گفتوگۆی ناوچەیی بریتیە لە زنجیرەیەک ووتاری ئۆنلاین لەلایەن دەزگای ڕۆیا کەلەو پرسانە دەکۆڵێتەوە کە تایبەتە بە هونەرو ململانێ لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

هاوینی ڕابردوو، غەيث موفید، هونەرمەندێکی گەنجی خەڵکی دیمەشقە، نیوەی دۆکیومێنتێکی سوری خستە ژێر گڵەوە لە شارۆچکەی جوینە لە ئیکوادۆر. هەندێک لە خۆڵەکەی کۆکردەوەو هێنایە ماڵەکەی لە ئەستانبوڵ کە لەساڵی ٢٠١٢ وە لەوێ دەژیت. موفید ڕوونی کردەوە کە ” ئیکوادۆر یەکێکە لەو ووڵاتە دەگمەنانەی کە ڕێگە بە سوریەکان دەدات بەبێ ڤیزا سەردانی ئەو ووڵاتە بکەن. کە ئەوە دوورترین خاڵی ڕۆژئاوایە و من دەتوانم سەردانی بکەم بەبێ ڤیزا.” وە ئەو نیوەی دووەمی دۆکیومێنتەکەی لە مالیزیا دەخاتە ژێر گڵەوە کە دوورترین ووڵاتی ڕۆژهەڵاتە.

گەشت کردن ڕۆڵێکی ناوەندی دەبینێت لە کارەکی موفیدا. لە کۆنترین کاریدا، گەشتی خانەیەک، هونەرمەند لە ئەستانبولەوە بۆ شوێنی لەدایک بوونی باپیرە گەورەی لە ئۆرفا کە شارۆچکەیەکە لە پارێزگای ترابزۆن لەسەر دەریای ڕەش لە باکوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا گەشت دەکات. کۆتا پڕۆژەی بریتی بوو لە پیشانگای وێنەو دۆکیومێنتەکانی ئەرشیفی خێزانەکەی کە کۆمەڵێک شتی وەرگیراو بوون لە دەفتەری یادگاری باپیرەی و لە پرۆتۆ سینەما لە بەشی هونەری ٥٥٣٣ لە ئەستانبول لە ساڵی ٢٠١٥ پێشکەش کران. موفید زۆربەی کات سەرەڕای هەبوونی بەربەستی گەشتکردن لەسەر سوریەکان و هونەرمەندانی سوری گەشت دەکات. هونەرمەند ئێستا خەریکی تەواوکردنی نیشتەجێ بوونە لە دەزگای دێلفینا، لە لەندەن، کەلەلایەن دەزگای ئاتاسیەوە پشتگیری دەکرێت. بەو زووانە بانگێشت کرا بۆ قسەکردن لە پرۆیکتۆ ئەمیل، کە دەزگایەکی هونەری هاوچەرخی سەربەخۆیە لە لیما، لە ووڵاتی پیرۆ.

گەشتی سوچی بەندیخانەیەک (2015)، دیمەنی وێنەکان لە پرۆتۆسینەما لە ٥٥٣٣، ئەستانبوڵ.

