چێشتخانەی جومعە یەکێکە لە چەمکە نوێیەکانی خواردن لە شاری لەندەن، ئاهەنگ دەگێڕێت بەباشترین شتەکانی نێو چێشتخانەی عێراقی. دامەزرێنەر وشێف فیلیپ جومعە هەڵساوە بە بەرەوپێش بردنی خواردنە کولتوریە عێراقیەکان بە شێوەیەکی هاوچەرخانە وکۆمەڵێک سیمای هاوچەرخی بەم خواردەمەنیانە داوە، بەزۆریش خواردنە خێزانیەکان بەکاردەهێنێت و بەشێوەیەکی بەردەوامیش هەڵدەستێت بە مێوانداریکردنی یانەکان لە خواردنی شەوانە و بۆنە و ڕێوڕەسمەکانی کۆکردنەوەی بەخشینەکانی شاری لەندەن. ئەو لە روونکردنەوەی خۆیدا دەڵێت” چێشتخانەی شێف جومعە لە ڕێگەی خواردنەوە هەوڵدەدات ئەم وێنە شكڵی و باوەی عێراق لە لەندەن تێكبشكێنێت و خەڵک ، خەڵک لە گەڵ وڵاتێکدا ئاشنابکات کە لێوانلێوە لە کولتور و میراتی کولتوری.” لەو دواییانەدا چێشتخانەی جومعە دەستیکرد بە هەماهەنگی لەگەڵ باڕێکی کۆکتێل بەناوی ( TT)لیکۆر بۆ ئامادەکردنی زنجیرەیەک ئێوارە خوان کەتیایاندا خواردنی عێراقی و کۆکتێل پێکەوە پێشکەش دەکران. شێف جومعە بەشێوەیەکی بەردەوام سوتنێک سەبارەت بە خواردنی عێڕاقی بۆ ڕۆژنامەی شەوانی نموونەیی لەندەن – – London’s Evening Standard newspaper دەنووسێت. لە میانەی گفتوگۆیەکیدا لە گەل ڕێکخراوی روئیا، شێف جومعە باس لەیەکێک لەو خواردنە عیراقیانە دەکات کە فە لای ئەوەوە خواردنێکی خۆشە، ئەم خواردنەش بریتیە لە کێکی بە خورما و هێل کە لە عێراق پێی دەگوترێت کولیچە.

www.jumakitchen.com

بەمۆڵەتی چێشتخانەی جومعە

بەمۆڵەتی چێشتخانەی جومعە

لە ماڵی ئێمە لە لەندەن، کولیچە لە بۆنە و جەژنەکانی وەک جەژنی زیندووبوونەوە و جە‌ژنی کریسمەسدا ئامادە دەکەین و دوای نانی شێوان لەگەڵ چایدا پێشکەشی مێوانەکانی دەکەین. تەنها بە ئامادەکردنی ئەم کولیچەیە ئیمکان نیە کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە مالدا بمێنێتەوە، چونکە بۆنی زبدە و هێلەکە بەسە بۆ ئەوەی کە هەر کەسێک بەرەو لەززەتی ئەم خواردنە کێش بکات. لەبەر ئەوەی لە زۆربەی جارەکان کولیچەمان بەئەندازەیەکی زۆر دروست دەکرد، هەمیشە پاشماوەکەیم لەگەڵ خۆم دە‌‌هێنایە قوتابخانە و دواتریش بۆ شوینی کارکردنم کاتێک لە شاردا لە بواری داراییدا کارم دەکرد.

هەمیشە زۆریم لە خێزانەکەم دەکرد، کە خێزانێکی موسڵای بوون و لە شاری لەندەن نیشتەجێ بوون، بۆ ئەوەی شێوازی دروستکردنەکەی بزانم تا دواجار پورم شێوازی دروستکرنەکەی پێدام. لەبەر ئەوەی من زۆر حەزدەکەم کە کۆلیجەکان پڕاوپڕبن لە هێل و خورما، کەچی زۆر جار دەمبینی کە هەویری کولیچەکان زۆر وشکەو هیچ خورما یان هێل و زبدەی پێوە نیە. بۆیەهەڵسام بە گۆڕین و دەستکاریکردنی شێوازی دروستکردنی کولیچەی پورم بۆ ئەوەی خۆشتر و نەرمتر بێت. بەر لە سۆرکردنەوەی کولیچەکەش هەڵدەستام بە بەسەردا ڕشاندنی خوێی بەردی ماڵدۆن بەسەر ئەو هێلکەیەی کە کولیچەکەی داپۆشیوە، ئەمەش وایلێدەکات کەدوای سورکردنەوەکەی لەکاتی خواردنیدا کرمەی لێوەبێت دوای ئەم کرمەیە ددانەکان بەنێو شیرینی خورماکەدا ڕوودەچن. من خۆم بە شێوەیەکی شەخسی زۆر حەزدەکەم لە کاتی نانی بەیانیاندا کولیچە لەگەڵ جایەکی ئینگلیزیدا بخۆم.

کولیچە بەدووشێواز دروست دەکرێت: یەکەم: یان بەشێوەی لاكێشەیی دروست دەکرێت و ناوکولیچەکە بە خورما دەئاخنرێت یان کولیچەکە بە شێوەیەکی خڕ دروست دەکرێت و ناو کولیچەکەش بە گوێز دەئاخنرێت. و هەردووکیان زۆر بەتام وچێژن، من هەندێک جۆری تری کولیچەشم داهێناو بە ناو ئاخنی جیاوازترەوە وەک کولیچەی ئاخنراو بە گوێزی هیندی. والێکدەدرێتەوە کە کولیچەی خڕ، بەرەوپێشچوونێکی هەویرکاریە خڕەکانی وڵاتی میسۆپۆتامیا بێت کە پێی دەگوترێت کولوپو.

