لە ‘نیشتمانی باوک’، ژووری عێراق لە بیناڵی ڤێنیس، سیروان باران توێژینەوەی قووڵ لەسەر سروشتی شەڕ و پیاوسالاری و سەربازی دەکات، بە پێی ئەزموونی خۆی وەکو سەرباز لە سوپای عێراق لە ساڵی ١٩٩٠. باران دەڵێت، دەیان ساڵ شەڕی بەردەوامی عێڕاق، هێشتاش کاریگەری لە سەر سروشت و ئیکۆلۆژی عێراق ماوە.

باران دەڵێ: “رۆژانێک بەغدا شارێکی سەوز بوو” ئەمڕۆ زۆربەی هەرە زۆری دارە خورما و ناوچەی سەوزی لەناو چووە. لە شاری بەسرا، سەدام سەدان و هەزاران داری بڕیەوە بۆ ئەوەی دیدێکی باشتری ئەو بەری هەبێت بۆ سەر ئێرانیەکان لە کاتی شەڕی ئێران – عێراق”.

ئەو مانگە، بە یەکسانی لەگەڵ ژووری عێراق، سەیری کاریگەری شەر لەسەر سروشت لەرێگەی کارەکانی دوو لە هونەرمەندان دەکەین. یەکەم، فلیمساز عباس عبدالرزاق، شاڵاوی گوندەکانی کوردەکان لە لایەن سوپای عێراق لە کاتی کەمپێنی ئەنفال لە کۆتاییەکانی ١٩٨٠ بە دۆکیومێنت کردووە. و دووەم، وێنەگری ژاپۆنی کیکوجی کەوادا توێژینەوەی قووڵی بۆ دیمەنی ئەو وێرانکاریانەی بەهۆی کیمیابارانی هیرۆشیما لە جەنگی جیهانی دووەم روویداوە کردووە.

هەردووک هونەرمەند باس لە کاریگەری ئیکۆلۆژی جەنگ بۆسەر سروشت دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا بوون بە بەشێک لە یادەوەری و تراوما و پرسەوشین.

وەڵامی ئەو هونەرمەندانە بۆ شەڕ تیشک دەخاتە سەر بابەتە ئیکۆلۆژیەکان، هاوکات باس لە پەیوەندی قووڵی مرۆڤ لەگەڵ سروشت و دیمەنی سروشتی دەکەن.

**
لە ساڵی ١٩٨٨ فلیمساز عباس عبدالرزاق گەشتی کرد بۆ گوند و لادێ چۆلەکانی کوردەکان لەسەر سنوری عێراق – ئێران. گوندەکانی سەرگەڵۆ و خۆشناوەتی وشارباژێر کە لە وێنەکەدا دیارن، چەند رۆژێک پێش ئەو وێنانە لەلایەن فڕۆکەکانی سوپای عێراق و هێرشی گازی کیمیایی وێرانکەردا.

عباس عبدالرزاق ، چۆلیی گوند ،١٩٨٨. رێگەی پێدراوە لەلایەن هونەرمەند.

عباس عبدالرزاق ، چۆلیی گوند، ١٩٨٨. رێگەی پێدراوە لەلایەن هونەرمەند.

عباس عبدالرزاق ، کاتی گوند، ١٩٨٨. رێگەی پێدراوە لەلایەن هونەرمەند.

عبدالرزاق لە ساڵی ١٩٨٠ وەکو فلیمساز پەیوەندی بە شۆڕشی کوردەکانەوە لە دژی سەدام کرد. ئەو شاڵاوی بەرنامەداڕێژراوی سوپای عێراقی بۆ سەر شار و گوندە کوردانی بە دۆکیومێنت کرد، کە دواتر وەکو کەمپێنی ئەنفال ناسرا، کە مەبەست لێی بنبڕکردنی ژیان و کلتوری کوردەکان بوو کە سەدان ساڵە لە چیاکانی باشوری عێراق دەژین. بەپێی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ، لەسەروی ١٠٠،٠٠٠ خەڵکی سڤیل کوژرا و ٤،٠٠٠ گوند خاپورکرا ( کەدەکاتە ٩٠٪ لادێکانی جێی ئامانجی رژێم)

عبدالرزاق بێدەنگی و بێ جوڵەی گوندە چۆلکراوەکانی پیشانداوە، کە باڵندەکان دەچوونە نێو خانووە بێ سەقفەکان و کەلوپەلە بەجێماوە کشتوکاڵیەکان. تەپوتۆزی ئاگرێکی تازەی لەناو خۆڵ و رەگی دارە سوتاوەکان دیاربوو. لە کلیپێکی تردا، ژن و پیاو لە حەشارگەی ژێرزەوی کە ئەو شوێنە بۆ خۆپاراستن لە هێرشەکانی ئاسمانی دروست کراوە هاتونەتە دەرەوە. خانووە قوڕوبەردەکانیان لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی وێران بووە، و خەریکی کۆکردنەوەی ئاون بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی بەجێماوە. لەپشت گردەکانەوە ئاگر دیار بوو، ئەو شوێنەی هێرشێکی تر سەریهەڵداوە.

