دامەزراوەی ڕوئیا بەخۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنێت کە کارەکانی فۆتۆگرافەر جەمال پێنجوێنی لە زنجیرەی ”صەدام لێرەیە” بەشێکە لە ”چاخی تیرۆر: هونەر لە ٩/١١’ پێشانگایەکی نوێیە لە مۆزەخانەی ”ئیمپێریال وۆر”، لە لەندەن. ”صەدام لێرەیە” بۆ یەکەم جار لە ٥٤هەمین بیناڵی ڤینیسیای ساڵی ٢٠١٣ لە ساباتی عێڕاق نیشان درا و لەلایەن روئیاوە ڕاسپێردرابوو.

”چاخی تیرۆر: هونەر دوای ١١/٩’ یەکەمین پێشانگای گەورەی بەریتانیایە کە کاردانەوەکانی هونەرمەندان بۆ شەڕ و ململانێکان لە ١١ی سێپتێمبەرەوە، ڕەچاوبکات. لە یادی سەد ساڵەی مۆزەخانەی ”ئیمپێریال وۆر” لە پیشانگاکە زیاتر لە ٤٠ هونەرمەندی هاوچەرخی جیهانی دەرکەوتن، لەوانە: ئای وێی وێی، گرایسۆن پێری، گێرهارد ڕیتچەر، جێنی هۆڵزەر، مۆنا هاتۆم، ئەلفرێدۆ جار، کۆکۆ فوسکۆ، جەیک و دینۆس چاپمان. لە پیشانگاکەدا چوار بابەتی سەرەکی پێشکەش کران: کاردانەوەی ڕاستەوخۆ یاخود کاردانەوەی دەستبەجێی هونەرمەندان بۆ ڕووداوەکانی ١١ی سێپتێمبەر؛ کێشەکانی چاودێری وڵات و ئاسایش؛ پەیوەندیە ئاڵۆزەکانی ئێمە لەگەڵ چەک و تەقەمەنی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و کاولکاری و تێکدانی دیمەنەکان و بیناسازی و خەڵک بەهۆی شەڕ و ململانێکان.

‘صەدام لێرەیە’ بۆ یەکەم جار لە ‘بەخێربێن بۆ عێڕاق’ (٢٠١٣)، لە ساباتی عێڕاقی ٥٤هەمین بیناڵی ڤینیسیا، نیشاندرا و لەلایەن دامەزراوەی روئیاوە ڕاسپاردرابوو و هەروەها لەلایەن جۆناسان واتکینز چاودێری کرابوو. زنجیرە پێک دێت لە دوانزە وێنەی خەڵکی عێڕاق لە چەند شوێنێکی ناسراو، هەریەکەیان وێنەیەکی دەموچاوی صەدام حسێنی لەسەر دەموچاوی خۆی داناوە. لێکچوونی صەدام بووە بە ماسکێک کە هەر دەربڕینێکی هەست و سۆز و هەر تێڕوانینێک و ئەگەری ناسنامەو و کەسایەتی سەربەخۆ دەشارێتەوە. ئاماژە پێکردنی کاریگەریە زیان بەخشەکانی دیکتاتۆرێک، پێکەنیناویە، سەیروسەمەرەیە و لەهەمان کاتیشدا مەترسیدارە. پێنجوێنی دەربارەی کارەکەی وتی ”کۆمەڵگای عێڕاق ناتوانێت صەدام لە بیر بکات، تەنانەت دوای مردنیشی چونکە هەندێک لە ئێمە هێشتا ئەویان خۆش دەوێت و ئەوانەی تریش هێشتاش لێی دەترسن. سێبەرەکەی تا ئێستاش شوێن کۆمەڵگەی عێڕاقی دەکەوێت”

جەمال پێنجوێنی و کارەکانی لە ساباتی عێڕاق، ٢٠١٣. فۆتۆ لە لایەن: ئێنریکۆ بۆتانی

لە ئەنجامی بەشداریکردنی لە ساباتی عێڕاقدا، پێنجوێنی زنجیرەی ‘صەدام لێرەیە’ (٢٠١٤) لە یەکەم نیشنادانی تاکە کەسی لە ‘ئایکۆن گالەری’ لە بێرمينگهام، پێشکەش کرد. زنجیرەکە بەهەمان شێوە لە دووبارە کردنەوەی پیشانگای ‘بەخێر بێن بۆ عێڕاق’ ٢٠١٤، لە گالەری باشوری لەندەن، لە لەندەن؛ ‘لێرە و لەوێ: هونەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست’ (٢٠١٤) لە مۆزەخانەی نوێ، نیویۆرک؛ وایت-نەوەک لە یادی بکەین (٢٠١٤)، لە لیمەریک سیتی گالەری هونەری، لیمێریک، پێشکەشکرا.
‘چاخی تیرۆر’ لە ٢٦ی تشرینی یەکەم لە مۆزەخانەی ئیمپێریال وار کرایەوە، لەشاری لەندەن و تاوەکو ٢٨ی ئایاری ٢٠١٨ بەردەوام دەبێت.