نێودەوڵەتیەو دەکەوێتە شاری بێرمینگهامی ووڵاتی بەریتانیا. ئەو گەلەریە بەرنامەیەکی کاری ڤیدۆیی پێشکەش دەکات لەلایەن هونەرمەندانی نێودەوڵەتی و بەریتانیەوە بەهاوبەشی لەگەڵ دەزگای ڕۆیا. جیهانێکی سەرئاو کەوتوو بریتیە لە فیلمە بێ دەنگەکان کە بەشێوەیەکی هەمەڕەنگ نامۆیی ژیانی ڕۆژانە پیشان دەدات، وەک بلێی دەیەوێ پێشنیازی ئەوە بکات کە مرۆڤەکان بونەوەری بێگانەن لەسەر زەوی. هونەرمەندانی بەشداربوو بریتین لە مایكڵ فرانچۆیس (بەلجیکا)، گراهام گوسین (بەریتانیا)، دین کێلاند بەریتانیا، لوتس و گوگسبێرگ (سویسرا)، مارکۆ مەیتەم (ئیستۆنیا)، شی یۆنگ (چین)، شیما بوکوکو (یابان)، جۆن ستێزکا (بەریتانیا)، بیت سترۆیلی (سویسرا)، کۆرنیلیا پارکەر (بەریتانیا)، نۆگوچی ریکا (یابان) ، گیلان وێیەرینگ (بەریتانیا)

فیلمەکە لە مانگی نیسان لە دوکانی ڕۆیا پێشکەش دەکرێن ، لە شەقامی موتەنەبی، بەغداد.

بەشی ١
بەرواری پێشکەشکردىی فیلمەکان: هەینی ٦ی نیسان، شەممە ١٤ی نیسان، هەینی ٢٠ی نیسان، شەممە ٢٨ی نیسان.

دین کێلامد ، لەسەرخۆ دەکەوێت (بەشی III )، ٢٠١٧.

دین کێلاند هونەرمەندێکی بەریتانیایەو لەکاری نیگارکێشان دەکۆڵێتەوە وەکو کردارێکی ئەنجام دراو. لەفیلمی لەسەر خۆ دەکەوێت (بەشی III)، ئەو هونەرمەندە لە شێوەی ئەکتەرێکی کۆمیدی سادە دەردەکەوێت. لەبەردەم ئاوێنەیەکدا، خەریکی پڕۆسەیەکی توندی گۆڕینی توندی ناسنامەیە و بەشێوەیەکی بەردەوام هەوڵدەدات ماکیاجەکەی لابەرێت بۆ ناسینەوەو نوێکردنەوەی هەستی خود. ئەم نواندنە ،کە بێهێزی کەسایەتی ئەکتەر دەردەخات ،بەردەوامە و ئەکتەر هەوڵی لابردنی ماکیاجەکەی دەدات لە بەردەم ئاوێنەدا.

کۆرنیلا پارکەر، هاڵۆوین ٤، ٢٠١٧.

Cornelia Parker, Halloween 4, 2017. Courtesy of the artist and Frith Street Gallery, London

کۆرنیلا پارکەر، هاڵۆوین ٤، ٢٠١٧. وێنەی هونەرمەندەکەو گەلەری شەقامی فریس، لەندەن.
‘لەرۆژی شەممە، پێش هەڵبژاردنی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەساڵی ٢٠١٦، خۆم و هاوسەرەکەم وێنەی ڤیدویی کۆبونەوەیەکی جەماوەریمان گرت لە دەرەوەی تاوەری ترەمپ لەڕێی ئایفۆنەکانمانەوە. لایەنگران لەهەموو لایەکەوە کۆبوبونەوە بۆ پیشاندانی پشتگیریان لەکاتێکدا ڕاپرسیەکان ئەوەیان دەردەخست کە تڕەمپ لە دواوەیە. لەناو کۆبونەوە جەماوەریەکەدا باڵی هەمەلاین هەبوون وەکو باڵی ڕەش پێستەکان بۆ پشتگیری ترەمپ، باڵی ئافرەتان بۆ پشتگیری ترەمپ، باڵی ڕزگاربوانی هۆڵۆکۆست بۆ پشتگیری ترەمپ، باڵی جولەکەکان بۆ پشتگیری ترەمپ، باڵی کەتەلۆکیەکان بۆ پشتگیری ترەمپ، باڵی چینیەکانی ئەمریکا بۆ پشتگیری ترەمپ……….ڕق و قینە بەرامبەر بە هیلاری زۆر بەرچاو ترسناک بوو. هاواری جەماوەر بە ووتنی ” بیخەنە بەندیخانە” و ” ئەو درۆی کردوە، ئەو درۆی کردوە” بێدەنگ کراوە لە فیلمەکەدا، بەڵام لەڕێی بیلبۆردەوە کە بە دەست لەسەری نوسراوە ئەو دەنگە جەماوەرە شێتەکە پێشان دەدات’.