عباس عبدالرزاق ، گوند، ١٩٨٨. رێگەی پێدراوە لەلایەن هونەرمەند.

عباس عبدالرزاق ، گوند، ١٩٨٨. رێگەی پێدراوە لەلایەن هونەرمەند.

ئەگەرچی خاپوورکرابوون، هاوکات ئەو گوندانە دیمەنی دەشتیان دەوروژاند، کە لەورێگەیەوە عبدالرزاق کۆمەڵگە لادێیەکان کە بە قووڵی بەستراوەتەوە بە چیاکانی دەورەبەر و سروشت پیشان دەدات. ئەوە زیاتر بووە هۆی جەختکردن لە سەر ئەوشتەی بە فراوانی وەسفی “جینۆساید”ی سروشتی کەمپێنی ئەنفال دەکات، کە نەک تەنیا ئامانجی خەڵکی سڤیل بوو، بەڵکو مەبەستی خاوپرکردنی تەواوی خاڵک و شێوازی ژیانیان بوو.

عبدالرزاق هەزاران کاتژمێر وێنەی کەمپێنی ئەنفالی گرتووە و کۆی کردۆتەوە. لەساڵی ٢٠١٠، وێنە و گەواهیەکانی لەسەر کیمیابارانی ساڵی ١٩٨٨ لەدژی شاری هەڵەبجە وەکو گەواهیەک بۆ دادگایکردنی علی عسن مجید، ژەنەڕال لە سوپای عێراق کە فەرمانی هێرشەکانی دابوو بەکارهات.
ئەرشیفی عبدالرزاق لە سلێمانی لەلایەن خێزانەکەیەوە بە دیجیتاڵ دەکرێت. وێنەکانی بۆ یەکەم جار بە مۆڵەتی هونەرمەند لەلایەن رۆیاوە بڵاودەکرێنەوە.

عباس عبدالرزاق ، کاتی هێرشەکان، ١٩٨٨. رێگەی پێدراوە لەلایەن هونەرمەند.

**
بێدەنگی سەرسورهێنەری دیمەنی گوندەکانی عبدالرزاق پرۆژەی “نەخشە”ی وێنەگری ژاپۆنی “کیکوجی کاوادە” مان بیردەخاتەوە، پەرتوکێکی بڵاوکراوە سەبارەت بە زیان و دوبارە نوێکردنەوەی ژاپۆن لە دوای جەنگی جیهانی دووەم. ئەو دوو بۆمبەی لە لایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هاویشترا بۆ دوو شاری هیرۆشیما و ناکازاکی ژاپۆن لە ساڵی ١٩٤٥ کە بووە هۆی وێرانکاریەکی درێژخایەن. لە ئەنجامی ئەو تەقینەوانەدا ٢٢٠،٠٠٠ کەس کوژران، و بۆ ماوەیەکی درێژ خەڵکێکی زۆر بە هۆی نەخۆشی تیشکدانەوە و برینەکانی تر دەمردن.

لە ساڵەکانی دواتر، کلتوری ژاپۆن وروژا لەکاتێک دا ئەو ووڵاتە ئابوری خۆی چاککردەوە و ئەو زیان و زەبرەی بەم دواییە بەسریهاتووە خستیەڕوو. پڕۆژەی ‘ نەخشە’ هەوڵ دەدات تیشک بخاتە سەر ئەو گؤرانکاریانە لە رێگەی بەدۆکیومێنت کردنی وێرانیەکانی جەنگی جیهانی دووەم و کاریگەری چەکی ئەتۆم و ئامادەبوونی بەردەوامی کلتوری و سەربازی ئەمریکا.

کیکوجی کاوادە، گومبەتی یادگاری بۆمبی ئەتۆم -أ، لەکەی سەقف، لەزنجیرەی “نەخشە” ١٩٦٠ – ١٩٦٥

لە هیرۆشیما، کاوادا سەردانی باڵەخانەی کارگێڕی چۆلکراوی کرد کە بە گونبەتی چەکی ئەتۆمی ناسراوە، و “لەکە” یەکی رەشی لە سەقفی باڵەخانەکە دۆزیەوە کە دەرکەوت پاشماوەی هێرشەکەیە. هەروەها دیراسەی دوبارە گەشەکردنی سروشتی دەورەبەری کرد، کە لە ئەنجامی تیشکی هێرشەکە گۆڕاوە. لە وێنەیەکدا، بۆ نمونە، لە نێوان باڵەخانە کۆنکرێتیە چۆلکراوەکان کە تیشکی روناکی کەوتبۆ سەر فریزێکی تازە، کە لە دوای هێرشە ئەتۆمیەکە بە خێراییەکی زۆر زیاتر گەشەی کردوە.