بۆ تەواوکردنی گەشتەکەی بۆ ترابزۆن، بەشوێن گەشتەکەی باپیریدا ڕۆیشت لە دیمەشقەوە بۆ ئۆف لەساڵی ١٩٨٦.” باپیرم لە دیمەشق لەدایک بوو بەڵام بۆ ترابزۆن گەشتیکرد بۆ ئەوەی سەردانی ئامۆزایەکانی بکات لە ساڵانی ١٩٨٠دا. ئەو دەفتەرێکی یادگاری پێبوو وێنەی دەگرت کەمن وەکو سەرچاوە بەکاریان دەهێنم”.موفید دەچێتە ڕیزی کۆمەڵیك لە هونەرمەندانی هاوچەرخەوە کە کارەکانیان بە هەبوونی گەشتی داستانی پاڵەوانی پێناسە دەکرێت. ئەو هونەرمەندانە چیتر ڕازی نابن بەگەڕان بەناو شارەکانی ئەوروپاداو زۆر جار گەشتی دوور ئەنجام دەدەن کە ناوچەو سنورو کیشوەرەکان تێدەپەڕێنێت. بۆ نمونە، لەپرۆژە بەردەوامە پێنچ ساڵیەکەیدا، بەناوی گەشتێک بەناو ئەفریقادا، هونەرمەندی بەرازیلی پاولو نازەریس دەستی کردوە بە گەشت کردن لە شاری بیلوهۆریزێنتی بەرازیلەوە بۆ نیورک ، بەدرێژای قاڕەی ئەفریقا بۆشاری کەیپ تاون. لەکاتی گەشتەکەیدا، هونەرمەند بەڕێگا کۆنەکانی کۆیلەکاندا دەڕۆیشت و شتی نوێ فێردەبوو لەکەلتوری ناوخۆیی و ئەفریقی. ئەوان کاردەکەن لە دژی بیرۆکە هاوچەرخەکانی بەپەلەیی و گەیشتن بە جیهانی فراوان. کارەکانیان دووری نێوان ووڵاتان و کەلتورو سنوری جیاوازی کات دەردەخات و ئەوە پیشان دەدات کە ناوچەیەک چەند ئاڵۆزو چین چینە”. ئەوە بەو شێوەیە نەوەی نوێی هونەرمەندان وەسف دەکرێت لە پیشانگای گروپی ‘ ڕۆیشتن، خلیسکان و ڕاکێشان’ (٢٠١٣) لە مۆزەخانەی نیۆرک.

