دەزگای روئیا لە درێژەی کارو چالاکیە هونەریەکانیدا هونەرمەند فرانسیس ئەڵایسی بانگهێشت کرد بۆ عێراق. ئەم هونەرمەندە لە شاری بەغدا پرێزنتەیشنەکی لەسەر کارەکانی خۆی بۆ جەماوەرێکی پەنجا کەسی لە هونارمەندانی پسپۆر و خوێندکارانی بەشی هونەری هەردوو کۆلیژی هونەرە جوانەکان لەبەغدا پێشکەش کرد.

هونەرمەند فڕانسیس ئەلایس فلیمیReel-Unreel (بەرهەمی ساڵی ٢٠١١)ی نمایشکرد، فلیمەکە لە کابول وێنەی گیراوە، لە فلیمەکەدا داوا لە کۆمەڵێک مناڵ دەکرێت بۆ ئەوەی یاری لەگەڵ بەکرەیەکی کۆنی فلیمدا بکەن و بەکرەی فلیمەکە بەبەرزی رابگرن و بەکرەی فلیمەکەش وردە وردە لە فلیمەکە دەبێتەوەو بەدرێژایی شەقامەکانی کابول دەکەوێتە سەرجادەکان. لەکاتێکدا کە منداڵەکان یاریەکە دەکەن بە ڕاکردن بە نێو کۆڵانە تەنگ و بچوکەکانی بەشێکی کۆنی شارەکەدا دەچنە سەر گردەکان دەگەرێنەوە هەروەها منداڵەکان لە دوتوێی فلیمەکەدا کۆمەڵێک خەسڵەتی تری شارەکە نیشان دەدن؛ وەک پێکهاتەی بیناسازی شارەکە، کاروباری ڕۆژانەی خەڵکی شارەکە لەگەڵ چەندین مەشهەدیتری پشتگوێ خراوی شارەکە. فلیمەکە خۆی لەخۆیدا وەڵامێکە بۆ ئەم هێرشەی کە بزوتنەوەی تاڵیبان لە ساڵی ٢٠٠١دا بۆ سەر باڵەخانەی ئەرشیفی نەتەوەیی فلیمی ئفغانستان ئەنجامیدا، لە کاتێکدا کە میلیشیاکان هێشتاش حوکمی چەند بەشێکی وڵاتەکەیان دەکرد.

دوای نماییشکردنی فلیمەکە جمهوری بینەران دەستیان کرد بەپرسیار و گفتوگۆکردن لەبارەی کارەکانی هونەرمەندەوە. پرسیارەکان کۆمەڵێک تەحەددایان لەخۆگرتبوو هەم بۆ هونەرمەندەکە و هەمیش بۆ جمهوری ئامادەبوان. هەر وەکو ئاشکرایە هونەری هاوچەرخ و پیادەکردنی هونەری هاوچەرخ لە هیچ یەکێک لە کۆلێژەکانی هونەرەجوانەکانی بەغدا ناخوێندرێت، لەبەرئەوەی تاوەکو ئێستاشی لەگەڵ دابێت ئەم دوو کۆلێژە هەر لەسەر مەنهەجە کۆنەکانی فێرکردن ماونەتەوە و دەستیان پێوەگرتون. بۆیە سیستەمی دیراسی لە عێراقدا لەسەر ئاستی نیشتیمانیشدا ناپڕژێتە سەر ئەم داهێنانە هونەریانەی لەدونیادا وەدست دەهێندرێن وەک ئەم داهێنانە هونەریەی کە لە فلیمی Reel-Unreel دا وەدیهێندراوە. لەم سۆنگەیەشەوە دەزگای روئیا بەوهیوایەیە کە لە چوارچێوەی زنجیرە گفتوگۆ و وۆرکشۆپەکانیدا هەلێک ڕێکبخات بۆ قسەو گفتو گۆکردن لە سەر هونەری هاوچەرخ لەپێناوی یارمەتیدانی هونەرمەندانی عێراق بۆ ئەوەی بتوانن پەرە بەتوانا داهێنەرەکانی خۆیان، دەنگی خۆیان و ئازادی دەربڕینی خۆیان بدەن.

بۆ سەرجەم ئەم بەڕێزانەی کە نەیان توانی لە بۆنەکەدا ئامادەبن، دەزگای ڕوئیا هەوڵ دەدات کە زانیاری لە سەر کارەکانی فرانسیس ئەلایس هەم لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت وهەمیش بەشێوەی چاپکراو دابین بکات.

DSC_9645

فرانسیس ئەلایس ڤیدیۆکەی خۆی (Reel-Unreel. ) پێشاندەدات . وێنە ئەیمەن ئەلئەمیری/ دەزگای روئیا.

Ruya Foundation chairman Tamara Chalabi introduces the artist Francis Alys. Photo: Ayman al Amiri/Ruya Foundation.

سەرۆکی دەزگای روئیا تامارا چەلەبی هونەرمەند فرانسیس ئەلایس بە ئامادەبوان دەناسێنێت. وێنە ئەیمەن ئەلئەمیری/ دەزگای روئیا.

DSC_9637

هونەرمەندی دانیشتوی شاری بەغدا خاتو ” زەهرا غەندور”. وێنە: ئەیمەن ئەلئەمیری/ دەزگای روئیا.

DSC_9570

بێ ناوونیشان

From left to right: Nour Abid Ali and Muna al Jafal. Photo: Falah Hasan/Ruya Foundation.

لەچەپەوە بۆ ڕاست: نوڕ عابد علی، مونا ئەلجەفەل، وێنە: فەلاح حەسەن/ دەزگای روئیا.

Ruya's Baghdad Office Director Furat al Jamil with the artist Noor Qasim Mahood. Photo: Ayman al Amiri/Ruya Foundation.

بەڕێوەبەری نووسینگەی عێراقی دەزگای روئیا فورات ئەلجەمیل لەگەڵ هونەرمەند نوڕ قەسیم مەحمود. وێنە:ئەیمەن ئەلئەمیری/دەزگای روئیا.

From left: Ruya chairman Tamara Chalabi, Francis Alys and Ruya's artist Salam Atta Sabri. Photo: Ruya Foundation/Ayman al Amiri.

لەچەپەوە: خاتو تامارا چەلەبی سەرۆکی دەزگای روئیا، هونەرمەند فرانسیس ئەلایس لەگەڵ هونەرمەندی دەزگای روئیا سەلام عەطا سەبری. وێنە: ئەیمەن ئەلئەمیری/دەزگای روئیا.