هونەرمەندی نیشتەجێی شاری بەغدا سەلام عەتا سەبری هەڵبژێردرابوو بۆ ئەوەی زنجیرە نیگارەکەی خۆی “کۆمەڵیک نامە لە شاری بەغدا”وە (٢٠٠٥-٢٠١٥) لە یەکەمین پێشانگای تریناڵی کاتماندۆدا لە ناوچەی کاتماندۆی وڵاتی نیپاڵدا نماییش بکات.تریناڵی یەکێکە لە پێشانگا سەرەکیە نوێیەکانی هونەر لە نیپاڵ،کە هەڵدەستێت بە پێکەوە کۆکردنەوەی هونەرمەندە نێودەوڵەتی و نیپاڵیەکان لە هۆڵ و شوێنە هاوچەرخ و مێژوییەکانی هەردووک ناوچەی کاتماندۆ و پاتان لە وڵاتی نیپاڵ. نماییشی ئەمساڵە بە” شارەکەم ستۆدیۆی منە/ شارەکەم ژیانی منە” ناونرابوو و سەرپەرشتیاری تریناڵی فیلیپ ڤان کەوتێرن، بەڕێوەبەری (S.M.A.K) مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخ لە شاری گێنتی بەلجیکا هەڵساوە بە بانگهێشتکردنی ئەم هونەرمەندانەی کە شارەکەن خۆیان کردوەتە’ هۆکارێکی یارمەتیدەر[…] و تاقیگەیەک بۆ دروستکردنی ئاماژەکان، چاڵاکیەکان، بیرۆکەکان و کارە هونەریەکان.’

کارە هونەریەکانی هونەرمەند سەلام عەتا سەبری لە شێوەی گفتوگۆیەک لە گەڵ کارەهونەریەکانی یەکێک لە هونەرمەند و دیزاینەرەکانی نەخشاندنی چنینی ولاتی نیپاڵ، هونەرمەند (س. ک. سۆمان)، لە شوێنە مێژووییەکانی مۆزەخانەی تاراگۆون لە کاتماندۆدا نماییشدەکرێن. پڕۆژەی هونەری ‘کۆمەڵە نامەیەک لە شاری بەغدا’وە(٢٠٠٥-٢٠١٥) بریتیە لە تۆمارێکی رۆژانەی پێکهاتو لە زیاتر لە ١٥٠ نیگار کە بۆ یەکەمین جار لە پێشانگای ‘جوانی شاراوە’ دا لە بەشی وڵاتی عێراق لە ٥٦ەمین بیناڵی شاری ڤینیسیادا نماییشکرا. هونەرمەند ئەم نیگارانەی بەشێوەیەکی تایبەت لە سەر گەڕانەوەی خۆی و خێزانەکە لە تاراوگەوە بۆ شاری بەغداد لە ساڵی ٢٠٠٥ دا بەرهەم هێناوە. زنجیرە کارە هونەریەکەی هونەرمەند هەڵساوە بە پێکەوە کٶکردنەوەی پایە سەرەکیەکانی هونەری نوێی عێڕاق و مێژووی کۆنی ئەم وڵاتە، لە ڕێگەی سەفەر و گەڕانە تایبەتی و کەسیەکانی هونەرمەند خۆیەوە. بەڕێز ڤان کاوتێرن کە سەرپەرشتی پێشانگای ‘جوانی شاراوە’ەی کرد لە ساڵی ٢٠١٥، نیگارەکانی ئەم هونەرمەندەی وەک ‘کۆمەڵێک شیکاری پێشوەختە لە شوێنێکدا کە بارو دۆخە تراژیدیەکانی وڵاتیک لەگەڵ درامای تایبەتی و کەسی هونەرمەندێکدا بەریەک دەکەون کە هەوڵدەدات لە پێناو تێرکردنی پێویستی دەروونی خۆی هونەر بەرهەم بهێنێت’ وەسف دەکات.

Salam Atta Sabri, from the series Letters from Baghdad, 2012-2015. Courtesy of the artist.

وێنە: هونەرمەند سەلام ئاتە سەبری، لە ‘کۆمەڵێک نامە لە شاری بەغدا’وە ٢٠١٢-٢٠١٥. بەمٶلەتی هونەرمەند.

