” کۆلارەکان سەرکەوتنە ئاسمان و حەزو خولیاکانی ئێمەیان بۆ ئازادکردنی خود لە فریندا بەرجەستە کردەوە. بەڵام سەفەری ئەوان نەسەفەرێکی هەڕەمەکی و لە خۆرا و بێ بەرنامەیە و نە سەفەرێکی ئازادیشە، ئەوان هەمیشە دەگەڕێنەوە بۆ نیشتیمان”. هونەرمەندی فۆتۆگرافەر ئاکام شێخ هادی لە زنجیرەکارێکی هونەری نوێدا وێنەی بابەتەکانی خۆی گرتوە، ویەکێکیان بریتیە لە وێنەی کۆمەڵێک ژن و پیاو و منداڵی نەناسراوی شاری سلێمانی، کە دەورە درابوون بە تەلبەندێکی ئاڵۆز وئەم تەلبەندە هێمایەک بوو بۆ سنووری نێوان دەوڵەتان. لەدەرەوەی سنوری تەلبەندەکەدا کۆمەڵێک کۆلارەی رەنگاو رەنگ کە منداڵانی شاری سلێمانی بەدەستی خۆیان دروستیان کردبوون، پەرش وبڵاو بووبوونەوە. ئەم کۆلارانە وێنای ئەم خەونانەیان بەرجەستە دەکرد کە لە پشتی ئەم کۆلارانەوە خۆیان حەشار دابوو. پڕۆژەکە لەژێر ناوونیشانی “نیشتیمان،مەنفا” دا تیشکی خستبووە سەر ئەم شەپۆلە بەرفراوانەی ئاوارەکان وئەو دەربەدەرانەی کە لە ئاکامی ململانێ و پەشێویەکاندا سەری خۆیان هەڵگرتبوو و هونەرمەند راستەو خۆ و بە چاوەکانی خۆی دیمەنە کارەساتبارەکانی بینیبوو.

10

لە زنجیرەکاری هونەری”نیشتیمان، مەنفا”(٢٠١٦). بە مۆڵەتی هونەرمەند ئاکام شێخ هادی.

