لە رێککەوتی ٢ کانوونی یەکەمدا، رێکخراوی روئیا هەڵسا بە شداریکردن لە بەڕێوەبردنی نماییشی یەکەمی فیلمی دۆکیۆمێنتاری ‘ داستانی عێراقی – ٢٠١٤’. فیلمەکە بریتیە لە شوێن هەڵگرتنی کۆچکردنێکی داستانئامێزی خانەوادەی هونەرمەندی فیلم دەرهێنەری عێراقی ‘سەمیر’، کە مارەی نیو سەدە زیاتر بەر لە ئێستا وڵاتی عێراقیان بەجێهێشت و لە ئێستاشدا بە جیهاندا پەرشو بڵاو بوونەتەوە. سەمیر(لە دایک بووی ساڵی ١٩٥٥، عێراق) هونەرمەندێکی سویسڕی- عێراقی یەو دەرهێنەر و بەرێوەبەری فیلمە و لەهەمانکاتیشدا نووسەرە. گریگترین فیلمە دۆکیۆمێنتاریەکانی ئەم هونەرمەندە بریتین لە “بابل٢ – ١٩٩٣” کە تیایدا هەڵساوە بە دۆکیۆمێنتاریکردنی سەرهەڵدانی مۆسیقای ئەلیکترۆنی و ڕۆشەنبیری شارستانی لە نێو نەوەی دووەمی کۆچبەرانی شاری زیورخ لە وڵاتی سویسڕا، لەکاتێکدا لە فیلمی دۆکیۆمێنتاری ” لەبیرکردنی عێراق – ٢٠٠٢” دا هونەرمەند هەڵساوە بەگێرانەوەی چیڕۆکی ئەو جولوکە عێراقیانەی کە لە هەندەراندا دەژین. هونەرمەند سەبارەت بە بەرهەم هێنانی فیلمی “داستانی عێراقی”، و فیلمی داهاتووی خۆی بەناوی “بەغدا لە سێبەری مندا” بۆ رێکخراوی روئیا دەدەوێت.

Still from Iraqi Odyssey: A Family picnic outside of Baghdad in 1959, one year after the Revolution. Courtesy of Dschoint Ventschr Filmproduktion.

وێنە: لە فیلمی دۆکیۆمێنتاری داستانی عێراقی: سەفرەیەکی خێزانی بۆ دەرەوەی شاری بەغداد لە ساڵی ١٩٥٩، ساڵێک دوای شۆڕش. بەمۆڵەتی Dschoint Ventschr Filmproduktion

ئێوە بۆماوەی زیاتر لە سی ساڵ دەبێت کە دەرهێنەری فیلمن. لەو کاتدا، کۆمەڵێک شەپۆلی کۆچکردن لە دەرەوەی عێراقدا هەبوون. ئایا بۆچی ئێوە لەم ساڵانەی دواییدا بڕیارتاندا فیلمێک لەبارەی تاراوگەی عێراقیەکان وخێزانی خۆتان لە ئێستادا، بەرهەم بهێنن؟
من ماوەیەکی زۆر پێش ڕاگەیاندن و بڵاو بوونەوەی فیلمی داستانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ دا، کارم لەسەری کردوە.ئەم فیلمە پڕۆژەیەکی دوور مەودا بوو کە بۆ زیاتر لە دە ساڵ درێژەی کێشا. لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە بیرۆکەکەیم بۆ هات، ڕێک دوای بەرهەمهێنانی فیلمی “لەبیرکردنی بەغداد(٢٠٠٢)” ئەم فیلمە تایبەت بوو بە کۆمەڵانی جولەکە عێراقیەکان کە لە ئیسڕائیل دەژیان. من پرسیاری ئەوەم دەکرد کە ئایا مانای شوناسی عەرەبی چیە، ئایا ئەم شوناسە پەیوەندی بە ئایین، ئیسلامەوە هەیە؟ یاخود بە کولتور، بە زمان یان بەم کۆمەڵە نەریتەوە هەیە کە هەرکەسێک لەم جیهانی عەرەبیەدا بژێت کاریان پێدەکات؟ لەکاتێکدا کە فیلمەکەم بەرهەم دەهێنا تووشی بێهیوایی بووم. من لەوە تێگەیشتم کە: “بۆچی من فیلمێک لە بارەی جولەکەکانی عێراقەوە دەردەهێنم، لەجیاتی بەرهەمهێنانی فیلمێک لەبارەی مام و پورەکانم، لە کاتێکدا ئەوانیش لە هەمان نەوەی ئاوارەکانن”. ڕێک وەکو کۆمەڵی جولەکە عێراقیەکان خێزانەکەی منیش بە هەموو دونیادا بڵاو بووەتەوە. ئەزموونی خێزانی ئێمەش لە ئاوارەییدا بەشێکە لە هەمان ئەزموونی ئاوارەکانی عێراق.

