کۆمەڵێک نامە لە کاتماندۆوە’ پڕۆژەیەکی هونەری بەکۆمەڵە کە ئیلهامی وەرگرتوە لە زنجیرە نیگارێکی هونەرمەند سەلام عەتا سەبری بە ناوونیشانی ‘کۆمەڵەنامەیەک لە شاری بەغدا’ وە (٢٠٠٥-٢٠١٥). هەردووک هونەر مەندی نیپاڵی سانجیڤ و سۆنیتا ماهارج پێکەوە دامەزرێنەری خانەی(ژووری) نیگارکێشانن لە ناوچەی کاتماندۆی وڵاتی نیپالدا، و هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی وۆرک شۆپ بە هەماهەنگی لەگەل قوتابخانە خۆجێییەکان و ناوەندە کۆمەڵایەتیەکان لە هەر چوار شاری نێو دۆڵی کاتماندۆ. دوای ئەوەی کارە هونەریەکانی هونەرمەند سەلام عەتا سەبری دەستنیشان کران کە ببن بەبەشێک لە پێشانگای یەکەمی تریناڵی کاتماندۆ کە یەکێکە لە سەکۆ هەنەریەسەرەکیەکانی ولاتی نیپال، ئەم پرۆژە هونەریە دەستی پێکرد.

IMG_3779

کارە هونەریەکەی سەلام عەتا سەبری راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ ئەزموونی گەڕانەوەی دوای ئاوارەیی بۆ وڵاتێک دەکات کە بەهۆی جەنگ و ململانێکانەوە گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتوە. “کۆمەڵێک نامە لە شاری بەغداوە” (٢٠٠٥-٢٠١٥) ئەمەش بریتیە لە تۆماری یادەوەریەکی بینراوی ڕۆژانە کە زیاتر لە ١٥٠ نیگار دەگرێتەخۆی و بۆ یەکەمین جار لە پێشآنگای “جوانی شاراوە” لە بەشی وڵاتی عێراق لە (٥٦)ەمین بیناڵی شاری ڤینیسیادا نماییشکرا. هونەرمەند سەلام عەتا سەبری ئەم نیگارانەی بەتایبەت لە سەر بنمای گەڕانەوەی خۆی و خێزانەکەی لە تاراوگەوە بۆ شاری بەغداد لە سالی ٢٠٠٥، بەرهەم هێناوە. ئەم زنجیرە نیگارە کە هونەرمەند لە دوتوێی گەشت و گەڕانە تایبەتیەکانی خۆیدا بەرهەمی هێنا بوو، پێکەوە بنەماکانی هونەری نوێی عێراقی و مێژووی کۆنی ئەم وڵاتەی پێکەوە بەستەوە.

داوا لە منداڵان و هەرزەکاران دەکرا کە نیگاری نامەیەک بکەن سەبارەت بەژیانی شارەکانیان. رێکخەرانی وۆرک شۆپەکان پشتیان بە بیرۆکەی هونەرمەند سەلام عەتا سەبری دەبەست، چونکە ئەو هەوڵی دەاد کە تۆماریکی گەرم و گوڕ و بینراوی شارەکەی خۆی دروست بکات و بیپارێزێت، و هەر ئەمەش مەبەستی پشت نیگارەکان بوو وەک نامەیەک. هەریەک لەم دوو ڕێکخەرە هاوبەشە لە درێژەی قسەکانیاندا دەڵێن: ‘ئێمە زۆرمان حەز لەم پیرۆکەیە بوو کە دەتواندرێت نیگاریش ببێتە نامەیەک’، هەرچەند لەسەرەتادا زۆر زەحمەت بوو کە مەفهومی کارەکە بۆ منداڵان ڕوونبکرێتەوە.

سەلام عەتا سەبری دەڵێت:” من زۆر حەزدەکەم پرۆژەی هونەری و پەروەردەیی لەم جۆرە بە رێژەیەکی زیاتر ببینم لە شاری بەغدا و وڵاتی عێراقدا”. هەروەها دەڵێت: ” ئەمە کارێکی زۆر گەورەیە کە دەبینین منداڵان لەگەل هونەردا ئامێزان دەبن و پێشانگا هونەریەکان دەبینن. لە وڵاتی عێراقدا بەئەندازەیەکی زۆر کەم هەلی لەم جۆرە بۆ منداڵان فەراهەمکراوە”. لەم دواییانەدا سەردانی قوتابخانەکان بۆ مۆزەخانەی عێراقی لە شاری بەغداد زیندوکراوەتەوە لە بەر ئەوەی مۆزەخانەکە دوای داخرانی بۆ ماوەی ٢٢ ساڵ، لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ جارێکیتر بەڕووی سەردانیکەرانیدا کرایەوە.

