دکتۆرە زینە كاماش وانەبێژی پیشکەوتووە لە ، شوێنەوارناسی و هونەری رۆمان، بەشی کلاسیک، زانکۆی شاهانەی ‌هاڵووی لەندەن.

یەكێک لەو شتانەی هەمیشە سەرنجی منی راکێشاوە هونەری پەیکەرتاشی ئاشوری نوێیە، کە ئەویش وردەکاری ئاڵۆزی جلوبەرگ و نەخشسازییە، لەتوانام دابوو بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر سەیری بکەم و هەرواشم کرد. ئەوەی باسی دەکەم ئەو شێوانەیە، و ئەوانەی سەر چەندین بابەتی تری ناوچەی موسڵ، ئەوە ئیلهامی بەخشیە پرۆژەکەی ئێستام: ‘ دوبارە جوڵاندنەوەی مۆزەخانەی موسڵ’. لە وۆرکشۆپی ئەو پڕۆژەیە، کە دواتر لە وەرزی هاوین بەڕێوەدەچێت، هونەرمەندی ریشاڵ، کارین سێلێستین و خۆم بانگێشتی بەشداربوان دەکەین کە ئیلهامی خۆیان بدۆزنەوە لەو بابەتانەی مۆزەخانەی موسڵ کە لە ئێستادا لە شێوەی دیجیتاڵ دا هەیە و دوبارە بە شێوەی رستن و چنین دروستی بکەنەوە. لەکاتێکدا بەرهەمی رستن و چنین و بازرگانی مێژوو و پەیوەندیەکی قووڵی لەگەڵ موسڵ و ناوچەکانی دەوروبەر هەیە، بەلایەنی کەم سەردەمی ئاشوری نوێ بەدواوە، پێدەچوو ئەوە ژینگەیەکی لەبار بێت بۆ ئەو پڕۆژەیە.

ناوەڕۆکی هەڵکەنینی راووی شێر، کۆشکی باکوری اشوربانیپاڵ لە نینوی، پیشاندانی شێوە ئاڵۆزەکانی سەر رستن و چنینەکان. وێنە: زینە کاماش

تێکستی ئاشوری نوێ دەوڵەمەندی وشەسازیمان پیشاندەدات کە بوونی هەبووە بۆ تۆمارکردن و قسە کردن لە سەر رستن و چنینی سەدەی ٧ی پێش زایین ( بۆ مەبەستی هەژمارێکی تەواو بڕوانە گاسپا ٢٠١٧). ئەو تێکستانە دەتوانن ناوەڕۆکی هێما و جۆر و کارەکانی ئەو رستن و چینینەمان بدەنێ کە لەو سەردمەدا بەکار دەهات. بۆ نمونە، هەندێک جلو بەرگ بۆ مەبەستی بۆنەی تایبەت هەڵدەگیران: وەکو لاماهوسو، کە جلێکی خوری بوو کە بۆ بۆنەی تایبەت و سێریتو بەکاردەهات، ئەوە جلوبەرگێک بوو کە لەلایەن پەیکەرەکانی خواوەندەکان لەبەردەکرا. ( گاسپا ٢٠١٧،٥٥،٦٥). جۆرەکانی تری جلوبەرگ کە ئاماژەی بۆ کراوە بریتیە لە تیپ، قایش یان پشتێن (نێبوهو) یان گۆرەوی (ساهاراتی) (گاسپا ٢٠١٧، ٥٨،٦١). هەروەها دەبیستین کە بەشێک لە رستن و چنینەکان رەنگەکانیان چەندە کراوەیە لەگەڵ رەنگی سوور، رەش، شین، شینی تۆخ و بنەوشەیی (گاسپا ٢٠١٧ پاسیم). هاوکات جۆرەکانی تری رەنگ، دەتوانین لەسەر جۆرەکانی تری رازاندنەوەش بخوێنینەوە، وەکو پەنجەکان (ئەپوو و سیسیکتو، ( گاسپا ٢٠١٧،٧٨،٨١)، هەروەها بابەتی ئاژەڵان ( گا و بزن)، پەڕەی گوڵ و گەڵای دار، دیواری قەڵا (گاسپا ٢٠١٧، ٦٨، ٦٩، ٨٣). هەندێکات، خۆشحاڵ دەبین بە دۆزینەوەی رستن و چنینی واقیعی، بۆ نمونە سەدان جۆر کە لە سەر شێوەی گوڵی نمرود رازێندراوەتەوە (کۆلن ٢٠٠٨). بەهەمان شێوە، دەتوانین بەشێک لەو وێنانە ببینین کە بەشێوەی پارچە لەبەرکراون و لە رستن و چنینەکانی ئاشوری نوێ بەکاریان بێنین.