هینۆمارو، ئاڵای نەتەوەیی ژاپۆن لە زنجیرەی ” نەخشە” ١٩٦٥

هێرشی بەبەخت ١٩٦٢. لە زنجیرەی نەخشە، کیکوجی کاوادا، مۆڵەتی هونەرمەند و گەلەری نێودەوڵەتی وێنە، تۆکیۆ.

هەروەها کەوادا لە قۆناغی چاکبونەوە و گەڕانەوە بۆ باری ئاسایی ژینگەی ژاپۆن دەکۆڵێتەوە. پشتگیری ئەمریکا بووە هۆی گەشەکردنێکی بێوێنەی ئابوری لە ساڵانی دوای شەڕ لە ژاپۆن. لەهەمان کاتدا، سەربازەکانی ئەمریکا لەو ماوەی بوژانەوەدا وێستگەکانیان لە ژاپۆن مانەوە. پڕۆژەی “نەخشە” رەنگدانەوەی زیندوکردنەوە و ئیمپریالیزمە لە زنجیرەیەک وێنەی بانگەشە و ئەو کەلوپەلەی لە جادەکانی تۆکیۆ گیراون، کە پێکهاتووە لە وێنەی جگەرەی لوکی سترایک و بتڵی فڕێدراوی کۆکاکۆلا.

ئەو وێنانەی کەلوپەلی بێجوڵە و نەبوونی خەڵک، چۆلی و بێدەنگی ئەو شارانەی کە بەهۆی چەکی ئەتۆمی خاپورکارە بیردەخاتەوە. پڕۆژەی ‘نەخشە’ تیشکدەخاتە سەر ئیکۆلۆژی شێواوی هیرۆشیما، و کاریگەری بەردەوامی شەڕ لەسەر ژینگەی ناوەخۆ. سروشت وەکو چیرۆکێک بۆ بەردەوامی ژیان بەڵام لەقوڵایی تراوما خزمەتدەکات.

**
سروشت زۆربەی کات بە هۆی ئەندازەی لەرادەبەدەری پەیوەندی لەگەڵ پیاو، و بێقەراری ئازاری مرۆڤ بەدیاردەکەوێت. بە پیشاندانی کاریگەری شەڕ لەسەر سروشت، هەم عبدالرزاق و هەمیش کاوادا دیمەنی جیاجیای شین و پرسە و یادگاری پیشاندەدەن.

عباس عبدالرزاق ، کاتی هێرشەکان، ١٩٨٨. رێگەی پێدراوە لەلایەن هونەرمەند.

وێنەکانی عبدالرزاق پڕبوو لەو گوند و لادێ چۆلکراوانەی کە سروشتی دەوروبەری تەخت و بێدەنگە. ئەو شاخانەی کە کوردەکان پەنایان بۆ بردووە. زوومی کامێرا تەنیا رووی لەو دیمەنی کەمپێنی سەربازیەیە کە ئامانجی خاپورکردنی گشت خەڵک و فەرهەنگ و مێژوویان بوو. وێنەکان هەم وەکو گەواهیدەر و هەمیش وەکو هەوڵێک بۆ پاراستنی سۆراخی ئەوشتەی رەنگە رۆژانێک لە بیربکرێت خزمەت دەکەن.
لەگەڵ ئەوەشدا، وێنەکانی کاوادا کۆی وێرانیەکانی بۆمبی ئەتۆم پیشاندا، بەشێوەیەک کە وێرانیەکان چیتر نابینرێن، بەڵام بەشێکی خۆرسکی دیمەنەکە هەروەک گۆراوە و دوبارەچاکراوەتەوە. ئەوە خودی سروشتە کە پڕە لە لەکەی ئەو بۆمبانەی لەلایەن مرۆڤ دروست کراوە.

لەکۆتایی دا، وێرانی سروشتی دەوروبەری عێراق بە هۆی هێزە ناوەخۆیی و دەرەکیەکان تاکو ئەمڕۆش هەر بەردەوامە. ئەو بەنداوانەی لە لایەن وڵاتانی دراوسێ دروست کراوە لە سەر سەرچاوەی روبارە مێژوویەکانی دیجلە و فوڕات دروست کراوە ئاستی ئاوی شیرین کە دەڕژێتە نێو عێراق کەم کردۆتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا رۆیشتن لە سەر سیاسەتی دۆستانەی ئیکۆلۆژی و بەرزکردنەوەی هوشیاری پێشەنگی کارەکانی هیچ یەک لە حکومەتەکانی ئەو دواییەی عێراق نەبووە.