کارە هونەریەکەی سەلام عەتا سەبری بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ ئەزموونی گەڕانەوەی هونەرمەند دەکات لە تاراوگەوە بۆ وڵاتێک کە بەهۆی جەنگەوە گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتوە. لە یەکێک لە زنجیرە نیگارەکانی ئەم دواییانەی هونەرمەند بەناوی ‘کێلگەکانی کوشتنی خورما'(٢٠١٦)، کە لە لایەن ڕێکخراوی ڕوئیاوە داواکرا، هونەرمەند تیشکی خستە سەر وێران بوون و وشک بوونی کێڵگە و باخەکانی خورما لە عێراق، وەک یەکێک لە دەرەنجامەکانی گۆڕانی کەش و هەوا، گەورەبوونی شارەکان و جەنگ و ململانی. هەر لە کاتی نماییشکردنی کارەهونەریەکەی لەگەڵ رێکخراوی روئیا لە شاری ڤینیسیا، هونەرمەند سەلام عەتا سەبری بانگهێشتکراوە بۆ نماییشکردنی پڕۆژە هونەریەکەی لە کۆمەڵێک پێشانگا و نماییشی سەرەکی بەكۆمەڵ لەوانەش نماییشی هێلی خوارەوە(٢٠١٥)، لەS.M.A.K لە شاری گێنت لە وڵاتی بەلجیکا، فیستیڤاڵی ئەڵتەرناتیڤا (٢٠١٦)، لە شاری گادانسک و بیناڵی (٥)می نێودەوڵەتی کاناکالی، لە شاری کاناکالی(٢٠١٦).

لە تریناڵی کاتماندۆ دا، نیگارەکانی هونەرمەند سەلام عەتا سەبری لەتەک شتە بۆیە کراو و کارە هونەریەکانی سەرکاغەزی هونەرمەندی نیپاڵی سۆمان (SC Suman) دا نماییش دەکرێن. هونەرمەندی نیپاڵی سۆمان هونەرمەندێکی خۆ پێگەیەنەرە و خۆی خۆی لەم بوارەوە پێگەیاندوە، هەروەها دیزاینەری بواری نەخشاندنی چنینە و مێوانێکی بەناوبانگی رادیۆییشە لە شاری بیراثناگار لە نیپاڵ. کارە هونەریەکەی پشت بە نەخشاندنەکان و بابەتەکانی ئەو خەڵکە دەبەستێت کە بە شێوەی میثیلا دەدوێن، ئەم خەڵکانە لە هەرێمەکانی تێرای لە باشوری ڕۆژهەڵاتی نیپاڵ دەژین. وەک نەریتێکی کۆمەڵایەتی و ئایینی کۆن تابلۆی میثیلا بەشێکی دانەبڕاو بووە لە ژیانی ڕۆژانەی ماڵەوەی ژنانی ئەم ناوچەیە. ئەوان هەڵدەستان بە کێشانی هێمای پارێزراو لە سەر رووی دیوارەکانی ماڵەوە هەروەها کێشانی وێنەی جوانی خوداکانی هیندۆسی لە پاشماوەی پیسایی مانگا و قوڕ بۆ خواپەرستی.

S.C. Suman

وێنە: هونەرمەندی نیپاڵی سومان

داپیرەی هونەرمەندی نیپاڵی سۆمان هەمیشە بەشداری سروتی ئایینی نیگار کێشان بووەو ئەویش لە ڕێگەی سەیرکردنی بەردەوامی داپیرەیەوە فێری هونەری نیگارکێشان بووە. کارە هونەریەکانی سۆمان لە سەر کاغەز و ئەم شتومەکانەی کە لە قوڕ دروستکراون پێکدێن هەروەها کۆمەڵیک نیگاریش دەگرنە خۆیان کە هی خەڵکە ڕەسەنەکەی هەرێمی تێراین، لە ڕێگەی بەکارهێنانی وێنەی سروشت و نەریتی خێڵەکی بۆ ئەوەی لە سەر بابەتە هاوچەرخەکانیشدا ڕەنگبداتەوە. تابلۆ سی ڕووەکەی ئەم هونەرمەندە نیپاڵیە سەبارەت بە ئاوەدانکردنەوەی نیپاڵ کە لە ئێستادا لە تریناڵیدا نماییشکراوە، وێنای ئاسەوارە وێرانکەرەکانی ئەم زەمین لەرزەیە دەکات کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا لە نیپاڵی دا، هەروەها وێنای ئەم بەهاناوەچوونەش دەکات کە لەلایەن کرێکارانی فریاگوزاری مرۆییەوە پێشکەش دەکرا.