چاکەتێکە کە لە پارچە دروست کراوە (قوماشی قەیفە) دەزوو (مادەی رەق) لە موسڵ، کۆتاییەکانی سەدەی ١٩/ سەرەتاکانی سەدەی ٢٠. لەلایەن خاتوو فەخریە شاشا پێشکەش بە مۆزەخانەی بریتانیا کراوە. رێگەپێدانی مۆزەخانەی بریتانی وەرگیراوە بۆ بڵاوکردنەوەی.

بیجامەی ئافرەتان لە پارچە. سەرەتاکانی سەدەی ١٩/ کۆتاییەکانی سەدەی ٢٠. لەلایەن خاتوو فەخریە شاشا لە ساڵی ١٩٧٣ پێشکەش بە مۆزەخانەی بریتانیا کراوە. رێگەپێدانی مۆزەخانەی بریتانی وەرگیراوە بۆ بڵاوکردنەوەی.

بیجامەی ئافرەتان لە پارچە. سەرەتاکانی سەدەی ١٩/ کۆتاییەکانی سەدەی ٢٠. لەلایەن خاتوو فەخریە شاشا لە ساڵی ١٩٧٣ پێشکەش بە مۆزەخانەی بریتانیا کراوە. رێگەپێدانی مۆزەخانەی بریتانی وەرگیراوە بۆ بڵاوکردنەوەی.

سەڕەرای ئەو پارچە بەڵگانەی رستن و چنین، هەروەها بەڵگەی شوێنەوارمان هەیە کە بۆ دروستکردنی ئەو رستن و چنینانە بەکارهاتوون. لە خوربەت خاتونیە، بۆ نمونە، ئاسەواری گوڵدانێکی کاربۆنی لە گوڵ و گڵ و گەڵای لوول دۆزراوەتەوە، شانەی تەون (کورتیس و گرین ١٩٩٧،١٨-٢١) . لە تیل بەرشیپ ( تێل ئەحمەر) گۆزە کە لەوانەیە بۆ ئەوە بەکارهاتبێت کە ئەو شتانە بکەنە رەنگی سور و سپی و رەش و رەنگەکانی تر، بەردی ئامێری رستن و چنین و ئامێرێکی دروستکراو لە ئیسقان ( بونێنس ١٩٩٧، ٢١). هەموو ئەو وێنانە دەخەینە سەر وێنەکانی رستن و چنینی جیهانی ئاشوری نوێ. ئەو مێژووە پڕجولەی کار و بەرهەمی رستن و چنین، بێ گومان بە گؤڕانکارییەوە، دەگەڕێتەوە مێژووی ئەو دواییانەی موسل. بۆ نمونە موسڵ وەکو ناوەندێکی بەرهەمەکانی ئاوریشم ناسرابوو – وادیارە بەو ئاوریشمە باشترین جۆری پەردە دروست دەکرێت و هەناردەی وڵاتانی تر دەکرێت (الکوبەیسی (مێژوی نادیارە)، ١-٢). جگە لە ئاوریشم، و تەنانەت زۆر نزیکتر تر لە موسڵ، بریتی بوو لە بەرهەمی پەمو و خوری. لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٩، جۆڵاکان لە دێهاتەکانی دەوروبەری موسڵ لە توانایان دابوو زیاتر لە ١.٥ ملیۆن تەن پێویستی پەموی شارەکان دابین بکەن (فاروقی ئێت ال. ١٩٩٧،٩٠٧). لە راستی دا، داواکاری زۆر لە سەر ئەو جۆر بەرهەمانە بوو کە جوڵاکان دەبوایە لە حەلەب هاوردەی بکەن بۆ تەواوکردنی بەرهەمی ناوخۆیی. (قەڵخان ٢٠٠٠،٧٧). کاری رستن و چنینی ئاوریشم و پەمو بە ئامێری رستن و چنین هەمووی لە ژێرزەمینی ماڵەکان جێگیرکرابوو و کاری لەسەر دەکرا . لە ساڵی ١٩١٠ نزیکەی ١٠٠٠ ئامێری رستن و چنینی دەستی لە شاردا هەبوو ( قەڵخان ٢٠٠٠،٧٨،٨٠). رستن و چنینی رەنگی رۆشن و کراوە داواکاری زۆری لە سەر بوو، تا ساڵی ١٨٩٠ رەنگی سروشتی تێدا بە کار دەهات تا ئەو کاتەی رەنگەکانی ئانیلین (دەستکرد). هاتنەبازار(قەڵخان ٢٠٠٠،٧٨). لەگەڵ ئەوەشدا، بەشێک لە رەنگەکان مۆنۆپۆڵیان لە سەر بوو، وەکو نیلی، کە بەهای رەنگە خۆماڵیەکانی زۆر بەرزکردەوە و دەیتوانی داهاتی زۆر زیاتر بۆ حکومەت بەدەست بێنێت لە هەر شتێکی تری جگە لە کشتوکاڵ (قەڵخان ٢٠٠٠،٧٨). ئەو جلەی (چەپ) و چاکەتەکەی لای (راست) هی داپیرەی خاتوو فەخریە شاسایە (وێنەکان: مۆزەخانەی بریتانیا س.س لەلایەن – نس –س ئا ٤.٠)

