هونەرمەندی عێراقی کوردی، سیروان باران پیشانگای سۆلۆی” نیشتمانی باوک”  لە پەنجاوهەشتەمین پیشانگای بیناڵی ڤێنیسیا پێشکەش دەکات. باران لە ساڵی ١٩٦٨لە بەغدا لە دایک بووە، و لە ئێستادا لە بەیروت، لوبنان دەژیت. لە زانکۆی بابلی عێراق لە بەشی هونەرە جوانەکان دەرچووە و لە ژێردەستی هونەرمەندی سوری-ئەڵمانی فێرکراوە. باران وەکو سەربازێک و هونەرمەندی شەر لە سالانی ٨٠ و ٩٠دا خزمەتی سەربازی کردووە. لەدوای بەجێهێشتنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ کارەکانی تەعبیری تر بوون، و دەستی کرد بە خستنەرووی ئەزمونی سەربازی خۆی بە هەڵوەژێری شێوەیی و نامو. باران بە وێنەکیشێکی عێراقی “نەوەی نوێێ”  لە قەڵەمدەدرێت و ‘ نیشتمانی باوک’ تەفسیرێکی رەهەندەکانی پیاوەتی و باوک سالاری فەرهەنگی سیاسی لە عێراق و ناوچەکەیە. باران قسە بۆ رۆیا دەکات دەربارەی دوو کۆمسیۆنە نوێیەکەی بۆ ژووری عێراق. 

تۆ یەکەم هونەرمەندیت کە نوێنەرایەتی عیراق دەکەیت لە پیشانگایەکی سۆلۆ لە بینالی ڤێنیس. حەزدەکەی ‘نیشتمانی باوک’ دەستکەوتی چی بێت؟ 

عێراق ٤٧ ساڵە لە نێو شەڕە، و من تەمەنم ٥٠ ساڵە. دەمەوێ میوانەکان سەرسام بن کاتێک دێنە ژوورەوەی پیشانگاکە، دەمەوێ میوانەکان لەوە تێبگەن کە تەمەنێک ژیان لە ناو شەڕ و ململانێ دا مانای چیە. کاتێک تەمەنم دوو ساڵان بوو، سوپای عێراق هێشتا لە شەڕی دژی یەکەم یاخیبوونی کوردەکان بۆ بەدەست هێنانی ئۆتۆنۆمی بوو. دواتر عێراق بەشداری لە شەری ٧٣ی عەرەب – ئیسرائیل دا کرد. من وەکو سەرباز بەشدار بووم لە شەڕی ئێران – عێراق و من هونەرمەندی شەڕ بووم لە کاتی یەکەم شەڕی کەنداودا. گەمارۆی ئابوری ساڵانی ٩٠ ئێمەی دابڕاند، هەروەکو کۆریای باکوری ئێستا، و دواتر رۆژانە گوێبیستی هێرشە ئاسمانیەکانی ئەمریکا دەبووین. راپەڕینی باشوری عێراق و کوردستان لە دژی سەدام سڕایەوە. شەڕی داگیرکردنی ٢٠٠٣ی ئەمریکیەکان و دواتر توندوتیژیە تایفیەکانی بەدوادا هات و شەڕوململانێی ئەو دواییەی دەوڵەتی ئیسلامی.

چۆن ئەزمونی تۆ وەکو سەربازێک و هونەرمەندی شەڕ کاریکردە سەر ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین؟

سەرباز و ژەنەراڵەکان لە کارەکانی من لاواز دەردەکەون. دەموچاوەکانیان بێ هیوایی پیشاندەدەن، جەستەکانیان پڕ خەم و پەژارەیە، شێوێندراو و بە زۆری زامناکن. بەڵام وەکو هونەرمەندێکی شەڕ لە گەڵ سوپای عێراق، من سەرکەوتنەکانی مەیدانی جەنگ و قارەمانێتیانم پیشان دەدا. ئەوە پرۆپاگەندە بوو. وێنەکانی من لەسەر سەدام و ژەنەڕالەکانی سوپا جەختی لە سەر بەهێزی ئەوان دەکردەوە. ئاشکراکردنی بچوکترین شکستی سیمای سەرکردەکان ئەگەری هەبوو من بخاتە مەترسیەوە. من بە شێوازێکی واقیعی وێنام دەکرد کە لەگەڵ راستی ئێمە وەکو سەرباز نەدەگونجا.

