دوکانی رۆیا زنجیرە پیشانگایەکی بچوک لەلایەن هونەرمەندانی دانیشتووی عێراق دەکاتەوە. ئەو مانگە، وێنەگری دانیشتووی بەغدا ئەیمەن الامیری کارە نوێیەکانی خۆی لە پیشانگایەک لەژێر ناونیشانی زوقاق (کۆڵان) نمایش دەکات کە پیكدێت لە کورتە فلیمێکی دۆکیومێنتاری زوقاق (٢٠١٨) کە لە لایەن دامەزراوەی رۆیا بەرهەمهێنراوە، لەگەڵ گوڵبژێرێک لە وێنەی رەش و سپی ژیانی شەقامی بەغدا.

لە زنجیرەی زوقاق،(٢٠١٨).  لە سەر رێگەپێدانی هونەرمەند.

زوقاق فلیمێکی ١٤ خولەکە لە سەر هادی النجار، وێنەگرێکی پێشکەوتوو و ناودار لە عێراق و سەرۆکی کۆمەڵەی وێنەگرانی عێراق لە بەغدا. الامیری لە ئاوات و ویستی نجار سەبارەت بە بەکارهێنانی رەنگ و لێکۆڵینەوەی فەلسەفی لە پشت کارە وێنەگریەکانی دەکۆڵێتەوە. نەجار لە کاتی شەڕی ئێران – عێراق و ئابڵۆقەی ١٩٩٠ چالاک بوو، و زۆربەی ئەو وێرانیانەی کە لە باشوری عێراق روویدا تۆماریکردووە. الامیری لەگەڵ هونەرمەند سەبارەت بە ئەزمونی ئەو رۆژانەی قسە دەکات.
ئەو وێنە رەش و سپیانە کە لە گەڵ فلیمەکە دایە لەلایەن الامیری لە شەقامەکانی بەغدای کۆن گیراوە. ئەو وێنانە کارەکانی خودی نەجار پشتڕاست دەکەنەوە، تۆمارکردنی هونەری تەلارسازی سەردەمی عوسمانیەکانی بەغدا کە ناوچە مێژوییەکەی شاری وێران کردوە و هاوکات ئەو کۆمەڵگا هەژارنشین و دورەدەستانەی کە تێیدا دەژین. ئەو فلیم و وێنەیە هەوڵدانە بۆ دروستکردنی دیالۆگ و بڕینی پردی نێوان دوو نەوە لە هونەرمەندانی عێراق.
زوقاق کراوەیە لە ١٣ی تەمووز تاکو ١١ ئاب، هەموو رۆژانی هەینی و شەممە لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی – ٢ی پاشنیوەڕۆ لە دوکانی رۆیا لە شەقامی موتەنەسەبی، بەغدا.