دەزگای روئیا خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی کارەکانی بڵاوکراوەیەکی پەروەردەیی نوێی خۆی بەناوی ‘ دەفتەری سەرنجەکانی روئیا’، ئەمەش دەسپێشخەری بڵاوکراوەیەکی پەروەردەییە کە ساڵانە تەنها دوو” ژمارە “ەی لێ بڵاو دەکاتەوە. بۆ هەر ژمارەیەکی بڵاوکراوەکەش هونەرمەندێکی بەناوبانگ، ئەمیندار و سەرپەرشتیارێک یان ڕەخنەگرێک هەڵدەستێت بەهەڵبژاردنی پێنج کورتە تێکست کە بەهۆی گەشەسەندویی و توانای داهێنەرانەیانەوە وەک رەگەزێکی سەرەکی هونەری دەستنیشان کراون. دواتر ئەم تێکستانە وەردەگێڕدرێنە سەر زمانی عەرەبی، کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بۆیەکەمین جار دەبێت وەردەگێڕدرێنە سەر زمانی عەرەبی و پەرتوکەکەش بە بێ بەرامبەر بەسەر کۆر و کۆمەڵە هونەریەکاندا دابەشدەکرێت لە ناو وڵاتی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەاستی گەورەدا. ئامەنجی ئەم پرۆژەیەش بریتیە لە فەراهەمکردنی کۆمەڵە سەرچاوەیەک بۆ قوتابخانە و کۆمەڵە هونەریەکان و هەموو ئەم کەسانەش کە لەمەوبەر شارەزایی و پەیوەندیەکیان ،ئەگەر کەمیش بووبێت، لەگەڵ تێکستە هونەریە پەروەردەییەکاندا هەبووە.

حەماسێکی زۆر گەورە هەبوو بٶ دەستکردن بەبڵاوکردنەوەی دەفتەری سەرنجەکان. یەکەمجار، ئەمە ئەرکی دەزگای روئیایە کە پردێکی پەیوەندی لە نێوان هەرێمە شەراویەکاندا دروست بکات ‌لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی. بەتایبەتیش عێراق هەروەها سەرانسەری جیهان. سەرەڕای فەراهەمبوونی هەلی گەورەتر بۆ دەستکەوتنی زانیاری وەدەست هێنراو کە بەهۆی تۆری ئینتەرنێت و پێشکەوتنە تەکنەلۆجیەکانیترەوە خوڵقاوە، کەچی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تاوەکو ئێستاشی لەگەڵدابێت دەستکەوتنی تێکستی هونەری پەروەردەیی باش لە بەر هۆکارە کٶمەڵایەتی و ئابوریەکان هەرسنوردارە، یەکێک لە هۆکارە هەرە سنوردارکەرەکان بریتیە لە بێبەهرەبوونی هونەرمەندە عێراقیەکان لە زمانی وڵاتانی ئەوروپای رۆژئاوا. دووەم، بەشێوەیەکی گشتی هەڵی دەستکەوتنی سکۆڵەرشیپ و زەمالەی خوێندن بەبەردەوامی لەکەمبوونەوەدایە، کەدەبێتە هۆکاری دورخستنەوەی هێزو توانای داهێنەرانەی کۆمەڵەکان و تاکاکەسانی هونەرمەند بۆ ئەوەی بە ئازادی بیر بکەنەوە بەبێ سانسۆر. جەنگان لەگەڵ ئەم کار و بابەتانە پێویستی بە ژمارەیەک گەشەسەندن و پێشکەوتن هەیە،وەک هەبوونی قوتابخانەی باش و مامۆستاو مەنهەجی دیراسەی نوێکراوە. ‘دەفتەری سەرنجەکانی’ دەزگای روئیا خوازیارە بەجۆرێک لە جۆرەکان بەشداری بکات لە م هەوڵ و کۆششە.

لە وتەی دەست پێکیدا بۆ یەکەمین ژمارەی ‘دەفتەری سەرنجەکان’ی روئیا، دەزگا دەڵێ :

” ئەوەمان بەهزردا هات کە زۆربەی تێکستەکان لە سەر هونەر، بەهەموو جۆرەکانیەوە، بەزمانی عەرەبی بەردەست نین. ئەوە ئەم پردی پەیوەندیەیە کە ئێمە خەریکین بونیادی دەنێین، لە رێگەی ژمارە لە دوای ژمارەی دەفتەرتەری دەفتەری سەرنجەکانەوە، ئێمە هەوڵدەدەین بۆئەوەی پێشەنگ و کەسایەتیە جیهانیە لێهاتوەکانی بواری هونەر لە هونەرمەند و نووسەر و رەخنەگرەکان و ئاڵوگۆڕی زانیاریەکانیان بکەن لە گەڵ شارەزاو هونەرمەندە عەرەبەکاندا، ئێمە پێمان وایەکە ئەمە یەکێکە لە ئەزموونە گرینگەکان”.

ژمارەیەک لە بڵاوکەرەوەکان و نووسەرە هونەریەکان لە رووی گەورەیی و سەخاوەت مەندی خۆیانەوە هەڵساون بە ئامادەکردنی خەرجیە پێویستەکان بۆ ئەوەی بڵاوکروەی ‘دەفتەری سەرنجەکانی’ دەزگای روئیا بتوانێت دەست بەکارەکانی خۆی بکات. بەشێوەیەکی سەرەکی دەزگای رووئیا لە هەر ساڵێکدا تەنها دوو ژمارە لە ‘دەفتەری سەرنجەکان’ بڵاو دەکاتەوە. بەشداربووانی ژمارەی دەهاتووی ئەم گۆڤارە بریتین لە هونەرمەندان: هیوا .ک. و قادر عتییە هەروەها ئەمیندارو سەرپەرشتیاران هەریەک لە ماری موراکیۆل ڤێنێتا پۆرتێر و ئەنێتا سزیلاک وبەرێوەبەری هونەری مۆزاخانەی( مۆزاخانەی هونەری هاوچەرخ ) ( S.M.A.K. )یش بەرێز فیلیپ ڤان کەوتێرن هەڵساوە بەهەڵبژاردنی کۆمەلە تێکستێک کە بریتین لە چەند پارچە تێکستێکی هونەری هەریەک لە ئیریت ڕۆگۆف، هیتۆ ستێیرل، گایاتری سپیڤاک و میخائیل باختین، وردەکاریەکانی ژمارەی دووەم بۆ ساڵی ٢٠١٧ لە بەهاری داهاتودا ڕادەگەیەندرێن.

Download Press Release