ساتا هاشم هه‌نه‌رمه‌ندێکی عێراقیه و نادیشتووی لیسته‌ره، له به‌ریتانیا. هاشم له بوهریز له دایک بووه شارێکی پارێزگای دیاله له شارێکی ناودا ر بوو بۆ هاوکاری کردنی حیزبی کۆمۆنیستی عێراقی، و ئه‌و کاته‌ی مناڵ بوو له‌گه‌ڵ باوانی چوون بۆ به‌غدا. هاشم پێش ئه‌وه‌ی له جه‌زایر بخوێنێت سه‌ره‌تا ده‌ستی کرد به خوێندنی هونه‌ر به‌بێ راهێنه‌ر و دواتر له په‌یمانگای ڤێرا موخلیس بۆ هونه‌رو دیزاین له سینت پترسبورگ. هاشم له نێوان ساڵه‌کانی ۱۹۸۰ بۆ ۱۹۸۳ گه‌ڕایه‌وه بۆ عیراق بۆ شه‌ڕ کردن وه‌کو پارتیزانێک له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه کورده‌کان. له‌ساڵی ۱۹۸۹ چووه بۆ سوید و له ساڵی ۲۰۰۰ له به‌ریتانیا جێگیر بوو.
پرۆفایلی کاره‌کانی هاشم بریتیه له هه‌زاران تابلۆ، نیگار و چاپ و له کۆمه‌ڵه‌ی گشتی مۆزه‌خانه‌ی به‌ریتانیا له له‌نده‌ن ده‌رده‌که‌ون، مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ره سه‌رده‌میه‌کان، کالیلینگراد، و مۆزه‌خانه‌ی لیسته‌ر و گه‌له‌ری هونه‌ر، به‌ریتانیا و هاندێلسبانکێن، ستۆکهۆڵم، و هیتر. هاشم بۆ رۆیا قسه‌له‌سه‌ر ئهفسانهوهەڵوەژێری ده‌کات.
یه‌که‌م وێنه که بیرت بێته‌وه و سه‌رسامی کردبێتی چی بووه؟
بۆ یه‌که‌م جار که مناڵ بووم سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی عێراقم کرد. وێنه‌یه‌کی سه‌ردیوار له چوونه ژووره‌وه هی ئه‌شکه‌وتی شانیداڵ له چه‌مچه‌ماڵ ده‌بینرا، که مرۆڤی نیادرتاڵی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه. به‌شێک ته‌رخانکراوه بۆ دۆزرانهوهکانی تێل ئه‌سمه‌ر له ناوچه‌ی بوهریز که په‌یکه‌ری چۆله‌که وشتی بچوکی به ئه‌ندازه‌ی سەر بەرەو ژوور پیشان ده‌دا. له‌وانه‌یه ئهوبهرههم و وێنانه منیان کردبێت به هونه‌رمه‌ند. له تبلۆیهکی ئه‌و دواییه‌ی خوشکه‌زاکه‌م، که لێکچوونی نێوان ده‌موچاوی و ماسکی سومه‌ریی له‌یدی ئۆوف وارکه له مۆزه‌خانه‌ی عێراق . دووباره گه‌ڕانه‌وه هه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌رواری ۳۱۰۰ پێش له دایک بوونی مه‌سیح. به بۆچونی من ژماره‌یه‌کی زۆر ژنی عێراقی کۆمه‌ڵێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ وێنه‌کانی دێرین ده‌به‌ستنه‌وه.ؤ
به بۆچوونی تۆ رۆڵی هونه‌رمه‌ند چیه؟
هونه‌رمه‌ند پێویسته تێکه‌ڵی ژیانی خه‌ڵک بێت، و ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی خه‌ڵک بێت بۆ ئازادی و هێز. له عێراق په‌رتوکی نوسه‌رێکی ئه‌مریکم خوێنده‌وه به ناوی سیدنی فینکلستن ده‌رباره‌ی ریالیزم و هونه‌ر، که کراوه‌ته عه‌ره‌بی. ئه‌وه‌ی وای له من کرد بیر له هونه‌ر بکه‌مه‌وه وه‌کو کارێکی فه‌لسه‌فی یان سیاسی. وه‌کو قوتابیه‌کی تابلۆی سه‌ر دیوار له په‌یمانگای موخینا له سه‌ینت پترسبۆرگ، ئیمه فێرکراین که داڕشتنهکانمان به جۆرێک دیزاین بکه‌ین که له‌گه‌ڵ کلتور و ناوه‌ڕۆکی ناوه‌خۆ بگونجێت. هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌م که له سایکۆلۆجیا و هارمۆنیای ره‌نگ تێبگه‌م. خه‌ریکی نووسینی په‌رتوکێکم به زمانی عه‌ره‌بی ده‌رباره‌ی مێژوی ره‌نگ، له‌سه‌ر ئه‌ساسی ۲۵ ساڵ ئه‌زمونی توێژینه‌وه‌ی خۆم. بۆ نمونه ره‌نگی ره‌ش به‌زۆری مانای نه‌رێنی ده‌گرێته خۆی، وه‌کو مردن و نه‌گریسی. عێراق وه‌کو بلاد الاسود ناسراوه، ووڵاتی ره‌ش. که چی به‌ردی ره‌ش له‌لایه‌ن شارستانیه‌تی کۆنی عێراق باو بووه و ۵۰۰۰ ساڵ له‌مه‌و به‌ر له عومان هاورده کراوه. نزیک به ۳۰۰ په‌یکه‌ری گودی )ده‌سته‌ڵاتدارێتی دووه‌می لاگاش( ره‌نگیان ره‌شه. دواتر، فهڕمانڕواێتی عه‌باسیه‌کان ئاڵاکه‌یان ڕه‌ش بوو. بۆ عێیراقیهکانی کۆن ره‌نگی ره‌ش پیرۆز بوو.