کولیچە: کێکی بە خورما و ‌هێل.

چۆنیەتی ئامادەکردنی کولیچە

کەرەستەکان و ئەندازەی پێویست
٦٠٠گم هاردی سفری دەرەجەیەک
٢٠٠ گم زبدەی تواوە
٧ گم خومرە(یەک کیس)
مڵاکێکی بچووک شەکر
١/٢مڵاکی بچووک خوێ
٢٠٠ مل ئاو
٢ مڵاکێکی بچووک ڕەشکە
٦٠٠گم هەویری خورما –خورمای بێ دنک-
٣ مڵاکێکی بچووک لە ڕۆنی گوڵە بەڕۆژە
مڵاکێکی بچووک هێلی کوتراو
٢ کیسەی لایلۆن (کەکراوەبن)
هێلکە

هەویری خورما- خورمای بێدنک- لە زۆربەی ئەم بازاڕانەی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستین دەست دەکەوێت و زۆربەی جاریش لە پاکێتی تایبەت دایە و هەر پاکێتیک یەک کیلۆیە.

شێوازی دروستکردنی:
هەویر:
هەریەک لە هاردی سفری دەرجەیەک و زبدەی تواوە وخومرە و شەکر لە ناو خەڵاتدا تێکەڵ بەیەکتری دەکەین، و دواتریش خوێیەکەی تێدەکەین.

پێکهاتەکان زۆر بە هێواشی تێکەل بەیەکتری دەکەین تائەو کاتەی کە هەویرەکە بەئەندازەی هەویری پیتزا تێکەڵ دەبێت. دواتر بەئەندازەی پێویست ئاوی لەگەل دەکرێت. ودوای ئەوەی زانیمات هەویرەکە تەواوە ڕەشکەی لەگەڵ تێکەڵ دەکەین.

دوای لێکدان و شێلانی هەویرەکە ، هەویرەکە تاقیدەکرێتەوە بۆ زانینی ئەندازەی جیڕی تەڕیەکەی.

دوتر هەویرەکە دەکرێتە ناو دەفرێکەوە و بەشتێک دادەپۆشرێت و بۆ ماوەی چل خولەک وازی لیدەهێنین بۆ ئەوەی تەخمیر(بترشێت) ببێت.

زیادکردنی هەویری خورما
هەندێک رۆن لە نێو دەفرێکی گەورەدا گەرم دەکرێت، و دواتر ١٥٠ گم لە هەویری خورمای تیدەکرێت. سەرەتا هەویرە کە رەق دەبێت. بەڵام کاتی کە پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە خورماکەش وردەوردە نەرم دەبێتەوە. دوای ئەمە هێلی کوتراوی لەگەڵ تێکەڵ دەکرێت.

دوای ئەمە بەردەوام دەبین لە تێکەڵکردنی خورما و هێلەکە تاکو بەتەواوی تێکەڵ دەبن و بەئاسانی کاری پێدەکرێت بۆ پانکردنەوە و لولکردن.

دواتر تۆپەڵێک لە تێکەڵەکە کە بەقەد سێوێک بێت دەخەینە نێو کیسێکی ساندەوێچ و کیسەکەی تریش دەخەینە سەر تێکەڵەکە. دواتر پانی دەکەینەوە تاوەکو شێوەی لاكێشەیەک وەردەگرێت و بۆماوەیەک لێی دەگەڕێین.

دوای ترشانی هەویرەکە، دەیکەین بۆ چوار پارچە.

دواتر لەسەر رووتەختێکی ڕشێندراو بە ئارددا هەویرەکە پاندەکەینەوە بۆ چوار لاکێشە. بەجۆرێک کە پانی لاکێشەکان ڕووی لە تۆ بێت.
دواتر کیسی سەر معجونی خورماکە لادەبەین و وەری دەگێڕینە سەر هەویرەکە. کیسەکەی تریش لادەبەین. دواتر ئەگەر هەربۆشاییەک هەبوو یەکسەر بە خورما پڕی دەکەینەوە.

ئیجا کولیجەکە دروست دەکەین. سەرەتا لەبەشی لای سەرەوە دەست دەکرێت بە لول کردنی هەویرەکە لە لای ڕاستەوە بۆ لای چەپ لولی دەدین. تاوەکو بەجوانی و بە توندوتۆڵی لول بدرێت. دواتر لە سەرەوەڕا تاکو خوارە وە هەڵدەستین بە بڕینەوەی هەویرە لول دراوەکە. بەجۆرێک نابی درێژایی هەر کولیچەیەک لە دووپەنجە یان سێ پەنجە زیاتر بێت.
پارچە براوەکانی کولیچەکە بە هێلکەیەکی لێکدراو ڕووپۆش دەکرێن و دەخرێنە نێو فڕنی تەباخەکەوە بۆ ماوەی بیست دەقیقە لە ژێر پلەی گەرمی بە پێوانەی ١٨٠ پلەی سەدی. کاتێک کولیچەکە سوردەبێتەوە پێویسە ڕەنگی کولیچەکە زێڕین بێت لەگەڵ بۆنێکی نایاب.
جارێکیتر هەمان پڕۆسە دووبارە بکەوە بۆ دروستکردنی کۆمەڵێکیتر لە کولیچە.

بەکۆتایی هاتنی کارەکە کولیچەکە ئامادەدەبێت لەگەڵ جای پێشکەش دەکرێت، لەززەتی لێوەرگرن.