نووسەر و شانۆ نووس بێرتۆلت بریخت،کە لەساڵی ١٩٣٣دا لە ئەڵمانیا هەڵاتوە لە دەستی چەوساندنەوەو ئازاردان لە بەر ئەوەی لە شانۆ و نووسینەکانیدا لایەنگیری لە کۆمۆنیستەکان دەکرد، لە یەکێک لە قەسیدەکانی کە لە تاراوگە نووسیویەتی کارەکەی زیاتر لە کاری ڕۆژنامەوانێکی ڕاپۆرتنووس دەچێت:

من هەموو ئەم وشانە ئەکەمە ڕاپۆرت کە ئەوان بەیەکتری دەڵێن.
ئەوەی کە دایکێک بە کوڕەکەی خۆی دەڵێت
ئەوەی کە بەرپرس وخاوەن کار بە فەرمانبەرەکەی دەڵێت
ئەو وەڵامەی کە ژن دەیداتەوە بە مێردەکەی
هەموو وشەی پاڕانەوەکان، هەموو سەرکردایەتیەکان
بەسەر ئەرزاکەوتن، بزربوون
درۆکردن، نەناسین ونەزانین
بردنەوە، بریندار بوون…
من هەموو ئەمانە دەکەمە ڕاپۆرت.(شانۆی گۆرانی ١٩٣٤-١٩٣٦)

لە لایەکەوە ئەو ڕۆژنامەوانێکە کە “ئەوەی دایک بەکورەکەی دەڵێت” بڵاوی دکاتەوە. لەلایەکیتریشەوە، وەک شانۆ نووسێک هەڵدەستێت بە دەرخستنی جیاوازیە زۆر وردەکانی نێو وتار “پاڕانەوە، سەرکردایەتیکردن” هەروەها نادیاری، “بزربوون، درۆکردن، نەزانین.” ئەم کۆپلە هۆنراوەیە بۆچوون و بڕوای بێرتۆلت بریخت دەردەخات سەبارەت بەوەی کە ئەدەب ڕۆڵی تایبەتی خۆی هەیە لە ساتی تەنگژەو کێشەکاندا.
لەگەڵ ئەمەشدا، ئەم جۆرە هۆنراوانە لێوانلێون لە گیرو گاز، چۆن شاعیرێک لە تاراوگەوە دەتوانێت ڕاپۆرتێکی زۆر ورد لە سەر وڵات بنووسێت؟

Bertolt Brecht and Helene Weigel, in exile in Lidingö, Sweden, 1939. Akademie der Künste, Berlin, Bertolt-Brecht-Archiv FA 07/145, Photographer: unknown

بێرتۆلت برێخت و هێلین ویگیل، لە تاراوگە، شاری لیدینگۆ، سوێد، ١٩٣٩. ئەکادیمیای دێر کۆنست، بەرلین، بێرتۆلت برێخت، ئەرشیف، ا ف٠٧/١٤٥، وێنە: نەزاندراو

کارەکانی بێرتۆلت برێخت بەشێک بوون لە پێشانگای گەورەی “دەوڵەتە ناجێگیرەکان:ستراتیژیەتە هونەریەکان لە دەوڵەتە ناسەقامگیر و مەترسیدارەکان.” لە ئەکادیمیای دێر کۆنستێ، لە شاری بەرلین. پێشانگاکە کێشە هاوچەرخەکانی کۆچی کردوەتە خاڵی دەستپێک، پێشانگا کە لە چەمکی “نائارامی” دەکۆڵێتەوە لە چوارجێوەی حاڵەتی نا خۆشی و ناهەمواریە زۆر پەڕگیرەکاندا، هەروەک لە لایەن کۆمەڵێک هونەرمەندیتریش باسی لێوەکرا لەوانەش هونەرمەند مونا حاتۆم، کارەهونەریەکانی ئەم هونەرمەندە لە پێشانگای کاپان ئیکی(٢٠١٢) بەدوای چەمکەکانی ” نائێستقرار” ی و “قەتیسمان” دەگەڕێت لە چوارچێوەی هونەری داتاشین، هەروەها هونەرمەند ریتشارد مۆس کە لە ڕێگەی بەکارهێنانی فیلمی تیشکی ژێر ڕەنگی سورەوە ململانێی کۆنگۆی ڕۆژهەڵاتی بە دۆکیۆمێنتاری کردبوو.ئەو پشت بە ئەزموونی مێژوویی فڕین و تاراوگە و شتە ئەرشیفیەکان و شتەکانی ئەم نووسەر و هونەرمەندانەش دەبەستێت کە دوای سەرهەڵدانی ڕژێمی نازی لە ساڵی ١٩٣٣دا لە ئەڵمانیا هەڵاتن.

