لەسەرەتای ڕۆژەکانی جەنگی کەنداوی یەکەم لە ساڵی ١٩٩١، نوها ئەلڕازی کە هونەرمەندو نوسەری عێڕاقیە خەونی بە درەختێکەوە دەبینی کە گەڵاکانی پارچە نان بگرێت. لە خەونێکی تردا، هێزەکانی ئەمرێکا دەڕۆیشتن بەناو شەقامی حەیفادا کە گەڕەکێکی تازە نۆژەن کراوەیە لە بەغداد و ئەو هێزە سەرکردایەتی دەکران لەلایەن ژنێکەوە کە چارۆکەیەکی لەبەردابوو. باری هونەری شەقامی حەیفا و باڵەخانە بەرزەکانی بەشێک بوون لەو گەشەسەندنە فراوانانەی کەلەلایەن سەدام حوسەینەوە دەستی پێکرابوو لەسەرەتای ساڵانی ١٩٨٠کان چونکە شارەکە خۆی ئامادەدەکرد بۆ میوانداری کردنی دوو کۆنفرانسی نێودەوڵەتی.

خەونەکانی نوها ئەلڕازی کەلەلایەن عەلا یونسەوە کەپێشکەش کراوە بۆ پلانی بنیادنانەوە بەغدادی گەورەی فێمینیستی ساڵی ٢٠١٨.

ئەلرازی یادەوەریەکانی سەبارەت بە جەنگی کەنداوی یەکەم و جەنگەکەی تر لە ساڵی ٢٠٠٣ بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ، خەونەکانی دووبارە بەرهەمهێنراونەتەوە بەشێوەی 3D و وێنەی دیجیتاڵی لە پلانی (فێمێنستی)هونەرمەندی ئەردەنی نۆ بنیادنانەوەی بەغدادی گەورە ، کە ئەوەش داهێنراوەو پێشکەش کراوە لەلایەن دەەزگای دێلفینا لە لەندەن. لە 3Dیەکەدا، سەری ئەلرازی شاردراوەتەوە بەهۆی دارخورمایەکەوەو لە جیاتی ئەوە نانی تەنک دەردەکەوێت. نەگونجاوی وێنەکان سروشتی خەونەکە دەردەخات لەسەرەتای بنیادنانیەوە. لەپشت نەگونجاوی وێنەکانەوە، وێنەی کۆمەڵێک سەرباز هەیە کە بەشێوەیەکی ڕێک وەستاون و بەشێوەی دیجیتاڵی خراونەتە سەر وێنەی شەقامی حەیفای سەرەتای ساڵانی ٨٠کان کاتێک شەقامەکە لەژێر نۆژەنکردنەوەدا بوو.

پڕۆژەکەی یونس چیرۆکەکانی ژنانی عێڕاقی بەیەکەوە دەبەستێتەوە کەڕۆڵێکی گرنگیان بینیوە لە گەشەی شارنشینی بەغداد لەساڵانی ١٩٥٠ کانەوە تا ئەمڕۆ. گەشەی شارنشنی بەغداد لە دەیەکانی ڕابردووە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە تێکچونە سیاسیەکانەوە هەیە. یونس دەڵێت کە گەشەی شارنشینی پەیوەندی نێوان تەلارسازی و دەستەڵات دەردەخات.وەهەروەها ڕازیش، ئەمەش چیرۆکەکانی ئەندازیار ویجدان ماهیر دەگرێتەوە کە بەشێک بووە لەوتیمەی کە سەرپەرشتی دیزانەکانی مۆنیومێنتی شەهیدان و چەندین بینای تری کردوە لە ڕێی کارەکەیەوە لە بەشی گەشت و گوزار لە وەزارەتی ڕۆشنبیری لەسەرەتای ساڵانی ٨٠کان و هەروەها لەڕێی نوسەر بەلکیس شەرارەوە کە هاوسەری ئەندازیاری تەلارسازی ڕەفعەت جادرچی بووە کە بەهەوەس خراوەتەوە زیندانەوە لە لایەن حزبی بەعسەوە لەساڵی ١٩٧٨. شەرارە دۆکیۆمێنتەکانی هێناوەو بردوە بۆ زیندانی هاوسەرەکەی لە ئەبووغرێب بۆ ئەوەی دەرفەتی هەبێت کە کتێبە گرنگەکەی بنوسێت بە ناوی ئەلئوخەیدر و پاڵاسی کریستاڵ. یونس ئەوەی خوێندەوە لە کتێبەکەی شەرارە کە ‘ئەوە ماهیر بوو کە بە شەرارەی ڕاگەیاند کە جادرچی بەنیازە لە زیندان ئازاد بکرێت لە ساڵی ١٩٨٠، وە سەدام ئەوی ویستوە بۆ ئەوەی کار لەسەر پڕۆژە تازەکانی ئاوەدان کردنەوەدا بکات’. هونەرمەندانی وەکو فەهرلنیساو لەیلا عەتار و ئەندازیارانی تەلارسازی وەکو ئێلن جەودەت و زەها حەدید لە کتێبەکەی یونسدا دەرکەوتون.