ئایا راهێنانەکانت وەکو سەربازێک کاریگەری هەبوو بە سەر رێبازی تۆ بۆ وێنەکێشان؟ 

من لە جۆری بیرکردنەوەی توندوتیژی بێزارم. کاتێک  پەیوەندیم بە سوپاوە کرد، کاری من ئەوە بوو کە سەری مریشکەکان لە چیشتخانەکە ببڕم. گەورەکەم کە دوودڵی منی بینی، ووتی: ” دوودڵ مەبە، ئاسانە.” منیش هەتاکوو بۆم بوو بە رۆتین، زۆر هەستیار بووم. ساڵانێک دوای ئەوە، ئەندامی جیاجیای مریشکم کێشایەوە: ناچار بووم وێنەکە لە مێشکم ببەمە دەرەوە. هەندێک لە سەربازە گەنجەکان هیچ نەچوونە ژێرکاریگەری توندوتیژی، بەڵام ئەوانیتر، وەکو من دەبوایە بگونجێین. زۆربەیان لە رۆژانی سەرەتادا لە مەیدانی جەنگ دەگریان، بەڵام هەر زوو وەستان. لە ماڵەوە و لە سوپا فێریان کردین کە پیاو نابێ بگریێت. 

واژەی الوطن ( بە مانای ‘ نیشتمان’  یان ‘ ووڵات’) زۆربەی کات لە لایەن دیکتاتۆرەکان لە ووتارە دیماگۆجی و ئەدەبیاتە فاشیتەکانیان بەکار هاتووە. دەستەواژەی نیشتمانی باوک لە کارەکەتدا چۆن لێی تێدەگەیت؟ 

 لە زمانی عەرەبی دا، ئێمە بە نیشتمانی دایک ئاماژە بۆ ووڵات دەکەین، یان وطن الام. بەڵام بە درێژایی مێژوومان، سەرکردە دیکتاتۆرەکان وێنەیەکی فاشیستیان لە هێز دروست کردووە. بۆ نمونە، سەرکەوتن بۆ سەرکردەی ئەکاددین ‘نارام سین’ کە لە ساڵانی ٢٢٥٤ – ٢٢١٨ی پێش میلاد فەرمانڕەوایی دەکرد، هێز و سەرکەوتنەکانی پیشان دەدات. طارق ابن زیاد، کە موسوڵمانە داگیرکارەکەی ئیسپانیای ناوەڕاستە و کە بە هێمایەک لە نێو کلتوری عەرەبی مۆدێرن دادەنرێت،  بە جەنگاوەرەکانی خۆی ووت: ” دەریا لە پشت ئێوەیە، و لە پێشتان، دوژمن،” مانای ئەوەیە، دەبێ بجەنگن تاکو دەمرن، یان رادەکەن و دەخنکێن. سەدام و حیزبی بەعس هێزی خۆیان بە دڕندەیی و زاڵبوون نیشان دا.  سەربازە ئەمریکیەکان کە عێراقیان داگیر کرد، وەشانی نێرینەی خۆیان هێنا. 

ژن لە کولتوری کوردەکاندا وەکو جەنگاوەر رێزیان دەگیرێت و بەشیکی زۆر لە ژنان پەیوەندیان بە هێزە بەرگیکارەکانەوە کردوە وەکو پیشمەرگە لە عێراق، پەکەکە لە تورکیا و یەپەگە لە دژی داعش. بەڵام لە نێو عەرەبدا شەڕ گەنجینەی پیاوانە.  

