هونەرمەند رەوان ئەلموختار (لە دایک بووی بەغدای ساڵی ١٩٩١ ) لە شاری بەغدا دا دەژێت و هەر لەم شارەش چاڵاکیە هونەریەکانی خۆی ئەنجام دەدات. دواهەمین کاری ئەو هونەرمەندە بریتیە لە ڤیدیۆیەکی پێکهێندراو بە ناوی”تەڵاکتین” لە ساڵی ٢٠١٥، کە تیایدا باس لە پەیواندی نێوان کولتوری رۆژئاواو رۆژهەڵات دەکات. هەروها ئەو هونەرمەندە خوێندکارە لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە زانکۆی بەغدا. لەکاتێکدا ئەو پسپۆرە لە نیگار کێشانی زەیتی کەچی هەمیشە هەڵدەستێت بە نمایشکردن و وێنەگرتنی ئەم مەشهەدانەی کە ئارەزویەتی وێنەیان بگرێت، و لە نێو کارە هونەریەکانی خۆیدا هەڵدەستێت بە لێکدانی توخم و ڕەگەزەکانی شانۆ وفۆتۆگرافی. یەکێک لە زنجیرەی وێنە و هێلکاریەکانی لێرەدا نمایشکراوە، خاتو ڕەوانی هونەرمەند لەم تابلۆیەدا وێنەی پێکهاتەی بیناسازی ئەم شارە دەکێشێت کە هونەرمەند بۆ خۆی تیایدا دەژێت: خانوی کۆنکرێتی نزم کە دەور دراون بە دیواری حەسار و داری خورما لەگەڵ لۆری بارهەڵگرو ئۆتۆمۆبێلی چوارپستن بر درێژایی رێگاکە. کچە هونەرمەندی لاو خاتو ڕەوان لەم چاوپێکەوتنەدا لە بارەی کارەکەی و ژیانی هونەرمەندانی گەنج لە شاری بەغدا بۆ دەزگای روئیا دەدوێت.

21465559934_ac87d25f76_k

لە زنجیرەی “ئاڵواەبوون”، ٢٠١٥. بەمۆڵەتی هونەرمەند.

پ/ یەکێک لەکارەهونەریەکانی ئەم دواییانەت بریتی بوو کارێکی هونەری لێکدراو و ڤیدیۆی پیاوێک دەگرێتە خۆ کە وادیارە دچێتە حەمام. ئایا ڕەنگدانەوەی بینەر بۆ ئەم تابلۆ هونەریەت چۆن بوو کاتێک لە پێشانگای ناوەندی میدیای بورج بابل لە شاری بەغدا نمایشت کرد؟
من وێنەی هاورێیەکی خۆم گرتبوو، وێنەی هونەرمەند محمد مۆنیکا کاتێک کە لەسەر کورسی توالێت هەڵدەستاو زیپی پانتۆڵەکەی هەڵدەکێشایەوە. هاندێک خەڵک بە تابلۆیەکە پێدەکەنین و هەندێکیشیان سەرسام دەبوون. لە عێرا‌قدا هونەری پێکهێنان و پیشاندانی ڤیدیۆ کەمتر کاری لەسەر دەکرێت. هەروەها پارچەکە کۆمەڵێک وێنەی چاپی شاشەی”screen print” توالێتی جیاوازیشی تێدا بوو.

12227654_545507092264235_8778133211173754439_n
21900208670_ecc0539577_b

لە ڤیدیۆی لێکدراوی تەڵاکتینەوە، ٢٠١٥، لە پێشانگای لێکدراوەوە، ناوەندی بورج بابل بۆ پەرەپێدانی راگەیاندن. بەمۆڵەتی هونەرمەند و بورج بابل.

21900513668_7ae02b31fd_b

چاپی شاشەیەک لە ڤیدیۆی لێکدراوی تەڵاکتین، ٢٠١٥، بە مۆڵەتی هونەرمەند و بورج بابل. بێ ناوونیشان.

