بەرهەمی سیروان باران بەناوی دوایین ژەم (٢٠١٩)، کۆمسیۆنێکی نوێی لە پیشانگای عێراق لە بیناڵی ڤێنیس ناساند، لاشەی ژەنەڕالێک لەنێو بەلەمێک لە نێو ئاودا هاتوچۆ دەکات پیشاندەدات. هەر کە میوانەکان دێنە یەکەم ژووری پیشانگاکە دەکەونە سەر پەیکەری قوڕ و رێزین. لاشەی ژەنەڕالەکە لە حەڵەتی پشوودان دەردەکەوێ، بەڵام سەری دەکەوێتە دواوە، پیشاندانی چاوی بۆش و ددانی شکاو و ئێسقانی چەناگە.
بەلەم و روبار و دەریا رۆڵێکی گرنگی لە مێژووی فەرهەنگی عێراق دا هەیە، روبارەکانی فورات و دیجلە لە نووسینە دێرینکان و کتابی پیرۆزدا باس کراوە، و یارمەتیدەر بووە بۆ گەشە کردنی شارەکانی عێراق. مارشە عەرەبیەکانی باشوری عێراق بە درێژایی چەندین سەدە خۆیان لە گەڵ ئاو یەکانگیر کردووە. لە کەنداوی فارس دا، بەندەری بەسرە ناوەندێکی مێژوویی گرنگ بووە، و ماڵی سیندباد دەریاوانی چیرۆکەکانی هەزارویەک شەو بووە.
دوایین ژەنەڕال بۆ وەسف کردنی شەڕەکانی عێراق سوود لەو مێژووە وەردەگرێت. ئەم بەرهەمە ئاماژەیە بۆ بۆنەکانی بەخاکسپاردنی سۆمەریەکان کە تیایدا لاشەی مردوو لە ناو بەلەم دادەنرێت و دەچێتە ناو دەریا. کە کەشتیەکە لاشەکە لەگەڵ خۆی دەبات بۆ ژیانی داهاتوو و لە مردن دەیپارێزێت. باران تێگەیشتنی سۆمەریەکان بۆ نەمری بەکاردێنێت بۆ خستنەرووی ئەزمونی خۆی وەکو دەریاوانێک لە سوپای عێراقدا. باران دەڵێت: ” ژەنەڕالە پلەبەرزەکان بەزۆری لە بەندکردن پارێزراون و کەمتر لە سەربازەکان روبەڕوی مەرگ دەبنەوە. من وێنای ژەنەڕاڵێکم کرد کە لەناو بەلەمێک دا هەڵدێت، بەڵام لەرێگادا دەخنکێت،”.
لەگەڵ ئەوەشدا، لە پەیکەرسازیەکەی باران دا گەشت کردن، وەکو بیروباوەڕی سۆمەریەکان، بەلەمی ژەنەڕال هاوشێوەی ریڕەوێکی پارێزراو بۆ ژیانی داهاتوو نیە، بەڵام تێپەڕبوونە بەرەو دۆزەخ. ” باران دەڵێت: ” ئەو لە بەلەمەکە راکشاوە هەروەکو مۆمیایەک لە ناو تابوت دا، و جوانکاری سپاکەی هەر دەبینرێت،” ئەمە شتێکی زیندو و هەمیشەییە لە کاری پەیکەرسازیدا.
وێنەی تێپەڕبوونی بەلەم بۆ دۆزەخ لە ئەفسانەی مصر و یۆنان دا بنچینەی خۆی هەیە، و لە هونەر و ئەدەبیات و فلیم دا دوبارە دەبێتەوە. ئەمە بۆ وێنەگرتنی فلیمی شەڕی مۆدێرن گونجاوە بۆ لێکۆڵینەوەی سروشتی خراپە و بەرخودان، لە لیستی خوارەوە دا، رۆیا لە دوبارەبونەوەی ئەو وێنەیە دەکۆڵێتەوە، هاوشان لەگەڵ بەرهەمەکەی باران بەناوی دوایین ژەنەڕال.