کاتێک قوتابی بوویت عێراق دیمه‌نێکی هونه‌ری به‌هێزی هه‌بوو و له رووی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه په‌یمانگای هونه‌ری به‌ناوبانگی هه‌بوو، که له‌لایه‌ن سروشتی دیکتاتۆریه‌تی حیزبی به‌عس له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وام دابوو. کاره‌که‌ی تۆ له‌ناو ئه‌و ده‌قه‌دا چۆن پێشکه‌وت.
په‌یوه‌ندی خۆم و خێزانه‌که‌م له‌گه‌ڵ حیزبی کۆمۆنیست وای کرد که ژیان و پراکتیزه‌ی کاری هونه‌رمه‌دنی له‌عێراق بۆ من قورس بێت. هه‌ندێک که‌س ده‌ڵێن که گه‌شه کردنی حیزبی کۆمۆنیست له بوهریز له‌ئه‌نجامی کۆمه‌ڵه‌ی یههودیاکانی شار بوون، که له شۆرشی روسیا له‌لایه‌ن جوله‌که‌کانی به‌غدا ئاگادار کرابوونه‌وه. ئه‌وانی تر ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی که کرێکاره‌کانی بوهریز له‌گه‌ڵ سه‌ربازه به‌ریتانیه‌کان هه‌یانبوو له‌کاتی دروست کردنی هێڵی شەمەندەفەری نێوان به‌عقوبه – که‌رکوک.
باوکم حه‌زی ده‌کرد من ئه‌ندازیاری بخوێنم، به دزی خۆم ناونووس کرد له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غدا وه‌کو هه‌رزه‌کارێک له ساڵی ۱۹۷۴. شاکر حه‌سه‌ن سه‌ید چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵم کرد، و سه‌رسام بوو به زانیاریم له‌سه‌ر هونه‌رمه‌نده سه‌رده‌میه‌کانی عێراق، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده نه‌بووم ببم به ئه‌ندامی به‌عس وه‌رنه‌گیرام. دواتر وه‌کو نمونه‌ی هونه‌رمه‌ندێک له ئاکادیمیای هونه‌ره جوانه‌کان له ساڵی ۱۹۷۵ ده‌ستم به کار کرد، که فایه‌ق حه‌سه‌ن ده‌رسی ده‌دایه‌وه. من به گوئ گرتنه ده‌رسه‌کان و ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ قویابیهکان فێربووم. په‌رتوکم له کتابخانه ده‌دزی، و وێنه‌کانم لهبهردهگرتنهوه. په‌یوه‌ندیم به سه‌نته‌رێکی گه‌نجان له به‌غدا کرد و بۆ خه‌ڵاتی هونه‌رمه‌ندی لاو هه‌ڵبژێردرام بۆ پۆسته‌ری یادی ۵۵همین ساڵیادی شۆرشی دژی بریتانیه‌کان له‌ساڵی ۱۹۲۰. خه‌ڵاته‌که درا به سه‌ربازێکی کۆنی هێزه‌کانی عێراق که تابلۆیه‌کی سه‌دام حسێن و ئه‌حه‌سه‌ن به‌کری دروست کردبوو. بۆ ساڵی داهاتوو تابلۆی کۆترێکم کێشابۆوه که گه‌ڵای زه‌یتونی هه‌ڵگرتبوو. به‌ڵام سزادرام به‌تاوانی نوێنه‌رایه‌تی کردنی ئاشتی چونکه له‌و کاته‌دا عێراق هاوده‌نگ بوو له دژی ئیمپریالیزمی ئیسرائیل و ئه‌مریکا. له دوای ئه‌وه ده‌ستم له پیشاندانی به‌رهه‌مه‌کانم هه‌ڵگرت، خه‌ریک بوو مه‌ترسیدار ده‌بوو. له مانگی پێنجی ساڵی ۱۹۷۸ حیزبی به‌عس ۳۰ کۆمۆنیستیان له‌سێداره‌دا، و منیش له مانگی هه‌شتی هه‌مان ساڵ رۆیشتم بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له خزمه‌تی سه‌ربازی به زۆرهملئ.
