دەزگای ڕوئیا ئەرکی پێشانگای “بانگکردنی کالۆوست”ی گرتە ئەستۆ، کە پێشانگایەکە بۆ هونەری فۆتۆگرافی نوێی عێراقی. پێشانگاکە لە باڵەخانەی گۆلبێنکیەنی سەر بەوەزارەتی ڕۆشەنبیری عێڕاقی لە شاری بەغداد لە ڕێککەوتی یەکی تشرینی یەکەمدا دەکرێتەوە. پێشانگاکە لە لایەن بەڕێوەبەری دەزگای روئیا لە عێراق،بەڕێز فورات ئەلجەمیل، ەوە نەخشەی بۆکێشرابوو بەهەماهەنگیەکی زۆر پتەو لە گەڵ هونەرمەنداندا، وهەڵدەستێت بەکۆکردنەوەی هونەرمەندە فۆتۆگرافەرە لاو و تازۆپێگەییشتوەکان لە سەرانسەری عێراقدا.

sudani

موهەننەد ئەلسودانی، لە زنجیرە کاری هونەری باشوری نوێ، ٢٠١٦، بەمۆڵەت وەرگرتن لە هونەرمەند.

فۆتۆگرافی ڕووداوە هاوچەرخاکانی عێراق بە شێوەیەکی زۆر بەرفراوان لە نێو میدیای نێودەوڵەتی و تۆڕی ئینتەرنێتدا بڵاو بوونەتەوە هەروەها ژمارەیەکی زۆری فۆتۆگرافەری ڕۆژنامەوانیش لە عێراقدا هەن. بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ئەم پێشانگایە جەخت لەسەر پڕۆژەکانی هەنەری فۆتۆگرافی دەکاتەوە، واتە ئەم مەیدانەگەشەسەندوەی نێوان فۆتۆگرافەر و فۆتۆگرافەرە رۆژنامەوانیەکان و هونەرمەندانی عێراق کە تاوەکو ئەمدواییانەش کەمتر پەردەی لەسەر هەڵدراوەتەوە. ناوونیشانی پێشانگاکە لە مێژووی باڵەخانەی “گولبێنکەینەوە” سەری هەڵداوە. ئەم باڵەخانەیە لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردوەوە نەخشەی بۆکێشراوە، واتە لە سەردەمی بەبرستی گەشەسەندن و مۆدێرنیزەکردنی ئابوری-کۆمەڵایەتی لە عێراقدا، بۆ لە خۆگرتنی کۆمەڵەی هونەری بەرفراوانی کەسایەتی پیاوی کار ومرۆڤ دۆستی ئەمەریکی بەڕێز کالۆوست گولبێنکەین ، ئەو کەسەی کە رۆڵی سەرەکی بینی لە گەشەپێدانی شەریکەی نەوتی عێراقی دوای جیابوونەوەی عێراق لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی. بەڵام کۆمەڵەی گولبێنکەین هیچ کات نەیتوانی ئەم گۆڕانکاریانە بٶ عێرا تەواو بکات هەم بەهۆی کۆچی دوایی گولبێنکەین و هەمیش بەهۆی سەرهەڵدانی شۆرش لە عێراقدا لە ساڵی ١٩٥٨، سەرەڕای ئەمەش ئەم باڵەخانەیە لەمڕۆدا وەک ناوەندێک بەکاردەهێندرێت بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی پێشانگاکان. پێشانگای “بانگکردنی کالۆوست”یش یەکێکە لە هەوڵەکان بۆ سەر لەنوێ کۆکردنەوەو پەیوەندی دروستکردنەوە لە گەڵ بوار و مەیدانە جۆراوجۆرەکانی مێژوی نوێی عێراق، سەردەمێک کە تیایدا شاری بەغداد وەک سەنتەرێکی کولتوری لەقەڵەم دەدرێ.
ئەم فۆتۆگرافەرە هەڵبژێردراوانەی کە لەخوارەوەدا ناویان هاتوە، وابڕیارە لە داهاتودا پێکەوە لە گەڵ بەڕێز فوڕات ئەلجەمیل کاربکەن بۆ رێکخستنی پێشانگایەکە بە شێوەیەکی هاوبەش. هەر فۆتۆگرافەرێک بەشێکی تایبەت بەخۆی پێدراوە بۆ پێشانگاکە هەروەها داوایان لێکراوە کە بۆ خۆیان هەڵبستن بە کۆکردنەوەو سەرپەرشتیکردنی بەشی تایبەت بەخۆیان لە پێشانگاکەدا. هەروەها سیمینارێکی یەک ڕۆژیش بۆ سەرجەم فۆتۆگرافەرە بەشدار بووەکان بەر لە کردنەوەی پێشانگاکە بەڕێوە چوو.