کۆمێدی ئیلاهی دانتی
لە کۆمێدی ئیلاهی لەلایەن دانتی ئالۆیری، هۆزانڤانی ئیتاڵی وێنای تێپەڕبوون بە ناو دۆزەخ دا دەکات. بە پێی ئەفسانەکانی یۆنان و کریستیان، دانتی لە بەلەم بەنێو روباری ئاکیرۆن دا تێپەڕیوە، کە ئەمڕۆ ئەو روبارە بە نێو باکوری رۆژئاوای یۆنان دا تێپەڕدەبێ، بە ناو دارستانەکانی ستیکس، کە بەشێک لە مێژونوسان باوەریان وایە کە روباری نیلی مصر بووە. ئەو وێنەی کە شاعیر لە سەر دۆزەخ هەیەتی، بە لاشە لەناو چووەکەی کە لە ناو ئاودا دەژیت، و لە نێو ئاوە قوڵەکەدا نقوم دەبێت و ئەو شارانەی کە لە نێو ئاگرو سوتان دا نقوم بوونە لە کارە هونەریە نوێیەکانی تایبەت بە شەڕدا دەردەکەوێتەوە.
ئەی هاوار! لە ناو بەلەم دا بەرەو رووی ئێمەوە دێت
پیاوێکی پیر، بە خۆی و قژە سورەکەیەوە
هاوار ئەکات: “هاوار بۆ ئێوە، ئێوە رۆح ئازار دەدەن!
هیوادارم جارێکی تر سەیری ئاسمان نەکەنەوە،
من دێم تاکو لێواری دەریاکەی تر رێبەریت دەکەم،
بەرەو سێبەری تاهەتایی نێو گەرما و سەهۆڵ (وەرگیراوە لە کانتۆ III)
و من، نیازی وەستانم هەبوو
خەڵکم لە ناو ئەو مرداوە بینی
هەمویان بە رووتی و نیاگایەکی توڕەوە
ئەوان یەکتریان پارچە پارچە کرد، نەک تەنیا بە دەستەکانیان
بەڵام بە سەر و سینگ و پێیەکانیان،
بە دانەکانیان یەکتریان لەت لەت کرد.
[…]
ئەوانەی لە ژێر ئاون، ئەوانەن کە دەناڵێنن
و دەبنە هۆی دروست کردنی بڵقی سەر ئاو
ئەوەی کە چاو پێت دەڵێت، حەقیقەت دەردەخات. ( لە کانتۆ VIII وەرگیراوە)
بارکی دانتی لەلایەن کریستیان دیلاکرۆکس (١٨٨٢)
دیلاکرۆس تێپەڕینی دانتێ بە نێو ئاوەکانی دەوروبەری شاری دیس پیشاندەدات، کە بە شاری مردوو ناسراوە. ئەو لەلایەن رێبەڕەکەی ڤێرجیل و بەلەموان فلێجیاس. رۆحی نەفرەت لێکراوی نێو ئاو، خەریکن لە چارەنوسی خۆیان رابکەن کە لە بەلەم هەڵواسراوە. لەکاتێکدا وێنەکە تەنیا تایبەت بە جەنگ نیە، کارەکە سەرنجی تایبەت دەدات بە وێنەی ئازارو بەرگەگرتنی مرۆڤایەتی، و لە باکگراوند دا، شاری دیس لەناو بلێسەی ئاگردایە. ئەو کارە بەشێکە لە شێوە فراوانەکەی گرافیکی دەریایی سەدەی هەژدەیەم، کە بریتیە لە شەڕی دەریایی و رزگارکردنی داگیرکراوەکان لە نێوان هێزەکانی سەردەمدا.