Mona Hatoum, Kapan iki, 2012 (detail), Mild steel and hand-blown glass. Courtesy Galerie Max Hetzler, Berlin | Paris © Mona Hatoum

مونا حاتم، پێشاکگای کاپانی ئیکی، ٢٠١٢،(وردەکاری)، پۆڵا و شوشەی بە دەست دروستکراو. بە مۆڵەتی گەلەری ماکس هێتزلێر، بەرلین/ پاریس، مونا حاتم

جۆهانس ئۆدێنثاڵ باسیدەکات و دەڵێت”ئەمە پێشانگایەکی هونەری هاوچەرخە، بەڵام ئێمە قوڵتری دەکەینەوە لە ڕێگەی گەڕانەوەمان بۆ مێژووی خۆمان لە ئەڵمانیا،بەتایبەتی ئەم ماوە زەمەنیەی کە دەکەوێتە نێوان ساڵانی ١٩٣٣تاکو ١٩٤٥ کاتێک گرینگترین و باشترین هونەرمەندەکانمان ناچاردەکران وڵات بەجێ بهێڵن بەهۆی چەوساندنەوەو حاڵەتەکانی نادادپەروەری”، جۆهانس بەهاوبەشی لەگەڵ ئانکی هێرڤاڵ و بەیارمەتی هەریەک لە کاترینا گریگۆس و دایانا ڤێکسلێر سەرپەرشتی ئەم پێشانگایەیان کرد. قەسیدە دەستنووسەکانی برێخت لەبارەی کۆچ لەپێشانگاکەدا نماییشکرابوون، هەروەها دواهەمین نامەی فەیلەسوف و ڕەخنگر واڵتێر بێنجامینیش کە بۆ هاورێکەی ثیۆدۆر ئەدۆرنۆ نووسیبووی بەر لەوەی وەک هەڵاتوویەک لە ئیسپانیا خۆی بکوژێت، لە پێشانگاکەدا نماییش کرابوو.

Passport issued to Walter Benjamin, Berlin Grunewald, 10 August 1928 Photo: Nick Ash © Akademie der Künste, Berlin

ئەم پاسپۆرتەی کە بۆ واڵتەر بێنجامین دەرچووبوو، بەرلین گرونواڵد، ١٠/٨/١٩٢٨، وێنە نیک ئاش، ئەکادیمیای دێەکۆنست،بەرلین

پڕۆژەکەی هونەرمەند ‘ئاکام شێخ محمد’ یش بە ناوی “پڕۆژەی کۆردۆن” (٢٠١٥) لە نێو کارە هاوچەرخەکانی پێشانگاکە هەڵبژێردراوە. زنجیرەی کارە هونەریەکانی هوونەرمەند ئاکام دۆخی ئەو گروپە کەمایەتیانە بەدۆکیۆمێنت دەکات کە کە ساڵی ٢٠١٤ دا لە لایەن داعشەوە دەربەدەر و ئاوارەکران . ئەم زنجیرە کارە هونەریە بۆ یەکەمین جار لە لایەن دەزگای روئیا لە بەشی نەتەوەیی عێراق لە بینالی ٥٦ می شاری ڤینیسیا دا. لە وێنەکاندا ، کریستیانەکان، کاکەییەکان و یەزیدیە درکراوەکان هەروەها ئاوارە و دەربەدەرەکانی شاری کۆبانێ لە دٶخێکی زۆر ناخۆشدا وەستاون و بە پارچە پەڕۆیاکی ڕەش دەورەدراون.

16590575047_37a0645cb8_o

ئەم پاسپۆرتەی کە بۆ واڵتەر بێنجامین دەرچووبوو، بەرلین گرونواڵد، ١٠/٨/١٩٢٨، وێنە نیک ئاش، ئەکادیمیای دێەکۆنست،بەرلین

هەریەک لە هونەرمەند ئاکام شێخ محمد و برێخت نزیکەی سێ چارەگی سەدەیەک ژیاون، هەروەها لە دوو قارەشدا. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پێشبڕکێیەی کە لەلایەن پێشانگاکەوە پێشنیار کراوە تیشک دەخاتە سەر ئەم بابەتە سەرەکیانە ی کە تایبەتن بە پیادەکردنی هونەر لە ساتە کانی هەبوونی تەنگژە و ململانێکاندا.

