لە چاوپێکەوتنی ئەو دواییەیدا، هونەرمەندی کوردی-عێراقی سیروان باران لە ژووری عێراق لە پیشانگای بیناڵی فێنیسیا باسی کارە نوێیەکەی کرد. ” دەمەوێ بینەران شایەتحاڵی ئەو تاوانانە بن، بۆ ئەوەی تێبگەن تەمەنێک ژیان لەناو ململانێ دا مانای چیە.” کۆمسیۆنە نوێیەکەی هونەرمەند بۆ ژووری عێراق لە پیشانگا، بە ناوی دوایین ژەم (٢٠١٩)، باڵندەیەک پیشان دەدات کە سەیری ئەو سەربازانە دەکات کە لە کاتی خواردنی دوایین ژەمیان دا مردوون. بە پیشاندانی دیمەنی شەڕ، باران باس لەوە دەکات، باران شەڕە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق مەحکوم دەکات، کە لەگەڵ یاخی بوونی کوردەکان دەستی پێکرد، کاتێک سیروان مناڵ بوو، و لەگەڵ شەڕی عێراق – ئیران و شەرەکانی کەنداو و توندوتیژیە بەردەوامەکانی تایفی بەردەوام بوو. بە بەراورد لەگەڵ بڵاوبونەوەی خێرای وێنەکانی شەڕ لە میدیاکان، باران دەیەوێ درێژی تەمەنی ململانێ و تاوانەکانی شەڕ بەیان بکات.

سیروان باران، خوێندنەوەی بۆ کۆتا ژەم (٢٠١٨). بە رێگەپێدانی هونەرمەند.

لە سەرەتادا تێگەیشتنی باران بۆ شایەتحاڵ روون دەردەکەوێت. بە پێێ پێناسە، شایەتحاڵ ئەو کەسەیە کە چاودێری ساتی روودانی رووداو دەکات. رۆڵی شایەتحاڵ بینینی کارەکەیە. شایەتحاڵ دەتوانێ بەڵگەی گرنگ لە سەر رووداو بخاتەڕوو، بەڵام لە هەمان کاتدا شایەتحاڵ دتوانێ بە وەسفی ناڕاست و هەندێک کات بێدەنگی گومان دروست بکات. ئەو راستیەی کە باران وەکو سەربازێک لەو شەڕانەی خۆی تێیاندا بەشدار بوو و وێنای ئەو شەڕانەی کرد ئەو پیناسەیەی ئاڵۆزکرد: ئەویش تووشی تاوان بوو. و بینەر چ رۆڵێکی دەبێت وەکو شایەتحاڵی ئەو وێنانە. ئەو ئەنجامە نادیارانە لەسەر ئەساسی بینین، و بەرپرسیارێتی بینەر لە هەژماری شەڕەکانی سەردەم و مۆدێرن بوونیان هەیە. ئەوانە لە زنجیرە وێنەکانی وێنەکێشی ئیسپانی فرانسیسکۆ گۆیا بە ناوی ‘ کارەساتەکانی شەڕ (١٨١٠ – ١٨٢٠ ) دەردەکەون، تۆمارێک رەخنە لە داگیرکاری و کارەکانی دوایی ناپلیۆن لە ئیسپانیا دەگرێت، و هەروەها ئەو کۆمەڵە ناسراوەی ئۆتۆ دیکس، دێر کریگ (١٩٢٤)، هەژماری شەخسی هونەرمەندی ئەڵمانی وەکو سەربازێک لە شەڕی جیهانی یەکەم پیشان دەدات. هەژماری شایەتەکانی گۆیا و دیکس و باران کارەساتەکانی شەڕ تاوانبار دەکات، هەر لەبەر ئەوە وێنەی چەشنە رەسەنەکانی شەڕ و مێژوو کە هێمای سەرکەوتن و توانا سەربازیەکانن لە ناو دەبات.