ئەو کارە سەربازیەت چۆن لە کارەکانی خۆت بە کارهێناوە؟ 

سەرباز و ژەنەڕالەکە دوو کاراکتەری دیارن لە کارەکانی ئەو دواییەی من. ژەنەڕالەکە فەرمان دەەدات و ئامادەیە بۆ دەستکەوتنەکانی. سەبازەکە وەکو قارمان شەڕ دەکات بەڵام لە کۆتاییدا ئەو قوربانیە. وەکو قوتابیەک بردرام بۆ خزمەتی سەربازی، سەدام ناچاری کردین کە دژ بە ویستی خۆمان بچین بۆ مەیدانی شەر، تەنانەت تاقانە و ئەوانەی کەمئەندام بوون. ئێمە لە رێگەی خزمەتی زۆرەملێ زیندانی کراین. بە زۆری وێنەی جەستەی خۆم بەکاردێنم وەکو مۆدێلێک بۆ سەربازە مردوووەکان، و پێگەی خۆم لە یادگاریەکانی مەیدانی شەر بەکاردێنم. 

کۆمسیۆنە نوێیەکەی تۆ بۆ پیشانگاکە، پەیکەرێکی لە خۆڵ دروستکراوە، لە ژێر ناونیشانی ‘ دوایین ژەنەڕال’، لاشەی ژەنەڕالێکی مردوو لە نێو بەلەم پیشان دەدات. گرنگی بەلەمەکە لە چی دایە، و چۆن گرێتداوە داوە بە دیمەنی ئەو جەنگە؟ 

سۆمەریەکان و زۆربەی شارستانیەتەکانی تر، مردوەکانی خۆیان دەنێژا بەوەی لاشەی مردویان لە نێو بەلەمێکی قامیش دادەنا. بەلەمەکە لاشەکەی دەبرد بۆ ژیانی داهاتوو، بەو شێوە مردنیان لە ناودەبرد. ژەنەڕالەکان بە زۆری لە زیندان و مەرگ پارێزراون. وێنای ژەنەڕالێکم کرد کە لە ناو بەلەمێکی بچووکدا رادەکات بەڵام لەو نێوەندەدا نقوم دەبێت، دوبارەکردنەوەی قسە بەناوبانگەکەی ابن زیاد. کاتێک لە ناو بەلەمەکەی راکشاوە و تا ئەندازەیەک وەکو مۆمیاییەک لە ناو دارەمەیت دایە لە کاتێکدا ریزەکانی سوپاکە هێشتا لەبەرچاون. 

رۆڵی هونەرمەندێک لە شەڕدا چیە؟ 

شتێک نیە بە ناوی ئازادی هونەرمەند لە شەردا. هونەرمەند یان زوڕنایە بۆ رژێم، یان بەگشتی دورەپەرێزی لە سیاسەت دەکات. بە بۆچونی من، هۆزانڤانی عێراقی سرجون بولس  تاکە نووسەرە کە بە تەواوی ئەزمونی شەڕی گواستۆتەوە. بۆلس هەرگیز وەکو سەرباز شەڕی نەکرد، بەڵام هۆزانەکانی بەشێوەیەکی دروست وەسفی ئەزمونی من دەکات. من دوو لە بڵاوکراوەکانیم هەڵبژارد بۆ کەتەلۆگی ‘نیشتمانی باوک’. 

ئەو کارە سەرەکیەی کە تۆ ئەمڕۆ زیاتر بە هۆیەوە ناسراویت لە دوای ئەوەی دێت کە عێڕاقت بە جێهێشت. چی رویدا؟ 

 لە دوای ٢٠٠٣، ئێمە تووشی گۆڕینی رژێم بووین. و دواتر نائومێد بووین. ئەوە ماوەیەکی خۆش بوو، کە بەدوایدا شتێکی پێچەوانە هات. ئاژاوە و شەپرزەیی شەڕی تایفەیی شتەکانی لەوەی پیش خراپتر کرد. ئەوە بۆ هەموومان وەکو شۆکێک وابوو. و دەبوایە شتەکان لە وێنەکانمدا بەیان بکەم. من چووم بۆ عەمان، ئوردن، و لەوێ کارەکانم زۆر وروژێنەر و تەعبیری تر بوون. 

