عەلی ئەلتاجیر نیگارکێش و مێژوونووسێکی هونەری عێراقیە. وەک نیگارکێشێک لە کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی بەغدا خوێندوویەتی هەروەها ئەلتاجیر وەک نیگارکێشێکیش بۆ گۆڤارو رۆژنامەکانی عێراق کاری کردوە. لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی ئەلتاجیر تیشک دەخاتە سەر نیگاری ئەفسانەکۆنەکان و زەخرەفەی ئاژەڵ و مرۆڤەکان لە نێو هونەری میللی و ئەندازیاری بیناسازی عێراقی کۆندا. ئەم ڕەگەزە هونەریانەی هونەرمەند بەردەوام دەبن لەگەڵیدا تاوەکو ئەمڕۆش لە کارە هونەریەکانیدا ڕەنگ بدەنەوە. زنجیرەی کارە هونەریەکانی ئەم دواییەی بەناوی ‘بابیلۆن’ (٢٠١٥)، بریتیە لە تێکهەڵکێش کردنی مەشهەدەکانی ژیانی ڕۆژانەی شارنیشینی عێراق لەگەڵ کەسایەتی و تەنە ڕەمزیەکاندا. لە نێو کاریگەربوونەکانیدا، ئەلتاجیر مەشهەدە تەعبیریەکانی شاری نیگارکێشی بەلجیکی جەیمس ئینسۆر، تابلۆکانی فایومی سپی رۆمای میسر و کواڵیتی میوزیکی مارک شاغال بەکار دەهێنێت. ئەلتاجیر سەبارەت بە زنجیرەی کارەهونەریەکەی ‘بابیلۆن’ هەروەها دەربارەی کاریگەری ئەفسانە و مێژوو و بیرەوەری لە سەر کارە هونەریەکانی بۆ دەزگای ڕوئیا دەدوێت.

Ali Al Tajer, from the series Babylon (2015). Courtesy of the artist.

عەلی ئەلتاجیر، لە زنجیرەی کارەهونەریەکانی’بابیلۆن’ (٢٠١٥). بەمۆڵەتی هونەرمەند.

ئەم جیهانە چیە کە ئێوە دروستی دەکەن لە نێونیگارەکانی ئەم زنجیرەی کارە هونەریەکانتان ‘بابیلۆن’ (٢٠١٥) ؟ ئایا چی لەم دونیایەدا روویداوە؟
نیگارەکان بریتین لە کۆمەڵیک ئەفسانە، چیڕۆکی میللی، ڕووداوی مێژوویی، کۆمەڵێک مەشهەدی نێو ڕۆمانەکان و هەندێک کاری هونەری تر. من دەمەوێت رۆحێکی جادوگەرانە بەبەر ڕەنگەکان، چێژەکان و تامەکانی بابیلۆندا بکەم. ئەمە ناوێکە کە بەدرێژایی مێژو بەکارهێندراوە بٶ ئەوەی لە نێو کەلتوری ئێمەدا ڕەنگبداتەوە هەروەها ئەمە شوناسی سەرزەمینی میزۆپۆتامیا بەرجەستەدەکات، واتە شوناسی وڵاتی نێوان دوو ڕووبارەکە. ئەمە یەکەمین زنجیرەی نیگارەکانە کە دۆکیۆمێنتاری تێروانین و بۆچوونی من دەکات لە سەر ئەوەی کە چی لە وڵاتی مندا روودەدات. لە نیگارێکمدا بە ناوی کەمانچەژەن (٢٠١٥) هەڵساوم بە دانانی سێ کەسایەتی گشتی لە ناو یەکێک لە گۆڕەپانە بەناوبانگەکانی شاری بەغداد. پەیکەری کەمانچەژەنی عێراقی فالیح حەسەن کە لە ناوەڕاستەوە وەستاوە و نێوانگیری لە نێوان دوو کەسی دژەبەیەکدا دەکات. لە لای ڕاستیەوە عەبدولکەریم قاسم هەیە، کە کەسایەتیەکی نەتەوەیی و جەنەڕاڵێکی سەربازی عێراقیشە هەروەها خزمەتی کردوە وەک سەرۆکی عێراق لە دوای شۆرشی ساڵی ١٩٥٨ دا، کەتیایدا مەلیکی عێراق لەسەر حوکم لادراو کوژرا. لە لای چەپیشیەوە عبدالوهاب الغریریە، کە شاعیرەو ئەندامی حیزبی بەعثە و لە ساڵی١٩٥٩دا و لە هەوڵێکی شکستخواردوی حیزبی بەعث بۆ تیرۆرکردنی عەبدولکەریم قاسم کوژرا. کۆکردنەوەی ئەم کارێکتەرانە لە ناو یەک تابلۆدا گوزارشتە لە بانگەوازی ئاشتی بۆ خەڵکی عێراق بۆ ئەوەی هەوڵبدەن ڕێچکەو ڕێگای جیاواز بدۆزنەوە کە دەیانبەن بەرەو لێبوردەیی ویەکتر قەبوڵکردن. من لەم سەرلەنوێ داڕشتنەوەی گۆڕەپانەکەدا هەوڵمداوە کٶمەڵێک وێنەی ئاشنا بەدیدەی خاڵک و رووداوە مێژووییەکان تێکهەڵکێش بکەم بۆ ئەوەی بتوانم جۆرێک لە یەکیەتی و پێکەوەگونجانیان لە نێودا بدۆزمەوە.

