هونەرمەند لەتیف ئەلعانی (لە دایک بووی ١٩٣٢ لە شاری بەغدا) بە باوک و دامەزرێنەری هونەری فۆتۆگرافی دادەندرێت لە عێراق. ئەم هونەرمەندە هەر لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی رابردووەوە تاوەکو کۆتایی ساڵانی حەفتاکان، واتە ماوەی هەڵکشان و سەرهەڵدانی بزوتنەوەی گەردوونناسی و کرانەوەی وڵات، لێشاوێکی گەورەی لە فۆتۆگرافی تایبەت بەدۆکیۆمێنتکردنی ژیانی رۆژانەی وڵاتی عێراق بەرهەمهێنا. گەنجینەیەکی گەورە و زەبەڵاح لە وێنەی ڕەش و سپی واقیعی ژیانی عێراق کە تۆمارێکی زۆر دەگمەن و ناوازە لە ئەزموونی ئەم وڵاتە پێک دەهێنێت لە ناوەڕاستەکانی سەدەی ڕابردوودا، بەڵام ئامادەگی ئەم هونەرمەندە لە سەرەتاکانی هەشتاکاندا وردە وردە ڕووی لە کزی کرد. لە ئێستادا هەوڵدەدری لە سەر ئاستی هونەری نێودەوڵەتیدا پەردە لەسەر کارەهونەریەکانی ئەم هونەرمەندە هەڵبدرێتەوە، دوای ئەوەی بەشێک لە کارە هونەریەکانی هونەرمەند لە (٥٦)ەمین بیناڵی شاری ڤینیسیا لە ساڵی ٢٠١٥ نماییشکران و بیندران. دوابەداوی ئەمە هاتجی کانتز بە هەماهەنگی لە گەل رێکخراوی روئیاداهەڵسا بە بڵاوکردنەوەی یەکەمین لێکۆڵینەوە لە سەر کارە هونەریەکانی ئەم هونەرمەندە.

4270-latif-al-ani-hr-09

وێنە: بێناوونیشان

هونەرمەند لەتیف ئەلعانی بەشی هەرەزۆری کارەهونەریەکانی خۆی لە سێ دەیەی سەدەی ڕابردوودا بەرهەمهێناون کە بە سەردەمی زێڕینی عێراق ناوزەد دەکرێن، ئەو لایەنەی کۆمەڵگەی عێراقی لە ئێستادا بەتەواوی لەبیرچوەتەوە. هونەرمەند لەتیف ئەلعانی هەر لە کۆتاییەکانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردووەوە تاکو کۆتایی هاتنی جەنگی نێوان عێراق و ئێران(١٩٨٠-١٩٨٨) هەڵسا بە وێنەگرتنی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی وڵات کە پێکهاتەیەکی مۆدێرن و فرەکولتوری بوو. ئەم وێنە ڕەش وسپیە دەوڵەمەند بە جیاوازیانە؛ جل و بەرگە ژۆژئاواییە بەرەواجەکان، پیشە سازی نەوت و ژیانی سیاسی لە پایتەختی ئەم وڵاتە نیشاندەدەن. لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا، کاتێک گروپە سیاسیە ململانێکارەکان لە کٶشش دابوون بۆ گرتنە دەستی دەستەڵات لە عێراقدا، هونەرمەند لەتیف ئەلعانی سەرقاڵی نماییش کردنی کارە هونەریەکانی خۆی بوو لە ئەمەریکا و ئەوروپا هەرورەها لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. لەگەڵ ئەمەشدا، لە ساڵانی هەشتاکاندا، هەڵکشانی کەشی دیکتانۆریانەی ڕژێمی سەددام حسێن وایکرد کە ئەم هونەرمەندە چیتر نەتوانێت وێنەی فۆتۆگرافی ژیانی رۆژانەی گشتی بگرێت و بیانخاتە سەرگەنجینەی ئەرشیفە فۆتۆگرافیە دۆکیۆمێنتاریەکەی. دواتر ئەم هونەرمەندە بەشێکی زۆر لە ئەرشیفی مێژوویی کارەهونەریەکانی خۆی لە ساڵی ٢٠٠٣ لە سەردەمی هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر عێراق لە دەستدا و ئەم کارەساتەش وایکرد کە هونەرمەند هەموو حەز و خولیاکانی بۆ بەردەوامبوون لە کاری هونەری فۆتۆگرافی کاڵ ببنەوە و بەرەو لە ناوچوون بچن.

Image courtesy of the artist and the Arab Image Foundation.

وێنە: بەمۆڵەتی هونەرمەند و دەزگای عەرەبی بۆ وێنە.

Mirjan Mosque, 1960. Courtesy of the artist and Arab Image Foundation.

وێنە: مزگەوتی میرجان، ١٩٦٠. بەمۆڵەتی هونەمەند و دەزگای عەرەبی بۆ وێنە.

