ئەنیتا سیزلاك ، کە بەڕێوەبەری هونەری مۆزەخانەیە لەگەڵ دەزگای ڕۆیا وێرکشۆپێکی بۆ هونەرمەندان ڕێکخست. ئامانجی وۆركشۆپە ٤ ڕۆژیەکە بۆ هونەرمەندان بریتی بوو لە پەرەپێدانی زمانێکی هونەری تایبەت بۆ ئەوەی هونەرمەندان بتوانن مامەڵە لەگەڵ هونەری کرداری هاوچەرخدا بکەن و لە کاتێکدا کارەکەیان پەیوەستە بەچوارچێوەی ناوچەکەیان.

16425785_1397508636961069_5002320799151538047_n

زمانی هونەری تایبەت خاسیەتێکی بێهاوتای هەیە.ئەنیتا دەڵێت، ”بەهەمان شێوەی ئەندازیاری، ئەو زمانە ئەدەبیە تایبەتە لە ئەنجامی پێویستی و ئەو کەل و پەلانەی کە بەربەدەستن دروست دەبێت”. ”پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا هونەرمەندان لە چ بارودۆخێکدا قسەدەکەن؟ بۆ هەندێ کەس، پاڵنەری قسەکردن بریتییە لە بارودۆخی سیاسی یان کۆمەڵایەتی، بۆ کەسانی تر، هەبوونی کەل وپەلی فیزیکی دەبێت بەهۆی کرانەوەی ڕێگایەکی بینراوی سەرنج ڕاکێش”.

سیزلاك دەڵێت ” هونەری چەمك نزیکەی ٦٠ ساڵ لەمەوبەر سەری هەڵداوە، بەڵام دیمەنی هونەر لە عێڕاق لەناو مۆدێلی نەریتی مۆدێرنەی ئەوروپیدا تووشی چەق بەستن هاتووە”. سیزلاك دە ساڵ لەمەو بەر لەگەڵ هونەرمەندانی هەرێمی کوردستان دەستی کردووە بەکارکردن. ”ئاڵنگاریەکە بریتیە لە شکاندنی ئەو بەربەستە لەکاتێکدا بەدوای زمانێکی تایبەتدا بۆ هونەری هاوچەرخی عێڕاقی دەگەڕێین”.

16299109_1394708140574452_3485643495550424788_n

ئەنیتا سیزلاك (لە پشتەوەی مێزەکە) بۆ ٢٨ هونەرمەند قسەدەکات

بیست و هەشت کەس لە وێركشۆپەکەدا بەشداربوون و بەشداربووەکانیش هونەرمەند و خوێندکار بوون و لەشارەکانی سلێمانی و حلەو هەولێرەوە هاتبوون. پێش دەست پێکردنی وۆرکشۆپەکە، سیزلاك داوای لە بەشداربووان کردبوو کە هەریەکەیان وێنەیەك لەگەڵ خۆی بهێنێت و ئەو وێنەیەش تەعبیرلە شوێنێك لە عێڕاق بکات کە لە ژیانیاندا بەلایانەوە گرنگ بووە. شوێنەکە دەکرێت ئێستاش بوونی هەبێت یان بەهۆی شەڕو گەشەی شارنشینی و ئاوەدانیەوە تێکچووبێت. سیزلاك ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە ” ئەو وێنانە بوون بە بناغەی گفتوگۆیەکی درێژتر کە هونەرمەندان دەربارەی تێگەیشتنیان سەبارەت بە عێڕاق ئەنجامیاندا. ئەوەی ئێمە هەمانە وەکو وێنە کە تەعبیر لە ژیانمان دەکات زۆرجار جیاوازە لەو ژیانی ڕۆژانەیەی کەبەناویدا گوزەردەکەین”.