وەک فۆتۆگرافەرێکی رۆژنامەوان، هونەرمەند ئاکام شێخ هادی هەڵساوە بە دۆکیۆمێنتکردنی خیوەتگاکانی ئاوارەکانی عێراق هەروەها ململانێکردن لەگەڵ داعشدا. لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆژەی کۆردۆن بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ توندوتیژی یاخود ئازارو ئەشکەنجەکانی مرۆڤ نیشان نادات. بەڵکو لەجیاتی ئەمە هەوڵدەدات جۆرە هەڕەشەیەکی نادیار بخاتەڕوو لە ڕێگەی پەتێکی قوماشی ڕەشەوە یاخود لە ڕێگەی تەوقێکەوە کە بە هۆی پەتێکی ڕەش بە دەوری مرۆڤەکاندا هێندراوە لە نێو فۆتۆگرافەکاندا، ئەمەش وەک ئەماژەیەک بۆ مردن و خنکانێکی لەسەرخۆ لە بار ئەوەی تەوقەکەش وردە وردە بچوکترو توندتر دەبێت تاکو لو کۆتاییدا مرۆڤ دەخنکێنێت.

لێرەدا بەهەمانشێوەی برێخت، هونەرمەند ‘ئاکام شێخ هادی’ زیاتر لە ڕێپۆرتاژ نووسێکی رۆژنامەوانی دەچێت، بەڵام روونکردنەوەکانی وەک شایەدحاڵ سنووری ئەم چیڕۆکانە دەبەزێنن . “فۆتۆگرافەکانی هونەرمەند ئاکام شێخ هادی سەبارەت بە ئاوەارەکانی ناوەوەی عێراق بەجۆرێکن کە هەڵوێست وحاڵەتێکی سیاسی نادیار بەدەردەخەن” بۆیە ئۆدنثیەڵ دەڵێت: ” ئەمە دەربڕینێکی زۆر بەهێزە. هونەرمەند ئاستێکی هێندە باڵا دەبەخشێتە دەربڕینەکەی خۆی کە میدیا بەتەنها ناتوانێت پڕی بکاتەوە”.

بابەتی کۆچ خاڵی هەرە جەوهەری و گرنگە لە پێشانگاکەدا، هەروەک لە کارە هونەریەکانی ئەم دوو هونەرمەندەشدا دەردەکەوێت.ئۆدێنثیەڵ ئەم بابەتە زیاتر روون دەکاتەوەو دەڵێت: ” لەنێوان ساڵانی ١٩٣٣ وە تاکو ١٩٤٥ زۆربەی هونەرمەندە گرینگ و بەناوبانگەکانی ئەڵمانیا ناچارکران کە وڵات جێبهێڵن. ئەوان وازیان لە هەمووشتێک هێنا و لەدوای خۆیاندا بەجێیان هێشت. بەڵام لەهەمانکاتدا، ئەوان گەشەیان بە پڕۆسەیەکی نوێ و داهێنەرانەدا بۆ ئەوەی بەهۆیەوە گوزارشت لە حاڵەتە هەرە خراپ و ناهەموارەکانی خۆیان بکەن.

برێخت لە تاراوگەشدا درێژەی بە نووسینە تووندەکانی خۆیدا لە دژی فاشیزمی ئەڵمانی و لەهەمانکاتیشدا لەبەرژەوەندی شوعیەت، هەروەها کۆمەڵێک قەسیدەی شێعریشی نووسی کاتێک کە لە شاری سڤێندبۆرگی دانیمارکدا دەژیا لە نێوان ساڵانی ١٩٣٣ وە تاکو ١٩٣٩.دەکرێ لە نێو قسیدە شێعریەکانیدا ئاماژە بە قەسیدەی’لە ساتە تاریکەکاندا’ بدەین، ئەم قسیدە شێعریەی برێخت نیگەرانی و مانەوەی ئەو وەک دەنگێکی بەهێز وچاڵاک لە دژی سەرهەڵدانی فاشیزم لە ئەلمانیادا دەردەخات:

ئەوان ناڵێن: کاتەکان زۆر تاریک بوون
لەجیاتی ئەمە: بۆچی قەسیدە شێعرەکانی ئەوان بێدەنگن

ئەم قەسیدە شێعریە ئەوە نیشان دەدات لەکاتێکدا کە برێخت لە هەندەرانە لەسەر دورگەی ‘فین’ لە دانیمارک ئەو دورگەیەی کە بریخت وەک ‘دۆزینەوەی پەناگەیەک لە هێللانەی دانیمارکیدا” وەسفی دەکات، کەچی سەرە ڕای هەموو دوری و مەودا زۆرەکان برێخت بە بیر و هۆشی خۆیەوە زۆر نزیکە لە وڵاتەکەی هەمیشە بە خەیاڵ لەوێیە.