تامپۆکو ( لەو بوارەشەوە نیە)، لاپەڕەی ٣٦ لە لۆس دیزاسترەس دو لا گویرا ( کارەساتەکانی شەڕ)، (هاریس ژمارە. ١٥٦ . lll لەبەر گرتنەوە ئازادە، گەلەریە نەتەوەییەکانی سکۆتلەندا.

 

شاکارێکی قارەمانانە! لەگەڵ پیاوی مردوو! (گراندی هازانا! کۆن مورتۆس)، لاپەڕە ٣٩ی وێرانکاریەکانی شەڕ. lll لەبەر گرتنەوە ئازادە، گەلەریە نەتەوەییەکانی سکۆتلەندا.

 

زۆربەی کات شەر وەکو شانۆگەریەک وەسف دەکرێت کە شایەتحاڵ دەکاتە بینەر. بۆ هونەرمەند گۆیا و دیکس و باران، شانۆی شەڕتیشک دەخاتە سەر فلیم گەڵگرتن لە تاوان – بە تایبەت کە دێتە سەر جەستەی مرۆڤ. هەر وەک ریڤا وۆلف باسی دەکات، گویا سەبارەت بە مەزنی بورکینا ترسی بینی: ‘ گۆیا جەخت لە سەر پاڵنەرە دیوە تاریکەکەی مرۆڤ دەکاتەوە … کە وامان لێدەکات کاری دڕندانە بکەین’. توندوتیژی لە وێنەکانی گۆیا ئامانجەکەی جەستەی مرۆڤە، وەکو زۆرانبازی ژن لەگەڵ سەرباز، یان لاشە و ئەو پاڵەوانەی کە لە نمونەی کارەکاندا یەک لە دوای یەک دەردەکەوێت. لەو سۆنگەیەوە، میژوونوسە هونەریەکان وەکو دۆناڵد کۆسپیت، پەیوەندی نێوان وێنەکانی شەڕی دیکس و وێنەکانی یانەی شەوانەی بەرلین، قەحپەخانە و سێرک لە ماوەی شەڕی ئەڵمانیا و ئیمار. کاری باران وەڵامێکە بۆ شەڕەکانی سەردەم کە تیایدا وێنەگرتن بووە بە ئامرازێکی تاکتیکی. تاکتیکی شۆک و ترس لە شەڕی داگیرکاری ساڵی ٢٠٠٣ی عێراق، بە پێی نمایشی سەرنجڕاکێشی هێزەکان بۆ تێکشکانی وورە و سەرلێشێوانی دوژمن بوو کە نەتوانن شەڕ بکەن. بەم شێوازە، هەڵمەتەکانی راگەیاندنی عێراق زاڵبوو بە سەر پەخشکردنی سەرکەوتنەکانی داگیرکردنی عێراق لە تەلەڤزیۆن و رادیۆ. ئەو جۆرە تاکتیکە لەوانەیە لە سکێچەکانی باران و بەرهەمی ‘کۆتا ژەم’ رەنگی دابێتەوە کە ساتەکانی دوای کارەساتێکی گەورە پیشان دەدات. بەرهەمەکەی باران لەسەر توندوتیژی ئاراستەکەی بۆ لەشی مرۆڤە. ” تەمارا چەلەبی هەماهەنگ کاری نیشتمانی باوک باس دەڵێ: “دەربارەی کارەکانی هەستێکی واقیعی و روون دەبینرێت”. هەروەها تەمارا دەڵێت، “هەستی ترس و ئازاردان پەیوەندیەکی قووڵی بە بزوتنەوەی جەستەی مرۆڤەوە هەیە”. تێڕوانینی وێنەی چاوی باڵندەکە بینەر لە دەرەوەی دیمەنەکە دەهێڵێتەوە، هەر وەکو تەماشاکار. سەربازەکان خۆیان لە سەر زەوی درێژ دەکەن، بە زۆری بە شێوازی چەماوەن. بەڵام سەرەڕای ماندوێتی کەسایەتیە مردوەکان، خوێندنەوەکانی باران ئەوە پیشان دەدات کە هەوڵەکانی بۆ ناساندنی بەرهەمێكی دروستکراوە ( وێنەکەکانی ١،٢،٣ ببینە) بۆیە ئەو کارەساتە بە شێوەی سەما یان نواندنێک پیشان دەدات.