هەرچەندە هونەرمەند سەلام عەتا سەبری سەفەری نەکردوە بۆ کاتماندۆ، بەڵام ئەو لە ماڵی خۆیدا لە شاری بەغدا ڕا و بۆچوونی خۆی لە سەر نیگارەکان نووسی . و دەڵێت ‘ منداڵەکان ڕێگایەکی زۆر ئازادانەتریان هەیە بۆ نیگارکێشان و خایاڵکردن بۆ ئەو جیهانەی کە تێیدا دەژین. یەکێک لە نیگارەکان زنجیرەیەکی زۆر جوانی باڵندەیە لە کاتی فڕیندا نیشانداوە. ئەمە فەنتازیا وخەیاڵکردنێکی زۆر جوانە. هونەرمەند سەلام عەتا سەبری دەڵێت کە ‘زۆرێک لە هونەرمەندە گەورەکانیش، بۆنموونە، پیکاسۆ، سەرسام و کاریگەر بوونە بە کارە هونەریەکانی منداڵان’. و لەهەمانکاتیشدا سەرنجیدایە ئامادەگی کێشەو نیگەرانی و بابەتە کۆمەڵایەتیەکان لە نێو نیگارەکاندا. سەلام عەتا لە درێژەی قسەکانیدا ووتی’ منداڵانی نیپاڵیش بەهەمان شێوەی منداڵانی عێراق ئازاری زۆریان چەشتووە’ ،هەروەها ووتی ‘ مناڵانی نیپال لە ڕێگەی نیگارەکانیانەوە گوزارشتیان لە یادەوەریە تاڵەکانی وەک زەوی لەرزە و لەدەستچوونی ماڵەکانیان و ئەم گرفتە کۆمەڵایرتیانە کردوە کە لە دەوروبەری خۆیاندا بینیویانن.’

IMG_3774

وێنە: بیبێک ماگار، تەمەن ١٢ ساڵان، نیگاری خانویەکی لە کەرپوچ دروستکراوی لە باکتاپور کێشاوە. بۆ هاوڕێکەی (ئەمیت)ی نووسیوە کە ‘من هەموو ڕۆژیک لە قوتابخانەکەمەوە ئەم خانوە دەبینم’، ئەم شارە مێژووییە لە ساڵی ٢٠١٥ دا زۆە بەخراپی وێران بوو.

سەلام عەتا سەبری هونەرمەند دەڵێت: ‘ئێمە پێویستە هونەر و کولتور فێری منداڵەکانمان بکەین’، هەروەها لە درێژەی ووتەکانیدا دەڵێت ‘ میراتی مێژوویی عیراق ئەکولتورە دەوڵەمەندەکەی هەستی لە شانازیکردن بە خود و رەگ و ڕیشەی مێژوویی وڵات لای منداڵەکانمان دروست دەکات’ ، ئەو لە درێژەی پێدەدات و دەڵێت ‘ کاتێک ئەوان بەتەمەندا شۆردەبنەوە و خوێندنەکانی خۆیان تەواو دەکەن، ئەمە هانیان دەدات بۆئەوەی پەرە بەبیرۆکەی نوێ بدەن یارمەتی کۆمەڵگاکانیان بدەن’.

IMG_3777

وێنە؛ کەیلاش ماهارجان، تەمەن ١٨ ساڵ، لەنیگارەکەیدا میراتی کۆنی دۆڵی کاتماندۆ و واقیعی هاوچەرخی شارنیشینی شوێنەکەی نیشانداوە.

IMG_3776

وێنە: سامیام ریمال، تەمەن ٨ ساڵ، لە نیگارەکەیدا کار لە سەر زەوی ئەو زەوی لەرزە وێرانکەرە دەکات کە ساڵی ٢٠١٥ لە وڵاتی نیپاڵی دا. نامەکە ئاراستەی هونەرمەند سەلام عەتا کراوە.

٢٥ نیگاری هەڵبژێردراو لە پێشانگای یەکەمی تریناڵی کاتماندۆدا نماییشکران، کە بەشێک بوون لە چاوپێکەوتنەکانی پڕۆگرامی پەروەردەیی . چەند شوێنێکی گشتیش بۆ منداڵان دیاریکرابوون کە لەلایەن ئەندازیارە خۆجێییەکانەوە دیزاین کرابوون هەروەها لە زۆربەی شوێنەکانی تیناڵیەوە بەهۆی گروپەکانەوە بەرێوە دەبران. سەردانیکەران، پێگەیشتوان و منداڵەکان وەکو یەک بانگهێشت دەکران بۆئەوەی بەشداری بکەن و نیگاری نامەکانی خۆیان بکێشن.

تریناڵی کاتماندۆ لە ٢٤ی مانگی ئازارە وە دەستی پێکرد و بەردەوام بوو تاکو ٩ی مانگی نیسان.