  درامی لوبنانییە، بۆ ئەوە راهێنان بە شەش شارەزای عێراقی بواری شانۆ بکات، کە ئەزموونیان لە کاری شانۆیی و کارکردن لەگەڵ مندالاندا هەیە لە قوتابخانەکاندا، ئەو پرۆژەیەش لە وۆرشکۆپێکی پێنج رۆژیدا تایبەت بە چارەسەری دەرونی شانۆیی بەڕێوەچوو. دواتر ئەم شارەزایانە ئەزموون و کاری راهێنانەکانی خۆین بەکاردەهێنن و لە پرۆژەیەکی دیکە لەگەڵ کچانی بەغدا سودی لیدەبینن.

چارەسەری دەروونی لەرێگەی دراما و کاری شانۆییەوە لە عێراقدا ئەزموون نەکراوە، بۆیە دەزگای رویا ئامانجی ئەوە بووە سەرەتای کارەکانی خۆی وەک هاوکارییەک بۆ ئەو منداڵانە بەکاربهێنێت کە توشی کێشە دەروونییەکان بوونەتەوە یان کەوتوونەتە ناو دۆخی شەڕ و توندوتیژییەوە. شارەزا ناوخۆییە عێراقییەکان وەها راهێنانیان پێکراوە کە دراما و کەناڵە هونەرییەکانی دیکە بۆ هاوکاریکردنی مندالان بەکاربهێنن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئاشتەواییان بۆ بگەڕێتەوە و هەست بە سەلامەتی و دڵنیایی بکەن، راهێنانەکانی ئەوان کاری لەسەر ئەوەش دەکرد تا بتوانن هاوکاری ئەو مندالانە بکەن کە کەسوکاری خۆیان یان باوک و دایکیان لە دەستداوە، یان رووبەرووی دەسترێژی بوونەتەوە.

دراما وەک ئامرازێکی سەرەکی بۆ ئەم پرۆژە هەڵبژێرداوە، ئەوەش لەبەرەئەوەی رەگێکی مەعریفی مێژووی هەیە و تێیدا نواندن لە ئاستێکدا دەکرێت کا بتوانێت ئاماژە بۆ چارەسەری دەروونی بکات، بەڕێگایەک لەباربێت بۆ هاوکاریکردنی ئەو مندالانەی رووبەڕووی تەنگژەی دەروونی ” تراوما” بوونەتەوە. دەرەنجامی کارکردن و هەروەها ئارەزووی هەر منداڵیک بۆ دراما جیاوازە، بەڵام ئامانجی بنەڕەتی پرۆژەکە  چارەسەرکردن و هاوکاریکردنە لەرێگەی نواندن لە دراماکاندا.