سەرلەنوێ کرانەوەی جیهان بەسەر کارە هونەریەکانی هونەرمەند لەتیف ئەلعانیدا بوجارێکیتر لە ساڵی ٢٠١٥ سەری هەڵدایەوە، کاتێک لەلایەن ئۆفیسی عێراقی ڕێکخراوەی روئیا داوا لە هونەرمەند کرا کە کارە هونەریەکانی خۆی لە پێشانگای بەشی وڵاتی عێراق لە بیناڵی (٥٦)ەمی شاری ڤینیسیا نماییش بکات. لەم پێشانگایەدا کارە هونەریەکانی ئەم هونەرمەندە رەزامەندیەکی نێودەوڵەتیان بەدەست هێنا، و لەئاکامدا، لە میانەی ئاهەنگێکی بەشینەوەی خەڵاتدا کە خێزانی شاهانەی هۆڵەندا مێوانداری کردبوو. “هونەرمەند لەتیف ئەلعانی خەڵاتی شازادە کلاوسی بەدەست هێنا. هونەرمەند لەتیف ئەلعانی لەبەر ئەوە ڕیز لە کار هەوڵە هونەریەکانی گیرا، چونکە توانیبووی ئەرشیفیکی دەوڵەمەند و فرەڕەهەند لە وێنەی مێژوویی ناوازە لە کۆمەڵگای عێراقی بەرهەم بهێنێت. کارە هونەرەیەکانی لەتیف ئەلعانی ژیانی گشتی وڵاتێکی مۆدێرن و گەشەسەندو و ڕوولە داهاتوی وەک عێراق بە دۆکیۆمێنت دەکەن کە ئەو وڵاتە پیایدا تێدەپەڕی بەر لەو وێرانکاریانەی کە جەنگی کەنداو بەداوی خۆیدا هێنان، هەروەها لەتیف ئەلعانی بەهۆی ئەم ڕۆڵە پێشەنگیەی کە لە پێشخستن و گەشەپێدانی هونەری فۆتۆگرافی دۆکیۆمێنتاری عێراقێدا بینیبووی، ڕێز لە هەوڵ وکۆششە هونەریەکانی گیرا”. خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوی لێژنەی هەڵسەنگاندن.

Baghdad in the 50s. Photograph: Latif al-Ani. Courtesy of Latif al-Ani and the Arab Image Foundation.

وێنە: بەغداد لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا. فۆتۆگرافی: لەتیف ئەلعانی. بەمۆڵەتی هونەرمەند و دەزگای عەرەبی بۆ وێنە.

دواجار لە ئێستادا هونەرمەند لەتیف ئەلعانی ئەم ڕیز و تەقدیرە دەچنێتەوە کە ئەرشیفە هونەریە گەورەکەی و هەوڵ و كۆششە هونەریەکەی شایانیەتی. لێکۆڵینەوەکەی هونەرمەند لەتیف ئەلعانی گەرانەوەی ئەم هونەرمەندە بۆ نێو مەیدانی هونەر بەرز دەنرخێنێت، ونزیکەی ٢٠٠ وێنەی فۆتۆگرافیش لە کارە هونەریەکانی ئەم هونەرمەندە دەگرێتە خۆی. هەروەها تێکستەکانی موڕاد مونتەزەمی سەرپەرشتیاری بەشی ڕۆژ هەڵات و باکوری ئەفەریقیا لە تەیت مۆدێرن لە شاری لەندەن هاوشانن لەگەڵ کارە هونەریەکانی هونەرمەند. زیاتر لەمەش لە نێو لێکۆڵینەوەکەدا چاوپێکەوتنێک لە نێوان هونەرمەند لەتیف ئەلعانی و خاتو تاماراچەلەبیدا هەیە، تامارا چەلەبی پسپۆرە لە بواری کولتور و هونەری هاوچەرخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەروەها سەرۆک و دامەزرێنەری هاوبەشی رێکخراوی روئیایە . خاتو تامارا چەلەبی بەرپرسیار بوو و ڕۆڵی هەبوو لە سەرلەنوێ ناساندنەوەی ئەم هونەرمەندە بە مەیدانی هونەری نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٥.

پرسیار لە هونەرمەند کرا ئاخۆ جارێکیتر مومارەسەی هونەری فۆتۆگرافی دەکاتەوە. هونەرمەند لەتیف ئەلعانی بەمجۆرە وەڵامی پرسیارەکە دەداتەوە: ” من ئێستاش تامەزرۆی ئەم هونەرەم، بەڵام من لە ئێستادا زۆر پیربوومە بۆ مومارەسەکردنی ئەم هونەرە هەروەها دووچاری دەردی لەدەستدانی هێزی بینین و جوڵەکردنیش بوومەتەوە”. ئەم هونەرمەندە تەمەن ٨٥ ساڵانە بە هەست و سۆزێکی ئاڵۆزکاوەوە سەیری جیلی هونەرمەندانی عێراقی بواری هونەری فۆتۆگرافی دوای خۆی دەکات. وڵات ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە هونەرمەندانی بەتوانای بەهۆی کۆچەوە لەدەستداوە، هەروەها ئەم هونەرمەندە زۆر نیگەرانە لەبارەی میراتی کولتوری وڵاتەکەیەوە. زۆربەی ئەم شوێنانەی کە هونەرمەند لە ناو شاری بەغدای کۆندا دا پێیان ئاشنابوو لە ئێستادا زۆر بە ئاسانی جیتر لە ئارادا نین. ” من لێرەدا ژیاوم، لێرەدا گەورە بووم هەروەها من ئێرەم زۆر خۆشدەویست” هونەرمەند وادەڵێت. ” سەرجەمی ئەم شارە وێران بووە، هەروەها زۆربەی شآرەکە لەناوچووە”.

ئەم بڵاوکراوەیە مومکین نەدەبوو بەبێ بەشداریکردن و هاوکاریکردنی لەخۆبوردوانەی هاندەر و لایەنگیرانمان.

لەگەڵ سوپاس و پێزانینی تایبەت بۆ سوڕەیا تشار

تکایە کتێبەکە لە سەر تۆڕی ئینتەر لە دۆمەینی هاتجی کانتز داوا بکە بۆ کڕین.