بیت سترۆلی، زەردە پەڕی ناو شار (دوبەی)، ٢٠١٥

Beat Streuli, Downtown Twilight (Dubai), 2015. Courtesy of the artist.

لەساڵی ١٩٩٠ وە، هەر وێنەیەک گیرابێت لەلایەن هونەرمەند بێت سترۆلیەوە، لەکاتێکدا خراونەتە ناو قاڵبی چوارچێوەیەکی چەمکیەوە، بانگهێشتمان دەکات بۆ چوونە ناو جوڵەی لەخۆوەی ژیانی ڕۆژانەی ناو شار. ڕووبەڕووی هەندێ کەس یان وورەکاری ژیانی شار دەبینەوە کاتێک لەناکاو دەچینە ناو ئەو حەشاماتەوە. ڤیدیۆیەکان گەواهی ئاگاداری هونەرمەند دەدەن لەو شوێنانەی کە لێرە هەڵی بژاردوون، بەشاری دوبەیشەوە.دژیەکی و گرژیەکانی شارمان بەرچاو دەکەوێت- وێتەنی کرێکاریانی هیندی و پاکستانی دژیەکە لەگەڵ جیهانی فانتازیای دوبەی. شێوازی سترۆلی، کە ڕێگە بە بینەر دەدات بچێتە ناو وێنە هەست بزوێنەکان و لەهەمان کاتیشدا بەدووری بمێنێتەوە لێیان، ژیان و ژینگەی شارەکان بەشێوەیەکی بابەتیانە پیشان دەدات بەدەر لەوکاتە.

شیما بوکو، بەجێهێشتنی مەلەوانی، ٢٠١١

Shimabuku, still from Leaves Swim, 2011, Courtesy of the artist.

شیمابوکو، وەستاو لە فیلمی بەجێهێشتنی مەلەوانی، ٢٠١١.
کاری شیمابوکو بەهۆی هەست کردن بە تێڕامانەوە کاریگەری لەسەر دروست بووە. شتی دۆزراوەو یەکتر بینین بەشێوەیەکی لەناکاو وەکو سروشی ڕۆژانە وایە و کە بەشێوەی ستایڵێکی ئاسان کارمان تێدەکات و دەمان دوێنێت. جەخت کردنەوە لەسەر دۆزینەوەیە نەوەک داهێنان، وە لەسەر گۆڕینی ئەزمونە لەڕێی خەیاڵکردن. بەم شێوەیە هێڵی نێوان هونەرو ژیان تێکەڵ بووە.

شی یۆنگ، فیلمی بێ دەنگ، ٢٠١١

Shi Yong, still from Silent Film, 2011. Courtesy of the artist.

شی یۆنگ، وەستاوە بەبێ دەنگی لەفیلمی بێ دەنگ، ٢٠١١.

Shi Yong, still from Silent Film, 2011. Courtesy of the artist.

پیاوێکی گەنجی ئەمریکی و کچێکی چینی بێ باکانە کات بەسەردەبەن بەیەکەوە لە شەقامێکی ناوخۆدا. ئەوان هاوڵاتی دوو بەهێزترین ووڵات جیهانن، بەڵام زۆر شەرمن بوون. حەزیان دەکرد بەیەکەوە ببن بەڵام هەبوونی پەیوەندیەکی مانادار ئەستەم بوو لەنێواندا چونکە زمانی یەکتریان نەدەزانی. کوڕەکە دوای ماوەیەک ڕۆیشت، بەڵام کچەکە مایەوە. ئەو فیلمە درامایەکی سایکۆلۆژی لەسەر خۆیە بەڵام بەئاسانی وەکو نمایشێکی جوگرافی و سیاسی دەخوێندرێتەوە.

دیلان وێیەرینگ، سەماکردن لە پێکهام، ١٩٩٤.

Gillian Wearing Dancing in Peckham colour video with sound 1994 (MP-WEARG-00146) © the artist, courtesy Maureen Paley, London

گرتەی ڤیدیۆیی رەنگاورەنگی گیلان وێیەرینگ، سەماکردن لە پێکهام، ١٩٩٤.

Gillian Wearing Dancing in Peckham colour video with sound 1994 (MP-WEARG-00146) © the artist, courtesy Maureen Paley, London

ئەمە کاری ڤیدیوی گیلان ێیەرینگە کە لەشاری بێرمینگهام لە دایک بووە. ئەمە جۆرێکە لە وێنەکێشانی خۆت و فیلمی سەماکردن لە پێکهام هونەرمەند پیشان دەدات کە بۆ ماوەی ٢٥ خولەک سەمادەکات بۆ میوزیکێک کە لەناو قەیسەریەکدا لەباشوری لەندەن گوێی لێ دەبێت.

بەشی ٢

بەرواری پێشکەشکردىی فیلمەکان: شەممە ٧ی نیسان، هەینی ١٣ی نیسان، شەممە ٢١ی نیسان، هەینی ٢٧ی نیسان.