سیروان باران، خوێندنەوەی بۆ کۆتا ژەم (٢٠١٨). بە رێگەپێدانی هونەرمەند.

 

سیروان باران، خوێندنەوەی بۆ کۆتا ژەم (٢٠١٨). بە رێگەپێدانی هونەرمەند.

 

سیروان باران، خوێندنەوەی بۆ کۆتا ژەم (٢٠١٨). بە رێگەپێدانی هونەرمەند.

هاوکات، هەروەک کارەساتەکانی گۆیا ئەوە پیشان دەدات کە شایەتحاڵەکان دەتوانن خۆیان هەم بەشداربوو بن و هەمیش قوربانی بن. لە کارە هونەریەکەی خۆی دا بە ناوی ‘ نۆ کویرن’ ( ئەوان نایانەوێ)، گۆیا باس لە دەستدرێژی کردنە سەر ئافرەتێکی گوند لە لایەن سەربازێکەوە پیشان دەدات. سەیر کردن یان دوور کەوتنەوە لە تاوان، شتێکی ئەساسیە سەبارەت بەو بزوتنەوەیە لەنێوان کەسایەتیەکانی ئەو دیمەنە. ژن و سەربازەکە بە تەنیان، بەڵام یەکێکی تر لە گوندنشینەکان، لەپشتەوە سەیریان دەکات. لە کاتێک دا کە لاشەی سەربازەکە زاڵبووە سەر ژنە گوندیەکە، ژنەکە نیگای وەرگێڕاوە، ناتوانێ بەرگەی ئەو دەستدرێژیە بگرێت. دەستی بەرەو دەموچاوی سەربازەکە دەبات، وەکو ئەوەی رێگە نەدات سەیری بکات. لەو کاتەدا گوندنشینەکەی تر رمیەکەی بەرز دەکاتەوە، و لە پشتی سەبازەکەی دەدات. بە مەبەستی رێگە گرتن لە دەستدرێژیەکە، ئەو تاوانێکی تر ئەنجام دەدات. لەو زنجیرە تاوانەدا، ژنەکە دەبێتە شایەتحاڵێکی باوەڕ پێنەکراوی بکوژی سەربازەکە.

نۆ کویرێن ( ئەوان حەزیان لێ نیە)، لاپەڕەی ٩ لۆس دیزاستەرس دۆ لا گویرا ( کارەساتەکانی شەڕ) )، (هاریس ژمارە. ١٥٦ lll لەبەر گرتنەوە ئازادە، گەلەریە نەتەوەییەکانی سکۆتلەندا.

