له رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران، یادی به‌هێزی، ووره، و خۆڕاگری ملیۆنه‌ها په‌نابه‌ر ده‌که‌ینه‌وه. به پێی ئه‌زموونی کارکردنی ئیمه له عێراق و له که‌مپی په‌نابه‌ران، کاریگه‌ری ئه‌رێنی پاڵپشتی کردن له زۆنی ململانئ و قه‌یران دا بینیوه، له ئاستی ناوه‌خۆیی و نێوده‌وڵه‌تی دا. ئه‌م هه‌فته‌یه، قسه‌مان له‌گه‌ڵ دوو فلیمسازی کوردی -عێراقی کرد، که کاره‌کانیان چڕبووه‌ته‌وه بۆسه‌ر قه‌یرانی ئاواره‌ی ناوه‌خۆ و په‌نابه‌ری عێراقی، له‌سه‌ر پرۆژه‌کانیان و ئه‌وه‌ی که چۆن رۆڵی کلتور له کاتی ململانئ دا ده‌بینن.
هێمن حه‌مید فیلمساز و هونه‌رمه‌ندی دانیشتووی هه‌ولێره. له‌کاتی شه‌ڕدا بۆ ئازاد کردنی رۆژئاوای موسڵ، حه‌مید به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌که‌یه‌کی دابه‌شکردنی خواردن بوو له موسڵ. هه‌موو به‌یانیه‌ک، نامه‌ی ده‌نووسی و نیازێک بۆ هاوسه‌ر و مناڵه‌کانی. ئه‌و نامانه له ئیستادا ئه‌ساسی کارێکی هونه‌ری نوئ پێکدێنن که حه‌مید بۆ رۆیا باسی ده‌کات.
هێمن حه‌مید: : هه‌موو به‌یانیه‌ک، له کاتژمێر ۵ی به‌یانی ماڵم جئ ده‌هێشت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تیمه‌که‌م بچم بۆ موسڵ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پاکێجی خواردن دابه‌ش بکه‌ین بۆ ئه‌وانه‌ی شاریان جئ هێشتووه یان له شه‌ڕدا گیریان خواردوه. هه‌رگیز نه‌مده‌زانی ئه‌و رۆژه چی رووده‌دات و ئایا ده‌توانم به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێمه‌وه. له‌نێوان کاتژمێر ۴ بۆ ۵ی به‌یانی، له چێشتخانه دانیشتم و نامه‌یه‌ک بۆ خێزان و مناڵه‌کانم ده نووسی.
په‌یامێکی نه‌خشه‌ی سه‌ربازی رۆژانه‌م وه رگرت له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه‌ی که کاری له سه‌ر ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ رێنماییه‌کان. نه‌خشه‌ی هه‌ولێر بۆ موسڵ دابه‌ش کرابووه سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی که له لایه‌ن گروپه چه‌کداره جیاجیاکانه‌وه کۆنترۆڵ کرابوو. خاڵه دابه‌شکراوه‌کانمان به ره‌نگی سه‌وز دیاریکرابوو، و هێڵی پێشه‌وه‌ی چه‌نگیش به ره‌نگی سوور. ته‌نیا خه‌ڵکی ئاساییم ده‌بینی که له ئه‌نجامی ئه‌و دابه‌شکردنه دا له ئازاردابوون.
له نامه‌کانم دا باسی ئه‌و دابه‌شکردنانه‌ی رۆژانه‌م بۆ خێزانه‌که‌م ده‌کرد. رۆژێکیان، چووین بۆ زینجالی، که تازه ئازاد کرابوو. باسی خاڵی پشکنینی جیاجیام بۆی نووسیبوو که پێیدا تێده‌په‌ڕین و له‌لایه‌ن میلیشیاکانه‌وه کۆنترۆڵ کرابوو. باسی ئه‌و خێزانانه‌م بۆی کرد که ده‌مبینین، هه‌ندێک له‌و خێزانانه راسته‌وخۆ له‌و شوێنانه‌وه هاتبوون که راسته‌وخۆ له لایه‌ن داعشه‌وه کۆنترۆڵ کرابوون. هه‌موو رۆژێک خه‌ڵک ده‌هات بۆ بردنی خواردن، نازانم چۆن ئه‌وه‌یان ده‌کرد، و یان چۆن ده‌یانزانی که ئێمه ده‌چین بۆ ئه‌و شوێنه. ئێمه چاوه‌ڕێمان ده‌کرد و ئه‌وانیش به به‌رده‌وامی ده‌هاتن.
من و تیمه‌که‌م له شوێنێکدا کارمان ده‌کرد که ئاسایی نه‌بوو. زۆربه‌ی ئه‌ندامانی تیمه‌که‌م به‌بیریان نه‌ده‌هاته‌وه که ئه‌و رۆژه چیان بینیوه. بڕیارم دا هه‌موو شتێک بنووسمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌بیرم نه‌چێت. له نامه‌کانمدا، بیره‌وه‌ریه‌کانی رۆژی پێشووتری خۆم ده‌نووسیه‌وه. باسی رابردووم ده‌نووسی چونکه داهاتوو نادیار بوو. رێگه‌ی وێنه‌گرتن و فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه‌مان نه‌بوو، بۆیه نووسین بوبووه کامێراکه‌م. ده‌مه‌ویست به‌چاوی خۆم بزانم که له موسڵ چی رووده‌دات، نه‌وه‌ک له ماڵپه‌ڕ و راپۆڕتی ئه‌وانی تر.