جۆن ستێزەسکا، ئەسپ، ٢٠١٢.

John Stezaker’s Horse (2012), which uses near-identical pictures from many editions of a racehorse catalogue. Courtesy of the artist and the Approach, London

ئەسپی جۆن ستێزەزکا (٢٠١٢) کەهەمان وێنەکانی پێشبڕکێی ئەسپ سواری بەکاردەهێنێت.
جۆن ستێزەزکا بەناو بانگە بە بەکارهێنانی چەمکەکان بەشێوەیەکی زیرەکانەو بەکارهێنانی کاری کەسانی تر لەڕێی کۆلاژەوە. ڤیدیۆیەکەی دەربارەی ئەسپ پێکهاتوە لە ٣٦٠٠ وێنەی ئەسپی جیاوازەوە کەلەلا گۆشەکانەوە گیراوە و لەوێنەی پێشەوەی هەمان کەتەلۆگی ئەسپ سواریەوە گیراوە لە ٣٠ ساڵی ڕابردوودا. وێنە هاوشێوەکان بە چوارچێوەی ٢٣ لەهەر چرکەیەکدا پێشکەش دەکرێن و وێنەی ئەسپێکی جوڵاو ڕۆێشتوو دروست دەکەن.

مایکڵ فرانچۆیس، هەست کردن بە بارودۆخی ئێستا (وڕێنەکردن)، ٢٠٠٣.

Michel Francois, still from Déjà vu (Hallu), 2003. Courtesy of the artist.

مایکڵ فرانچۆیس، بێ دەنگ لە فیلمی هەست کردن بە بارودۆخی ئێستا (وڕێنەکردن)،
فیلمی هەست کردن بە بارودۆخی ئێستا (وڕێنەکردن)، (٢٠٠٣) هەستی تێڕامانی هونەرمەند پیشاندەدات. لەو فیلمە فرەشاشە زۆر کاریگەرەدا، پارچەیەک لە داپۆشەری ئەلەمنیۆمی بەکاردەهێنێت دەم وچاوی سەیرو نامۆو شێوەکانی ترو یاری کردن بە لەیەک چووەکان کەبەشێکە لە هەموو ژیان کەئێمە دەیزانین.

نۆگوچی ریکا، بۆ شەوی هەسارەکە، ٢٠١٥.

Noguchi Rika, To the Night Planet, 2015. Courtesy of the artist.

”لەکۆتای ڕۆژدا، سەیری ئەو دیمەنە دەکەم کە لەدەرەوەی پاسە دوو قاتەکەمە. کاتێک ئاسمان تاریک دەبێت، ڕووناکی بەجۆرەها ڕەنگ دەردەکەوێت”.

گراهام گوسین، ڕشتن، ١٩٩٩.

Graham Gussin, Spill, 1999. Courtesy of the artist.

فیلمی ڕشتنی گراهام گوسیل (١٩٩٩) ئیفێکتی سینەمای بەکاردەهێنێت بۆ گەیاندنی بیرۆکەکانی دۆخی تازەو ‌هەڕەشە. ئەو فیلمە لە بینایەکی پیشەسازی چۆڵدا بەرهەمهێنراوە کە بە داپۆشراوە بە تەمومژێکی دەست کرد. ئەو فیلمە هەستێکی سەیر دروست دەکات و ئاماژەدەکات بە فیلمی ترسناک و زانستی خەیاڵی ١٩٥٠ کان و ڤیدیۆی میوزیکی سەردەمیانە. بەشێوەیەکی گشتی کاریگەری فیلمەکە زۆر گەورەیەوە.

لوتس و گوگیسبێرگ، گەڵابە، ٢٠١٤.

Lutz & Guggisberg, Truck, 2014. Courtesy of the artist.

کاری هەردوو هونەرمەندی سویسری بریتیە لە ڤیدیۆ، وێنەکێشان و پەیکەرسازی.کارەکانیان خەمۆکی گاڵتەجاڕانەو پێشنیاری بوون پیشان دەدات کە ئەمەش لە چەمکی پوچگەراییەوە سەرچاوەی گرتووە. لەدەرئەنجامدا، کارەکانیان ئازادانەو گوماناویە.

مارکۆ مەیتەم، پارە، ٢٠١٤.

Marko Mäetamm, Money, 2014. Courtesy of the artist.


مارکۆ مەیتەم تەمەنی بیست وشەش ساڵ بوو کاتێک ئیستۆنیا سەربەخۆی وەرگرت لە ڕووسیا. ئەو لە سێیەم ساڵی بوو لە ئەکادیمیایی هونەری ئیستۆنیا. ڤیدیۆیەکانی فیلمی پارە بەریەکەوتنێکی ژیرانەی پیاو و خێزانەکەی پیشان دەدەن ،، پیاو و جیهانی دەرەوە.