ئەییام ئەلئەمیری (لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٥) وەک فۆتۆگرافەرێکی بازرگانی و دۆکیۆمێنتاری کاردەکات لە شاری بەغداد. زنجیرەی کارەهونەریەکەی بەناوی کارکەرانی شەو (٢٠١٤) ، کارکەرانی سەر شەقام، بە هاوبەشی لە گەڵ دەزگای روئیادا بەرهەم هێنراون. ئەییام ئەلئەمیری بۆ پێشانگای “بانگکردنی کالۆوست” هەڵدەستێت بە نماییشکردنی زنجیرەیەکی کاری هونەری لەژێر ناوی ڕۆیشتن، وێنەیەک لە دەوری وێستگەی هێلی ئاسنین لە شاری بەغداد، باڵەخانەیەکی گرینگی مێژوویی کە مێژووی داگیرکاری شارەکەمان دێنێتەوە یاد هەروەها وێنەگرتنی ئازادکردنی و نوێکردنەوەی لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا.

بنار سەردار سدیق (لە دایک بووی ساڵی ١٩٨٣) هونەرمەندێکی فۆتۆگرافەری دۆکیۆمێنتاری و ڕۆژنامەوانیە و نیشتەجێی شاری سلێمانیە. هونەرمەند بنار سەردار سدیق هەڵدەستێت بە دۆکیۆمێنت کردنی عادەت و نەریت و سروتەکانی هۆز و تایەفە جۆراوجۆرەکانی عێراق ، هەر لە عەرەبە ئاوارەکانی باشوری عێراقەوە بگرە کە لە باکوری عێراقدا دەژین تاوەکو ئەو خێزانە سوننی و مەسیحیانەی کە لە شاری کەرکوکدا دوای ڕاکردنیان لەدەستی داعش خانوەکانیان بەش دەکەن. کارە هونەریەکانی ئەم خاتوونە هونەرمەندە لە (TIME)، ( BBC) و (Roads ) و گەلێک بڵاوکراوەیتری وڵاتی بەریتانیادا بڵاو کراونەتەوە. وەک گرتنەبەری ڕێچکەیەکی بەراوردکارانە لە پێشانگای “باکگکردنی کالۆوست” هونەرمەند خاتو بنارسەردار سەدیق هەڵدەستێت بە نماییشکردنی عادەت و نەریتەکانی کۆمەڵێک خەڵک کە لە گوندێکی باکوری پاکستاندا دەژین شانبەشانی زنجیرەیەکی دۆکیۆمێناری لە سەر ژیانی ڕۆژانەی زۆنگاوەکانی باشوری عێراق.

هادی ئەلنەججار (لەدایک بووی ساڵی ١٩٥٧) هونەرمەندێکی فۆتۆگرافەری بەناوبانگ و لێهاتوی عێراقە هەروەها سەرۆکی کۆمەڵەی فۆتۆگرافەرەکانە لە شاری بەغداد. کاری هونەری ئەم دواییەی هونەرمەند لە ژیانی ئەم خەڵکە مەحروم وفەرامۆشکراوە ورد دەبێتەوە کە لە گەڕەکە کۆنەکانی شاری بە‌غدادا دەژین، لە هەمانکاتیشدا سەرنج دەخاتە سەر جوانی شێوازی بیناسازی ناوچەکە، کە لە بارێکی تەواو فەرامۆشکراو دایە. ڕێچکەی سینەمائی هونەرمەند ئەلنەججار لە کاری هونەری فۆتۆگرافیدا زەنگی ئەم ناوونیشانەمان بەگوێچکەدا دەزرینگێنێتەوە کە هونەرمەند بۆ زنجیرەی کارەهونەریەکانی خۆی هەڵی بژاردبوو لە پێشانگای “بانگکردنی کاڵۆوست” دا –لەودیوی ڕۆشناییەکانی شاردا-.

کازم عەلی (لە دایک بووی ساڵی ١٩٧٧) لە شاری سلێمانی دادەنیشێت و بەناوبانگە بە نیگارە پڕ ڕەنگەکانی سەبارەت بە کولتور و نەریت و سروتە کوردیەکان، کە ڕەنگدانەوەی پەیوەندیداربوونێکی قوڵن بە سروشتی شاخاوی باکوری عێراقەوە. نماییشکردنی ئەم هونەرمەندە لە پێشانگای ” بانگکردنی کاڵۆوست” لە ژێر ناوونیشانی “ژیان لە لاپاڵی چیادا” بریتیە لە هەوڵدانێک بۆ بەدۆکیۆمێنت کردن و پاراستنی شێوازی ژیانی لادێیی کە خەریکە زۆر بە لەز بەگوێرەی خێرایی تەوژمی گەشەسەندنی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستانی -عێراقدا لە ناو دەچێت و بیردەچێتەوە.