پلاسترۆنی ئافرەت، شێوەی لاکێشەیی، و گەردنی خڕ. کۆتاییەکانی سەدەی ١٩/سەرەتاکانی سەدەی ٢٠. لە لایەن خاتوو فەخریە شاسا پێشکەشی مۆزەخانەی بەریتانیا کراوە لە ساڵی ١٩٧٣. رێگەپێدراوە لایەن مۆزەخانەی بریتانیا.

پارچەیەکی سەر پەمۆی لاکێشەیی موسڵ. لە لایەن خاتوو فەخریە شاسا پێشکەشی مۆزەخانەی بەریتانیا کراوە لە ساڵی ١٩٧٣. رێگەپێدراوە لایەن مۆزەخانەی بریتانیا.

دەستە جلێکی سەدەی ١٩ تاکو سەرەتاکانی سەدەی ٢٠ی موسڵ، لە ئیستا دا لە ژێر چاودێری مۆزەخانەی بریتانیایە. جلەکە لە ساڵی ١٩٧٣ لە لایەن خاتوو فەخریە شاسا پیشکەش بە مۆزەخانەی بەریتانیا کراوە و لە لایەن داپیرە موسڵاویەکەی لەبەر کراوە، کە لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا لە ساڵی ١٩٤١ کۆچیی دوایی کردووە.

ئەو جلە بریتیە لە قەمیسێکی پەمۆ، کۆتێکی پەمۆی سپی لەگەڵ ئاوریشمی مۆر و دورینی رەنگ ئاڵتونی، چاکەتێکی نیلی بە گوڵکاریی ئاڵتونی، جلێکی ئاوریشمی سپی لەگەڵ گوڵکاریی شین، سور و سەوز و پانترۆڵی پرتەقاڵی و قایشی شین، قایشێکی ئاوریشم بە جوانکاری دوورینی زەرد و ئاڵتونی و گۆشەی ئالتون دوراوە پلاسترۆنێکی ئافرەتانەی پەمبە کە بە دورینی ئاڵتون و زیو رازێنراوەتەوە.