وەک هونەرمەندێک، ڕابردوو چ هەست و ئیلهامێک بە ئێوە دەبەخشێت؟
من وە ڕاهاتوم کە رابردوو وەک جبەخانەیەکی چەک ببینم، شوێنێکی داخراو کە کەرەستەکانی تووندوتیژی لە شوێنێکی دوورەوە دەورەدراون. من هەرلەو کاتەوەی کە گۆڕیومە بۆ باخچەیەک لە خۆشی، شوێنێک کە هەرشتێک من ئەرازووی دەکەم پێویستە بدۆزرێتەوە. ئێمە بەرهەمی رابردووین هەم لە باشەکان و هەم لە خراپەکانیشدا. ئێمە تاکو ئێستاش بەشێکی زۆرگەورە لە ژیانمان لە رابردوودا دەژێن، ئەم ڕابردووە حوکمی ئێستای ئێمە دەکات بە هەموو شێواز و ڕێگەیەک، جا کەم بێت یان زۆر، ڕابردوو هەم دەتوانێت هاوکارمان بێت هەمیش ڕێگرمان بێت. من گرینگیەکی زۆر گەورە لەوەدا دەبینم کە وڵاتەکەم و کولتورەکەی بە دۆکیۆمێنت بکەم، ئەمە شتێکە کە تاوەکو ئێستاشی لەگەڵ دابێت بە هەند وەرنەگیراوە، ئەمەش رەنگە لە بەر ئەوە بێت کە ئێمە لە نەریتە زارەکیەکاندا بەهێزترین هەروەها هەستێکی لاوازمان هەیە سەبارەت بە شوناسی نەتەوەیی. هەر ئەمەشە کە وای لەمن کردوە تامەزرۆ بم بۆ ئەوەی بواری بەدۆکیۆمێنتکردن بخەمە نێو کارەکانمەوە. ڕەنگە ئەمەش لەم هەستکردنەم بە پابەندبوونمەوە سەر هەڵبدات کە من لە بەرامبەر کولتور و میراتی کولتوری گەلەکەمدا هەمە.

Ali Al Tajer, from the series Babylon (2015). Courtesy of the artist.

عەلی ئەلتاجر کەمانچەژەن ، لە زنجیرەکاری هونەری ‘بابیلۆن’ەوە (٢٠١٥). بەمۆڵەتی هونەرمەند

Ali Al Tajer, The Violinist from the series ‘Babylon’ (2015). Courtesy of the artist.

ئایا ئەفسانەکانی عێراق چیمان لەسەر ئێستا پێدەڵێن و چیان پێشبینی کردوە؟
ئەفسانەکان پێشبینی داهاتوو ناکەن. بەڵام بۆ بارودۆخی ئێستامان، ئێمە دەتوانین لەم ڕەگەزانە تێبگەین کە لە ڕێگەی پێشبینیکردنەوە زانراون. ئەوەی کە بۆ ماوەی ٥٠٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا بریتیبووە لە ڕاستیەکی ڕەها و پیرۆز ئێستا بۆ ئێمە بریتیە لە ئەفسانەیەک، کە چیڕۆکێکی زۆر نایابە لە بارەی حیکمەت و پاڵەوانێتیەوە. بەڵام بە درێژایی هەزاران ساڵ ئەم چیڕۆکانە وەک چەترێک بوونە کە بەندە و نوێژکەرانی ئەم ئایینە کۆنەیان پێکەوە کۆکردوەتەوە. لە نیگارەکەی مندا بەناوی پادشا جێگرەوەکە (٢٠١٥) دۆخەکە زۆر مۆدێرن و شارستانیە بەڵام من دوو لەو سروتە ئایینیانە بیردەخەمەوە کە پەیوەندیدارن بە نەریتە هەرەکۆنەکانی شارستانیەتی مێسۆپۆتامیاوە. لە ئاهەنگی سەریساڵی سەردەمی بابلیەکاندا کە پێی دەگوترا ‘ئاکتیو’، پادشا لەلایەن کاهینەکانی ‘ئیساگیلا’وە یاخود لە لایەن پەرستگای خوداوەند ‘مەردۆخ’ ەوە لە سەرجەم دەستەڵات و زێرو خشڵەکانی دادەماڵدرا، و پادشا بەم جۆرە بەبی دەستەڵاتی دەمایەوە و لەلایەن کاهینی باڵاوە سەرزەنشت دەکرا تا ئەو کاتەی کاهین فرمێسکی بە پادشا دەڕشت و دوای ئەم فرمێسک پێڕشتنە ئینجا دەستەڵات و سیستەم دەگێردرایەوە بۆ دەستی پادشا. ئەم سروتە ئایینیە خزمەت بەوە دەکات کە شەرعیەتی حوکمی پادشا بەبیر خەڵکی بهێنێتەوە هەروەها زۆر گرنگ بوو بۆ پاراستنی دەستەلاتی پادشا وسەقامگیری و ئەمن و ئاساییشی وڵات. جگەلەمە ئەم سروتە ئایینیە سروشتی مرۆڤیانەی پادشاش بەبیر خەڵک دەهێنێتەوە، بۆ ئەوەی لە سەر ڕێچکەی دروست بیان هێڵێتەوە. سروتێکیتری ئایینی هاوشێوە بریتیە لە سروتی پادشای جێگرەوە. بەپێی ئەم سروتە ئایینیە پادشا بۆ ماوەیەکی کاتی لە تەختی دەستەڵاتدارێتی دێتە خوارەوە لە پێناوی خۆپاراستنی لەم مەترسیانەی کە تەنانەت ئەستێرە ناس و شارەزاکانی بەختیش نەیان توانیوە پێشبینی بۆ بکەن. لە هەندێک حاڵەتدا وا ڕێکدەکەوت کە پادشای جێگرەوە پلان بۆ کۆدەتا دابنێت و دەست بەسەر تەختی پادشایەتی دابگرێت.بەم جۆرە دەستەڵاتی پادشا لە لایەن چەتە و هاوکارەکانیەوە زەوت دەکرێت و وڵات بەرەو داهاتویەکی نادیار دەبات.