سنووری نێوان هاوکاریه مرۆییه‌کانم و کاره هونه‌ریه‌که‌م له موسڵ دا نادیار بوو. نامه‌ی واقیعیم بۆ هاوسه‌ر و مناڵه‌کانم ده‌نووسی، به باس کردنی ئه‌و ئه‌زموونه واقیعیه. له‌هه‌مان کاتتدا هه‌ستم به ناچاریه‌ک ده‌کرد که وه‌کو هونه‌رمه‌ندێک هه‌م تۆمار بکه‌م و هه‌میش ئه‌وانی تر له‌مه ئاگادار بکه‌مه‌وه. که‌لوپه‌لێکی زۆرم له موسڵ له‌کاتی شه‌ڕدا کۆکرده‌وه. له نێوانیاندا دارێکی بچووک بوو که بردمه ماڵه‌وه و دووباره چاندمه‌وه. له‌و رۆژه‌وه گه‌شه‌ی کردوه و هیوادارم رۆژێک بیگه‌ڕێنمه‌وه بۆ موسڵ.
سه‌باره‌ت به پێهاته‌که‌ی، سیی نامه‌ی که‌سیی پێشکه‌شده‌که‌م له‌گه‌ڵ نه‌خشه سه‌ربازییه‌کان.
په‌روه‌ر تاریق فیلمسازه و له ئیستادا له پاریس داده‌نیشێت. له‌وه‌تی ساڵی ۲۰۱۴ په‌روه‌ر له‌گه‌ڵ فیلمسازی ناوه‌خۆ و بیانی کاری له‌سه‌ر فیلمی دۆکیومێنتاری کردوه له‌سه‌رقه‌یرانی په‌نابه‌رانی عێراق. ئه‌و یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر کارزان قادر بووه له‌سه‌ر فیلمه کورته‌که‌ی به‌ناوی بێکه‌س )۲۰۱۳( که ده‌رباره‌ی دوو برای بێ دایک و باوی عێراقی بوو. تاریق له پاریس کار له‌سه‌ر تێکستی فیلمێکی خەیاڵی ده‌کات له‌سه‌ر ململانێکانی ئه‌و دواییه له‌گه‌ڵ داعش، که‌له روانگه‌ی ئافره‌تێکی یه‌زیدیه‌وه ده‌وووترێت.
په‌روه‌ر تاریق: پێویستیمان به فیلمی زیاتره له‌سه‌ر ژیانی په‌نابه‌ران و ئه‌وانه‌ی داوای په‌نابه‌رایه‌تی له ئوروپا ده‌که‌ن. گه‌شته‌که‌یان له نێو ئه‌و ووڵاتانه‌ی به هۆی شه‌ڕه‌وه وێران بوونه و له‌هه‌موو ناوچه‌که‌دا باسکراوه. که‌چی زۆر به که‌می باسی ئه‌و سه‌ختیه کراوه که له ماڵه نوێیه‌که‌یاندا پێیدا تێده‌په‌ڕن. زۆربه‌یان کێشه‌ی خه‌مۆکی و خورپه و دۆزینه‌وه‌ی کار‌و فێربوونی زمانێکی نوئ و تێکه‌ڵبوون به‌و کۆمه‌ڵگایه‌یان هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له جوانترین و ئارامترین وولاتی دونیادا بن، هه‌ست به هاووڵاتی پله دوو ده‌که‌ن. من له فه‌ره‌نسا په‌نابه‌رم بینیوه که ئه‌ندازیاری پێشکه‌وتوو بووه یان کاری هونه‌ری کردووه و یان ده‌ستیان له‌کاره‌که‌یان هه‌ڵگرتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رنجیان له‌سه‌ر بنیاتنانی ژیانێکی نوئ بووه.
سینه‌ما ئامرازێکی گرنگه بۆ په‌روه‌رده‌کردن و په‌ره‌پێدانی کلتور. که‌چی پیشه‌سازی سینه‌ما زۆر به‌بازرگانی کراوه. تێکستی فیلمه خه‌یاڵیه‌که‌ی من ده‌رباره‌ی شه‌ڕی ئه‌م دواییه وه‌کو فیلمسازێکی عێراقی له‌سه‌ر ئه‌ساسی چاوپێکه‌وتنه‌کانمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هاوکاریان پێشکه‌شی ئاواره‌کان، دکتۆره‌کان، په‌نابه‌ره ناوه‌خۆییه‌کان ده‌کرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته یه‌زیدیانه‌ی که بینیومن و چاوپێکه‌وتنم له‌گه‌ڵ کردوون له عێراق و ئۆروپا. پیشانی ده‌رهێنه‌ره‌کانی پاریسم دا. یه‌که‌م نیگه‌ڕانیان له‌وه‌وه بوو که چیرۆکه‌که زۆر خه‌مباره بۆ ئه‌وه‌ی له رووی بازرگانیه‌وه گونجاو بێت. به بۆچوونی من ئافره‌تان گه‌وره‌ترین قوربانی داعش بوون. که‌چی فیلمێک نیه بۆ پیشاندانی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئافره‌ته یه‌زیدی و مه‌سیحیه‌کان دا هات له ژێر داگیرکاری داعشدا. راپۆرت و دۆکیومێنتاری هه‌یه به‌ڵام دۆزینه‌وه‌یان قورسه، بڵاوبوونه‌وه‌یان و پەخشکردنیان لاوازه. له‌وه‌زیاتر، فیلمی خه‌یاڵی ده‌توانئ دیمه‌نه‌کان دوباره دروست بکاته‌وه که ئه‌وه‌ش یارمه‌تی بینه‌رانی ده‌دات که هاوسۆزی له‌گه‌ڵ ئه‌و ترس و تۆقێنه ده‌ربڕن.