ئەم هەفتەیە پیشانگای رۆیا فلیمی بەخێر بێی بۆ بەیروت (٢٠٠٥) لە لایەن هونەرمەندی لوبنانی فواد الخوری دەخاتە سەر شاشە.

” بەخێر بێی بۆ بەیروت دەربارەی ژیانی رۆژانەیە: شۆفێری کردن لەناو شاردا، چوون بۆ سەرتاشخانە، گفتوگۆ لە گەڵ وردەفرۆش، سەردانی کردنی پیشانگای ماتۆر، مۆزەخانەی مۆم، خواردن لە دەرەوە. […]زۆر سەیر و سەمەرەیە تاکوو پێکەنیناوی، فلیمەکە دۆخی دەروونی چەند کۆمەڵگایەکی لوبنانی دەخاتەروو، دەرئەنجامێکی راستەوخۆی شێوە نەخشە: کاتێک یەکێک نەخشەیەکی ئەوروپی جیهان دەکاتەوە، لوبنان لە ناوەڕاستە بەڵام لەهەمان کات دا لە سەر هێڵەکەیە، ناوەندی بەڵام نادیار.” نووسەر دەڵێ.

پیشانگای رۆیا کتابخانەیەکی هونەری و ژینگەیەکی نمایش کردنی سەردەمیە لە بەغداد. لە رۆژانی هەینی و شەممە دەکرێتەوە لە شەقامی موتەنەبێ بازاری پەرتووک.