بەرهەمی شانویی نوێی دەزگای روئیا بە پاڵپشتی سندوقی شازادە کلاوس بۆ رۆشنبیری وپەرەپێدان بەرهەم هێندراوە، شانۆی کچانی بەغدا، بۆ یەکەمجار لە هۆڵی شانۆیی مونتەدا نماییشدەکرێت لە 3ى ئۆکتۆبەردا. شانۆکە لە لایەن گروپی هەنگاو بۆ چارەسەرکردن لە رٍێگەی دراماوە نووسراوە و ئیلهامی لە چیرۆکەکانی ژیانی نۆ کچ وەرگرتوە کە لە خانەی بێسەرپەرشتانی “گوڵەکانی ئەلئەعزەمیە” دا دەژین لە شاری بەغداد، هەر ئەم کچانە بۆ خۆشیان ئەکتەرن لەم بەرهەمە شانۆییەدا.

لەم بەرهەمە هونەریەدا ئەکتەرەکانی شانۆیی “کچانی بەغدا” باسی کۆمەڵێک بابەت دەکەن کە بۆ ئەوان جێگەى نارەحەتى و دڵەڕاوکێن، وبابەتى گفتوگۆکانیش زیاتر پەیوەندیدارن بە فەزای لۆکاڵى شارەکەو گەرەکەکانەوە وەکو گەمە و یاریە میللیەکانی سەر شەقام. ئەوان رۆڵی جیاواز دەبینن لە شانۆکەدا، تەنانەت رۆڵی مەجازی و خوازراویش دەبینن، بۆ نموونە وەکو رۆڵی گورگ کە هەرەشە لە مریشکەکانی ناو کێڵگە دەکات، یان رۆڵی باوکێکی زۆردار لە ناو خێزانێکی تێکشکاو پەرتەوازەدا، یان رۆڵی شەیتانێکی سێحرباز کە داوای لێکراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان هەر لە هاوسەرگیریە رێکخراوەکانەوە بگرە تاکو شەری سوریا.

IMG_6866

حەنین، تەمەن 13 ساڵ، رۆڵی دایکێکی عێراقی موحافەزەکار دەگێرێت لە شانۆگەری “کچانی بەغدا”. وێنە: دەزگای روئیا.

” من دەمەوێت شانۆیەک بنووسم کە خەڵک دەگۆڕێت، ئەم شانۆیە وایان لێدەکات کە بزانن شتە خراپەکان چین. من لەم شانۆگەریەدا ڕۆڵی کاراکتەرێکی زۆر بەهێز دەبینم، سەمەر،15.”
” من حەزدەکەم رووداوەکانی شانۆگەری داهاتوم لە شوێنێکی دور لە دونیای واقیعیدا رووبدات، وەکو فەزای دەرکی – نور، 15.”
شانۆگەریەکە بەرنجامی پڕۆژەیەکی هەشت مانگی مەشق و ڕاهێنانە لەسەر چارەسەری لە ڕێگەی دراماوە کە لە مانگی مارسی ساڵی 2015 دەستیپێکرد کرد بە هاوکاری و پاڵپشتی سەندوقی شازادە کلاوس بۆ رۆشەنبیرى و گەشەپێدان. ئەمە یەکەمین پڕۆژەی درامای چارەسەر ئامێزی لەم جۆرەیە لە عێراقدا. هەروەها ئەم مەشق و ڕاهێنانەى کە لە پیش نمایشەکە ئەنجامدار بە شێوەیەکی یەکسان گرنگی خۆی هەبوو هەم بۆ کچە ئەکتەرەکان هەمیش بۆ پسپۆری بواری شانۆگەری کە بەشداریان تێدا کرد.

IMG_6861

پیاوێکی بەتەمەن کچێکی هەرزەکار مارە دەکات، نماییشێک لە شانۆگەری کچانی بەغدا . وێنە: دەزگای روئیا.

