لە ساڵی ٢٠٠٨، راهێنەر ئانیتا سزیلاک و هونەرمەند هیوا ک. پرۆژەی گۆشەگیریی یان دامەزراند، زنجیرە وۆرکشۆپێک بۆ هونەرمەندان لە هەرێمی کوردستانی عێراق. لەم بابەتەدا کە دە ساڵ دواتر نوسراوە وەکو سەرەتایەک بۆ پەرتوکی رۆیا #2، سزیلاک باس لە ململانێکانی ئەم پرۆژە نوێیە دەکات.

خەفەت مۆخۆ. ئەو شتەی لە دەستی دەدەیت، بە شێوازێکی تر بۆت بەدەستی دێنیەوە. – جەلالەدین رومی

ئەو وێنەیە لەکاتی گەشتی ئەنیتا و هیوا بۆ هەولێر و سلێمانی لە ساڵی ٢٠٠٨ گیراوە. (ج) ئانیتا سزیلاک

(ج) ئانیتا سزیلاک

 

ئەو کۆمەڵە تێکستە لە لایەن هیوا ک. و خۆم رەنگدانەوەی دە ساڵ هاوکاری و چوارچێوەیەکی تیۆری دادەنێت بۆ هاریکاری و خوێندنەوە و فێرکردن و پەروەردە. هەر لە دروست کردنی ‘گۆشەگیری’ یەوە گەشەی کردووە، کە پرۆژەیەکی هونەری پەروەردەییە لەرێگەی چەندین دانیشتن لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٨ و ٢٠١٢ لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەستی پێکرد. مەبەستی سەرەکیمان هاندانی دیمەنی هونەری سەردەمی لەووڵات دا بوو، لەکاتێکدا پەرەپێدانی زمانی وێنە کە لەسەر ژیانی رۆژانەدا کێشرابۆوە. لەدوای کاری مەیدانی بەراییمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئیمە چەندین وۆرکشۆپی ‘گۆشەگیریی’ مان رێکخست لەگەڵ هونەرمەندانی سلێمانی و دوو پیشانگا لە گۆڕەپانی پیشانگەکە، لە لەندەن (٢٠١٠) و ئەنیستیتۆی ویسپە بۆ هونەر، گدانسک (ئەلتەناتیڤا ٢٠١٢). و هەروەها خوێنەری گۆشەگیرمان بڵاوکردەوە وەکو ئەنجامێکی پراکتیزە و بیرۆکەکانمان کە لەلایەن فرانسیسکا رێکچیا ئامادەکراوە بۆ چاپکردن.

گەشت کردن بەناو ئەوروپادا ( من پۆڵەندیم و هیوا دانیشتووی بەرلین) و عێراق، ئێمە لەسەر چەندین داهێنانی داگیرکاری و ئایدۆلۆژی رۆژهەڵات کارمان کرد – ” ناوەڕاست” یان ” نزیکی رۆژهەڵات” و ” ناوەندی” یان “ئەروپای رۆژهەڵات”. ئێمە هەوڵماندا جوگرافیای ئاسایی بخەینە ململانێ بەهۆی گۆڕینی هەستی پەیوەستبوون . پەیوەستبوون لە بۆچوونمان دایە نەوەک خاڵێکی سەرچاوەی جێگیری بەڵام مەودایەکی کاتی کە تەوژمی مەسەلەکان دەکرێ قبوڵبکرێت. خەباتی ئێمە بۆ فێربوون بوو، بۆ دابینکردنی زانیاری کرداری و گەڕان بەدوای ئەساسیات لەنێو ئەوەی پێی دەڵێن “هاریکاری نێوان کلتورەکان”.
چۆن؟ پلانەکەی ئێمە هەر لە خۆیەوە نەهاتۆتە کایەوە، بەڵکو لە رێگەی تاقیکردنەوە و تێپەڕبوون بەناو هەڵەدا دروست بووە. ئەو بابەتانەمان خوێند کە هەستمان کرد گرنگن بۆ عێراق و بەهێواشی و لە ئەنجامی توێژینەوەکەی ئێمەدا پێشکەوت. ئێمە بەدوای نمونەی پۆڵێن نەکراو بووین بۆ بڵاوکردنەوەی شێوە و ئایدیای نوێ.
ئیمە هەوڵمان دا چارەی ئەوە بکەین کە بە چ شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ کلتوری یەکتر بکەین و چۆن لەسەروی چیرۆک و مەزەندەکان ئەمە بگەیەنین. وۆرشکۆپەکانمان نافەرمی بوون. گریمانەکە بۆ ئەوە نەبوو کە هونەری سەردەم “فێری” هیچ کەسێک بکەین، بەڵام مەبەستمان ئەوە بوو بیهێنینە دی بەهۆی سوانی نێوان کەسەکان، کاریگەری ناوەرۆکی ناوەخۆ و چالاکی گروپ. لەگەڵ بەشداربووانی وۆرکشۆپ، پێکەوە بووین بە کۆمەڵگایەک لە سیاغەدا، کێشەمان هەبوو لەگەڵ دیالێکتی ناسراو و نەناسراو بۆ دۆزینەوەی زمانێکی بەرجەستە بۆ پێکەوە بوون.