هەردوو هونەرمەندەکە لە کارە هونەریەکانی خۆیاندا ئاماژە بۆ شارستانیەتەکۆنەکان دەکەن و ڤان کاوتێرنیش تیشک دەخاتە سەر گەلێک خاڵی لێکچوونی نێوان ئەم دوو هونەرمەندە کە پەیوەندارن بە شێوازی نیگارکێشان و دانانی هێماکان و کارکردنیان لەم بوارەوە. بۆیە دەڵێت ‘لە نێو کاری هونەری هەردووک هونەرمەند دا، سەرتاپای کاغەزەکە نووسراوە؛ جا یان نیگاری لەسەر کێشراوە یانیش لەسەری نووسراوە. ئەو زیاتر روونی دەکاتەوەو دەڵێت ‘ئەم نیازە قەهرئامێزەی هەردووک هونەرمەند بۆ بەکارهێنانی کاغەزی بەردەست تاکو دواپنتی کاغەزەکە، بە ترسی ڤاکوی ناوزەد دەکرێت، یان پێی دەوترێت ترس لە بۆشایی،’ هەروەها دەڵێت’ هونەرمەند سەلام عەتا سەبری هەموو شتێک بەدەردەخات و ئازادی دەربڕێن بەکاردەهێنێت بۆ ئەزموونی خۆی و بارودۆخی ژیان لە نێو شاری بەغدا، لەکاتێکدا، کە هونەرمەند سۆمان هەڵدەستێت بە بەکارهێنانی چوارچێوەی تەکنیکە کلاسیکیەکان بۆ ئەوەی دەنگ وسەدایەک ببەخشێت بەم جیهانە ناوەکیەی کە ئەوی تێدا دە‌ژێت.’

کارەهونەریەکان لە مۆزەخانەی تاراگاوۆن نماییشدەکرێن لە ناوچەی بۆدهاناث لە کاتماندۆ. ئەم مێوانخانە کۆنە و پرۆژەی نیشتەجی بوونە مۆدێرنە لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردوودا لە لایەن ئەندازیار کارل پروسکا وە دیزاینکراوە. ئەم شوێنە تاکو کاتی داخرانی لە ساڵی١٩٩١دا وەک خاڵی بەیەکگەیشتنی هونەرمەند و لێکۆلەرە بیانیەکان بەکاردەهێندرا. باڵەخانەکە لە ساڵی ٢٠١٤، جارێکیتر ئاوەدانکرایەوە و گۆڕدرا بۆ مۆزەخانەیێک و ناوەندێکی کولتوری. لە ئێستادا کۆمەڵێک نەخشە و وێنە وپلانی شوێنەوارناسی لەخۆ دەگرێت کە لە لایەن یەکەمین تیمی ئەندازیارانی بیناسازی بیانی کێشراون کە دەیانەویست بگەنە ناوچەی کاتماندۆ لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا هەورەها گەلەریەکی هونەری هاوچەرخیش لەخۆ دەگرێت.

The Taragaon Hostel in the 1970s. Photo: Carl Pruscha archive.

وێنە: باڵەخانەی تاراگۆون لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا درووستکرا وەک خاڵێکی بەیەکگەیشتنی هونەرمەند و لێکۆڵەرەکان. و لە ساڵی ٢٠١٤شدا بۆ جارێکیتر وەک مۆزەخانەیەک و ناوەندێکی کولتوری کرایەوە. وێنە: کارل پروسکا، ئەرشیف.

Plan for Taragaon Hostel, Photo: Carl Pruscha Archive.

وێنە: نەخشەیەک بۆ مێوانخانەی تاراگۆون. وێنە: کارل پروسکا، ئەرشیف.

پێشانگای تریناڵی لە لایەن دەزگای هونەرەکانی سیدراثا داواکراوە و رێکخراوە و لە رێکەوتی ٢٤/٣ وە تاکو ٩/٤/٢٠١٧ بەردەوام دەبێت.