سورە مۆەیەد هونەرمەندە و لەهەمان کاتدا قوتابی هونەرە جوانەکانە، لە زانکۆی قادسیە. مۆەیەد کار بە پێکەوەنانی پارچەکان دەکات و تەکنیکی درومان لەدایکی فێری بووە، بەو شیوە دیرین و زانستیەی کە لە قوتابخانە ئەکادیمی و هونەریەکانی عێراق دەخوێندرێت کاردەکات. لە نێوان پرۆژەکانی ئەو دواییەیەدا زنجیرەیەک وێنە و پەیکەر کە شێوەی مرۆڤ دەشێوێنێت و بە کەمئەندامی دەریدەخات.سەرەڕای ئەوە، هونەرمەند تایبەتمەندی کواڵیتی چارەسەر لە هونەری پێکەوەنانی پارچەکان دەدۆزێتەوە، و رۆڵی خۆی وەکو هونەرمەندێک کە ‘چاککردنەوەی فکرە لە شێواندن ‘ وەسف دەکات. رۆیا لەگەڵ مؤیەد لەبارەی کارەکەیەوە قسە دەکات.

 

 

 

 

Sura Moayad, Untitled, 2017. Courtesy of the artist.

تۆ باسی ئەوەت کرد، کە دایکت فێری درومانی کردیت. چۆن کاری خۆت وەکو هونەرمەندێک تێکەڵ بە هونەری پێکەوە نانی پارچەکان کرد؟
دایکم فێری ئەوەی کردم کە چۆن درومان بکەم. حەزم کرد کارێکی هونەری بخوڵقێنم بە بەکارهێنانی کاردەستیەک کە من تەواوم کردبوو، بۆ ئەوەی بتوانم سەرنجی خۆم بدەمە لایەنی مەفهومی کارەکە. کارەکەم بە هۆی هەوڵ و هەڵەی رۆژانەمەوە گەشەی کرد. ویستم کارەکەم رەنگدانەوەی ئەو راستیە بێت کە لە دەوروبەرمدا بینیومە. لە زنجیرەیەکی نوێدا کە خەریکم کاری لە سەر دەکەم (وێنەکانی لە خوارەوەیە)، ئەو کورسیە ٣ قاچە وەکو عێراق دەبینم: قاچێکی نیە و هاوسەنگی قورسە.

Sura Moayad, Untitled, 2018. Courtesy of the artist.

Sura Moayad, Untitled, 2018. Courtesy of the artist.

کارەکەت شێوەی بوکەڵە و یاری مناڵان لەخۆی دەگرێت، کەچی سەرەڕای ئەوە شێوەکان شێوێندراون و ترسناک دەردەکەون. بۆچی ئەو بەریەککەوتنە بەلای تۆوە ئەوەندە گرنگە؟
ئەو وێنانە لە هەموو شوێنێکدا دەبینم: لەسەر دیوار، لە ناو خەڵک، لە دابونەریت. لە هەموو ئەو شتەی لەدەوروبەرم دایە، جۆرێک لە شێواندنی تێدایە. دەمەوێ وێنەیەکی راستەقینە بە سادەترین شیوە بخەمەڕوو چونکە باوەڕم وایە هەموومان هەر لە مناڵیەوە شێوێندراوین.


دکتۆر قاچێکی بریندار چارەسەر دەکات بەڵام هونەرمەند بیرێکی تێکشکاو چاکدەکاتەوە.
کۆلێژەکانی هونەر لە عێراق شێوازی کۆن بۆ فێرکردنی وێنەکێشانی هێمایی و هەڵکەندن بەکاردێنن. بۆچونت لەم بارەوە چیە؟

کۆلێژەکانی هونەر لە عیراق دەرفەتی پەرەپێدانی ئایدیا و دروست کردنی بیرۆکەی نوێمان پێنادەن. ئەوەش مانای ئەوەیە کە ناتوانین لەگەڵ ئەو پێشکەوتنەی لە ووڵاتەکانی تر رودەدات هەماهەنگی بکەین. ئەوەش هەڵەیەکی گەورەیە. ئەگەر هونەرمەندانی عێراق دەرفەتی ئەوەیان پێ بدرایە کە داهێنەرتر بن، ئەو کات زۆر بزوتنەوەی هونەری تر دەردەکەوتن. داهێنانی هونەری چیتر نابێتە تاکە پارێزەری کۆمەڵێک لە ووڵاتان.

Sura Moayad, Untitled, 2017. Courtesy of the artist.

Sura Moayad, Untitled, 2018. Courtesy of the artist.

ئەو ململانێیانەی تووشی نەوەی نوێی هونەرمەندانی عێراق دەبێتەوە، بە تایبەت ئافرەتان چین؟
وەکو هونەرمەندێکی ئافرەت، من بەشدارم لە بەرەنگاربوونەوەی گشت داب و نەریتە ئازاربەخشەکان: ئەو مێشکە بچوکانەی کە ئافرەت تەنیا وەکو جەستەیەکی وێڵ دەبینن، یان ئەو مێشکانەی لە دژی من شەر دەکەن بۆ ئەوەی کە راستی خۆیان بشارنەوە. ئەوان دەیانەوێ ئەو ئاوێنەی لەبەرامبەریان دەوەستێت بیشکێنن.

رۆڵی هونەرمەند چیە، بە بۆچوونی تۆ؟
هونەرمەند رۆڵێکی گەورەی لە کۆمەڵگادا هەیە و دەتوانێ ئایدیای گشت کۆمەڵگا بگۆڕێت. دکتۆر قاچێکی بریندار چارەسەر دەکات بەڵام هونەرمەند بیرێکی تێکشکاو چاکدەکاتەوە