وه‌کو زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له رووی فکریه‌وه پارێزکار بوون و ئه‌و کۆمۆنیزمانهی له عێراق دوورخرانه‌وه، تۆ چوویت بۆ یه‌کێتی سۆڤیه‌تی کۆن بۆ خوێندن. ئایا ژیانی رۆژانه‌ی ئه‌و شوێنه نزیک بوو ئامانج و چاوهڕوانیهکانت.
ناتوانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت به راورد بکه‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازاره‌ی له عێراق چێشتمان. من له ساڵی ۱۹۸۳ هاتم بۆ یه‌کێتی سۆڤیه‌ت به ئارمانجی به‌هێز له‌سه‌ر شۆرش. که دواتر گه‌وره‌تر بوو به‌وه‌ی که له کوردستان وه‌کو پارتیزانێک پێیدا تێپه‌ڕیم و له‌گه‌ڵی ژیام. من تووشی سه‌رسوڕمان بووم به‌هۆی هه‌ژاری: خه‌ڵک بۆ خواردن یان بۆ دانیشتن له قاوه‌خانه‌یه‌ک سڕه‌یان ده‌گرت، و منیش له‌گه‌ڵیان سه‌ره‌م ده‌گرت. مامۆستاکانم و ئه‌وانه‌ی چینی سه‌ره‌وه ره‌خنه‌ی سیسته‌میان لئ ده‌گرتم چونکه من بیانی بووم. هیچ که‌س باوه‌ڕی به فکره‌ی شورشگێری نه‌بوو. له‌هه‌مان کاتدا، به‌شداریم کرد له سەمای بالێی و نواندنی ئۆپێرا، نزیکه‌ی هه‌فته‌ی دووجار، و سه‌ردانی کۆمه‌ڵه‌ی مینیاتۆری فارسیم ده‌کرد له کتابخانه‌ی نیشتمانی روسیا و ئایکۆنه‌کانی روسیا له مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری روسیا. مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری سوریکۆڤ له مۆسکۆ، قوتابخانه‌ی هونه‌ری پێشه‌نگ له‌و کاته‌دا, زۆر سه‌خت و ئاکادیمی بوو. کاتێک خۆم له په‌یمانگای موخینا ناونووس کرد، که له‌و کاته‌دا نوێبوونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه ده‌بینی له ئه‌نجامی گلاسنۆت (کراوه‌یی و شه‌فافیه‌ت) له ناوه‌ڕاستی ساڵه‌کانی ۸۰.