(ج) ئانیتا سزیلاک

(ج) ئانیتا سزیلاک

لەگەڵ هیوا وۆرکشۆپە هونەریەکانمان لەو شوێنانە بەرێوەبرد کە بۆکۆمەڵگا مانادار بوون وەکو گرتوخانە سیاسیەکان، شوێنی کاری هونەرمەندان و شوێنی یادگاری و مێژووی. هەموومان پێکەوە قسەمان کرد و پیاسەمان بە ناو شەقامەکانی سلێمان، هەولێر و هەلەبجە دا کرد. لەرێگەی تێکەڵبوونی رۆژانەمان دا، هەوڵماندا مانای گونجاوی تر بۆ ئەو شوێنانە بدۆزینەوە. ئێمە ویستمان لەگەڵ دەق “تێکەڵی بکەین” بە دروستکردنی سوانێک لەگەڵ جیهاندا، گۆڕینی روانگە و بوون لە بۆشایی و کاتدا. ئامانجی ئێمە بریتی بوو لە بەخشینی حەقیقەت بە پراکتیزەکانمان وەکو هونەرمەند و راهێنەر لە پێکهاتەی ئیستای عێراق. ئیمەن خۆمان وەکو بەشێک لەو پێکهاتەیە بینی، و مەبەستمان بوو کە هەموو جۆرە مانایەکی پۆڵێنکراو و هەموو جۆرە راستیەک دەربارەی عێراق وەلاوەبنێین. ئێمە وەکو پسپۆڕی بیانی کارمان نەدەکرد بەڵکو کەسانێک بووین کە پربووین لە دڵەراوکێ.

(ج) ئانیتا سزیلاک

لە وۆرکشۆپی ‘گۆشەگیری’ (ج) ئانیتا سزیلاک.

