دەزگای ڕۆیا خۆشحاڵە بەڕاگەیاندنی بڵاوکراوەی نوێی بەناوی هیوا.ك و ئەنیتا سیزلاك لە گفتوگۆدا: ٨ ووتار هەڵبژێدراون لەلایەن هونەرمەند و بەرێوەبەری هونەری مۆزەخانە . بۆهەر پەڕاوێك، هونەرمەندێکی بەناو بانگ، بەڕێوەبەری هونەری مۆزەخانە یان ڕەخنەگرێك پێنج تێکستی کورت هەڵدەبژێرێت کەوەکو بناغەیەك بۆ گەشەپێدانی داهێنان دیاریان کردووە. دواتر ئەو تێکستانە وەردەگێڕدرێن بۆ سەر زمانی عەرەبی و زۆربەی تێکستەکان بۆیەکەم جار وەردەگێردرێن و دواتر پەڕاوە وەرگێڕدراوەکە بەشێوەیەکی خۆرایی دابەش دەکرێت بەسەر کۆمەڵگای هونەرمەندان لەعێڕاق و ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا. ئامانجی پرۆژەکە بریتیە لە دابینکردنی سەرچاوەی هونەری بۆ قوتابخانەکان و کۆمەڵگاو تاکەکان کەپێشتر تێکستی هونەری پەروەردەیان لەبەر دەست نەبووە یان بەشێوەیەکی کەم لەبەردەسیتیان بووە.
هیوا ك ،کە هونەرمەندێکی عێڕاقی-کوردی نیشتەجێی بەرلینە، بەم دواییانە لە پیشانگای دۆکیومێنتای ١٤ لە کاسل بەشداری کرد و ناو نرا بە یەکێك لە ١٠٠ کەسایەتیە کاریگەریکانی ساڵی ٢٠١٧ لەبواری هونەریدا. لەکاتی ئێستادا، یەکێك لە کارە تەنیاکانی لە مۆزەخانەی س.م.ك لە شاری گێنت پێشکەش دەکرێت. ئەنیتا سیزلاك بەڕێوەبەری هونەری مۆزەخانەیە و بیرمەندێکی هونەری و نوسەرە و لەشاری گدناسك لە ووڵاتی پۆڵەندا دەژی. ئەو لەکاتی ئێستادا بەڕێوەبەری هونەری ڤیستیڤاڵی ئەڵتەرناتیڤە لە شاری گدناسك و وەکو بەڕێوەبەری نوێنەرێکی ڕێپێدراو کاردەکات بۆ دامەزراندنی مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخ لە گدناسك. سیزلاك لە نزیکەوە کاری کردووە لەگەڵ هونەرمەند هیوا.ك لەساڵی ٢٠٠٥، وە کەلەڕووی نێودەوڵەتیەوە دانی پێدانراوەو وە ئەو یەکەم بەڕێوەبەری هەنەری مۆزەخانە بووە کە دانای ناوە بە کارەکانی هونەرمەند هیواو پەرەی پێداوە. هەردوو هونەرمەند دابڕانیان دامەزراندووە کە بریتیە لە زنجیرەیەک وێرکشۆپ و گفتوگۆ کەدەبەسترێن لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق. دەرئەنجامەکانی دابڕان لە پیشانگای شۆڕووم لە لەندەن و ڤیستیڤاڵی ئەڵتەرناتیڤ لە گدناسك پێشکەشکران. لەساڵی ٢٠٠٨، دەزگای ڕۆیا بانگهێشتی سیزلاکی کرد بۆ ئەنجامدانی وێرشۆپێكی هونەری کرداری لەگەڵ هونەرمەندانی عێڕاقی لە بەغداد.