لە مانگی ئازاری 2015، دوای ئەوەی هاوکاری وپشتیوانی داراییمان لە سەندوقی شازادە کلاوس بۆ ڕۆشەنبیری و پەرەپێدان پێگەیشت، دەستمان کرد بە هەماهەنگی لە گەڵ هونەرمەندی لوبنانی خاتو زینە دەککاش کە دەرهێنەرێکی بەتوانایە و پسپۆرە لە بواری چارەسەرکردن لە ڕێگەی درامادا و لەم بوارەدا چەندین خەڵاتی وەدەست هێناوە. خاتو زینە دەککاش لە وۆرک شۆپێکی یەک هەفتەیی زۆر چڕوپڕدا لە شاری بەیروتی پایتەختی وڵاتی لوبنان مەشق و راهێنانی بۆ شەش کەسی شانۆکاری لێهاتووی عێراقی لە سەر چارەسەرکردن بە دراما ئەنجامدا. لەم مەشق و ڕاهینانەدا شانۆکارە عێراقیەکان فێری ئەوەبوون کە چۆن هەڵسوکەوت و کار بکەن لەگەڵ ئەم منداڵ و هەرزەکارانەى کە دایکیان یان باوکیان یان زیاتریان لە خێزانەکانیان لە دەست داوە یان چۆن کاربکەن لەگەڵ ئەم منداڵ و هەرزەکارانەی کە ڕووبەڕووى حاڵەتی توندوتیژی زۆر نامرۆڤانە و ڕەق و بەهێز بوونەتەوە.

The STEP drama therapy group trains in Beirut with award-winning director Zeina Daccache.

گروپی هەنگاو بۆچارەسەرکردن لە رێگەی دراما، لە بەیروت سەرقاڵی مەشقن لە گەڵ هونەرمەند خاتو زینە دەککاش کە لەم بوارەدا خەڵاتی وەدەستهێناوە.

کاتێک شانۆکارەکان گەڕانەوە بەغدا، کۆمەڵەیەکیان پێکهێنا بە ناوى “گروپی هەنگاو” . ئەم گروپە زۆر بەجیددی لە نزیکەوە دەستیان کرد بەکارکردن لەگەڵ ئافرەتە گەنجەکان و کچانی خانەی بێسەرپەرشتانی (گوڵەکانی ئەلئەعزەمیە)دا لە رێگەی کۆمەڵێک چاڵاکی وکو: شانۆ، چاڵاکی، دەنگ و گێڕانەوەی چیڕۆک، کچەکانیش وردە وردە دەستیان کرد بە دۆزینەوەی ئەزموون و داهێنانەکانیان هەروەها دۆزینەوەى کەسایەتیەکانیان و چێژ بینین لە منداڵێتیان.
کاتێک کە پرسیاریان لێکرا ئاخۆ حەزدەکەن لەداهاتودا چ جۆرە شانۆیەک ئامادە بکەن، کچەکان وەڵامی جیاوازیان هەبوو. سەمەر کەتەمەنی 15 ساڵە، ووتی: ئەو حەزدەکات ئەو شانۆیەى کە ئامادەی دەکات ” خەڵک بگۆرێت، شانۆکە وا لە خەڵک بکات کە ئاگادار بن بە شتە خراپەکان، ونیشانیان بدات کە چۆن بیان گۆڕن. من دەبم بە کاراکتەرێکی زۆر بەهێز لەم شانۆیەدا”. لەکاتیکدا نوڕ کە ئەویش تەمەنی 15 ساڵە، ووتی : “من حەز بە شانۆیەک دەکەم کە رووداوەکانی لە دەرەوەى دونیای واقیعیدا رووبدەن، بۆ نموونە وەک فەزای دەرەکی. من حەزدەکەم کە جمهوری بینەران چێژی لی ببینن و هەست بە ئارامی بکەن و منیش رۆڵێکی بچوکی تێدا ببینم.”

IMG_6885

لە چەپەوە بۆ ڕاست: روقیە(15 ساڵ)، نەبەْ (14 ساڵ)، نوڕ (15 ساڵ)، منمایشێک لە نمایشەکانی شانۆی کچانی بەغدا. وێنە: دەزگای روئیا.