بەپێچەوانەشەوە، هونەرمەند ئاكام شێخ هادی عێراقی جێنەهێشتوە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆچ ئاوارەیی دوونیگەرانی زۆر گەورەن کە لە کارەکانی ئەو وهونەرمەندەدا هەستیان پێدەکرێت. هونەرمەند ئاکام شێخ هادی روونی دەکاتەوەو دەڵێت” وشەی ‘تاراوگە’ لە سەرەتادا مانای ئەوەبوو کە کەسێک یان كۆمەڵە کەسێک ناچار بکرێن کە لە یەک شوێندا بمێنێتەوە بێئەوەی ئازادی ئەوەیان هەبێت کە شوێنەکە جێبهێڵن.بەڵام ئەمرٶ دونیا وای لێهاتوە کە وڵاتەکانی خوشمان لێ دەبن بە زیندان، هەروەک خەڵکانێکی زۆر لە وانەی کە لەناوچەی شەڕ و ململانێکاندا دەژین لە سەرانسەری جیهان شایەدی بۆ ئەم قسەیەی من دەدەن”.

لەگەڵ ئەوەشدا سەبارەت بە ئاوارەیی نێوەخۆییەوە، هونەرمەند ئاکام شێخ هادی شایەدحاڵی کۆمەڵێک شەپۆلی کۆچ بووە لە عێراقدا تەنانەت لە نێو هاوتەمەنەکانیشیدا. بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ڕێکخراوی نێدەوڵەتی کۆچ لە ساڵی ٢٠١٣دا دەرکەوتوە کە ٩٩%ی خەڵکی گەنجی باشووری عێراق و ٧٩% گەنجانی هەرێمی کوردستانیش ئارەزوویانە لە وڵاتەکەی خۆیاندا کۆچ بکەن ، لەبەر نەبوونی دەرفەتی کار هەروەها بەهۆی هۆکاری ئەمنی و ئازادی وەک چەند هۆکارێکی سەرەکی.

28398339734_4037613952_k

ئەمانەش کۆمەڵە ناوونیشانێکن لە زنجیرە کارێکی هونەری فۆتۆگرافیدا وەک: “نیشتیمان، تاراوگە” لە سەر ئەرکی دەزگای روئیا. ئاکام شێخ هادی بابەتە هونەریەکانی خۆی دەخاتە نێو چوارچێوەی تۆڕێک وایەری تێک ئاڵاو کە بە هۆیەوە کۆللارە کاغەزیە رەنگاو ڕەنگەکانی بەستبوونەوە. لەم کارەیدا، هونەرمەند دیاردەی کۆچکردنی خەڵک بە كۆچ و فڕینی کۆللارەکان دەچوێنێ کە کۆللارەکان هەمیشە “بەئاسماندا دەفڕن[…] بەڵام جوڵەو فڕینی ئەوان هیچ کاتێک نە جوڵەیەکی بێبەرنامەیە و نە جووڵەیەکی ئازادانەشە، چەنکە ئەوان هەمیشە دەگەڕێنەوە وڵات”.
بەهەمان شێوەی برێخت، هونەرمەند ئاکاە شێخ هادی پێناسەیەکی زۆر ئاڵٶزو ناڕوون بۆ تاراوگە دەخاتەروو، بەجۆرێک کە سەرەڕای دووری و مەودای زۆری نێوانیان هێچ کاتێک پەیوەندی و نزیکی نێوان هەر ئاوارەیەک و نیشتیمانەکەی ناپچڕێت .

پێشانگای وڵاتە نائارامەکان بەردەوام دەبێت تاکو ١٥/١/٢٠١٧ و پێشانگاکە لە ڕێگەی زنجیرەیەک گفتوگۆ و وۆرک شۆپەوە دەوڵەمەند دەکرێت لە ئەکادیمیای دیر کۆنست لە شاری بەرلین.

مانهاییم، ڕالف و جۆن ویلێت، نووسەران: بێرتۆلت برێخت: قەسیدە شێعریەکانی بێرلۆت برێخت ١٩١٣- ١٩٥٦ (لەندەن: مێثوین، ١٩٧٩ ١٩٨٧)