چیرۆکەکانی ناو کتێبەکەی یونس دەخولێنەوە بەشێوەیەکی لاوەکی بەدەوری دیزاینەکانی لیکوربوسیە بۆ دروست کرنی یاریگای وەرزشی و سەنتەری وەرزشی بەغداد. بینایەکان کە پێکهاتبوون لە هۆڵی شانۆ و هۆڵی داخراوی لەش جوانی کە بەشێک بوون لە ماستەر پلانی فراوانی شارەکە کە داهێنرابوو لەساڵانی ١٩٥٠کان لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئەو کات کە نووری سەعید بوو، وە لەلایەن پاشا فەیسەڵی دووەمی عێراقی ئەو کاتەوە فەرمانی جێ بەجێ کردنی درا لەکاتی یەکەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوت. ماستەر پلانە بنەڕەتیەکە بریتی بوو لە دیزاینی ژێرخانی ئابوری نوێ کە دانرابوو لەلایەن لیوکۆربوسیە، وڵتەر گرۆپیەس، فرانک لیۆد ڕایت، ئەلڤار ئەلتۆ ، جیۆ پۆنتی. نەوەیەکی نویێ ئەندازیارانی تەلارسازی عێراقی بەشدار بوون لە دیزیاین و ئاوەدان کردنەوەدا کە بریتی بوون لە نزار جەودەت و چادرچی. بەڵام ئەو پڕۆژانە ڕاگیران دوای شۆڕشی ساڵی ١٩٥٨ کە بووە هۆی لە ناوبردنی ڕژێمی پاشایەتی.

یونس ووتی ‘ ڕژێمە جیاوازەکانی کە بەغدایان کۆنتڕۆڵ کرد لە دەیەکانی دواتردا لە ڕێی کودەتاو شۆڕش و داگیرکردندا هەریەکەیان ڕوانگەو نمونەی خۆیان هەبوو بۆ داهاتووی شارەکە. ماستەر پلانەکە هەرگیز وون نەبوو بەڵام لەگەڵ کاتەکاندا گونجێندرا’.

عەلا یونس، پلانی دیمەنی بنیادنانی پیشانگای بەغدادی گەورە، ٢٠١٨. وێنەی ئانا شتراوس. لەلایەن دەزگای هونەری جەمیل و دێلفینا.

پڕۆژەکە بریتیە لە تەواوکەری پلانی پڕۆژەکەی پێشتری یونس بۆ بەغدادی گەورە(٢٠١٥) کە بڕیاری لەسەر درابوو بۆ پیشانگای ‘ داهاتووەکانی هەموو جیهان’، لە ٥٦مین پیشانگای بیانلی ڤینس. لەو ئیشەی پێشتری، یۆنس چیرۆکی حەوت پیاوەکەی گێڕایەوە کە چادرچی یەکێک بووە لەوان و ناوەکانیان دەرکەوتووە لەو چیرۆکانەی کە پەیوەستە بە دروست کردنی هۆڵی لەشجوانیەیەکەی کۆربیوسیەر لە بەغداد. یونس ئەوەی ڕوون کردەوە کە ‘ ووشەی ‘پلان’ دوو مانای وەرگێڕانی هەیە لە زمانی عەرەبیدا. یەکەمیان بریتیە لە مخطط کە بەمانای پلان یان هێڵکاری دێت، وە ئەوەکەی تریان بریتیە لە خطە کە بەمانای پیلان دێت و ڕەنگدانەوەی مێینەی هەیە’. هەبوونی ئەو دوو مانایە وای کرد کە چیرۆکی بەغداد دوو جۆرە گێڕانەوەی هەبێت.