لەکاتێکدا، گەشتی خانەیەک سەفەری هونەرمەند بە دۆکیومێنت دەکات لەسەر تاسەری تورکیادا، ئەو گەشتە دەمان گێڕێتەوە بۆ رێگای بازرگانی جیهانی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی پێش ئەوەی دابەش بکرێت لەساڵی ١٩١٨ بەپێی ڕێکەوتنانەی سایکس بیکۆ.” باپیرە گەورەم کوڕی ڕاوێژکاری سوڵتان عەبدول حەمیدی دووەم بووە. کوڕەکەی کە دەکاتە باپیرە گەورەم لە حیجاز پۆستی وەرگرتوە لە سعودیەی عەرەبی. لەکاتی گەڕانەوەی بۆ تورکیا لە دیمەشق وەستاوەو لەوێ نیشتەجێ بووە. ژنێکی تورکی هێناوە ولە ئەنقەرەو باپیرم لە دایک بووە”.بەڵام ئەمڕۆ، ووڵاتانی مۆدێرن و سنورەکانیان کە لە ساڵی ١٩١٨ دانراون جیهانی موفیدیان تێکشکاند. موفید سوریای بەجێهێشت لەساڵی ٢٠١٢. سەرەتا چوبۆ میسر، پاشان چوبۆ ئەستانبول و لەکۆتایدا خێزانەکەشی هاتن بۆ لای. ئەو دەڵێت کە” سوریا لە دۆخی ئێستادا نیشتمانی من نیە”. گەشتی دواتری بۆ ترابزۆن بوە هۆی گەڕانی بەردەوامی. ”وەکو خێزانێک، ئێمە هەمیشە هەستمان دەکرد بە بوونی پەیوەندیەک لەگەڵ تورکیاو دەمانزانی کە ڕۆژێک دەمانەوێت سەردانی ئەو ووڵاتە بکەین.” تۆو خاک و خانە میتافۆڕن و بۆ دۆزینەوەی ڕەگ بەکاردێن یان بۆ گەڕان بە دوای ڕەگ بەکاردێن. ئەو بەبیری دێتەوە کە ” لەکاتی گەڕان بەناو ئۆفدا هەروەکو باپیرەگەورەم و باپیرم کردیان، هەستم بە دۆخی ئەو کاتە کرد. گەیشتم بە گۆڕی باپیرە گەورەم و چیاو ڕووبارەکانی ئەو دەورو بەرەم دیت”. ” ئەو شوێنە دیمەنێکی دڵڕفێن بوو، بەڵام دەمزانی کە ئێرە هی من نیە، بەڵکو ئەو شوێنە هی منە کە شوێنی سوچە تاریکەکانەو پێی دەڵێن سوریا. موفید گەڕایەوە لە ئۆف و تۆوی لەگەڵ خۆی هێناو چاندی بەبەکارهێنانی خۆڵی گەڕەکەکەی لە ئەستانبوڵ”. نەمامەکان بوونیان هەیە وەکو ”کارێکی هونەری زیندوو”. کەواتە گەشتی خانەیەک مامەڵە دەکات لەگەڵ ئەزموونی کەسی هاوبەش و وەبیرهاتو خەیاڵ کراو.”موفید دەڵێت ” هەرگیز باپیرم نەناسیوە بەڵام ئێستا هەست دەکەم لێی نزیکم”. ” باپیرە گەورەم هۆنراوەی دڵداری نوسیوە بۆ کەسێک کەلە شاری ئۆفدا ژیاوە. کاتێک باپیریم گەیشتۆتە گوندەکە، بۆی دەرکەوتوە کە ئەو کەسە لەڕاستیدا ڕووبارە و لەناو خانوەکەدا دیارە. توانرا ئەو هەموو خاڵانە بەیەک بگەیەنرێت لەڕێی ئەنجامدانی ئەو گەشتانەوە بە درێژایی نەوەکان”. موفید کارەکەی لە کاری مێژوو نوسێک ناچێت: ” هیچ چیرۆکێکی خێزانی تێدانیە، ئێمە هەریەکەمان چیرۆکی خۆمان دروست کردوە. باپیرە گەورەم و باپیرم هەریەکەیان چیرۆکی خۆیان هەبووە. ئەو چیرۆکە هی خۆمە”.
لەتازەترین کاریدا، موفید تێگەیشتنێکی زیاتری سیاسی لە گەشتەکانی و ئاوارەبوونی پەیڕەو دەکات. لێرەوە، گەڕانەکەی پێناسە دەکرێت بە زیادبوونی پەیوەندی جیهانی لەلایەک و سنورداری جوڵەی وەکو هاونیشتمانیەکی سوری لەلایەکی تر.ئەو دەڵێت ” ئیکوادۆر ١٦ کاتژمێر لە ئەستانبولەوە دوورە، وە یۆنان یەک کاتژمێر دوورە. بەڵام بەبێ ڤیزا ناتوانم گەشت بکەم بۆ یۆنان. کەواتە ئیکوادۆر نزیکترە بۆ من وەک لە یۆنان”. ” ئەو دەڵێت کە دووری نێوان ووڵاتان چیتر لەڕووی جوگرافیەوە پێناسە ناکرێت”. کێشەی هاونیشتمانیانی سوری بۆ دەست کەوتنی ڤیزا بۆ ئەوروپا یان هەر شوێنێکی تر ئاڵۆزتر بووە بەهوۆی قەیرانی تازەی پەنابەرانەوە.

موفید غەیث، لەپڕۆژەی بەردەوامی یادگاریەکانی داهاتوو.

موفید غەیث، لەپڕۆژەی بەردەوامی یادگاریەکانی داهاتوو.