گۆیا لە نێوان بینەری کارەساتەکان و رۆڵی خۆی وەکو چیرۆکبێژێکی بەتوانا جیاوازی دەخاتەڕوو. یەکەم بەرهەم بە شێوەیەکی ناودار سەردێڕی لەگەڵە، ” یۆ لۆ ڤی” ( من بینیم).
ئەو ئامێرە رەوانبێژییە، بڕوا دەبەخشێت بەو روداوانەی کە لەوانەیە بڕوا پێکردنیان قورس بێت. بەڵام بە دەربڕینی ئامادەبوونی خۆی لەو دیمەنانەدا، گۆیا چەند پرسیارێک دەوروژێنێت لەسەر پێگەی ئەخلاقی هونەرمەند وەکو چاودێر. بۆچی سەیری دەکات؟ بۆچی رێگەی لێ نەگرت، وەکو ئەوەی گوندنشینەکە کردی، بۆ پاراستنی ژنەکە؟
لە بەرامبەردا، دیکس و باران لە روانگەی خۆیان هەر وەکو سەربازی کۆن وەسفی شەر دەکەن. هەر وەکو کوسپیت باسی دەکات، ئەگەر چی وەسفی دیکس بۆ شەڕ لە دژی سیستەمی بۆرژواییە کە دروستی کردوون، ئەوانیش بە هەستی تاوانباربوونی خودی هونەرمەند وەکو بەشداربوو و رزگارکەر ووروژاون. کوسپیت دەنوسێت ” دیکس لە شەڕ گەرایەوە بۆ ئەوەی ببێتە شایەتحاڵی توڕەی خۆی، کە چی زۆربەی هاوڕێکانی وایان نەکرد، کە لەگەڵ گوناحی بێ ئاگا بە جێیان هێشت، کە ماسکێکی توند و ترسناکی بە ئاگای بەکارهێناوە، ” سکێچەکانی باران ئەزمونەکانی خۆی وەکو سەرباز دەخاتەڕوو. لە چاوپێکەوتنێک دا، هونەرمەند دەڵێ، وێنەی جەستەی خۆی بەکارهێناوە، بە شێوازێکی کۆنترۆڵ کراو راکشاوە، وەکو نمونەیەک بۆ سکێچەکانی خۆی سەربازە بێ سەروشوێنەکان بەکار دێنێت. هەروەها وەسفی حەزەکانی خۆی دەکات بۆ راکێشانی سەرنجی سەربازە نەخۆشەکان لە کارەکانی خۆی دا وەکو ” هەماهەنگ کار”، رەنگە وەکو پیشاندانی تاوانی رزگاربووەکانی خۆی. ئەو جۆرە تەکنیکە بونیاتنەرانە، جەخت دەکەنە سەر بەشداربوونی خودی هونەرمەند لە شەر، وەکو ئەوەی بە شێوەیەکی جەستەیی ژیان دەبەخشێتەوە ئەو شتەی خودی خۆی لە مەیدانی شەڕ بینیویەتی.

هێزەکان لە ژێر گوشاری گاز بە رەو ێیشەوە دەچن لە شەڕی ( دێر کریگ) (١٩٢٤)(1924).

سەمای مەرگ ١٩١٧ (هەستانەوەی مردوەکان) لە سەڕی دێر کریگ (١٩٢٤)

 

لە تێگەیشتنی بۆ شایەتحاڵ، دیکس خالەکانی بینینی هونەرمەندو سەرباز و بینەر تێکەڵ دەکات. داڕشتنەکانی لە بەرهەمی ‘ دێر کریگ’ زۆربەی کات بینەر رادەکێشێتە نێو دیمەنەکە، وەکو ئەوەی بیەوێ بیرەوەریەکانی زیندوی خۆی باس بکات. لە دیمەنی، هێزەکانی رەشەبا لە ژێر هێرشی گاز دەچنە پێشەوە، هێزەکان نزیک دەبنەوە، هاوسەنگی خۆیان لە دەست دەدەن، پێگەی سەربازەکان بەشێکە لە دیمەنەکە. پێگەیان لەو کاتەدا باڵاترە لە ئاستی بینین و واپیشان دەدات کە بینەر بەشێکە لە دیمەنەکە. ئەو شێوازە تا ڕادەیەک شێوەی سینەماییە، ئەو دیمەنە ئاڵۆزە، کاری سوپا سەخت و قورسەکانە، و وەکو رەخنەیەکی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگا بە سەربازی کراوەکان باس دەکرێت. دیکس بینەرەکانی خۆی – لە دەرەوەی حەز و ئیرادەی خۆیان – دەبەستێتەوە بە مەیدانی شەڕ. نەبوونی ئەو دەزگا سیخوڕیە رەنگ دەداتەوە سەر بۆچوونی بەرامبەر سەربازە بریندارەکان وەکو قوربانیانی شەڕ نەوک تاوانباران.

