دەزگای ڕوئیا زۆر خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی ناوی ئەو هونەرمەندانەی کە هەڵبژێردراون بۆ بەشداریکردن لە پەنجاو حەوتەمین بیناڵی نێودەوڵەتی شاری ڤینیسیای ئیتاڵی- بەشی وڵاتی عێڕاق لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٧ دا. پێشانگا کە لە ژێر ناوونیشانی ‘ کۆنینە- archaic – ‘ دا هەڵدەستێت بە نماییشکردنی کارە هونەریەکانی هەشت هونەرمەندی نوێ و هاوچەرخی عێراقی کە کارە هونەریەکانی سەرجەمیان پەیوەستن بە مەسەلەی گفتوگۆکردن و دواندنی پارچە شوێنەواریە کۆنەکانی وڵاتی عێراق. هەروەها پێشانگاکە کارێکی نوێش دەگرێتەخۆ سەبارەت بە بابەتی هونەرمەند و جەنگ کە لە لایەن هونەرمەندی ناودار لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و بەڕچەڵەک بەلجیکی “فرانسیس ئاڵایس” ەوە بەڕێوە دەچێت.
پێشانگاکە لە لایەن سەرۆک و دامەزرێنەری بەشداری دەزگای ڕوئیا خاتو “تەمارا چەلەبی” و هونەرمەند “پاولۆکۆیلۆ- ڕاوێژکاری هونەری نوێ لە مۆزەخانەی ئێستەنبووڵ” ەوە سەرپەرشتی دەکرێت. پێشانگاکە لە دو توێی کارە هونەریەکانیدا هەڵدەستێت بە لێکۆڵینەوە لە مانای “کۆنینە- archaic” چونکە وشەکە مانایەکی دوانەیی هەیە و لەهەمانکاتدا هەم بەمانای میراتێکی کولتوری کۆن و هەمیش بەمانای کیانێکی سیاسی هاوچەرخی لاواز و لەرزۆک لێک دەدرێتەوە. پێشانگاکە هەڵدەستێت بە وەلانانی ئەم دوانەییە لە مانا و کەشفکردنی ئەو هەل و کۆت و بەندانەی کە بەسەر هونەرمەندە عێراقیەکاندا سەپێندرابوون لە رێگەی میراتی کۆنی وڵاتی عێراقەوە.
پێشانگاکە هەڵدەستێت بە نماییشکردنی کارە هونەریەکانی هونەرمەندە عێراقیەکان، هەم ئەم هونەرمەندانەی کە لە عێراقدا دەژین و هەمیش ئەوانەی کە لە تاراوگەدا دەژین. هونەرمەند لوئەی فازڵ (لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٢) لە شاری بەغدا دادەنیشێت، هونەرمەند شێرکۆ عەبباس (لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٨) و هونەرمەند خاتو ساکار سلێمان(لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٩) دانیشتوی شاری سلێمانین هەروەها هونەرمەند عەلی ئارکادی(لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٢) دانیشتوی شاری خانەقینە. هەریەک لە هونەرمەندان سەدیق کوایش ئەلفەراجی(لە دایکبووی ساڵی١٩٦٠) و هونەرمەند نادین حاتەم(لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٠) لە دایک بووی شاری بەغدان بەڵام لە ئێستادا دانیشتووی هەریەک لە وڵاتانی هۆڵەندا و ئەڵمانیان لە گەڵ رێزمان بۆیان. ئەم دوو هونەرمەندە نوێیەش کە لە پێشانگاکەدا کارەهونەریەکانیان نماییش دەکرێن بریتی دەبن لە هونەرمەندان جەواد سالم (١٩١٩-١٩٦١) کە بەیەکێک لە هونەرمەندە هەر کاریگەرەکانی عێراقی سەردەمی نوێ لە قەڵەم دەدریت، هەروەها هونەرمەند شاکر حەسەن ئەلسەیید(١٩٢٥-٢٠٠٤) کە قوتابی و هاورێی هونەرمەند جەواد سالمە.