بە هاوشانی لەگەڵ هونەرمەندی شاری بەغداد” سەلام عەتا سەبری” هونەرمەند “ئاکام شێخ هادی” بانگهێشت کراوە بۆ نماییشکردنی کارێکی هونەری نوێ لە بیناڵی پێنجەمی نێودەوڵەتی شاری چاناکاڵی لە وڵاتی تورکیا. ئەم پێشانگایە لە رۆژی ٢٤ ئەیلولی ٢٠١٦ دا پەردە لەسەر کارە هونەریەکانیدا هەڵدەدرێتەوە، ئەم پێشانگا شەش هەفتەیی یە تاووتوێی بابەتی نیشتیمان دەکات. هەریەک لەم دوو هونەرمەندە لەلایەن دەزگای روئیاوە داوایان لێکراوە بۆ بەرهەم هێنانی کارێکی هونەری نوێ لەبارەی ئەم بابەتەوە هەروەها پەیوەندی بابەتی نیشتیمان بە شوناسی نەتەوایەتی و سنوورەکان و جوڵانەوەی مرۆڤەوە. شاری چاناکاڵی تورکی دەکەوێتە سەر تەنگەڕۆی “گەروی” دەردەنیلەوە، کە راستەوخۆ دەکەوێتە باکوری “سەنتەری زەوی لەرزە” بۆ کێشەی پەنابەرە ئەوروپیەکان لە دەریای ئیجە. بانگهێشتی ئەم دووهونەرمەندە بۆ بەشداریکردن لەم پێشانگایەدا لە لایەن سەرپەرشتیارانی بیناڵیەوە لە دوای ئەمەوە دێت کە هەریەک لە هونەرمەندان ئاکام شێخ هادی و سەلام عەتا سەبری کارە هونەریەکانی خۆیان بەهاوکاری دەزگای روئیا بۆ یەکەم جارلە پێشانگایەکی نێودەوڵەتیدا نماییشکرد لە بەشی عێرا‌ق لە پەنجاوشەشەمین بینالی ڤینیسیا لە ساڵی ٢٠١٥ .
” کۆچ هەمیشە ئێمەی لە کۆمەڵێک خەون و خولیاکانمان بێبەشکردوە، بەڵام لەهەمان کاتیشدا خەونیتری دروست کردوە” ئاکام شێخ موحەممەد
چەمکی نیشتیمان بەشێکی گرینگ لە کارەکانی هەردوک هونەرمەند پێک دەهێنێت. ئاکام شێخ هادی کە هونەرمەندێکی دانیشتوی شاری سلێمانیە هەوڵدەدات گەڕانێک بەنێو شەپۆلی ئەم کەمایەتیە نەتەوەییانەی ناوەخۆی عێراقدا بکات کە هەر لە ساتەوەختی هێرشەکانی داعشەوە ئاوارەو دەربەدەری هەرێمی کوردوستان بوونە. هونەرمەند لەم پڕۆژەیەی دواییدا کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد، ڕۆڵی زیندانیکەرانەی سنوورە نەتەوەییەکان نیشاندەدات، بەپێچەوانەی ئەو جووڵەو شوێنەی کە دەکرێت بیری لێبکرێتەوە یان هیوای بۆ بخوازرێت. هەروەک هونەرمەند دەڵێت: ” کۆچ هەمیشە ئێمەی لە کۆمەڵێک خەون و خولیاکانمان بێبەشکردوە ، بەڵام لەهەمان کاتیشدا خەونیتری دروست کردوە”. کاری هونەری پێشووی هونەرمەند سەلام عەتا سەبری بەناوی ،” چەند نامەیەک لەبەغدادەوە” (٢٠٠٥-٢٠١٥)، کە بۆ یەکەمین جار لە بیناڵی ڤینیسیا دا نماییشکران لە ساڵی ٢٠١٥ دا، بریتیە لە یادەوەریەکی بینراو وپێکهاتبون لە زیاتر لە ١٥٠ نیگار کە هونەرمەند بەشێوەیەکی تایبەتی بەرهەمیهێنابوون دوای گەرانەوەی خۆی و خێزانەکەی بۆ شاری بەغداد لە ساڵی ٢٠٠٥ د١، دوای ئەوەی خوێندنی تەواوکرد لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و بۆماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵیش لەوڵاتی ئوردەندا ژیا. ئەم کارە هونەریە بنەما نوێ و کۆنەکانی مێژوی عێراقی لەگەڵ کۆچ و سەفەرە کەسیەکانی خودی هونەرمەند دا تێکهەڵکێش کردبوون.
هونەرمەندێکی سیرامیکی ڕاهێندراو لە شاری بەغدادەوە، وا بڕیارە ئەمجارەیان هونەرمەند عەتا سەبری زنجیرە نیگارێکی نوێ لە ژێر ناوو نیشانی “مێژوی کوشتنی باخەکانی خورما” (٢٠١٦) نماییش بکات. زنجیرە نیگارەکە کار لە سەر ئەم ڕێژە زۆرەی هەڵکێشان و وێرانکردنی باخەکانی خورما دەکات لە وڵاتی عێرا‌‌قدا. هونەرمەند لە پڕۆژەی کارە هونەریەکەیدا تیشک دەخاتە سەر لە دەست دانی بەشێکی زۆر گرنگ لە میراتی سروشت و کولتوری وڵاتی عێراق کە هەر لەگەڵ دەستپێکی شەڕی نێوان عێراق و ئێراندا دەستی پێکرد و وردە وردە لە گەڵ بەردەوام بوونی ململانێکان ،،پشتگوێخستن و بیناکردنی شارەکانی عێراقدا مەترسیەکانی ئەم کارەساتەش گەورەتر بوون.” عێراق یەکەمین وڵاتی سەرمەشق بوو لە بەرهەمهێنانی مێژوو لە جیهاندا. بەڵام دوای دەرکەوتنی نەوت لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردوودا، نەوت زۆر بەخێرایی لە نێو ئابووری عێراقدا شوێنی کشتوکاڵی گرتەوە،” هونەرمەند عەتا سەبری بەمجۆرە گرینگی داری خورما لەمێژووی دوور ودرێژی عێراقدا روون دەکاتەوە :” عێراق و خاڵکەکەی پەیوەندیەکی زۆر کۆن وقوڵیان لەگەڵ مێژوی ئەو دار خورمایانەدا هەیە کە دەبێ ئێمە بیان پارێزین. تەنانەت وێنەی دار خورماکان لە سەر مۆری بازنەیی وڵاتی میزۆپٶتامیای کۆنیشدا دەردەکەوێت. تا بە ئەمرٶش دەگات خاڵکی عێراق داری خورمای چاندوە هەروەها ئەم دارەیان بەکار هێناوە لە دروستکردنی بەڕەو ڕاخەری حەسیردا. ئەوان پشتیان بەم ڕوەکانە بەستوە بۆ دروستکردنی سێبەر، وهێشتنەوەی شارەکان بە فێنکی لەوەرزی هاویندا”.
“عێراق و خاڵکەکەی پەیوەندیەکی زۆر کۆن وقوڵیان لەگەڵ مێژوی ئەو دار خورمایانەدا هەیە کە دەبێ ئێمە بیان پارێزین” هونەرمەند: سەلام عەتا سەبری

Salam_Date Palms (2)

لە زنجیرەی کاری هونەری’مێژوی کوشتن و لەناوبردنی کێلگەکانی خورما’ (٢٠١٦)،هونەرمەند: سەلام عەتا سەبری. بەمۆ ڵەتی هونەرمەند.

