ده‌زگای ڕوئیا كتێبخانه‌یه‌كی هونه‌ری هاوچه‌رخ له‌گه‌ڵ پێشانگایه‌كی وێنه‌یی له به‌غداد كردۆته‌وه. پێشانگاكه ده‌كه‌وێته شه‌قامی موته‌نه‌بی له به‌غداد كه به هه‌فته بازاڕی كتێب و كتێبی ده‌گمه‌ن ناسراوه.



پرۆگرامەکە بریتیە لە فلیمەکانی ئاڤان گارد، وەکو ‘مانهاتای’ چارلس شیلەر و پاول ستاند (١٩٢٠)، ‘ریزموس ٢’ی هانس ریچتەر (١٩٢٠)، و ‘باڵێت مێکان’ ی فێرناند لێگەرس (١٩٢٤) و ‘لاکۆکویل ئێت لێ کلێرجی مان’ ی گێرمانی دولاک (١٩٢٨) و هاوکات کارە ڤیدیۆکانی کۆمەڵێک هونەرمەندی سەردەم وەکو مارینا ئابرامۆڤیچ، ئالۆرا و کالزادیلا، فرانسیس ئالیس، جۆزێف بێویس، جێف کۆرنێلیس، و بروس ناومان.


كتێبخانه‌ی هونه‌ری و پیشانگای وێنه‌یی ڕوئیا كهتەلۆگ و نوسراو له خۆده‌گرێت كه سه‌رنجی میوانانی ڕاده‌كێشێت. ئامانجی ڕوئیا ئه‌وه‌یه به‌ربه‌سته‌كانی هه‌بوونی كه‌می پیشانگای هونه‌ری به‌رده‌م بینه‌ری گشتی زاڵ‌بێت له به‌غداد، كه تێچووی گواستنه‌وه و ده‌سته‌به‌ری كاره هونه‌ریه‌كان به‌رزه و دیارنهبونێكی ئاشكرا هه‌یه له جوڵه وهێنانی كه‌لوپه‌لی پیشانگاكان، كه ئه‌مه وای لێده‌كات هێنانی كاری هونه‌ری بۆ وڵات و ڕێكخستنی بۆنه‌ی كلتوری به پێی مۆزه‌خانه و گه‌له‌ری ستاندارد زه‌حمه‌ت بێت.