Ali Al Tajer, The Substitute King from the series Babylon (2015). Courtesy of the artist.

عەلی ئەلتاجر، پادشای جێگرەوە، لە زنجیرەکاری هونەری ‘بابیلۆن’ ەوە ، (٢٠١٥). بەمۆڵەتی هونەرمەند

ئێوە لە ساڵانی ٢٠٠٠ ەکانەوە عێراقتان بەجێهێشت. ئەگەر بڕیاربێت کە تۆ لە ماوەیەکی زەمانی دیاریکراودا بگەڕێیتەوە بۆ عێراق ئایا چ فەترەیەکی زەمەنیتان هەڵدەبژارد بۆ ئەوەی لەم ماوەیەدا لە عێراقدا بژیت، و بۆچی؟
من حەزدەکەم کە لە ساڵانی سیەکان و چلەکانی عێراقدا بژیم واتە لە سەردەمی حوکمی پادشایەتیدا. بەبڕوای من ئەم سەردەمە لوتکەی سەردەمەکانی حوکمی عێراقی تازە سەرهەڵداو بوو. ئێمە دەستوورمان هەبوو، پەرلەمانمان هەبوو زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی پیران پێکهاتبوون لە کەسانی شارەزا و پسپۆر کە هەم کەرامەت و هەمیش ئەزموون و شارەزاییان هەبوو. ئەوان باشترین خەونەکانیان بۆ داهاتوو بەرجەستە دەکرد، بەهرەمەند بوون لە پەیوەندیەکی دیبلۆماسی بەهێز هەم لەگەڵ وڵاتانی دراوسی هەمیش لەگەڵ دەوڵەتانی دونیادا. بۆیە لەو سەردەمدا عێراق بە چاوی رێزەوە لەدونیادا سەیری دەکرا و خاوەنی سەنگ و ئەهەمیەتێکی نێودەوڵەتیش بوو.
ئایا دەتوانی یەکێک لە خەونەکانی ئەم دواییانەت بەبیر خۆت بهێنیتەوە؟ پێشمان بڵێیت کە بۆچی لەبیر ناچێتەوە؟
دواهەمین خەون کە من بتوانم بەباشی بیر خۆمی بهێنمەوە خەونێکی سەرەتای ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بو. من پیاوێکم بینی کە لە نێو ماڵەکەمدا لە بەر ڕوناکی خۆی دەشوشت. من لێم پرسی “تۆ کێی؟”، بەڵام ئەو هەوڵیدا پاشەڵی خۆی لەمن بشارێتەوە و منی جێهێشت. شیکارکارانی خەونەکان دەڵێن کە ئەوانە یەكێکن لە پیاوە پیرۆزەکان کە ئێمە دەپارێزن وپێوێست دەکات پێیان بڵێین “بەخێر بێن، تکایە فەرموون بۆ ژوورەوە”. سەرەڕای ئەم هەموو خەرابات و وێرانکاریانەش کەچی ئێمە هێشتاش تامەزرۆین بۆ دەرکەوتنی ئەم جۆرە کەسانە جا تەنانەت ئەگەر بە خەونیش بێت.

26(1)

عەلی ئەلتاجر، لە زنجیرەکاری هونەری ‘بابیلۆن’ەوە، (٢٠١٥)، بەمۆڵەتی هونەرمەند

Ali Al Tajer, from the series Babylon (2015). Courtesy of the artist.

عەلی ئەلتاجر، لە زنجیرەکاری هونەری ‘بابیلۆن’ەوە، (٢٠١٥)، بەمۆڵەتی هونەرمەند