ئایا تەحەدداکانی گێڕانەوەی چیڕۆکی ئاوارەیی خێزانەکەی ئێوە چی بوون؟
گەورەترین ئەحەددای بەردەم ئەم فیلمە دۆکیۆمێنتاریە ئەوە بوو کە دەبوایە قەناعەت بە ئەندامانی خێزانەکەم بهێنم کە ئەوانیش بەشێک بن لە فیلمەکە. عەرەبەکان و لە نێویشیاندا عێراقیەکان بەوە ڕانەهاتوون کە خۆیان لەبەردەم کامیرادا ببینن. خێزانەکەی من لە تەمەنی گەنجی خۆیاندا لە ڕووی سیاسیەوە کەسانی چاڵاک بوونە. ئەوان نەیان دەویست کە ئەمە وەک ئەوە وابێت کە ئەوان رابووردووی پیس و دزێوی خۆیان لەبەر دەم خەڵکدا پاک دەکەنەوە. من لەسەرم بوو وایان لێبکەم تێبگەن کە من ڕێز لە ویست و ئارەزوەکانی ئەوان دەگرم، بەڵام لە هەمانکاتیشدا من هەوڵدەدەم پرسیار لەبارەی وردەکاری زۆر گرنگ و مەترسیدار لەبارەی ژیانیانەوە بکەم. من ناڵێم کە ئەم وردەکاریانە مایەی شەرمەزارین، بەڵکو دەڵیم لە زەمەنێکی دوور ڕویانداوە. هەندێک لەوان دەترسان. ئەوان دڵنیا نەبوون لەوەی کە ئاخۆ من بەشیوەیەکی دروست و بێ پێچ و پەنا سەکۆیەک بەوان دەبەخشم تا لەوێوە چیڕۆکەکانی خۆیان و مێژووی ئەم جیهانەش باس بکەن و بیخەنەڕوو کە ئێمە لێیەوە هاتووین. ئەم کارەی کە من خەریکی بووم چەند جارێک خێزانەکەمی دابەشکرد، بەڵام لە كۆتاییدا ئێمەی لە یەکتر نزیک کردەوە.

ئایا چ شتێک بەلاتەوە زۆر جێگای سەرسورمان بوو کە لە کاتی بەرهەمهێنانی فیلمەکەتدا لە سەر یەکیک لە ئەندامانی خێزانەکەتدا دۆزیتەوە؟
ئەوەی بۆ من زۆر جێگەی سەر سوڕمان بوو ئەوە بوو کاتێ زانیم کە باپیرم لە کاتی خوێندنی ئیسلامی خۆیدا لە حەوزەی قوم و قوتابخانە ئیسلامیەکانی شاری نەجەفدا بۆتە خاوەنی دونیابینیەکی لیبراڵیانە. بڕواهێنان بەم دونیابینیە لیبڕاڵیە پەرچە کردار و ڕەتکردنەوە یان ڕەنگدانەوەی ڕۆشەنبیریە ئایینیەکەی نەبووە، بەڵکو لەباوەشکردنی بووە. لە ساڵانی بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا زۆرێک لەم پیاوانەی کە لە نەوەی باپیرمدا بوون، وەک شیعەکانی لوبنان، ئەفغانستان، پاکستان وهیندستان کە دەهاتن بۆ خوێندن لە شارە پێرۆزەکانی نەجەف و کەربەلا،‌ دواجار لە ئاکامی خوێندن و لێکۆڵینەوەکانیاندا زیاتر بەرەو هەڵگرتنی بیرو باوەڕی لیبراڵانە دەچوون. ئەوەی کە زۆر جیگای سەرنج بوو لەو سادا تۆڕێکی بە‌هێزی شیوعیەت هەبوو، ئەوان ڕێزیان لە ئایین و مەزهەبەجیاوازەکان دەگرت، ئەوان بڕوایان بە عەدالەتی کۆمەڵایەتی و یەکسانی نێوان ژن وپیاو هەبوو. باپیرم هیچ کاتێک دەستی لە هەڵبژاردە پیشەییەکان یاخود دەستی لە ژیانی خۆشەویستی کوڕ و کچەکانی وەرنەدەدا.