هونەرمەندانی ناوەوەی عێراق لە دابڕانێکی گەورەدا دەژین لە گەڵ کۆمەڵگەی هونەری جیهانیدا، و ئەرکی دەزگای روئیاش لەم نێوەندەدا بریتیە لە ئاسانکردنی بەشداریکردنی دەنگە عێراقیەکان لە گفتوگۆ و وتو وێژە ڕۆشەنبیریە گرنگەکاندا هەروەها دابینکردنی شوێنێک بۆیان لە سەکۆی چاڵاکیە هونەریە نێودەوڵەتیەکانی وەک بیناڵی چاناکالی لە وڵاتی تورکیادا. لەم بیناڵیەدا هەریەک لە هونەرمەندان ئاکام شیخ هادی و سەلام عەتا سەبری شانبەشانی ٤٠ هونەرمەندیتر دەردەکەون، کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا زۆر بەناوبانگن. ئەو بیناڵیە ئەم هونەرمەندانەش دەگرێتە خۆی کە لە پرۆژە هونەریەکانی خۆیاندا کاریان لەسەر کۆچ، ئاوارەو دەربەدەران و ئەم ئاوەدانیەکاتیانەی کە بۆ ئاوارەکان دابیندەکرێن، کردوە بۆ نموونە وەک هونەرمەند بوشرا خەلیلی کە پڕۆژە هونەریەکەی بەناوی ‘پرۆژەی سەفەری نەخشەکێشان’ ە (٢٠٠٨ -٢٠١١)، وپڕۆژەکە بریتیە لە زنجیرەیەک چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو ئاوارەو پەنابەرانەی کە دەریای ناوەراستیان بڕیوە، ئەم چاوپێکەوتنانە لە ئێستادا لە مۆزەخانەی هونەری نوێ لە شاری نیۆیۆرک و شەقامی هونەرمەندان لە فەڕەنسا- ج ر- نماییش دەکرێن هەروەها بە پڕۆژە فۆتۆگرافیەکانیشی گەرەکە هەژارەکانی بەڕازیل و دیوارە کۆنکرێتیەکانی سەرسنووری نێوان وڵاتی ئیسرائل و فەڵەستینی پێ ڕازێندراونەتەوە.

دەزگای روئیا زۆر خۆش حاڵە کە پشتگیری لە کارە هونەریەکانی ئەم دوو هونەرمەندە دەکات و پەرەیان پێدەدات، بە تایبەتیش لە بیناڵی چاناکاڵی لە وڵاتی تورکیا دا. هەر لە کاتی بەشداریکردنی لە بەشی عێراق لە ٢٠١٥ دا، عەتا سەبری بە لایەنی کەمەوە بانگهێشتکراوە بۆ نماییشکردنی کارە هونەریەکانی خۆی لە: پێشانگای (S.M.A.K) لە شاری گێنت و فیستیفاڵی ئەڵتەرناتیڤیا لە شاری غانسک، هەروەها کارە هونەریاکانی ئاکام شێخ هادی لە پێشانگای ‘بواری هونەر’ لە شاری دۆسڵدۆرف. هەردووک هونەرمەند پێکەوە بانگهێشت کراون بۆ ئەوەی کارە هونەریەکانی خۆیان نماییش بکەن لە نماییشگای دووبارە دەرخستنەوەی جوانی شاردراوە، بەشی عێراق لە ساڵی ٢٠١٥، لە پێشانگای S.M.A.K (مۆزاخانەی هونەری هاوچەرخ ) لە شاری گێنت لە وڵاتی بەلجیکا.

پێشانگای پێنجەمین بیناڵی نێودەوڵەتی شاری چاناکاڵی وڵاتی تورکیا لە ٢٤ ی ئەیلولی داهاتو دەکرێتەوە و بەردەوام دەبێت تاکو ٦ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦.
بۆ زانیاری زیاتر:
canakkalebienali.com