 

خاتوو نوڕ ئاماژەی بەوەکرد کە پڕۆژەکە وایکردوە کچەکان زیاتر لێک نزیک ببنەوە.” هەموو ڕۆژێک کاتێک کە مەشق و ڕاهێنانەکان تەواو بوون، ئێمە هەموومان پێکەوە لە ژووری دانیشتن دادەنیشین و گفتوگۆ لە بارەی مەشق و راهێنانەکانەوە دەکەین. ئێمە پێشتر هیچ کاتێک ئاوا پێکەوە دانەنیشتوین و قسە و گفتوگۆمان نەکردوە.” زەهرا کە تەمەنی 17 ساڵانە، ووتی کە ئەو زۆر چێژی لە ئاشنا بوون بە ڕاهێنەرەکان بینیوە و پەیوەندی هاورێیەتی نوێی دروست کردوە. لەکاتێکدا سوها کە تەمەنی 14 ساڵانە، وتی ئەم پڕۆژەیە فێری ئەوەى کردوە کە چۆن گوزارشت لە خودی خۆی بکات و بەهیچ جۆرێک نەترسێت.

IMG_6841

بێ ناوو نیشان

ئەم پڕۆژەیە هەم بۆ ئەکتەرەکان و هەمیش بۆ گروپی هەنگاو تەحەددایەکی زۆر گەورە بوو لە بەر زۆر هۆکار، نەک تەنها لە بەر جیاوازیان لە ڕووی پاشخانی کۆمەڵایەتی و ئەزموونیانەوە، سەرەڕای تازەیی شێوازی کارەکە بۆ هەر هەموویان. دیارترین خاڵ کە زۆر جێگای سەرسوڕمان بوو بریتی بوو لەم گۆڕانکاریانەى کە لە ئەکتەرەکاندا روویدەدا لە ماوەی وۆرک شۆپ و ڕاهێنانەکاندا. هونەرمەند بەها غەیوم، کە هونەرمەندێکی عێراقیەو لە لایەن دەزگای روئیاوە دەستنیشان کرابوو بۆ ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنان بە ئەکتەرەکان لە وۆرک شۆپەکانی چارەسەرکردن لە ڕێگەی دراماوە، ووتی: ئەکتەرەکان لە سەرەتادا زۆر شەرمن بوون، بەڵام دەمان بینی کە چۆن رۆژ لە دوای رۆژ متمانەبەخۆ بوون وەدەست دەهێنن و دەکرێنەوە. هەروەها بۆ گروپی هەنگاویش ئەم ئەزموونە تەحەددایەکی نوێ بوو، چونکە یەکەمین جار بوو کە کاریان لەگەڵ کۆمەڵێک گەنجی هەرزەکار دەکرد کە پیشتر هیچ زانیاری و ئەزموونێکیان لە سەر هونەری دڕامادا نەبووە.” هەروەها ئێمە بنەما سەرەکیەکانی ئەدای هونەری شانوشمان پێدان و ئەوانیش زۆر بەخێرایی فێری بوون.”
هەر لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا داوا لە دەروونناسی بواری منداڵان خاتو “جەزوە فیێل کازم” کرا بۆ ئەوەى سەرپەرشتی پڕۆژەکە بکات و لە سەر بنەمای کاری رۆژانە قسەو گفتوگۆ لە گەڵ کچەکاندا بکات. ئەو سەبارەت بەم ئەرکەی و پرۆژەکە ووتی” ئەوان توانیویانە متمانەی خۆیان وەدەست بهێنن هەروەها تیشکی خستە سەر ئەو هەستکردن بە دابڕانەی ڕەنگە ئەو منداڵانە رووبەرووی ببنەوە کە لە دووری خێزانەکانیاندا ژیان بەسەر دەبەن. من حەزدەکەم هانی پڕۆژەی زیاتری لەم جۆرە بدەم بۆ تەواوی منداڵانی عێراق”.
لە ئەیلولی 2015 دا بە هاوکاری گروپی هەنگاو کچەکان توانیان بیرۆکەی شانۆی “کچانی بەغدا” دابهێنن، کە دواتر لە هۆلی شانۆی مونتەدا دا شانۆکەیان نووسیەوە و مشق و ڕاهێنانیان لە سەر کرد.

IMG_6831

بێ ناو ونیشان