مازن مونذیر( لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٧) فۆتۆگرافەرێکی نیشتەجێی شاری بەغدایە. ئەم هونەرمەندە لە بنەڕەتدا خولی ڕاهێنانی فلیمسازی و فۆتۆگرافی بینیوە لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە شاری بەغدا، پرۆژە کاری هونەری ئەم دواییانەی هونەرمەند بۆ پێشانگای ” بانگکردنی کالۆوست” بە ناوونیشانی “ئەندازەی جوانی” زیاتر مەوداو خولگەیەکی مەفهومی وەرگرتوە، هونەرمەند لەم کارەهونەریەی خۆیدا یاری لەگەڵ ڕووناکی و سێبەر و ئەم شتانەدەکات بۆ دروستکردنی كۆمەڵێک پێکهاتە کە پێدەچێت تائەندازەیەک پێکهاتەی موجەڕەد بن.

موهەننەد ئەلسودانی(لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٧) نیشتەجێی شاری عەممارە لە باشوری عێراق، پشت بە ژێنگەی سروشتی دەرەوەی شارەکەی دەبەستێت بۆ کێشانی کۆمەڵێک تابلۆی سروشتی و خەیاڵی و رێکخراو. هونەرمەند ئەلسودانی کەسێکی خۆ پێگەیەنەرە و ئەندامی کۆمەڵێک گروپی فۆتۆگرافی و سینەماییە لە عێراقدا. ئەلسودانی لەم بازنەی کارە هونەریانەی دا بەڕەگەزە سوریالیەکانیەوە بەناوبانگە. نماییشەکەی بە ناوونیشانی “باشوری نوێ” تێروانینی هونەرمەند دەخاتە ڕوو سەبارەت بە زۆنگاوەکانی باشوری عێراق کە لە لایەن رێکخراوی یونسکۆوە لە مانگی حوزایرانی ساڵی ٢٠١٦ دا بە ناوچەی میراتی جیهانی ناوزەدکراوە.

تارا قادر (لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٤) ئەم هونەرمەندە راهێنانی کردوە لە بواری زانستی کۆمپیوتەردا، ئەو هونەری فۆتۆگرافی وەک هۆکارێکی کات بەسەربردن و خۆشی وەرگرتوەو کۆمەڵێک پێشانگای لە شاری دایکی خۆی “شاری سلێمانی” هەبوە. کاری هونەری دۆکیۆمێنتاری ئەم خاتونە هونەرمەندە سەدایەکی گێڕانەوەی بەهێزی هەیە، بەڵام ئەو خاتوونە هونەرمەندە ئەزموونی لەگەڵ هونەری فۆتۆگرافی سەر شانۆ و هونەری پێکهێنانی فۆتۆگرافیش هەیە. زنجیرەی کارە هونەریەکەی بۆ پێشانگای ” بانگکردنی کاڵۆوست” بە ناو و نیشانی” ژیان’ وەسف و وێنای قۆناغە جیاوازەکانی ژیان دەکات هەر لە کاتی لە دایک بوونەوە ببیگرە تاکو دەگات بە قۆناغی مردن و ئەمەش لە چوارچێوەی کۆمەڵێك وێنەدا کە لە گۆشەنیگایەکی فراوانەوە کێشراون.

زەید ئەلعوبەیدی (لە دایک بووی ساڵی ١٩٩١) ئەم هونەرمەندە، فۆتۆگرافەرێکی شاری موسڵە و لە ئێسادا لە شاری بەغداد نیشتەجێیە. ئەو زیاتر لە جووڵەکانی مرۆڤ، رووناکی و گۆڕان ورد دەبێتەوە. ئەزموونی ئەلعوبەیدی لەگەڵ کەشفکردن و ئەدای دیجیتاڵی فۆتۆگرافەکاندا بەئەندازەیەکە کە تەنها وردەکاریە موجەڕەدەکانی کارەهونەریەکانی ئەو شیاوی جیاکردنەوەن. بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش هونەرمەند هەڵدەستێت بە پێشکەش کردنی چەمکەکانی کات و خێرایی بۆ ناوەندێک کە زۆر زۆر بەناوبانگە لە گرتنی چرکەساتەکاندا. لەم زنجیرەی کارە هونەریەکانیدا بە ناوو نیشانی “ڕۆحەکان ǀǀ” کە هونەرمەند ئەلعوبەیدی بٶ پێشانگای “بانگکردنی کالۆوست” هەڵیبژاردوە، دەتواندرێت جوڵەی خەڵک ببیندرێت وەک سەدایەکی خەڵکی دەربەدەرکراوی عێراق و سەرانسەری جیهان، جا ئەم جوڵەیە چ بەكۆمەڵ بێت چ بەتاک، چ ئازادانە بێت چ بەزۆر، چ خۆ جێیی بێت چ نێودەوڵەتی.