پ/ ئایا ئامانجی تۆ لەم پارچە ڤیدیۆیەدا چیە؟
ئاودەستەکان بۆ من سیمبولی جیاوازی نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوان. ئەم ئاودەستەی کە لە ناوەراستی کارەکەدایە بریتیە لە ئاودەستێکی عێراقی- ئەم ئاودەستە بریتیە لە چاڵێک لەناو زەویدا. بەڵام وێنەی ئەم ئاودەستانەی کە لەدەوریەوەیە هەمویان وێنەی ئاودەستی ڕۆژئاوایین. من دەمەوێت لەم ڕێگەیەوە هەژمون و زاڵێتی ڕۆشەنبیری ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتیشدا نیشان بدەم.
پ/ ئایا چ هۆکارێک وای لە تۆ كردوە لەم کارە هونەریەی دواییتا زیاتر ڕوو لە پارچەی هزری و مانادار بکەی؟
لێرە لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی بەغدا دا، تۆ دەتوانی پێکەوە کار لە سەر کۆمەڵێک ‌هونەری وەک نیگار کێشانی زەیتی، شانۆ، فۆتۆگرافی یان هێلکاریدا بکەیت، بەڵام تۆ ناتوانی ئەم ناوەندو ژانرە ئەدەبیانە لێکبدەیت و تێکەڵیان بکەیت. ئەم دۆخە بەهەمان شێوە دۆخی سەرجەم هونەرمەندە عێراقیەکانیتریشە بەشێوەیەکی گشتی. من کاتێک ئاشنا بووم بەکارە هونەریەکانی هەندێک هونەرمەندی عێراقی و بەنێویاندا گەڕام وەک هونەرمەندان؛ دیلان عەبدین و وەفا بیلال، ئەم ئاشنا بوونە تێڕوانین وبیروڕای منی لەسەر هونەر بەتەواوەتی گۆڕی تەنانەت لەسەر ئەمەش کە من دەتوانم ئەنجامی بدەم وەک هونەرمەندێک. هونەرمەند وەفا بیلال لەکارە هونەریەکانی خۆیدا گەلێک ناوەند و ژانری ئەدەبی جیاواز بەکاردەهێنێت، هەر وەک ئەم پارچەیەی بە ناوی “منی سێیەم” کە تیایدا جەستەی خۆی تاتۆ کردوە. من هەر لەم کاتەوە بەردەوام بەدوای بەکارهێنانی ناوەند و ژانر و کەرەستەی جیاوازدا دەگەرێم.
پ/ بەر لەمە، ئێوە کارتان لەسەرهونەری نیگاری زەیتی دەکرد. کەواتە چۆن وەسفی ئەم کارە هونەریانەی ئەو کاتت دەکەیت؟
لە یەکێک لە نیگار و تابلۆ زەیتیەکانمدا،بەناوی “ئاڵودەبوون،٢٠١٥” من باسم لە جیاوازی نێوان ڕەگەزی نێر و ڕەگەزی مێ کردوە لە عێراق هەروەها باسم لە نا یەکسانی مامەڵەکردن کردوە لە نێوان ژن وپیاو، کچ و كوڕ لە نێو خێزانەکانماندا؛ پیاوەکان دەتوانن هەرکارێک بکەن کە ئارەزوویانە، بەڵام کردەوەو چاڵاکیەکانی ژنان دەیان کۆت و بەندی لەسەرە. من تابلۆی نیگارە زەیتیەکانم لە بەر فۆتۆگرافەکانەوە کێشاون، لەم فۆتۆگرافانەوە هەمیشە ئەم مەشهەدانەم خستۆتە ڕوو کە ویستومە نیگاریان بکێشم. باکگراوندەکان زۆر سادەن، بۆ ئەوەی کە تەرکیز بخرێتە سەر کەسایەتی ناو وێنەکە یان تەرکیز بخرێتە سەر جووڵەو هەست و سۆزەکان. من حەزدەکەم لە تابلۆیەکەدا هاودژی و پێک ناکۆکیەکی زۆر بەهێز لە نێوان ڕووناکی و تاریکیدا هەبێت. من لە کارەهونەریەکانی خۆمدا زۆر کاریگەر بوومە بە هونەرمەندێکی وەک عومەر ئۆرتیز و کارە هونەریەکانی ئەووم لە سەر تۆڕی ئینتەرنێتدا بینیوە. ستایلی کارە هونەریەکانی ئەو لە هونەری نیگارکێشانی زەیتیدا بە “واقیعیەتی سەرپەڕ- Hyper realism” ناسراوە، لەبەر بوون و زاڵی خەسڵەتی فۆتۆگرافی لە نیگارەکانیدا.

