مۆزەخانەی پارێزگای بەسڕا دوای زیاتر لە بیست ساڵ دوری و دابڕان لە کاروچاڵاکی لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٦ دا هەڵسا بەکردنەوەی یەکەمین پێشانگای خۆی. کردنەوەی ئەم پێشانگایە نوێیە کە نزیکەی ٤٤٠ پارچەی شوێنەواری و بابەتی شوێنەوارە کۆن وهەڵکۆڵدراوەکانی شاری بەسڕای لە خۆ گرتبوو ئاماژەیە بۆ یەکەمین ڕوداوی سەرەکی لە پڕۆژەی هەشت ساڵەی دووبارە بونیادنانەوەی مۆزەخانەکە لەلایەن هێزی سەربازی بەریتانی، ڕێکخراوی خێرخوازی بەریتانی کە پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ مۆزەخانەی پارێزگای بەسڕەدا هەیە(و بارەگاکەی لە وڵاتی بەریتانیایە)،وەزارەتی ڕۆشەنبیری و ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ شوێنەوارە کۆنەکان.

ئەم مۆزاخانە نوێیە میراتی دەوڵەمەندی کەلتوری شاری بەسڕا و باشوری عێراق دەپارێزێت و بەرزی ڕادەگرێت. شوێنەوارناس دکتۆرە لەمیا ئەلگەیلانی دەڵێت: “ئێمە لەبیرمان چوە کە شاری بەسڕا چەندەگرینگ بووە بۆ وڵاتی عێراق. ئەم شارە وەک دەروازەیەک وایە بٶ وڵاتی عێراق هەروەها گەورەترین و گرنگترین بەندەریشە بٶ عێراق.هەروەها سەندیبادیش کە پاڵەوانی چیڕٶکی بەناوبانگی هەزارو یەک شەوەیە، دەریاوان بووە، ئەی وانیە؟”. ئەم شوێنەوارناسە (د.لەمیا ئەل گەیلانی) بەهاوکاری لەگەڵ د.جۆن کۆرتیس بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە مۆزەخانەی بەریتانی و بەڕێز قەحتان ئەلعەبید بەڕێوەبەری مۆزەخانەدا بەشداری کردوە هەماهەنگی کۆکردنەوەی کۆمەکە کەدا. هەریەک لە د.لەمیا ئەل گەیلانی و د.جۆن کۆرتیس وەک ڕاسپێردراوی ڕێکخراوی هاورێیانی مۆزاخانە شاری بەسڕا بەشداریان کرد، کە لە ساڵی ٢٠١٠ ەوە دامەزرا بوو بٶ مەبەستی دابینکردنی هاوکاری دارایی بۆ ڕێکخستن و ،پاڵپشتیکردنی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان بۆ مۆزەخانەی شاری بەسڕا.

The Basra Museum's first gallery includes over 440 objects excavated from sites in Basra and Southern Iraq. (c) UNAMI PIO.

یەکەمین پێشانگای مۆزەخانەی شاری بەسڕا زیاتر لە ٤٤٠ بابەتی هەڵکەندراوی شوێنەوارەکانی شاری بەسڕای تێدایە. (c)UNAMI PIO.

کۆمەڵە تابلۆکە بریتیە لە نماییشکردنی ژمارەیەکی زۆر لە سکەو پارەی لێدراو،کە دەگەڕێنەوە بۆمێژووە زۆر کۆنەکان هەرلە سەردەمی پارثیەکانەوە(Parthian ) بگرە تاکو چەرخە ئیسلامیەکان، بەجۆرێک کە مێژووی نێوان ٣٠٠ پ.ز تاوەکو سەدەی هەژدەهەمی زایینی دەگرێتەخۆی.” ئەوەی جێگای سەرنجە سەبارەت بەم دراوانە ئەوەیە کە سەرجەمیان لە شاری بەسڕا لە سکە دراون. ئەمەش ئەوەمان نیشان دەدات کە شاری بەسرە چۆن شارێک بووە لە مێژوو و لە سەدەکانی ناوەڕاستدا،بەتایبەتیش بٶ سەردەمی عەبباسیەکان هەروەها بۆ دەستەڵاتدارێکی وەک خەلیفە هاڕوون ئەلڕەشید”. د. لەمیا ئەلگەیلانی دەڵێت” کاتێک دەچیتەنێو مۆزاخانەی شاری بەسڕا، یەکەمین شت کە دەیبینیت دیمەنی پارە کانزاییەکانن. ئەمانە وەک کلیلێک وان بۆ ڕۆچوونە نێو مێژووی عێراق”.

