بۆ بەرزڕاگرتنی یادی 50  ساڵەی دامەزراندنیی، گالێری ئایکۆن لە بەریتانیا هەستا بە نمایشکردنی زنجیرەیەک پێشانگای تاکەکەسی بۆ هونەرمەندانی ناوسراوی وەک هورڤین ئاندیرسن و ژولیان ئۆپی کە گالێرییەکە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بەرهەمەکانیانی خستووەتەڕوو و پاڵپشتی کردوون. “سەدام لێرەیە” یەکێک بوو لەو پرۆژانەی کە بەشداریکرد لە پێشانگاکەدا و یەکەمین پێشانگای تاکەکەسی هونەرمەندی کوردی عێراقی جەمال پێنجوێنی بوو. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر جەمال پێنجوێنی و کارەکانی، سەردانی بلۆگی روئیا بکەن.