عەلی ڕەشید نیگارکێش و شاعیرێکی لەدایک بووی عێڕاقەو ئێستا لە ووڵاتی هۆڵەندایە. ڕەشید لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان لە بەغداد و دواتر لە ئەکادیمیایی شاهانەی هونەر لە لاهای خوولی ڕاهێنانی بینیوە. ڕەشید لەناو جەنگی ئێران عێڕاق و جەنگی کەنداوی یەکەمدا ژیاوە. کارەکانی ڕەشید بریتیە لە وەڵامێکی ڕاستەوخۆی توندوتیژی و ململانێی بەردەوامی ناو عێڕاق. لەکارەکانی سەرەتایدا، هونەرمەند دیمەنی پڕ وورەدکاری و شێواوی دەکێشا و وێنەی مرۆڤی و ئەفسانەیی تێکەڵ دەکرد. لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا، هونەرمەند نیگاری مەعنەوی گەورە و نیگاری بە مەرەکەب کێشراو بەرهەم دەهێنێت کە ووشەی نووسراو، کۆلاج، کلیپی میدیایی لە خۆ دەگرێت.ڕەشید مشتومڕی ئەوە دەکات کە کارەکانی تەعبیر لە ” زمانی شەڕ دەکەن”.

تۆ بەشێوەیەک وەسفی کارەکەت دەکەی کە تەعبیر لە ” زمانی شەڕ دەکات”. ئایا ئەو زمانە چیەو وە چۆن لەو زمانە نزیک بویەتەوە وەکو هونەرمەندێک؟
شەڕ لە زمانی ئەو کەسانە پێک دێت کە دروستیان کردووە؛ زمانێکە پڕە لە ڕق، توندوتیژی، بێتاوانی. کاتێک تاوانە قێزەونەکان ڕوودەدەن- وەکو کۆمەڵکوژی، وێران بوونی تەواوی شارەکان، مردن و نەمانی تەواوی دانیشتوان- ئەوا هیچ هونەرمەندێک ناتوانێت چاوەکای خۆی بنوقێنێ لەئاست ئەو شتانەی کە ڕوودەدەن. هەوڵمدا زمانی خودی خۆم دروست بکەم. زمانێک کە دژی زمانی جەنگ و هەوادارانی جەنگ بێت: زمانێک کە ترس لە جەنگ بە دۆکیومێنت دەکات و تەعبیر لە قوربانیەکانی جەنگ دەکات بە گیانی ناڕەزایی. زمانێک کە سروشتی ناژیری و کاتی شەڕ دەردەخات و بەشێوەیەکی تووند کەلتوری شەڕ ڕەت دەکاتەوە. من کارەکانی خۆم بەرهەم دەهێنم بە شێوەیەکی ڕۆژانە وەکو کردارێکی ناڕەزایی لە دژی شەڕو ئازارەکانی قوربانیانی شەڕ.

تۆ فۆتۆگرافی و وێنای ساتەلایت و کلیپی ڕۆژنامەیت لە کارە تازەکەتدا بەکار هێناوە. ئایا تەعبیرکردنی عێڕاق لەناو میدیادا چۆن کاری کردۆتە سەر کارکەت؟
ڕووماڵی عێڕاق لە هەواڵەکان لەڕووی سایکۆلۆژیەوە بەشێوەیەکی بەردەوام کارم تێدەکان، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە سی ساڵە لەدەرەوە دەژیم. ئەو وێنانەی ئێمە دەی بینین لە میدیادا تەعبیر لە شارە ڕووخاو شێواوەکان دەکەن بەهۆی جەنگەوە یان تەعبیر لە ئاوارە بوونی بە کۆمەڵ دەکەن. من دەمەوێت ئەو وێنانە فۆرمەلە بکەمەوە وەکو شێوازێک لە ناڕەزایی. ئەو وێناو تێکست و کلیپانە بەکاردەهێنم بۆ بنیادنانی دیالۆگێک لەنێوان کاری هونەرو ڕاستەقینەییدا.

