یەکەمین لێکۆڵینەوەی زانستی سەبارەت بە کارە هونەریەکانی لەتیف ئەلعانی پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی کتێبی مێژویی لە فیستیڤاڵی سەرەکی ساڵانەی فۆتۆگرافی لە ‘لیس ڕینکۆنتریس ئارلیس. کتێبەکە لە لایەن ڕێکخراوی روئیاوە داواکراوە و نووسراوە هەروەها لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٧ دا لە لایەن هاتجی کانتزەوە چاپکراوە و بڵاوکراوەتەوە.

هونەرمەند لەتیف ئەلعانی (لە دایک بووی ١٩٣٢ لە شاری بەغدا) بە باوک و دامەزرێنەری هونەری فۆتۆگرافی دادەندرێت لە عێراق. ئەم هونەرمەندە هەر لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی رابردووەوە تاوەکو کۆتایی ساڵانی حەفتاکان، واتە ماوەی هەڵکشان و سەرهەڵدانی بزوتنەوەی گەردوونناسی و کرانەوەی وڵات، لێشاوێکی گەورەی لە فۆتۆگرافی تایبەت بەدۆکیۆمێنتکردنی ژیانی رۆژانەی وڵاتی عێراق بەرهەمهێنا. گەنجینەیەکی گەورە و زەبەڵاح لە وێنەی ڕەش و سپی واقیعی ژیانی عێراق کە تۆمارێکی زۆر دەگمەن و ناوازە لە ئەزموونی ئەم وڵاتە پێک دەهێنێت لە ناوەڕاستەکانی سەدەی ڕابردوودا، بەڵام ئامادەگی ئەم هونەرمەندە لە سەرەتاکانی هەشتاکاندا وردە وردە ڕووی لە کزی کرد. لە ئێستادا هەوڵدەدری لە سەر ئاستی هونەری نێودەوڵەتیدا پەردە لەسەر کارەهونەریەکانی ئەم هونەرمەندە هەڵبدرێتەوە، دوای ئەوەی بەشێک لە کارە هونەریەکانی هونەرمەند لە (٥٦)ەمین بیناڵی شاری ڤینیسیا لە ساڵی ٢٠١٥ نماییشکران و بیندران.

دواجار لە ئێستادا هونەرمەند لەتیف ئەلعانی ئەم ڕیز و تەقدیرە دەچنێتەوە کە ئەرشیفە هونەریە گەورەکەی و هەوڵ و كۆششە هونەریەکەی شایانیەتی. لێکۆڵینەوەکەی هونەرمەند لەتیف ئەلعانی گەرانەوەی ئەم هونەرمەندە بۆ نێو مەیدانی هونەر بەرز دەنرخێنێت، ونزیکەی ٢٠٠ وێنەی فۆتۆگرافیش لە کارە هونەریەکانی ئەم هونەرمەندە دەگرێتە خۆی. هەروەها تێکستەکانی موڕاد مونتەزەمی سەرپەرشتیاری بەشی ڕۆژ هەڵات و باکوری ئەفەریقیا لە تەیت مۆدێرن لە شاری لەندەن هاوشانن لەگەڵ کارە هونەریەکانی هونەرمەند. زیاتر لەمەش لە نێو لێکۆڵینەوەکەدا چاوپێکەوتنێک لە نێوان هونەرمەند لەتیف ئەلعانی و خاتو تاماراچەلەبیدا هەیە، تامارا چەلەبی پسپۆرە لە بواری کولتور و هونەری هاوچەرخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەروەها سەرۆک و دامەزرێنەری هاوبەشی رێکخراوی روئیایە . خاتو تامارا چەلەبی بەرپرسیار بوو و ڕۆڵی هەبوو لە سەرلەنوێ ناساندنەوەی ئەم هونەرمەندە بە مەیدانی هونەری نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٥.

تکایە کتێبەکە لە سەر تۆڕی ئینتەر لە دۆمەینی هاتجی کانتز داوا بکە بۆ کڕین.