دڵی تاریکی لەلایەن جۆزێف کۆنراد (١٨٩٩)
رۆمانی دڵی تاریکی وەسفی گەشتی بەلەمی هەڵمی بە درێژایی روباری گۆنگۆدا دەکات، لەسەردمی فەرمانڕەوایی ئیمۆراتۆری بەلژیکی لیۆپۆڵدی دووەم. هەرکە بەلەمەکە بە ناو دارستاندا قووڵ دەبێتەوە، چیرۆکبێژەکە، مارلۆ، وەسفی دڕندەییەکانی بازرگانی عاج دەکات، و باس لە دڵڕەقی کۆمپانیای ئیمپراتۆری بەلژیکی دەکات. نیگارەکانی ناڕاستەوخۆ، رەنج و ئازاری کۆنگۆلیس، وەکو “زیارەتکارە بێباوەڕەکان لە نێو شورەیەکی پوچدا نوقم بوونە” دەنگدانەوەی چیرۆکی هێماییە لە رەخنەی داگیرکاریانەدا. لە کۆتایی گەشتە دەریاییەکەیدا، مارلۆ چاوی بە کاپتن کورتز دەکەوێت، کە خۆی وەکو خودایەک لەگەڵ خەڵکە رەسەنەکە لێکردووە، و دەگەڕێ بۆ دۆزینەوەی عاج. گەشتی بەلەمی هەڵمی مارلۆ لە قوڵایی بیابان دا لەوانەیە مێتافۆرێک بێت بۆ قوڵایی تاریکی رۆحی مرۆڤ – کە تیایدا جگە لە دڵرەقی و وەسواسی هیچی تر نادۆزێتەوە.
فرانسیس فۆرد کۆپۆلا کۆتایی جیهانی ئێستا (١٩٧٩)
شیعری چیرۆکی شەڕیی کۆپۆلا (١٩٧٩) لەسەر ئەساسی بەرهەمی تاریکی شەوی کۆنرادە و گەشتی کاپتن ویلاردی ئەمریکی یە لەناو بەلەمێکی سوپا بەدرێژایی روبارەکانی ڤیەتنامی باشور لەکاتی شەڕی ڤیەتنامدا. ویلارد گەواهی کلتوری سەربازە بیانیەکانی سوپای ئەمریکایە، لە شوێنێکدا کە سەربازەکانی ئەمریکی تێکەڵی توندوتیژی بوونە و هەوڵ دەدەدن کە بە لێواری دارستانەکانی باشوری ڤیەتنام دا تێپەڕن. ئەو لە قوڵایی دارستانە باراناویەکانی کەمبۆدیا، کورتز دەدۆزێتەوە، پیاوێکی سەیر و سەمەرە کە بانگەشەی رەوشتی باش وەکو هێزێک بۆ سەربازەکان دەکات. کۆپۆلا سەرنج لە سەر سیستەمی سەربازی ئەمریکا لەکاتی شەڕی سارددا دەدات، و مەفهومی نەگریسی ئەو بۆشاییە، کەتیایدا توندوتیژی و کوشتن هیچ مانایەکی نیە.
ڤلێمیر چلێبنیکۆف لەلایەن ئەنسیلم کیفەر (٢٠٠٤)
سەردەمی مناڵی ئەنسیلم کیفەر لەئەڵمانیا لەدوای جەنگی جیهانی دووەم دەرکەوت وهاوکات نیگارەکانی دەربارەی سروشت و دیرۆکناسی بۆ دۆزینەوەی سروشتی شەیتان. دامەزراندنی ڤلێمیر چلێبنیکۆف پێکدێت لە سیی نیگاری زەریا و کەشتی ژێردەریایی کە لە ژوورێکی ستیل دانراون. بەلەمە بەتاڵەکان وا دەردەکەون کە بزر بوونە، بە تەنیا و لە ناو دەریا زەبەلاحەکاندا نقووم بوونە. فراوانبوونی رەنگە ئەستورەکان و ووشک و قەڵشی زیاتر بە مانای وێرانبوون یان پاشماوە دێت. ئەو سەردێرە ئاماژەیە بۆ ئەفسەرێکی پێشبینیکاری رووسی کە شەڕی دەریایی هەر ٢١٧ ساڵ جارێک روودەدات، و ئەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ جەنگی ترۆجان. لە سەرەتادا، کیفەر وادەردەکەوێت کە نیگاری ئامانج، دیمەنی سیکۆلاری کەشتیە جەنگیەکانی دەریا دەکێشێتەوە. بەڵام ئەو دیمەنانە بەتەواوی کینایەن، کە ئەوانەی دروستکراوی شەیتانن و توندوتیژن و سروشتیان ساردوسڕە دەیانخاتە ژێر پرسیار.