14354041166_dabeee0ff7_h

هونەرمەند رەوان ئەلموختار هەمیشە ئەم مەشهەدانەی نێو فۆتۆگرافەکان دەخاتە ڕوو کە دواتر لە چوارچێوەی تابلۆیەکی نیگاری زەیتیدا بەرهەمی دەهێنێتەوە. بە مۆڵەتی هونەرمەند.

پ/ وەک هونەرمەندێکی گەنج لە شاری بەغدا، ئێوە ڕووبەڕووی چ تەحەددایەک دەبنەوە؟
بۆ هونەرمەندانێکی وەک من گەنج زۆر زەحمەتە کە کارە ‌هونەریەکانی خۆیان نماییش بکەن، لەبەر ئەوەی هونەرمەندانی جیلی پێش ئێمە هەوڵ دەدن ڕێگریمان لێ بکەن، ئەوان بەرپرسی دەزگا هونەریەکانن و هەرئەوانیش بڕیار دەدەن کە کارەهونەریەکانی کێ نماییش دەکرێن، ئەم هونەرمەندانە هەمیشە کارە هونەریاکانی خۆیان یان خزم و خێزانەکانیان یان هاوڕێکانیان بە ئەولەویەت دادەنێن.

22098416851_6e0591bb3d_k

چەند نیگارێکی شاری بەغدا، ٢٠١٣-٢٠١٥. بەمۆڵەتی هونەرمەند.

21900209530_80cc63ef67_k

بێ ناوونیشان.

22075909202_da4f8f7bc3_k

بێ ناوونیشان.

پ/ ئایا کارو پڕۆژە هونەریەکانی داهاتوت چین؟
من لە ئێستادا لەگەڵ یەکێک لە هاورێکان کار لەسەر پارچەیەک دەکەم لە سەر بنەمای بەرماڵێکی نوێژکردن. ئێمە ئەم تابلۆیە بەکاردەهێنین وەک تەوەرێکی گفتوگۆ لە سەر چەمکی “خێڵ” و “خێڵایەتی” لە عێراقدا. داوا لە سەردانیکەرەکان دەکرێت کە دابنیشن و لە سەر بەرماڵەکەدا نیگار بکێشن.
پ/ ئایا حەزدەکەن چی بکەن بۆ ئەوەی مەیدانی هونەر لە عێراقدا بەرەو پێش بچێت؟
من زۆر حەزدەکەم کە کاری ‌هونەری داهاتوم کە پارچەیەکە لەسەر بەرماڵ بەشێوەیەکی تایبەت، لە شوێنێک نماییش بکەم لە بەغدا کە هونەرمەندان زۆر ڕووی تێناکەن. چونکە تەنها شوێنەکانی وەکو بورجی بابل هونەرمەندان بەلای خۆیاندا ڕادەکێشن هەروەها زۆربەی خەڵکیش هیچ ئەزموون و زانیاریەکیان لە سەر پێشانگای هونەری لەم شوێنەدا نیە. من لەم بڕوایەدام کە هونەر دەتوانێت تێڕوانیکێکی نوێیان لەسەر کێشەو گفتەکانمان پێ ببەخشێت.

21900511768_5cdfb93b93_k

لە زنجیرەی “ئاڵودەفوون”، ٢٠١٥. بەمۆڵەتی هونەرمەند.