ئەلا یونس، پلانی دیمەنی بنیادنانی پیشانگای بەغدادی گەورە، ٢٠١٨. وێنەی تیم بۆودیچ. لەلایەن دەزگای هونەری جەمیل و دێلفینا.

دیزانەکانی لیوکۆرببوسەر زیندوو کرانەوە دوای ئەوەی کۆچی دوای کرد لە کۆتایی ساڵانی ١٩٧٠ کان لەلایەن کارمەندێکی حکومیەوە بەناوی شیرین محمد علی ( کە لە بنیادنانەوەکەی یونسدا دەردەکەوێت) و بینایەکە تەواو بووە لە ساڵی ١٩٨٠. پیشانگاکەی یونس بریتیە لە مۆدێلێکی هۆڵی لەشجوانی و پرینتی 3D حەوت کەسی ڕەگەزی مێینە، کە وێنەکانیان پرینت کراوە بەشێوەی وێنەی 3D ی و کەلوپەلی ئەرشیفیەوە کەلە لەلایەن یونسەوە دۆزراوەتەوە. وە لە پشت ئەوانەشەوە کۆمەڵێک وێنەی لە چواچێوەنراو دەق هەیە کە وەرگیراون لە نیگارەکان و ڕاپۆرتەکانی بنیادنان و کەتەلۆگەکانی پێشانگاکان و ڕۆژنامەکان و یادگاریەکان و چاوپێکەوتنەکان. ئەو وێنانە چیرۆکی ئەو ژنانەو گەشەی شارنشینی بەغداد مان پێ دەڵێن بەشێوەیەکی ڕیزبەندی مێژوویی یەک لەدوای یەک لە ڕاستەوە بۆ چەپ. یەکێک لە وێنەی نیگارەکان بریتیە لە وێنەی نەدا زەبونی کە ئەندازیاری تەلار سازی بووەو لە بەغدادەوە چوە بۆ پاریس بۆ کۆرسێکی هاوینە لە ئۆفیسی بەڵێندەرەکانی لوربۆرسیە.هەروەها دوو نیگاری هونەرمەند فەهرلنیسا زەید هەیە کەژنێکی تورک بوەو هاوسەری شازادەی عێراقی بەناوی زەید بوە کە دواتر دەرکراوە لە عێراق لەدوای ڕووداوەکانی ساڵی ١٩٥٨، وە ئەویش وێنەی بەشێوەی نیگاری کێشراو هەیە. زەید ئەوەی ڕوون کردەوە کە لەکاتی نیشتەجێبوونی لە شاری عەمان، ‘ هەستاوە بە دامەزراندنی ئەکادیمیایی هونەری ئافرەتان. هەندێ لە خوێندکارەکانی ڕۆێشتن بۆ کردنەوەی دامەزراوە کەلتوریە باڵاکانی شارەکە وەکو دارالفنون’.بەرگی یەکەم ژمارەی عمارا،کە گۆڤارێکی ئەندازیاری تەلارسازی بووەو ماهیر بڵاوی کردۆتەوە لەساڵی ١٩٨٢، دەرکەوتوە شان بەشانی یادگاریەکانی شەرارەدا. یونس ووتی ‘ هەندێ لەو ژنانەم بینیوە کەلەو کارەدا دەردەکەون. ئێستا لە لەندەن دەژین و ماهیر هاتووە بۆ ئەوەی پیشانگاکە ببینێت’. لەکۆتای هێڵە مێژوویەکەدا وانەی ئەندازیار زەها حەدید هەیە لە دارالفنون لە عەمان لە ساڵی ١٩٩٧ کە یونس وەکو خوێندکارێکی بەشی ئەندازیاری ئامادە بوە لە وانەیەدا، وە هەروەها زیندوکردنەوەی گفتوگۆی بابەتی هۆڵی لەش جوانی لیوکۆربیوسەر هەیە کە لەلایەن مێژوو نووسی ئەندازیاری گەیسیلا پیەری زیندوکراوەتەوە کە سەردانی عێڕاقی کرد دوای ئەوەی لەلایەن ئەمریکاوە داگیرکرا لەساڵی ٢٠٠٣. یونس ووتی ‘ زەها هیچ پڕۆژەیەکی لە عێڕاق دا نەبوو، بەڵام ئەو زۆر گرنگ بوو بۆ نەوەیەک لە ئەندازیارانی تەلار سازی گەنجی عێراقی بە خۆشمەوە لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست’. ‘ کارەکانی لەسەر ئەندازیاری تێکدان لاسایی کرنەوەی هەڵوەشاندەوەی بەغدادە.’