Still from Iraqi Odyssey: A family photo in front of the Roman ruins in Baalbek, Lebanon, 1967. Courtesy of Dschoint Ventschr Filmproduktion.

وێنە: لە فیلمی دۆکیۆمیناری داستانی عیراقی: وێنەیەکی خێزانی لەبەردەم شوێنەوارە ڕۆمانیەکانی شاری بەعلەبەک، لوبنان، ١٩٦٧. بە مۆڵەتی: Dschoint Ventschr Filmproduktion .

Still from Iraqi Odyssey: Sabah Jamal Aldin, Samir's uncle in his office holding an illustrated copy of Homer's epic, the Odyssey. Courtesy of Dschoint Ventschr Filmproduktion.

وێنە: لەفیلمی دۆکیۆمێنتاری داستانی عێراقی: سەباح جەمالەددین مامی هونەرمەند سەمیر لە نێو ئوفیسەکەیدا کە وێنەیەکی لە داستانی هۆمیرۆس بەدەستەوە گرتووە، بە مۆڵەتی: Dschoint Ventschr Filmproduktion.

بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی داستانی عێراقی ئێوە، لە دوای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو، بۆ یەکەمجار گەڕانەوە بۆ عێراق. ئایا چی لە بیرو باوەڕی ئێوەدا گۆڕاوە؟
ئەوەی کە من تێبینیم کردبێت، غیاب و نەبوونی كۆمەڵگای مەدەنی یەکێکە لە گەورەترینی ئەو کێشانەی کە لە عێراقدا هەیە. هەروەک دواتر لە فیلمەکەی مندا دەیبینی، ئەوە بۆ یەکەمین جاربوو کە تێروانینێک هەبێت بۆ کۆمەڵگەی مۆدێرن لە نێو شاری بەغدادا. سەرجەم بیرۆکەکان لە دەوری فەراهەمکردنی خزمەتگوزاریە گشتیەکان و سیستەمی چاودێری کۆمەڵایەتی و رێکخستنی ئالیەتێک بۆ لێک نزیککردنەوەی بۆشایی نێوان هەژار ودەوڵەمەند دەخولانەوە. ئەم سیستەمە لە سەردەمی سەددام حوسێنیشدا، سەرەڕای دیکتاتۆریەتی سیستەمی دەستەڵات بەڕێوەبردنەکەی، کاری پێدەکرا و بە درێژایی سەردەمی شەڕی عێراق و ئێرانیش هەر بەردەوام بوو، بەڵام لە سەردەمی ئابلۆقە ئابووریەکەدا لەکار کەوت. ئەمڕۆ کاتێک کەسێک دەبینم لە شاری بەغدا دا شەقامەکان خاوێن دەکاتەوە، من لەناخەوە هەست بەوە دەکەم کە کەسێک خەریکە کارێک بۆ بەرژەوەندی خەڵک ئەنجام دەدات، لە کاتێکدا کە سەرچاوەی داهاتەکەی زۆر کەمە و ئاستی گەندەڵیش زۆر بەرزە. سەرجەم پارک و باخچە جوانەکانی ئەم شارە لە نێو چوون و پێشم وایە کە شارەکە نزیکەی ١٠ پلە لە جاران گەرمترە.

فیلمی داستانی عێراقی زیاتر مامەڵە لەگەڵ ڕووداوە مێژووییەکان و چاڵاکیەکانی ڕابردوو دەکات، وەک ململانێی نێوان حیزبی بەعس و حیزبی کۆمۆنیستەکان، و پەلامارو داگیرکاری ئەم دواییانەی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣، کە عێراقیەکانی تا ئەم چرکەساتەیەش دابەشکردووە. لە حاڵەتی نەبوونی مێژوویەک کە هەموو عێراقیەکانی لە سەر کۆک بن، ئایا ئێوە وەک دەرهێنەری فیلم چۆن هەوڵدەدەن و چیدەکەن بۆ ئەوەی پێوەری بابەتی بوون و بێلایەنی پیادە بکەن و لێی دەرنەچن؟
من لەو بڕوایەدانیم کە بتواندرێت دەست بە پێوەری بابەتیبوون و بێلایەنیەوە بگیردرێت لە حاڵەتی ئەنجامدانی پڕۆسەیەکی داهێنەرانەی وەک دەرهێنانی فیلمدا. هەر ئەمەشە وای لەمن کردوە کە پڕۆسەی بە دۆکیۆمێنتکردنەکە لە دوتوێی فیلمەکەدا پیشان بدەم. من لەوێم وەک بەرێوەبەری فیلمەکە، من یاریکردنەکەی خۆم پیشانی بینەر دەدەم.