ئەم پارچە شوێنەوارانەی کە لە هەڵکۆڵینەکانی ساڵانی حەفتاکان وهەشتاکانی سەدەی رابردوو لە شاری بەسڕای کۆندا دۆزرانەوە، ئەوەی کە ئەمڕۆ پێی دەوترێت ‘شارۆچکەی ئەز زوبێر’ بەشێکە لە کۆمەڵەتابلۆ و پارچە شوێنەواریەکان. لەم بارەیەوە د. لەمیا ئەل گەیلانی دەڵێت: ” شاری بەسڕا گەلێک جەنگ و پێکدادانی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و خەڵکێکی زۆر لە پێناوی ئەم شارەدا جەنگاون و گیانی خۆیان لەپێناو ئەم شارەدا بەخشیوە. ئێمە لە عێراقدا پەندێکمان هەیە کە دەڵێت “دوای وێران بوونی شاری بەسڕا – من بعد خراب البصرة “، ئێمە ئەم پەندە بەکاردەهێنین وەک ئاماژەکردنێک بۆ کارێک کە بەهەڵە یان لەکاتی خٶیدا ئەنجام نادرێت. دواجار ئێمە لەڕوی کاری هەڵکۆڵینی شوێنەوارەوە هێندەمان شت نەدۆزیوەتەوە.”

کۆشکی مۆزەخانەکە دەکەوێتە لایەکی دەریاچەکەوە و لە بنەڕەتدا سەددام حسێن ئەم کۆشکەی وەک شوێنێک بۆ مانەوەو بەسەربردنی کاتی خۆش دروستکردوە – مۆزەخانەکە پێنج گەلەری لەخۆ دگرێت. بەشێکی باڵەخانەکە تایبەتدەکرێت بۆ پارچە شوێنەواریەکانی شاری بەسڕا، لەکاتێکدا سێبەشەکەی تر تایبەت دەکرێن بە شارستانیەتەکانی هەریەک لە سۆمەریەکان، بابلیەکان و ئاشوریەکان. گەلەری پێنجەمیش پێشانگا کاتیەکان لەخۆی دەگرێت.

” شاری بەسڕا وەک دەروازەیەک وایە بٶ وڵاتی عێراق و گەورەترین و گرنگترین بەندەریشە بٶ وڵات.هەروەها

سەندیبادیش کە پاڵەوانی چیڕٶکی بەناوبانگی هەزارو یەک شەوەیە، دەریاوان بووە، ئەی وانیە؟”

لە سەرەتادا هەر مۆزەخانەیەکی عێراقی بە لایەنی کەمەوە تەنها یەک هۆڵی هەبووە کە تایبەت دەکرا بە تەنها یەک شاری دیاریکراو” هەروەها د.لەمیا ئەلگەیلانی روونی دەکاتەوە کە ” ئێمە خەریکین جەخت لەوە دەکەینەوە کە چ شتێک تایبەتە بە شاری بەسڕا. ئەمەش بۆخۆی کۆمەڵێک رەهەندی نێو دەوڵەتی هەنە هەروەها بەسڕا وەک شارێکیش بۆخۆی لە ئاستێکی نێودەوڵەتی دایە. بۆ نموونە، بەکارهێنانی بۆیەی کۆباڵتی چینی لە کاری گلێنە و گۆزەو فەخفورسازیدا کەلەبنەڕەتدا دەگەڕێندرێتەوە بۆ کاری گلێنەو فەخفورسازی چینیەکان، بەڵام لەڕاستیدا رەگو ڕیشەی ئەسڵی تەکنیکەکانی دەگەڕێتەوە بۆ شاری بەسرە،لە وێوە لەلایەن چینیەکانەوە گێزراوەتەوە بٶ ولاتی چین” بەوجۆرەی کە د. ئەلگەیلانی باسیدەکات.

نزیکەی سێ سەد کەس لەکردنەوەی پێشانگایەکەدا ئامادە بوون، بەسەرنجدان لەم حاڵەتی خرۆشان و داواکردنی ئەم جۆرە دەزگاو دامەزراوە کولتوریانە هەم لە شاری بەسڕا و هەمیش لە هەرێمەکە. زۆر چێژبەخش بوو کاتێک وەڵام و ڕەنگدانەوەیەکی ئاوا ئەرێنی ببینی. لە پێشانگاکەدا بەرپرسە خۆجێییەکانی شاری بسڕا، کلەیر کەیەکێک بوو لە ڕاسپێردراوەکانی ڕێکخراوی هاوڕێیانی مٶزەخانەی شاری بەسرا دەڵێت” ئەندام پەرلەمانەکان، وەزیرەکان، ڕاگەیاندن و هەرزاکارانیش لە کردنەوەی پێشانگاکەدا ئامادەبوون.” ئەو درێژەی پێدەدات و دەڵێت” هەروەها نزیکەی زیاتر لە دووسەد مێوان و سەردانیکەری مۆزەخانەمان لە رۆژی دواتردا تۆمارکرد”. کردنەوەی پێشانگا کە کۆنفرانسێکی دوو ڕۆژەی لەبارەی مێژوو، کولتور و میراتی کولتوری شاری بەسڕا دا بەدوادا هات، کە لەلایەن ئێلینوور ڕۆبسۆن لە دەزگای بەریتانیی بۆ لێکۆڵینەوە لە عێراق، ڕێکخرا بوو.