پڕۆژەکە پەیوەندی نێوان بیناسازی و هێز پیشاندەدات و وە هەروەها پڕۆژەکە پرسیاردەکات سەبارەت بە سروشتی ئەرشیفەکان و نووسینی مێژوو و گەڕان بەدوای زانیاریدا. یونس دەتوانێ بەووردی باس لە ناوەرۆکی ڕاپۆرتی بیناسازی، چیرۆکی ژیانی کەسێک کە لەلایەن کەسانی ترەوە نوسراوە یان دەتوانێ باس لە یادگاریەکانی زەها حەدید بکات لە عەمان. ئەو بیری دێتەوە کە ‘خوێندکارێک پرسیاری لێکرد کە ئایا پێشتر ئەو ‘پێوانەی’ بە کار هێناوە کە بریتیە لە (ڕاستەی ئەندازیاری تەلارسازی)، وە ئەویش بەو پرسیارە نیگەران بووە’. یونس یادگەیەکی نایابی هەیە کە وەکو ووتارەکانی وایەو خێرا هەنگاو دەنێ بۆ ئەوەی زانیاری دەربهێنی لە ئینسایکلۆپیدیای زانستی خۆیدا. پێشکەش کردنی توێژینەوەکەی وەکو تۆڕێکی بەرواری بەیەکەوە بەستراو، یادگاریەکان، ڕاپۆرتەکان، جیرۆک و نیگارو وێنەکان گونجاوە نەوەک بەشێوەی ئەرشیف یان ووتار لە گۆڤارێکی زانستیدا. یونس دەڵێت ‘ هەموو شتەکان بەیەکوە بەستراوە’. یونس دەڵێ ‘هەندێ جار کاتێ کە دەگەڕێم بەناو پیشانگایەکەمدا، تێبینی دەکەم کە هەدێ لایەنم لە بیر چووە یان تێبینی ئەوە دەکەم کەوێنەکان پێویستە بگۆڕدرین یان دوو بارە کاریان لەسەر بکرێت’.

عەلا یونس، پلانی دیمەنی بنیادنانی پیشانگای بەغدادی گەورە، ٢٠١٨. وێنەی تیم بۆودیچ. لەلایەن دەزگای هونەری جەمیل و دێلفینا.

ئەو وێنەو دۆکیومێنتانەی کە لەناو پێشانگاکەدا هەن لەدەوری ڕاستی و خەیاڵدا دەخولێنەوە. نیگاری وێنەی جەژنی فەهرلنیسا زەید لە بیابان دا (١٩٥٧) باسی ئاهەنگێڕانی بەغداد دەکات بەشێوەی ئەفسانەو شارێکی بەشورا دەورەدراوی سەدەکانی ناوەڕاست. لەتەنیشت ئەوەش نامەیەک هەیە لەلایەن ۆڵتەر گرۆپیەس بۆ ئەندازیار ئێلین جەودەت نێردراوە کەبەشێوەیەکی بەڕێز داوای پارەکەی کردووە.یونس دەڵێ ‘ ناتوانم دڵنیابم کە ئایا ئەو چیرۆکانە بەڕاستی روویداوە وەک ئەوەی کە باس دەکرێت لە یادگاریەکان یان لە ناو چاوپێکەوتنەکانم. وەهەروەها دەڵێ ‘یادگاری لەڕووی سروشتەوە پشتی پێنابەسترێت. ئەم دڵینیانەبوونە بەشێکە لە چیرۆکەکە. هەروەها یونس تیشک دەخاتە سەر دۆخی مەترسی سەر گێڕانەوە نیشتمانیەکان و مۆنیومێنتەکان. مردنی لەیلا عەلی عەتار ، کە بەڕێوەبەری سەنتەری هونەری سەدام حسێن بوو لە کۆتای ساڵانی ١٩٨٠ کان، بەشێوەیەکی ناڕستەوخۆ ئاماژەی پێکراوە لەو کارەدا. یونس ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە ‘ ئەلعەتار بەهۆی ‌هێرشی ئاسمانی ئەمریکیەکانەوە کوژرا. میدیای دەوڵەتی عێراقی هێرشەکەی وەکو هێرشێکی بەئامانج کراو پیشاندا وەکو وەڵامێک بۆ تازەترین کاری عەتار کە ئابڕوی سەرۆک جۆرج بۆشی ئەمریکای بردبوو. مردنەکەی کرا بە منیومێنت و بوە بە پاڵەوانێکی نیشتمانی’.