Still from Iraqi Odyssey: Archival footage of a meeting of the Muqtada-Militia in Baghdad (background) Samir's half-sister Souhir (foreground). Courtesy of Dschoint Ventschr Filmproduktion.

وێنە: لە فیلمی دۆکیۆمێنتاری داستانی عێراقەوە: وێنەیەکی ئەرشیفی کۆبوونەوەی میلیشیاکانی مەقتەدا سەدر(باکگراوندی وێنەکە). زڕخوشکی هونەرمەند سەمیر، سوهێر(بەشی پێشەوەی وێنەکە). بەمۆڵەتی: Dschoint Ventschr Filmproduktion.

Still from Iraqi Odyssey: Samir's father Riad (third from right) with his friends and his siblings Sabah and Samira (the bottom row) in southern Iraq at the end of the '30s. Courtesy of Dschoint Ventschr Filmproduktion.

وێنە: لە فیلمی دۆکیۆمێنتاری داستانی عێراقیەوە: باوکی سەمیر رائید(سێیەمین کەس لەلای ڕاستەوە) لەگەڵ هاوڕێکانی و براو خوشکەکەی سەباح و سەمیرە(ڕیزی خوارەوە)لە باشوری عێڕاق لە ساڵانی کۆتایی سییەکانی سەدەی ڕابردوودا. بەمۆڵەتی : Dschoint Ventschr Filmproduktion

خەڵک چ رەنگدانەوەیەکیان هەبوو بۆ نماییشی یەکەمی فیلمی داستانی عێراقی لە شاری بەغدا؟ ئایا ڕووبەڕووی هیچ زەحمەتیەک بوونەوە یان هیچ پرسیارێکی جێی سەرنجتان ڕووبەڕوو بوویەوە لە لایەن جمهورەوە؟
خەلک زۆر بەحەماس بوون لە کاتی سەیرکردنی فیلمەکەدا، و هەندێک لە وجەماوەرەی کە سەیری فیلمەکەیان دەکرد گریان. من زۆر سەرسام بووم کەبینیم گەنجە عێراقیەکان زۆر بەکەمی لەسەر مێژووی عێراق دەزانن. ئەمانە نەوەیەکی گەنجتر بوون کە لە ماوەی شەڕی نێوان ئێران و عێراق و نەوەدەکانی سەدەی ڕابرسوودا لەدایک بوون. ئەوان وا بیردەکەنەوە کە عێراق هەمیشە دەوڵەتێکی پارچە پارچە و لە ڕووی ئایینیەوە توندوتیژئامێز و ناخۆش بووە.

Samir addresses the audience at the Iraqi Premiere of Iraqi Odyssey, at the National Theatre in Baghdad. The event was co-sponsored by the Ruya Foundation and the Swiss Embassy in Jordan, and supported by the Ministry of Culture.

وێنە: هونەرمەند سەمیر وتەیەک پێشکەشی جەماوەر دەکات لەکاتی نماییشی یەکەمی فیلمی دۆکیۆمێنتاری داستانی عێراق، لە هۆڵی شانۆگەری نیشتیمانی لە شاری بەغداد. بۆنەکە بە هاوبەشی لەنێوان رێکخراوی روئیا و سەفارەتی سویسری لە ئوردن سپۆنسەری کراو لە لایەن وەزارەتی ڕۆشەنبیریشەوە پاڵپشتی لێکرا.

Still from Iraqi Odyssey: Director Samir and his cousin Jamal Al Tahir in front of the Kremlin in Moscow. Courtesy of Dschoint Ventschr Filmproduktion.

وێنە: لە فیلمی داستانی عێراقەوە: هونەرمەندی دەرهێنەر سەمیر و ئامۆزاکەی لە بەردەم کۆشکی کریملن لە شاری مۆسکۆ. بەمۆڵەتی: Dschoint Ventschr Filmproduktion

