دەزگای ڕوئیا هەمو هەفتەیەک زنجیرە وێنەیەکی کارتۆنی بڵاو دەکاتەوە کە لە لایەن هونەرمەندی کاریکاتێری عێراقی (خضیر الحمیری) یەوە بەرهەم دە‌هێندرێن. بابەتی ئەم مانگە بریتیە لە زۆنگاوەکان، کە لەم دواییانەدا لە سەر پێگەی ئەلیکترۆنی UNESCO وەک بەشێک لە میراتی جیهانی ناونرا و ناسێندرا.

لە زنجیرەی کارتۆنی ئەم هەفتەیەدا پیاوێکی ئاسایی و پیاوێکی ئایینی هەریەکەو موگناتیسێکی جیاوازیان بەدەستەوە گرتووە لە ژێر ناوی:” ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیاران”.

marshes 5

پیاوێک کە بەسەر بەلەمێکەوەیە و بە هاوڕێکەی خۆی دەڵێت:” ئاگاداربە، ئەم جۆرەی ماسی ئەزموونی زیاتری پێدەوێت” لەکاتێکدا کە ئاماژە بەو ماسیانە دەکات کە “وەک بەشێک لە ناوچەی گەشتوگوزاریەکان” پۆلێن کراون.

marshes 6

لە خوارەوەدا، گامێشێک ‘لیستێکی میراتی جیهانی’ هەیە کە لە سەر لەزگەیەک نووسراوەو بەدەوری ملیەوە ئاڵێندراوە.

marshes

لەمەی خوارەوەدا، هونەرمەند ‘خضیر الحمیری ‘ قسە لەسەر هەڵوێستی ئەم دواییانەی پیاوانی ئاینی دەکات کە سەبارەت بە ئەگەری گۆڕینی ناوچە زۆنگاوەکان بۆ ناوچەی گەشت و گوزاری و ڕاکێشانی گەشتیاران نواندیان. لەم زنجێرە وێنە کارتۆنیەدا کە ناوی’ لیستی ناوچە میراتیەکانی جیهان’ ە ، پیاوێکی ئایینی کاغەزێکی بەدەستەوە گرتوە کە ‘لیستی حەڕام و حەڵاڵەکانی’ تێدایە بەواتای لیستی ئەم شتانەی کە لە لایەن ئایینی ئیسلامەوە ڕێگەیان پێدەدرێت و ئەم شتانەش کە ئیسلام ڕێگەیان پێنادات.

رؤيا آب 2016 (2) رؤيا آب 2016 (1) (1)