پشێوی سیاسی بەغداد بەتەواوی ڕەنگی داوەتەوە لە چیرۆکەکانی یونس دا. یونس دەڵێ ‘ یادگاریەکانی ئەلرازی باس لە بچووکترین شت دەکەن کە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی گۆڕیوە لەکاتی جەنگی کەنداو ئابڵوقەی ئابوریدا’. بەشێکی کارەکە کاریگەری لەسەر درووست بووە بەهۆی چاوثێکەوتنی یونس خۆی کاتێک کە خوێندکاری ئەندازیاری بوو لە عەمان لەگەڵ ئەو عێڕاقیانەی کەڕایان کرد بۆ ئەردەن بەژمارەی زۆر لەساڵانی ١٩٩٠- وەزۆربەی ئەو کەسانە خوێندکار بوون و خۆیان دوور دەخستەوە لە خزمەتی سەربازی زۆرە ملێ. یونس بیری دێتەوە کە ‘ پیاوان و ژنانی عێراقی بەزەحمەت کاریان دەدۆزیەوە لەکاتێکدا ئەو کەسانە سەرۆک بەشی کارەکانیان بوون لە عێراق، وە هونەرمەندانی عێراقی کاریگەریەکی گەورەیان هەبوو لە سەر دیسکۆرسی هونەری لە عەمان’.

عەلا یونس، پلانی دیمەنی بنیادنانی پیشانگای بەغدادی گەورە، ٢٠١٨. وێنەی تیم بۆودیچ. لەلایەن دەزگای هونەری جەمیل و دێلفینا.

ئافرەتان لە پڕۆژەکەی یونس دا پێشەنگن لە ڕۆڵیان لە ناو کەلتوری عێراقی دا. ئەوە بەتایبەتی جێگای داخە بۆ ئێستای عێڕاق کە تیایدا ڕۆرڵی ژنان بەرەو نەمان دەچێت. لە کاتێکدا پیشانگاکە ئەو ئافرەتانە پیشان دەدات وەکو ژنانێکی چالاک و کاریگەر، بەڵام لە یونس دەپرسم کە ئەگەر هەستی بەوە کردبێت کە ئایا ژنان جەنگاون بۆ ئەوەی دەنگەکانیان ببیسترێت یان ئەوەتا دەرکراوەن لە مێژووی عێراق دا.’من دەستم بەو پڕۆژەیە نەکرد بەو بیرۆکە بەر بڵاوەی کە ئافرەتان هەمان دەرفەتیان هەیە وەکو پیاوان بۆ هەمان کارو دەرەفەتی کار.’ گرنگ نیە کە من چۆن سەیر دەکەم یان چۆن سەیری شتەکان دەکەم’. ئەو دەڵێت ناوی ماهیر لە نزیکەی هەموو ڕاپۆرتی بیناسازیەکانی سەرەتای ساڵانی ١٩٨٠ دا دەردەکەوێت.

ئەو خوێندیەوە کە پیاوان دەنێردران بۆ شەڕ کردن یان کارکردن لە پڕۆژەکانی ئەندازیاری و تەلارسازی دا لە کاتی شەڕی نێوان ئێران و عێراق دا کە ئەمەش وای کرد ئافرەتان ڕۆڵی پرۆفێشنالی زیاتر وەر بگرن. ئەو دەڵێت کە’ هاوڕام لەگەل ئەوەی کە ئافرەتان بەشێوەیەکی تەواو لەسەریان نەنووسراوە، بەڵام هەمان شت ڕاستە بۆ زۆربەی تاک و گروپەکانی تر’. هەموو چیرۆکەکان گرنگن و وە من زیاتر خولیای ئەوەم کە ئێمە دەتوانین چی بکەین لە کاتێکدا کە شتەکان نەنووسراون’.

پیشانگاکە بەردەوام دەبێت تاکو ٢٤ ی نیسانی ساڵی ٢٠١٨ لە دەزگای دێلفینا، لەندەن.