لەناو یەکێک لەو پڕۆژە بەردەوامە نوێیانە پڕۆژەی یادگاریەکانی داهاتوو هەیە کە بەندە لەسەر وێنەکانی ئەو شوێنە کەلەپوریانەی کە چاپ کراوە لەناو پاسپۆرتی سوری. هونەرمەند لایەنە نێگەتیڤەکانی ئەو وێنانەی وەرگرتوەو پێشکەشیان دەکات لەڕێی سندوقێکی سوکەوە.ئەو دەڵێت ” ئەو شوێنانەی ناو پاسپۆرتەکەم یادەوەری جوانی نیشتمانم بیردەخاتەوە، یادەوەری ڕابردوو یان یادەوەری ئەو شوێنانەی کە چیتر ناتوانم بڕۆم بۆیان”.هەرچەندە من ناتوانم بگەڕێمەوە سوریا بەڵام وابەستەی ئەو پاسپۆرتەم”. لەدوای ئەو وێنانەوە پڕۆژەیەکی دەنگی ئەنجام دەدرێت. ئەو ڕوونی دەکاتەوە ”من پرسیار لەخەڵک دەکەم کە ئاوارەبوون، نەک تەنها سوریەکان، بەڵکو عێراقی و یەمەنی و خەڵکانی ئەمریکای لاتینی بۆ ئەوەی گۆرانیەکەم بۆ بنێرن کە ساتی خۆشی ڕابردوویان بیربخاتەوە.ئەو گۆرانیە دەبێت ئەو پەڕی خۆشحاڵیان بکات کاتێک کە دەی بیستن.” هونەرمەندەکە ئەو گۆرانیانە تۆماردەکات لەسەر کاسێت و دواتر شریتی ناو کاسێتەکە دەردەهێنێت بۆ ئەوەی ئەو گۆرانیانە بە لێنەدراوی و نەبیستراوی بمێننەوە.” موفید دەربارەی پڕۆژەکە دەڵێت” لەو باوەڕەدام یادگاری جوانی نیشتمان یارمەتی ئێمە بدات داهاتوومان بنیادبنێین لەجیاتی ئەوەی تەنها بیربکەینەوە لە لەدەستدان و تێکچونی دەروونی”.

گەشبینی موفید کەسانی تر قایل ناکات بەهۆی بوونی ئەو شەڕەی لەناوخۆ هەیەو زیاتر لە ١١.٥ ملیۆن سوری ئاوارە کردووە بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. بەڵام ئەوە وەکو بەشێکی دانەبڕاو لە ڕۆڵی خۆی دەبینێت وەکو هونەرمەندێک. وە ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە ”پێموایە هونەر ڕێگەی بە من داوە بۆ ئەوەی خەمەکانم بگۆڕم بە شتێکی بەنرخ یان جوان. من هەستم بە بەهای هەموو شتێک دەکرد کەمن دەژیم و بەرپرسیاریەتیم هەیە بۆ ئەوەی پیشانی بدەم”. گفتوگۆیەکم هەبوو لە ووڵاتی پیرۆ دەربارەی ئەزموونی نزیک بوونەوە لە مردن کەئەوەش کاریگەریەکانی ئاوارەیی بیرهێنامەوە. هەتاکو ئەگەر بەجەستەش نەمری، ئەوا کاتێک لەشوێنێکی تازە لەخەو هەڵدەستی و دەزانی کە ڕزگارت بووە. هەست دەکەی کە تینووی زانیاریت بۆ ئەوەی شتێکی تازە بۆ خۆت پەیدا بکەی”.

لەکارەکەی موفیدا، گەشتەکە بریتیە لە هێڵێک بە پانتایی سنورو کیشوەرەکان و بەناو نەوەو کاتەکاندا دەڕوات. گەشتیار لەنێوان ڕابردوو و ئێستاو داهاتوودا گوزەردەکات و بەدوای بنەچەو پەیوەندیەکان و زانیاری و جوانیدا دەگەڕێت. ئەو دەڵێت ” هەموو گەشتێک لەناو خۆماندا دەست پێدەکات وەکو بیرۆکە و پاڵمان پێوەدەنێت بەرەو پێشەوە”. ”هێشتاش ئەگەر من سەربەخۆبم، ڕەنگە هەندێ شوێن هەبێت کەمن نەتوانم سەردانی بکەم”.
ووشەکان: لیما شیهادی.