مۆزەخانەی کۆنی شاری بەسرا لەساڵی ١٩٩١ دا تاڵانکرا لە سەردەمی جەنگی یەکەمی کەنداودا. بەدوای ئەم ڕووداوەداهەرچیەک لە پارچە شوێنەواریەکان کە لە مۆزەخانەکەدا مابووەوە گوێزرایەوە بۆ شاری بەغدا بەمەبەستی پاراستنیان. تاکو ئێستاش بەشێکی زۆریان لە شاری بەغدا پارێزراون.

پلانەکانی دووبارە بیناکردنەوەی مۆزەخانەی شاری بەسڕا لە ساڵی ٢٠٠٨ ەوە دەستیان پێکرد، دوای ئەوەی هێزی سەربازی بەریتانیا لە مۆزەخانەی شاری بەسڕە نزیک بووەوە و د.جۆن کۆرتس کۆشکەکۆنەکەی سەددام حسێنی شاری بەسڕای، کەکەوتۆتە لێواری دەریاچەیەکەوە، دەستنیشان کرد وەک باڵەخانەیەک کە دەتوانێت ئەم کۆمەڵە پارچە شوێنەواریە کۆنانەی شاری بەسڕە بگرێتە خۆی و ببێتە شوێنێکی سەرەکی و گەورەی چاڵاکیە کولتوریەکانی شارەکەش. لەبەر ئەوەی باڵەخانە ڕەسەنکەی مۆزەخانەی شاری بەسڕا ئیدی بریتیە لە خانوویەکی زۆر کۆن و کەوتوەتە بەشێکی کۆنی شاری بەسڕە و پێدەچوو لەبەرخراپی باڵەخانەکەو بچووکی قەبارەکەی چیتر بەکەڵک نەیەت بۆ ئەم مەبەستە.

(c) UNAMI PIO.

(c) UNAMI PIO.

بەڕێوەبەری مۆزەخانەی بەسڕا،قەحتان ئەلعەبیید، لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی (NPR) سەبارەت بە گرینگی گۆڕینی کۆشکەکۆنەکەی سەددام حسێن بۆ مۆزەخانەیەک وتویەتی:” ئەم کارە باڵەخانەکە لە شوێنێکەوە کە پڕیەتی لە یادەوەری خراپ بۆ گەلی عێراق دەگۆڕێت بۆ مەیدانێک بۆ شارستانیەت و چاڵاکی کولتوری.” باڵەخانەکە کە لە حاڵەتی فەرامۆشکردن دابوو، بەجۆرێک نوێکرایەوە و ڕێکخرایەوە تابگاتە ئاستی ستانداردەکانی مۆزەخانەیەکی نێودەوڵەتی.
“بەبڕوای ئەمیندارەکان ئەوە هەلێکە بۆ پارێزگاریکردن و بەرز ڕاگرتنی هەرێمێک کە خاوەنی میراتێکی کولتوری زۆردەوڵەمەندە”. خاتو بێبینگتۆن دەڵێت:” ئێمەپێکەوە کارمان کرد بەو ئامانجەی بگەینە ئاستی ستانداردەکانی مۆزەخانەیەکی نێودەوڵەتی. هەریەک لە بەڕێزان د.جۆن و د. لەمیا ئەلگەیلانیش لە پڕۆسەی رێکخستنەکەدا بەشداریانکرد، ئەم دوو بەڕێزە بەهۆی پیشە ولێزانی و لێهاتوییەکەیانەوە خاوەنی ڕێزێکی گەورەن.ئەم شارەزاو پسپۆڕانە پێکەوە کاریانکرد لە سەر کۆمەڵەی پارچەشوێنەواریەکان بۆ ئەوەی دڵنیابن کە ستانداردەکانی پێشانگاکە دەردەکەون و رێگەکانی پاراستنیشیان زۆر بەرز وتۆکمەن.”

مۆزەخانەکە لەگەڵ پڕۆگرامی بەشداریکردنی جەماوەریدا دەکرێتەوە کە کۆموڵێک چاڵاکی وەک کاری فەخفورسازی و نووسینی دەستی هەروەها هەندێک کاری مەشق و راهێنان دەگرێتە خۆی کە مۆزەخانەی بەریتانیا بەڕێوەی دەبات. ” ئەم بەدەنگەوە هاتنەی کە لەلایەن هەرزەکار و خوێندکارانی شارەکەوە بیندرا بەهۆی ئامادەبوونیان لەکاتی کردنەوەی مۆزەخانەی بەسڕادا هاندەرترین ڕووداو بوو،” خاتو بێبینگتۆن دەڵێت :” کۆمەڵێک لەم هەرزەکار و قوتابیانەی کە لەوێ ئامادەبوون پێیان وتم کە ئەوان چەندە شاگەشکە بوون بە بینینی مۆزەخانە نوێیەکەوە و ئەم ڕۆژە بۆ ئەوان چەندە ڕۆژێکی تایبەت و مانادار بووە”.