ئەمڕۆ وەکو هومەرمەندێک، ئایا هێشتا وەکو ئەرکێک دەیبینی کە شەڕەکانی عێراق بە دۆکیومێنت و ئەرشیف بکەیت؟

کارەکەم کاردانەوەیەکە بەرامبەر بە شەر، نەوەک مێژووچکە. من ئەو شۆکە لەسەریەک دوبارە دەکەمەوە، بۆ ئەوەی لە دەست دێوەزمەکە رزگارم بێت، من ئەمە دەکەم چونکە من لە کرانەوە دام. 

کۆمسیۆنەکەی تۆ، ‘دوایین ژەم’، ئەوە پیشان دەدات کە سەبازەکان لە کاتی خواردن دا دەمردن. ئەو داستانەت چۆن لە وێنەکێشان دروست کرد؟

 بۆ من، پێکەوە نانخواردن سیمبولی پێکەوە ژیانە، بەڵام لە سوپادا سەربازم بینی کە لە کاتی خواردن دا دەمردن. دیمەنی سەرەوەی وێنەکە والە بینەر دەکات گەواهی هەموو تاوانەکە بدات، هەر وەکو ئەوەی بەسەریدا هەڵفڕیبێت. هەروەها، لە سەرەوە، سیمای مرۆڤ کاریگەر و شێواو دەردەکەوێت. بەڵام لەبەر ئەوەی سەربازەکان راکشاون، بەشیوەی چەماوەن، روانگەی دیمەنی سەرەوە یاخود ئاریال کارناکاتە سەر جەستەکە. وەکو کرمی ئاوریشم وایە، کە کاردەکات بۆ دروستکردنی ئاوریشم بۆ گەورەکەی خۆی. 

گرنگی جلی سەربازەکان، کە هاوکات کارت لەسەر کردووە چیە؟

لەساڵی رابردوو، نامە و جلی سەربازی سوپای عێڕاقم کۆکردۆتەوە لە خێزانەکانیان لە عێڕاق. کۆمەڵێک لە خێزانەکان رەتیان کردەوە هاوکاریم بکەن، بەڵام کۆمەڵێکی تر ئامادەبوون کە قوربانیەکانیان بەگشتی بکرێن. رێگەیان دام نامەکانیان لە کەتەلۆگی ‘نیشتمانی باوک’ بڵاوبکرێتەوە، بە ناسنامەی راستەقینەی سەربازەکان. ئەو جلانەی لە ‘دوایین ژەم’ هەڵواسراون، هی سەربازە کۆچکردووەکانن وەکو هاوکاریەک بۆ ئەو کارە. 

ئایا نیگەرانیت بەرامبەر بە بەردەوامبوونی کلێشەی نەرێنی میدای عێڕاق، وەکو وڵاتێکی ترسناکی شەڕامێز و توندوتیژ؟

نەخێر. لەکاتێکدا دۆکیومێنتەکانی رۆژنامەگەری وێنەیی تایبەت بە توندوتژی، و وێنەکانی من ئاماژە بە شەرەکانی رابردوو و ئێستایە، بەتایبەتی جەنگی جیهانی دووەم یان جەنگی ڤێتنام، و هەروەها شەرە یەک لە دوای یەکەکان کە عێڕاقیەکان و خۆم پییداتێپەڕیوین. 

ئەگەر وێناکردنی شەڕ جۆرێکە لە بێبەزەیی بوون، هەروەک پێشنیازی دەکەیت، ئەو پرۆسەیە بۆتۆ کەی کۆتایی دێت؟

نازانم. تا ئەو کاتەی هەست دەکەم پێویستە بوەستم لە دەربڕین.