لە بەرامبەردا، بینەر لە سکێچەکانی باران و ‘ کۆتا ژەم’ لە رووی جەستەییەوە لە شوێنی روودا لە رێگەی بەکارهێنانی نیگای باڵندەیەک دوورکەوتۆتەوە. جەستەی راکشاوی سەربازەکان بە تەواوی دیارە، بە بێ گۆڕینی تێڕوانین. ئەو دوپاتکردنەوە سەر دید و ئاشکراکردنی تەواوەتی کاروبار و شتەکانی پەیوەندیدار بە راستی و دروستی وێنەکانی شەڕی سەردەم پیشان دەدات. ئەوانە لە زانیاری و فەرهەنگی شەڕەکاندا بوونی هەیە، کە لە ئێستا دا رۆلی سەرەکی دەبینێت لە شەڕەکانی سەردەمدا. بۆ نمونە بە درێژایی شەڕی عێراق و ئێران، تاکتیکی شۆک و ترس لە شەڕی داگیرکردنی ئەمریکیەکان و شەڕی ئەو دواییەی دەوڵەتی ئیسڵامی بوونی هەیە. هاوکات، تێڕوانینی هەواییش بینەر دەبەستێتەوە بە دیمەنەکە. پێشنیاری هێرشێکی ئاسمانی، لە فڕۆکەیاک یان فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان، بینەری ناکارا دەگۆڕێت بۆ بەشداربویەکی نێو تاوان. بڵاوکردنەوەی راپۆڕتی جەنگی میدیاکان ململانێکانی سەردەم دێنێت بۆ ماڵە ئارامەکەی بینەر. لە بەرامبەردا، کارەکەی باران، باس لەوە دەکات کە تەنانەت بینەری نادیاریش رۆڵی دیاری هەیە لە ململانێی سەر شاشەکان – چ وەکو هاوڵاتیانی هێزێکی داگیرکەر، یان کەسی بێگانە کە توانای قسەکردن و کاریگەری خستنە سەریان هەیە.

سیروان باران، ناوەڕۆکی کۆتا ژەم (٢٠١٩). بە رێگەپێدانی هونەرمەند.

 

راپۆرتی شەیاتحاڵ بۆ مەحکوم کردنی تاوان پێویستە، بەڵام ئەو تێڕوانینە لاوازانەش پرسیار دروست دەکات دەربارەی رۆڵ و پەرپرسیارێتی شایەتحاڵ. لە کاتێکدا هەرسێ هونەرمەند شەڕ تاوانبار دەکەن، سەرنجی بینەر لە رێگەی دیمەنی سەرنجڕاکێشی شەڕ و ئەو توندیانەی تووشی لاشەی مرۆڤ بووە رادەکێشن. سەبارەت بە گۆیا، کە رووداوە هێرش بەریەکانی ناپلیۆن بە نهێنی تۆمار دەکات. جۆراوجۆری شایەتەکان بەکەڵکە بۆ بەدەست هێنانی متمانە بەرامبەر ئەو تاوانە ترسناکانەی کە پێدەچێ برواپێکردنی قورس بێت. دیکس لە هەوڵی ئەوە دایە کە ئەزمونی خۆی سەرلەنوێ دروست بکاتەوە سەبارەت بە کەناڵە تەسکەکان بۆ بینەر، لە رەخنەی کۆمەڵایەتی کاتی شەڕ و کۆمەڵگای بەسەربازیکراوی ئەڵمانیا و ویمار. سەرەرای ئەوە، بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە، هەستی تاوانباری خۆی وەکو سەرباز و رزگاربوو بەرجەستە دەکات. هەردوو زنجیرەی پەیوەندی دەتوانن باشتر هاوکاریمان بکەن بۆ تێگەیشتنی ئەوەی چۆن پێگەی سیروان باران وەکو هونەرمەندێکی ‘ تاوانبار’ و سەربازێکی ناراست تێگەیشتنی خۆی لە سەر شایەتحاڵ، و بەرپرسیارێتی ئەخلاقی بەرامبەر بە بینەرەکانی وەکو ” شایەتحاڵی تاوان” دەخاتە ڕوو.
ووشەکان – لیما شیهادی