16386863_1394699377241995_5374267253749708681_n 16387023_1394699477241985_9012972794844716260_n

16265721_1398923846819548_1089219889862536203_n
anetaworks

دوای ئەنجامدانی چەند دانیشتنێکی وێنەکێشان و گفتوگۆکردن، بەشداربووان لەناو چەند گروپێکدا دەستیان کرد بەکارکردن بۆ پەرەپێدانی شتێکی سێ ڕەهەندی (3-D) لەسەر وێنەیەك کەبەرهەمهێنرابوو لەکاتی وۆرکشۆپەکەدا. جەختکرایەوە لەسەر کارکردنی بەکۆمەڵ و بەشێوەی ڕەخنەگرانە: ” هونەرمەندان بەیەکەوە کاریان دەکردو شیکارەکانیان یەکدەخست بۆ ئەوەی شتێکی سێ ڕەهەندی بەرهەم بهێنن.” هونەرمەندان ئەو کەل و پەلانەی کە لەبەر دەستیان دابوو لە شاری بەغدا بەکاردەهێنا. بۆ نمونە، یەکێك لە شتەکان بە تەواوی دروست کرابوو لە قاوغی شقارتە. دواتر ئەو شتانە پەرەیان پێدرا بۆ بنیادنانی چوارپەیکەرو چوارکاری جێگیرکردن.

بەشی دووەمی وۆرکشۆپەکە تەرخانکرابوو بۆ هونەری نواندن. بەشداربووان لەناو ٧ گروپدا کاریان دەکرد بۆ دروست کردنی دوو دیمەن و بنیادنانی سەمای بالەی دەربارەی ژیانی ڕۆژانە لە عێڕاقدا. دیمەنەکان هەمەچەشن بوون و بریتی بوون لە دیمەنی تێپەڕین بەناو خاڵی پشکنین و بورجەکانی چاودێری و زیادبوونی کاریگەری سۆشیال میدیا لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکدا.

16425792_1397509320294334_8439673681557484294_n 16299140_1397509920294274_5938869183402724682_n 16265573_1398923860152880_2912883579115715143_n (1)

هونەرمەندان ڕازی بوون بە بەردەوام بوون لە کارکردن بەیەکەوە لەسەر ئەو جۆرە مۆدێلانە و هونەری نواندن لەدەرەوەی وۆرکشۆپەکە. کۆتا بەرهەمەکان لە بینای گولبینکەن لە بەغدا لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لەناو چوارچێوەی پێشانگایەکدا دەخرێنە ڕوو. بەیارمەتی سیزلاك و بەڕێوەبەرانی دەزگای ڕۆیا، لەکۆتا دوانیوەڕۆی وۆرکشۆپەکەدا، هونەرمەندان سەرقاڵ بوون بە دانانی پلان بۆ داهاتوو بۆ کردنەوەی پێشانگایەك.

16299534_1397509850294281_3774638937459075484_n
16387207_1397509176961015_9015145228217357116_n

ئەنجامدانی کاری نواندن لەدەرەوە بەشێك بوون لەکاری گروپەکان

16265364_1397509700294296_4864592644472143712_n anetashirwan anetawork
16387133_1398922803486319_3238121114809103907_n

سەردانێك بۆ هۆڵی گولبێنکیەن. هونەرمەندان بەیەکەوە کاردەکەن بۆ دانانی کارەکانی جێگیرکردن و ڕێکخستنی پێشانگاکە. وێنەکە گیراوە لەلایەن دەزگای ڕۆیاوە.

16298642_1398923480152918_2967569452434431563_n

سەردانێك بۆ وێستگەی شەمەندەفەری بەغداد. وێنەکە گیراوە لەلایەن دەزگای ڕۆیاوە.

ئەوە دووەم گەشتی سیزلاك بوو بۆ بەغدا لەگەڵ دەزگای ڕۆیا، لە کاتێكدا سیزلاك ماوەی دە ساڵە لەگەڵ هونەرمەندانی هەرێمی کوردستانی عێڕاق کاردەکات. سیزلاك ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە” کارکردن لە سلێمانی کەمێك ئاسانترە چونکە هونەرمەندان لە هەرێمی کوردستان بەو شێوەیە کەنارگیر نەکراون. سنورداریەکی کەمتر هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و هونەرمەندانی ناوخۆش زیاتر دەچن بۆ دەرەوە بۆ مەبەستی خوێندن”. ئەمە بەو شێوەیە نیە لە بەغدا، بەڵام ئەو شارە خاڵی بەهێزی تری هەیە. بۆ نمونە، هونەرمەندان دەتوانن شارەزایی و پیشەکانیان پەرەپێبدەن بۆ مەبەستی باشترکردنی کاری زیاتری چەمکی بەهۆی سروشتی خوێندنی هونەر لەو شارەدا .