هێشتاشی لەگەڵ بێت بەشێک لەو تەکنیکانە لە مۆزەخانەی رستن و چنینی کوردی لە هەولێر دەبینرێت، کە هیوادارین ئەو رستن و چنینە بۆ داهاتوو بپارێزرێت. ئەوە ئاواتی منە کە پرۆژەی ‘ دوبارە جوڵاندنەوەی مێژووی هونەری رستن و چنینی موسڵ’ ی من یارمەتی دەر بێت و بتوانێ پەیوەندیەک دروست بکات لە نێوان ئاسەواری فەرهەنگی موسڵاوی بە شێوازێکی قوڵتر و مێژوی ئەم دواییە.

قایشی پارچەی ئاوریشمی کراوە. شاخ و گەڵای سەوزی مرواری لە ئاوریشمی زەرد دروست کراوە و تێکەڵ بە رەنگی کانزایی کراوە. لە لایەن خاتوو فەخریە شاسا پێشکەشی مۆزەخانەی بەریتانیا کراوە لە ساڵی ١٩٧٣. رێگەپێدراوە لایەن مۆزەخانەی بریتانیا.

بنەماکانی گوڵ و گیای گوڵدار لە سەر پارچەیەکی پەمۆی سور (ناوەڕۆک)، سەدەی ٢٠، لە لایەن خاتوو فەخریە شاسا پێشکەشی مۆزەخانەی بەریتانیا کراوە لە ساڵی ١٩٧٣. رێگەپێدراوە لایەن مۆزەخانەی بریتانیا.

کاری دروستکراوی دەزووی لاماسو لەلایەن زینە کاماش دروست کراوە، بە هاوکاری کارین سێلێستین. وێنە: زینە کاماش.

‘دوبارە جوڵاندنەوەی مۆزەخانەی موسڵ’ لە مێژووی ٢٣/٨ لە کاتژمێر ١-٥ و رۆژی هەینی ٢٤ی مانگی هەشت، ٩-١ی پاش نیوەڕۆ لە قوتابخانەی چێنی، ئۆکسفۆرد. پرۆژەکە لە لایەن ئەنستیتۆی بریتانی بۆ دیراساتی عێراق و ئەنستیتۆی دیراساتی کلاسیک هاوکاری دارایی کراوە. بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکەن بە د.زینە کاماش بە ئیمێلی ([email protected]) یان بە تویتەری (@ZenaKamash)

سەرچاوەکان
الخوبەیسی، هام (بێ مێژوو) ناوەندی بەرهەمی ئاوریشمی عێراق 
https://en.unesco.org/silkroad/sites/silkroad/files/knowledge-bank-article/silk_production_centers_in_iraq.pdf (ئەکسس بکەرەوە .
بونز، گ ١٩٩٧ تیل بارسیپ لە کاتی دەستەڵاتی ئاشوری: هەژمارێکی کورتی توێژەرانی زانکۆی مێلبۆرن لە تێل ئەحمەر. لە س. پەرپۆلە و ر.م. وایتینگ (ئیدس) ئاشوری ١٩٩٥. کۆمەڵە بڵاوکراوەیەکی دەیەمین ساڵیادی پرۆژەی تێکستی کۆربوسی ئاشوری نوێ، هێلسینکی، ١٧-٢٨.
کۆلن، د. (ئید.) ٢٠٠٨ گەنجینەکانی نەمرود: گفتوگۆی پانێل. لە ژ.ی کۆرتیس ئیت ال. رۆشنایی نوێ لە سەر نەمرود. بڵاوکراوەری کۆنفرانسی نەمرود، ١١یەم – ١٣یەمی نەورۆزی ٢٠٠٢، لەندەن، ١٠٥-١١٨. (داونلۆد ئامادەیە بەخۆڕایی): http://www.bisi.ac.uk/content/other-publications).
کورتیس، ج و گرین، هەڵکەنینێکی ساڵی ١٩٩٧ لە خیربەت خاتونیە، لەندەن.
فارۆقی، س، مسگۆوان، ب و پاموک، س ١٩٩٧ مێژویەکی کۆمەڵایەتی و ئابوری ئیمپراتۆری عوسمانی، بەرگی ٢، کامبریج.
https://books.google.co.uk/books/about/An_Economic_and_Social_History_of_the_Ot.html?id=c00jmTrjzAoC (Google Books).