لەساڵانی ١٩٨٠دا، زنجیرەیەک هێڵکاریت بەرهەمهێنا دەربارەی جەنگی ئێران و عێڕاق، وە بەردەوام بووی لەسەر کارەکەت لە کاتێکدا لە هۆڵەندا بووی تاکو ساڵی ٢٠٠٣. ئایا چی وای لێکردی ئەو کارانەت بەرهەم بهێنی؟
جەنگی ئێران-عێراق جەنگێکی سەخت بوو چونکە هەشت ساڵی خایاند. ئەو جەنگە هەموو شتێکی کاول کردوو بوە هۆی گیان لەدەست دانی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس سەرەڕای تووش بوونی خەڵکێکی بێ شوومار بە نەخۆشیە دەروونی و عەقڵیەکان. هەر خانەوادەیەکی عێڕاقی ئەندامێکی خێزانی لەدەست چووە بەهۆی شەڕەوە. برا بچوکەکەم بەناوی وەسفی ڕەشید کۆچی دوای کرد لە شەڕدا لەتەمەنی بیست و چوار ساڵیدا. ئەو بەدڵنیایەوە دەبوو بە هونەرمەند. هەموو ئەو ئازارە پشت شکێنە وای لێکردم کە هەوڵبدەم براکەم بپارێزم لەناو مەرەکەبی سەر کاغەز، لە پڕۆژەیەکدا بەناوی یادگەی بە دۆکیومێنتکراو. هێڵکاریەکان توندوتیژن و تووشی شۆکت دەکەن. وات لێدەکەن هەست بە زەبرو زەنگی شەڕ و ئازارەکانی قوربانیانی شەڕ بکەی. هێڵکاریەکان هێشتاش توندوتیژی شەڕەکان و توش بون بە شۆکی شەڕەکان هەڵدەگرن کە بینومانەو ڕووبەڕوویان بوینەتەوە.

هەوڵمدا زمانی خودی خۆم دروست بکەم. زمانێک کە دژی زمانی جەنگ و هەوادارانی بێت: زمانێک کە ترس لە جەنگ بە دۆکیومێنت دەکات و تەعبیر لە قوربانیەکانی جەنگ دەکات بە گیانی ناڕەزایی.

سەرەڕای ئەوەی لەساڵانی ١٩٩٠ وە ووڵاتی عێڕاقت جێهێشتووە، هێشتاش کارەکەت تەعبیر لە ململانێ و توندوتیژی ووڵاتەکە دەکات. ئایا دەربەدەری تۆ چۆن ئاراستەی خۆتی بۆ ئەو بابە گۆڕیوە؟
ژیانی من لەدەرەوە لە ووڵاتی هۆڵەندا ئەو دەرفەتەی پێ بەخشیم بۆ ئەوەی بخوێنم و توێژینەوەی زیاتر بکەم و بە بزاوتی هونەری تازە ئاشنا ببم. کارەکانی هونەری واتای (مینیمالیزم) سیتۆمبڵ و بەکارهێنانی کەلوپەلی دەستی دوو لەلایەن هەردوو هونەرمەندان ئەنتۆنی تاپیس و ئەنسلێم کیفەر کاریگەریان لەسەر من هەبووە. هەروەها کیفەر زۆر کاری لەسەر شەڕ کردووە. جۆزیڤ بۆیس سەرنجی منی ڕاکێشا لەڕووی چەمکیەوە کە لەو باوەڕەدابوو هونەر بۆ هەموو کەسێکەو وە هەموو کەس دەتوانێ هونەر بەرهەمبهێنێ هەتاکو ئەگەر هونەرمەندیش نەبێت. کارەکانم بەرەوپێشەوە چوو لەئەنجامی کارکردنم بەتەنیایی و دوورکەوتنەوەم لە قسەی پاشملە و تێکەڵاوبوونی کۆمەڵایەتی کە دەبن بەهۆی ڕێگەگرتن لە بەدواداچوونی فەلسەفی و مەعریفی و ئیستێتیکایی بۆ بەرهەمهێنانی هونەری.

لە ئەنجامی ئەوەدا، کارەکەم فۆڕمی نوێی وەرگرت و شێوازی ڕاستەقینەی جەنگی گۆڕی و ئەو کەل و پەلانەی بەکاردەهێنا کەبەشێوەیەکی دیار بابەتەکەیان دەوروژاند لەڕێی دەق لەناو دەق (ئینتەرتێکستچوالیتی)، ئاوێتە بوون و میتافۆر. بۆم دەرکەوت کە هونەرمەند پێویست ناکات فۆڕم وەرگرێت بەڵکو دەبێت بنچینە وەرگرێت. ئەمەش وا لە بینەر دەکات کە بەدوای بنچینەی ووشەکاندا بگەڕێت. بنچینە بریتیە لە چوارچێوەیەکی گریمانەیی کە لەڕێگەیەوە بینەر ئاوێتە دەبێت لەگەڵ کارەکەدا. هێڵێک هەیە کە حەزدەکەم لەگەڵ خوێندکارانی هونەرو توێژەراندا بەکاری بهێنم:” کەسانێک هەن کە چەندین کاتژمێریان پێویستە بۆ وەسفکردنی بچوکترین دیمەن، وە کەسانێکیش هەن کە دەتوانن مێژوویەک ببینین تەنها لەناو یەک ڕستەدا.” لەکاری ڤیژواڵیم دا، هەوڵدەدەم کۆمەڵێک دیمەن لەناو چوارچێوەی یەک وێنادا کۆبکەمەوە لەڕێی ئاماژەی سادەو هونەری واتایی و دیالۆگ و توێژینەوەو گۆڕین. وازم هێنا لە دانانی ناوونیشان بۆ کارەکانم دەساڵ لەمەوبەر. دانانی ناوونیشان توانای بینەر ناهێڵێت بۆ دۆزینەوەی کارەکان و ئاماژە نزیکەکانیان و کاریگەریە فراوانەکانیان. ناوونیشانەکان ڕێگردەبن لە دروست بوونی گفتوگۆیەک کە زۆر گرنگە بۆ بەردەوامی دان بە گرنگی کارەکان.

