کارتۆن 

زنجیرە کارتۆنی مانگی کانوونی یەکەم: ڕەخنەگرە هونەریەکان

رێکخراوی روئیا بۆ مانگی کانوونی یەکەم داوای زنجیرە کارتۆنیەکی هەفتانەی لە سەر بابەتی رەخنەگرە هونەریەکان لە هونەرمەندی نیشتەجێی شاری بەغداد خضیر الحمیری کردوە. لەم وێنەی خوارەوە، هونەرمەند و جەماوەر پێکەوە دانیشتوون بەڵام کورسی رەخنەگر بەتاڵە. و هونەرمەندەکەش بەهاوارەوە بانگی رەخنەگر دەکات و پێی دەڵێت ” غەریبیمان کردویت!”.
پێشانگا 

کردنەوەی دوو پێشانگا بە سەرپەرشتی دوو هونەرمەند لە شاری سلێمانی ئاماژەن بۆ زیندوبوونەوەی هونەر لەو شارەدا

چایخانەی شەعب یەكێکە لە چایخانە قەرەباڵغەکانی شاری سڵێمانی. لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردوودا کراوەتەوە، بەسەرپەرشتی شاعیرە بەناوبانگەکانی کوردی وەک شاعیری ناسراو فایەق بێکەس و کوڕەکەی شێرکۆ بێکەس و ئەخۆل شا‌یب. ئەم چایخانەیە لە سەردەمی شەری ناوەخۆ لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا وەک بنکە و بارەگایەکی حیزبی نافەرمی خزمەتێکی باشی بە یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان کردوە. لە سەر…
پێشانگا 

دوای زیاتر لە بیست ساڵ دابڕان مۆزەخانەی پارێزگای بەسڕا هەڵدەستێت بە کردنەوەی یەکەمین پێشانگای خۆی.

مۆزەخانەی پارێزگای بەسڕا دوای زیاتر لە بیست ساڵ دوری و دابڕان لە کاروچاڵاکی لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٦ دا هەڵسا بەکردنەوەی یەکەمین پێشانگای خۆی. کردنەوەی ئەم پێشانگایە نوێیە کە نزیکەی ٤٤٠ پارچەی شوێنەواری و بابەتی شوێنەوارە کۆن وهەڵکۆڵدراوەکانی شاری بەسڕای لە خۆ گرتبوو ئاماژەیە بۆ یەکەمین ڕوداوی سەرەکی لە پڕۆژەی هەشت ساڵەی دووبارە بونیادنانەوەی مۆزەخانەکە…
پێشانگا 

“دەوڵەتە نائارامەکان: ستراتیژیەتە هونەریەکان لە دەوڵەتە نائارام و مەترسیدارەکان”، ئەکادیمیای دێر کۆنست، بەرلین

نووسەر و شانۆ نووس بێرتۆلت بریخت،کە لەساڵی ١٩٣٣دا لە ئەڵمانیا هەڵاتوە لە دەستی چەوساندنەوەو ئازاردان لە بەر ئەوەی لە شانۆ و نووسینەکانیدا لایەنگیری لە کۆمۆنیستەکان دەکرد، لە یەکێک لە قەسیدەکانی کە لە تاراوگە نووسیویەتی کارەکەی زیاتر لە کاری ڕۆژنامەوانێکی ڕاپۆرتنووس دەچێت: من هەموو ئەم وشانە ئەکەمە ڕاپۆرت کە ئەوان بەیەکتری دەڵێن. ئەوەی کە دایکێک بە…