لە فیلمی دۆکیۆمێنتاری “بابیلۆن ٢-(١٩٩٣)” دا ئێوە هەڵساون بە بەدۆکیۆمێنتکردنی سەرهەڵدانی کولتوری شارنیشینی لە نێو نەوەی دووەمی کۆچبەران لە وڵاتی سویسڕا، بابەتێک کە ئێوە لەفیلمەکانی دواتریشدا بۆی گەڕاونەتەوە. ئایا چ شتێک ئێوە بەرەو کولتوری شارنشینی، و مۆسیقای ڕاپ ڕادەکێشێت، وەک ڕێگایەک بۆ گێرانەوەی چیڕۆکەکانی تاراوگە وئاوارەیی؟
فیلمی بابیلۆن ٢ هەڵساوە بە دۆکیۆمێنتاریکردنی ژیانی نەوەی دووەمی کۆچبەرانی وڵاتی سویسڕا، ئەوانەی کە هەڵدەستان بە بەکارهێنانی تەکنیکە دیجیتاڵەکان وەک وەرگرتنی نموونەیەک، لە پێناوی دروستکردنی جۆرێکی نوێی مۆسیقا. ئەم فیلمە فیلمێکی شەخسیە. من قسەم لەبارەی خۆم و خەڵکی دەوروبەری خۆمەوە دەکرد. من گەنجێتی خۆم لەگەڵ دوو لە یاخیبووانی کولتوری پۆپ بەسەر برد. یەکەم، ئەوکات مۆسیقای پۆپی سپی هەبوو، کە لە دوا ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا زۆر بە بەرفراوانی بەبازاڕکرابوو. دواتر ڕاپ هاتە مەیدانەوە وەک شێوازێک لە شێوازەکانی کولتوری ململانێکار. من سەرم سوڕما بوو لەوەی کە ڕاپەکان تەرکیزیان دەکردە سەر ووشەکان بۆ دروستکردنی مۆسیقا، و پەیوەندی بە یاخیبوونەوە. ئەمەش دەشێت ڕووبدات لەبەر ئەوەی ووشەکان بۆ خێزانی من زۆرگرینگ بوون، مام و پورەکانم زۆر حەزیان لە شێعر دەکرد. دواتر من بەوە گەیشتم کە ئەم هونەرمەندانە هەندێک ئاسانکاری دیجیتاڵی نوێیان بەکار دەهێنا،وەک ئامێری تەپڵ و شێوە، لەکاتێکدا ئێمەی دەرهێنەرانی فیلم لە ئەنەلۆگەوە دەچووین بەرەو دیجیتاڵ.من زانیم کە شتێکی تایبەت رووی دەدا، منیش موشتاق بووم بۆی.

ئایا فیلمە نوێیە کەتان بەغداد لە سێبەری مندا، لەسەر قاوەخانەیەکی عێراقیە لە شاری لەندەن، بۆچی ئەم شارەتان هەڵبژاردوە بەلەبەر چاوگرتنی ئەوەی کە کۆمەڵەی عێراقی زۆرگەورەش لە هەر یەک لە سوێد و ئەڵمانیادا هەن؟
سەرڕای ئەوەی کە بەریتانیا وای بەباش دەزانێت قسە لەسەر مێژوی کۆلۆنیاڵی خۆی بکات، کەچی تاکو ئێستاشی لەگەڵ دابێت کۆمەڵێک پەیوەندی زۆربە‌هێز لەنێوان عێراق و بەریتانیادا هەن. شاری لەندەن لە خەیاڵی مندا شارێکی عێراقیە. من کاتێک لە وێم لە هەموو شوێنێکدا گوێم لە قسەی عێراقی دەبێت – سەرەڕای ئەوەی کە ڕەنگە ئەوە تەمەننایەکی خۆش بێت. لە شاری لەندەندا گەلێک قاوەخانەی عێراقی هەن. هەرکەسێک کە لە لەندەن بووبێت و سیناریۆکەی خوێندبیتەوە هەمیشە پرسیاری ئەوەم لێدەکات: ” کەواتە قاوەخانەی باوکی نەواس لە کوێیە؟” من نامەوێت هیچ کەسێک ئەوە بزانێت کە ئەم چایخانەیە لە کوێیە، لەبەر ئەوەی ئەمە خەیاڵە. هەر بە خۆشحاڵیەوە ئەمە بەسە، من ژمارەیەکی زۆر کتێبخانەم دۆزیونەتەوە کە ئەو مەزاجە دەگوازنەوە کە من دەمەوێت وێنای بکەم.

چ ئامۆژگاریەکت بۆ دەرهێنەرەگەنجەکانی فیلم هەیە لە عێراقدا؟
تۆ لەڕێگەی دەرهێنانی فیلمەوە دەتوانی تەنها فێری فیلم دەرهێنان بیت. ئەمەش شتێکی ئاسانە وەکو لێخوڕینی سەیارەیە. بەڵام من تاکو ئێستاش هەر لە قۆناخی فێربوونی ئەوەدام کە چۆن ببمە بەڕێوەبەر. لەوانەیە لە ماوەی بیست ساڵی تردا ببمە بەڕێوەبرێکی زۆر باشی فیلم.