دواتر قسەمان لەسەر ئەوە کرد کە چۆن چۆنی ئاگاداریەک ئامادە بکەین. ئێمە گەڕاین بە دوای چارەسەرکردنی پەیوەندیە ئەرشیفەکانی عێراق، کە زۆربەی کات وەکو “لانکی شارستانیەت” و میزۆپۆتامیا” ئاماژەی بۆ کراوە. وادیارە جیهان زیاتر گرنگی بە شوێنەواری عێراق دەدات تاکو خەڵکەکەی. ئێمە قسەمان لە سەر ئازار و ململانێکانی کەلەپور و دابونەریت کرد. لەکاتێکدا ئەوانە سەرچاوەی بەهادارن، نابێت دوبارە و دوبارە لە کلتوری سەردەمی عێراقی دا ئەو شتانە شوێنیان ببێتەوە. هەروەها تابلؤی دێرین و نوێی مەعنەوی و هێمایی وەکو شێوەیەکی هونەری لە ناو ووڵاتدا خۆی سەپاندوە. هونەری خەیاڵی لە عێراقدا پێسکەوتنی بەخۆیەوە نەبینیوە، تەنانەت لەلایەن دامەزراوە هونەری و پەروەردەییەکانیش دا نەناسراوە. کۆمەڵە پرسیارێکی زۆریش لەسەر بارودۆخی دوای داگیرکاری لە عێراقدا سەریهەڵداوە. هونەرمەندان چۆن دەتوانن پەیوەست بن بە کلتوری خۆیان، لەکاتێکدا شەرکردن لەگەڵ وێنە نەگۆڕەکانیش؟ چۆنە وەڵامی دەرئەنجامە کۆمەڵایەتیەکانی خێرا جێبەجێکردنی سیستەمی سەرمایەداری لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەدوای کەوتنی سەدام بدەینەوە. چۆن بتوانین بەرنامەی فیرکاری هونەری بینراو نوێبکەینەوە بۆ ئەوەی نەوەی نوێی هونەرمەندان بۆداهاتوو ئامادە بن. بۆ هونەرمەندانی هونەری بینراو لە عێراق، کێشەکە ئەوەبوو کە تواناو کلتوری باوی هونەرمەندانی هەنوکە لە گەڵ بارودۆخی سەردەمیی عێراق تێکهەڵکێش بکەین.
هەروەها، هەڵبژاردنی تێکستەکان، بۆ ئەوەیە کە شێوەی هونەرمەند پێشبخات کە بەرهەمی ژیانی رۆژانەی عێراقە. ئەم شێوەی هونەریە پێویستە وەڵامدەر بێت بۆ لەدەستدانی کلتوری ماتریال و دابەزینی شێوە ئاساییە رەسەنەکەی ژیان. لەهەمان کاتدا، پێویستە بە وریایی بمێنێتەوە بۆ ئەو جیاوازیەی لە عێراقدا هەیە و داوا لە هونەرمەند دەکات کە لەباوەشی بگرێت. پێویستە سەرنج لەسەر نوێکردنەوەی دەقەکە بێت. پیویستە باس لەوە بکات کە لەمڕؤدا عێراق بە چی شێوەیەکە. هاوبەش لەگەڵ ئەم بەرژەوەندیە هاوبەشە لە شێوە و بارۆدۆخی رۆژانەدا. ئێمە هەوڵمان دا شێوە و ماتریالەکان بدۆزینەوە کە سەبارەت بە عێراق گشتی بوون، و لێکۆڵینەوەمان بۆ چارەسەریەکی بینراوی گونجاو کرد بۆ ئەوەی تووشی بووین. بەواتایەکی تر، ئیمە بە چارەسەریەکی بناخەیی نەگەیشتین، بەڵام وەکو تاکتیکێکی پارتیزانی هەمیشە لەگۆڕانکاری دایە.

(ج) ئانیتا سزیلاک

لەماوەی پرۆژەی گۆشەگیری دا، لەکاتی پیاسە و قسەکردن دا، و سەیرکردنی شار لە بەرزترین گرد، و رۆیشتن بەناو شوێنەکانی ئەشکەنجەدان، جینۆساید و گرتوخانە، خواردنەوەی چایی، خواردن و مەلەکردن لەناو بەنداودا، ئێمە بەدوای زمانێک دەگەڕاین کە رێگەبدات ئەو بارودۆخەی ئێمە لەباوەش بگرێت. ئەو پەرتوکە بریتیە لە کۆمەڵێک هێمای تیۆری و کرداری کە بۆئەوەیە گۆڕینی دیمەنێکی هونەری ئاسان بکات بە بەکارهێنانی شیوە گشتیەکان و گۆڕانی توخمی ئەو روانگەی کە رۆژ لە دوای رۆژ دروست کراوە. هیوادارین کە ئەو کۆمەڵە تێکستە پاڵپشتی گفتوگۆی نێوان هونەرمەندان لە ئێراق بکات، و هاوکات توانای دۆزینەوەی ئامرازەکانی شێوازی کارکردن کە ماوەیەک لەمەو پێش دۆزیمانەوە. و بە کەڵکی ئێمە هات.
لێرەدا، دەمەوێ سپاسی هیوا ک. بکەم بۆ ناساندنی ووڵاتەکەی بە من لەگەڵ رێبەرایەتی کردن و بەخشندەیی.

جوانا راجکۆسکا، عارەبانە لە لەندەن ژووری نمایش ئەنجامدرا، ٢٠١٢. (ج) ئانیتا سزیلاک