ئه‌گه‌ر وه‌کو هونه‌رمه‌ند تێکه‌ڵی سیاسه‌ت بویته، که‌واته بۆ نیگاری واقیع ناکێشیت؟
ریالیزم سنورداره به‌وشێوه‌ی که وه‌سفی واقیع ده‌کات. ئه‌ی ده‌رباره‌ی شته نه‌دیاره‌کان؟ من ساده‌تر بیڵێم، ناتوانم تۆماری رووداوه‌کان بکه‌م. من داوا له بینه‌ران ده‌که‌م نێوه‌ند گیری بکه‌ن و بیربکه‌نه‌وه. من خۆم وه‌کو نیگارکێشێکی ریالیستی جۆره‌کان ده‌بینم، و ده‌مه‌وئ کاره‌کانم به ژیانی مۆدێرن ببه‌ستمه‌وه. ئیسلام تاکه ئایینه که وێنه به‌کارناهێنێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕه‌که‌ی. هونه‌ری سه‌ره‌کی ئیسلام خۆشنووسی و رازاندنه‌وه‌یه. ئه‌مه وێنه‌یه‌که به بئ وێنه. ئه‌و جوانیه به‌بئ مانایه و ئه‌وه‌ش ناچارت ده‌کات به‌وه‌ی بیربکه‌یته‌وه. هونه‌رمه‌ندی وه‌کو مالیڤیچ و کاندیسکی له‌وه تێگه‌یشتن و ئه‌و بنچینه‌یان هه‌ڵگرته‌وه. ئێمه وه‌کو موسڵمان له‌دوای سه‌رده‌می داگیڕکاری دوباره گرێدراینهوه به وێنه. ههڵکهنینه شوێنه‌وارناسیه‌کان مێژووی ده‌وڵه‌مه‌ندی عێراقیان له‌رێگه‌ی دروستکردنی وێنه پیشاندا. وێنه‌گرتن له رۆژنامه‌کانی عێراق له ساڵه‌کانی ۱۹۲۰ ده‌رکه‌وت و هونه‌رمه‌نده عێراقیه گه‌نجه‌کان له‌ده‌ره‌وه خوێندنیان ده‌ست پێ‌کرد. ئه‌و گۆڕانکاریانه وه‌کو بنه‌مایه‌ک بۆ هونه‌ری مۆدێرنی عێراقی خزمه‌تیانکرد. هونه‌رمه‌ند جه‌واد سه‌لیم و قوتابیه‌کانی ئیلهامیان له هونه‌ری دێرینی عێراق کێشایه‌وه. بیرۆکه‌کانی دیمه‌نی هونه‌ری عێراقیان داگیر کرد. من بڕیارم دا خۆم به کلتوری ناوه‌خۆی عێراق سنوردارنهکهم. من که‌وتمه ژێر کاریگه‌ری ئه‌و خوێندنه‌ی که له جه‌زایر و روسیه و ژیان له سوید، یۆنان و به‌ریتانیا ده‌ستم که‌وت.
نزیکه‌ی چل ساڵه له تاراوگه ده‌ژیت، که‌چی هێشتا مێژووی کۆنی عێراق زۆربه‌ی کات له‌کاره‌که‌تدا زاڵه.
تراجیدیا له مێژووی عێراق دا ره‌گی داکوتیوه. من ئه‌و هێما دێرینانه به‌کاردێنم، به‌تایبه‌ت مانا دوانه‌ییه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نگبداته‌وه سه‌ر ئه‌مه. بۆ نمونه شێر، دهلاڵهت له به‌دکارێکی پێویست ده‌کات. تاکو ئیستا له ژیانی خۆمدا، هه‌ر تاکێکی عێراقی بووه به قوربانی.
پارێزه‌ری بابیلۆن خوداوه‌ند مه‌ردوک وه‌کو خوداوه‌ندی ئاشتی ودروستکهر ناسرابوو. له باکوور، ده‌سته‌ڵاتدارانی ئاشوری خۆیان وه‌کو جه‌نگاوه‌ر ده‌رخستبوو. ئه‌وه ئه‌و دوو مانایه‌ی دروستکاری و جه‌نگاوه‌ری له‌خۆگرتبوو بۆ بیرکردنه‌وه له دۆخی ئیستاماندا.
چۆن له‌مرۆدا دوباره ‘ماڵ’ له کارێکی هونه‌ریدا دهخوڵقێنیهوه؟
نیگاری ئه‌و دواییه‌م به‌ناوی ‘فستیڤاڵ’ ده‌رباره‌ی ئاهه‌نگی جه‌ژنه‌کانی بوهریزه. لای ئێمه باو بوو که وه‌کو خێزان پێکه‌وه ده‌چوین بۆ سه‌رقه‌بران بۆ یادکردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌کانمان. له‌دوای شه‌ڕی یه‌که‌می که‌نداو روونبویه‌وه که ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه. چیتر بۆ من عێراق واقیع و شوێنێکی فیزیکی نیه. عێراق فکرهیهکه.