هونەرمەند پێویست ناکات فۆڕم وەرگرێت، بەڵکو دەبێت بنچینە وەرگرێت. هەوڵدەدەم کۆمەڵێک دیمەن لەناو چوارچێوەی یەک وێنادا کۆبکەمەوە.

دەمەوێت وێناکانی عێڕاق فۆڕمەلە بکەمەوە لەناو میدیادا وەکو شێوازێکی ناڕەزایەتی دەربڕین.

عێڕاقێکی چۆن دروست دەکەی، ئەگەر دووبارە عێڕاق بنیادبنێیەوە لە کارەکانتدا؟
تووشی سەرلێشێوان دەبیت چونکە نازانی لە کوێوە دەست پێ بکەی کاتێک دەتەوێ ووڵاتێکی وەکو عێڕاق بەرجەستە بکەی لەکارەکانتدا. سەرەڕای هەبوونی ململانێ و وێرانکاری و گەندەڵی و کێشەی خراپی تایفی یەک لەدوای یەک، عێڕاق ووڵاتێکە پڕە لە خەڵکی داهێنەری بلیمەت و بەبەزەیی و لێبوردە. ئازارەکی زۆر هەیە کەمن لەکارەکانمدا ئاماژەم پێکردووە. لەگەڵ ئەوەشدا، عێڕاق وەکو دارخورمایەک دەبینم کە ناتوانرێت لەڕەگەوە هەڵبکێشرێت. عێڕاق ڕووبەڕووی تێکشکان بووە بەڵام هەرگیز نەسڕاوەتەوە. بەغداد چەندین جار تووشی کەوتن هاتووەو عێڕاقیەکان دووبارە بنیادیان ناوەتەوە. بەهێزی عێراق مێژوویەکی هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ حەوت هەزار ساڵ لەمەو بەر.

چۆن هونەرمەندان ترسناکیەکانی شەڕ دەردەبڕن بەشێوەیەک کە جیاوازە لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ یان ڕۆژنامەوانان؟
ڕۆژنامەوان وێنەی شەڕ پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی ڕاستی شەڕەکە بگوازێتەوە.چالاکوان مامەڵەدەکات لەگەڵ ڕاستی شەڕەکەدا لەڕێێ ئیدانەکردن و گەڕان بەدوای ئەو ڕێگایانەی کەدەبن بەهۆی یارمەتیدان و پارێزگاری کردن لە قوربانیانی شەڕ. هونەرمەند پەنجەڕادەکێشێت بۆ ترسناکی شەڕ و دەوێرێت داوا لە جیهان بکات بۆئەوەی بەقووڵی بڕوانن لەپێوانەی تاوانەکە. کاری هونەرمەند بەرەنگاری کات دەبێتەوە: کاری هونەرمەند کارێکی ئەرشیفی مێژوویە، شاهیدێکی بەردەوامە لەو وێرانکاریانەی کە بەهۆی شەڕەوە ڕوویداوە. هونەرمەند گیانی ناڕەزای زیندوو دەکاتەوە کە بەدرێژایی بەردەوامی دەبێت. بەتێپەڕبوونی کات، هەواڵێک، یان پیشەی سیاسی چالاکوانێک کەمتر کاریگەری هەیە لە دەربڕینی پیکاسۆ بۆ بۆمبارانی گرینکا.

ئەو تێکستەی سەرەوە پوختەیەکە لە چاوپێکەوتنێکی درێژ بەزمانی عەرەبی لەگەڵ عەلی ڕەشید، وە وەرگێڕدراوە لەلایەن ڕۆبن مۆجەر.