هیو.ك و ئەنیتا سیزلاك لە گفتوگۆدا: ٨ ووتار هەڵبژێدراون لەلایەن هونەرمەند و بەرێوەبەری هونەری مۆزەخانە و کەئەوەش ووتارێکی پێشەکی نوێ لەخۆ دەگرێت بەناوی’هونەر، پاڵەوانێتی و ژیانی ڕۆژانە’ و ئەو هەشت تێکستەی خوارەوە دەگرێتەوە:
بەشی ١: ئەو تێکسیانەی هیوا.ك هەڵی بژاردوون
فراسێسکا رێکچیا،’بوخلێوەو هاوار مەکە: گفتوگۆیەك لەنێوان هیوا ك و ئەنیتا سیزلاك و فرانسێسکا رێکچیا’ (٢٠١٢).
ئەنیتا سیزلاك، ‘ پاراستنی دەەق'(٢٠١٣)
ئیریت رۆگۆف،’ قاچاغچێتی کردن: ڕەخنە گرتنێکی ئاوێتە بوو’ (٢٠٠٦).
هیتۆ ستەیرل، ‘ هونەر وەکو پیشە: داواکردنی سەربەخۆیی ژیان’ (٢٠١١)
بەشی ٢: ئەو تێکستانەی ئەنیتا سیزلاك هەڵی بژاردوون
میشێل دی سێرتیو، ‘ پێشەکیەکی گشتی بۆ کرداری ژیانی ڕۆژانە’ (١٩٨٠)
میخایل بەختین، ‘ هونەرو وەڵامەکانی’ (١٩١٩)
بۆریس بودین، ‘ چاڵی بابل یان: ئەو کۆمەڵگایەی کە کەلتور بە سیاسیەت تێدەگات’ (٢٠٠٥)
هۆمی ك بهابها، ‘ ووتنی ووشە مردووەکان’ (١٩٩٦)
ئامانجی دەست پێکردنی بڵاوکردنەوەی پەڕاوی ڕۆیا دوو لایەنەیە. یەکەم، ئەرکی دەزگی ڕۆیا بریتیەلە پڕکردنەوەی ئەو بۆشایەیی نێوان ناوچە وێرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی عێڕاق و شوێنەکانی تری جیهان. سەرەڕای دەست گەیشتنی زیاتر بەزانیاری بەهۆی ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیای تری پێشکەوتوو، هێشتاش دەست گەیشتن بە تێکستی هونەری باش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سنوردارە بەهۆی فاکتەری ئابوری و کۆمەڵایەتی و یەکێک لەهۆکارە گەورەکانی تریش بریتیە لە نەتوانینی ئاخاوتن بەیەکێك لەزمانەکانی رۆژئاوای ئەوروپا.
دووەم، دەستکەوتنی زەمالەی خوێندن بەشێوەیەکی گشتی سنوردارە لەناوچەکەداو ئەوەش دەبێتەهۆی ڕێگەگرتن لەتوانای کۆمەڵگا داهێنەرەکان بۆ ئەوەی بە ئازادانەو بێ سانسۆر بیربکەنەوە. بەرەنگاربوونەوەی ئەو پرسانە پێویستی بەکۆمەڵێك پەرەپێدان هەیە وەکو دەست گەیشتن بەقوتابخانەو مامۆستای باش، مەنهەج و ڕێگاکانی وانە ووتنەوەی نوێ و توێژینەوە لەسەرکراو.
ژمارەیەك لە بڵاوکەرەوان و نوسەران بە بەخشندەیی خۆیان تێچوونی بەرهەمهێنانی پەڕاوەکانی ڕۆیا لەئەستۆ دەگرن بۆ دەست کردن بەبڵاوکردەنەوەیان. بەشداربووانی داهاتوو بریتین لە بەرپرسانی هونەری وەکو ماری میوراکۆیل، هانس ئۆلریچ ئۆبریچ، فیلیپ ڤان کاوتێرن لەگەڵ هونەرمەندانی وەکو قادر عطیە، ویلیەم کێنتریج، فواد الخوری. تێکستە هەڵبژێردراوەکان بریتین لەو تێکستانەی کە نوسراون لەلایەن عتیل عدنان، مارسل برودسەز، هانس هاکی، لوسی لیپارد، ئەگنس مارتن، لندا نۆچلن و گەیاتری سپیڤاك. ووردەکاری سێیەم ناونیشان لە بەهاردا ڕادەهەیەنرێت.