لە نێو شەش کەس لەم هونەرمەندە زیندوانەی کە ئێستا لە ژیاندان و بەشدارن لە پێشانگاکەدا پێنج کەسیان لە سەر داواکاری دەزگای روئیا خەریکی کاری هونەری نوێن بۆ بەشی وڵاتی عێراق لە پەنجاو حەوتەمین بیناڵی شاری ڤینیسیا بۆ ساڵی ٢٠١٧. لە رۆژگاری ئەمڕۆدا ژمارەیەکی یەکجار گەورەی هونەرمەندان لە عێراقدا کاردەکەن و تاکو ئێستاش پابەندن بەو نەریتە جوانی و ئیستاتیکیە کلاسیکیانەی کە بە هۆی هەژموونی ئاراستە باوەکانی ناوەراستی سەدەی رابردوەوە لە برەودا بوون بە هۆی نەبوونی هەرجۆرە ئاڵوگۆڕێکی رۆشنبیری و هونەری لەم چەند دەیەی دواییدا. سەرجەمی کار و کۆششەکانی دەزگای روئیا خۆیان لە هەوڵی پاراستن و پێگەیاندنی ئەم هونەرمەندانەدا دەبێنێتەوە کەتوانیویانە ئەم شێوازە کلاسیکیەی کاری هونەری تێبپەڕێنن و هەڵبژاردنی هونەرمەندە عێراقیە هاوچەرخەکانیش بۆ بەشی وڵاتی عێراق لە پەنجاوحەوتەمین بیناڵی شاری ڤینیسیا لە ئایاری ساڵی ٢٠١٧ رەنگدانەوەی ئەم ئەرکە هونەریەیە کە دەزگای روئیا وەستۆی خۆی گرتوە. هەر یەک لە هونەرمەندان نادین حاتەم و ساکار سلێمان کاری هونەری تەرکیبی و پێکهێنان- installation work, – نماییش دەکەن هەروەها هونەرمەندان شێرکۆ عەبباس و سەدیق کوایش ئەلفەراجی و لوئەی فازڵ کاری هونەری ڤیدیۆیی نماییش دەکەن لە کاتێکدا کە هونەرمەند عەلی ئارکادی کاری هونەری فۆتۆگرافی نماییش دەکات.
کارە هونەریەکانی هەریەک لەم هونەرمەندانە سەرنج دەخەنە سەر میراتی کولتوری و مێژوی عێراق و هەمویان پێکەوە کۆمەڵە دەنگدانەوەیەکی جیاواز لەگەڵ بابەتی میراتی کۆنی مێژوی عێراق دروست دەکەن. ئەم بابەتانە کارلێکیەک دروست دەکەن لەگەڵ کارە هونەریەکانی ئەم دوو هونەرمەندەی کە یەکەمین کەس بوون لەم هونەرمەندانەی کە هەوڵەکانی خۆیان خستە گەر لە پێناوی جٶرێکی نوێی هونەری عێراقی لە سەدەی بیستەمدا و لەتوانایاندا هەبوو بە هاوتایی لەگەڵ هونەرمەندە پێشەنگەکانی ئەوروپادا بەشداری بکەن وەک وەڵامدانەوەیەک بەزمانی عامیانەی- زمانی بازاڕ و شوێنە گشتیەکان- عێراقی بٶ مێراتی یەکگرتوی کۆنی عێراق.
ئەرکی هونەرمەندی بەلجیکی فرانسیس ئەڵایس (لەدایک بووی ساڵی ١٩٥٩) ئەوەیە کە هاورێیەتی پێشانگاکە دەکات، ئەمەش بەرهەمی وتووێژێکی دوورودرێژ بووە لە نێوان هونەرمەند و دەزگای روئیادا. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ دا دەزگای روئیا سەردانێکی بۆ هونەرمەند فرانسیس ئەڵایس بۆهەریەک شاری بەغدا و چادرگەکانی ئاوارەکان ڕێکخست لە باکوری عێراق- هەرێمی کوردستان. هەر لە دوای ئەم سەردانەیدا هونەرمەند سەردانێکیتری لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ دا رێکخست کە تیایدا هونەرمەند هاورێیەتی بەتالیۆنێکی پێشمەرگەی دەکرد لە هێلی پێشەوەی ڕووبەروو بوونەوە لەگەڵ چەکدارانی داعش لە شاری موسڵدا، لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەی کە تاکو ئێستاش هەر بەردەوامە بۆ ئازادکرنی شاری موسڵ. ئامانجی سەرکی هونەرمەند لەم سەردانەیدا بریتی بوو لە گەڕان و لێکۆڵینەوە لە رۆڵی هونەرمەند لە کاتی جەنگ و شەڕ وپێکداداندا، لە کاتێکدا کە هونەرمەند لە بابەتی ژیانی دەشتەکیەتێشی دەکۆڵیەوە. هونەر مەند فرانسیس ئەڵایس لە شاری ئەنتوێرب لە بەلجیکادا چاوی بەدونیا هەڵهێناوە و لە ئێستاشدا لە شاری مەکسیكٶی نوێدا دەژێت.
زانیاری زیاتر سەبارەت بە ئەرک و کارەکانی هونەرمەند هەروەها پارچە شوێنەواریە کۆنەکانی عێراقیش نماییشکراون و لە ساڵی ٢٠١٧ دا رادەگەیەندرێن.