دەزگای رویا بانگهێشتی فرانسیس ئایلسی هونەرمەندی کرد بۆ عێراق، دوای ئەوە شوێنێکی کارکردنی بۆ ئەو هونەرمەندە دابین کرد و لەگەڵ هونەرمەندان و قوتابیانی  عێراقیدا لە بەغدا وۆرکشۆپێکی بۆ کردەوە، تامارا چەلەبی سەرۆکی دەزگای رویا لەگەڵ ئەو هونەرمەندەدا گەشتێکی لەپێناو لێکۆڵینەوەدا بۆ پەرستگای لالش لە هەریێمی کوردستان دەستپێکرد و کامپەکانی پەنابەران لە پارێزگای دهۆک. ئامانجی ئەم سەردانەش ئەوە بوو کە  ئەلیسی هونەرمەند شارەزای ئەو کامپانە بێت و بتوانێت بە پرۆژەیەک هاوکاری کامپەکان  و دانیشتوانی کامپەکان بکات، ئەویش بە هاوکاری لەگەڵ دەزگای رویا.
ئەم گەشتە بۆ لێکۆڵینەوە لەچوارچێوەی کارەکانی پرۆژەی داهێنانە لەپێناو مانەوەدا، بەشێک بوو لە زنجیرە کار و پرۆژەیەک لەگەڵ کۆمەڵێک وۆرکشۆپدا سەبارەت بە ژیانی ئاوارە و پەنابەران لە کامپەکانی باکووری عێراقدا ( هەرێمی کوردستان). لەم پرۆژەیەدا کار لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی مرۆییدا کراوە، رویا  دەیەوێت بەم پرۆژەیە هانی جوڵەیەکی هونەری و داهێنان لە ژینگەیەکی زۆر قورسدا بدات هەروەها هاوکاربێت لە پاراستنی کەلتور لە وێران بوون و لەناوچوون، هاوکات چارەسەرکردنی تەنگژەی دەروونی لەکاتی جەنگدا. هونەرمدنێکی جیهانی وەک ئەلیس، کە کارەکانی بە بەشداری کۆمەڵ و گرووپە نێوخۆییەکان و مندالان دەکات، لەگەڵ هونەرمەندە ناوخۆیەکانی عێراقدا  هەماهەنگی دەکات بۆ سەرخستن و هاوکاریکردنی ئەم پرۆژەیە. هەر لەو پێناودا دەزگای رویا راوێژ بە چالاکوانان، رۆشنبیران و پاریزاەرانی مافی مرۆڤ دەکات  کە لە کامپەکانی پەنابەران و ئاوارەاکندا کارد دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانێت هەموو ئامادەکارییەک بۆ ئەو پرۆژەیە بە سەرکەوتووی بە ئەنجام بگەیەنێت.

Photo: Akam Shex Hadi/Ruya Foundation.

کامپی شاریا… فۆتۆ ئاکام شێخ هادی/ دەزگای رویا

لە پەرستگای لالش، یەکێک لە شوێنە پیرۆزە سەرەکییەکانی ئایینی ئێزدی لە گوندی لالش، ئەلیس و چەلەبی چاویان بە یەکەمین پیاوی ئایینی ئیزدییەکان کەوت، کە تاوەر و مەزارەکانی ئەو پەرستگایەی نیشان دان. ئەوان باسیان لە کەلتور و نەریتەکانی ئایینی ئێزدی و شێوازی ئەندازەیی پەرستگاکەیان کرد.  دواتر ئەوان سەردانی چەند گوندی ناوچەکەشیان کرد کە دانیشتوانەکەیان خاوەنی ئایینی ئێزدین بۆ ئەوەی ئەندازەی خانوو شوێنە جیاوازەکان لەو ببینن.

IMG_0143

مەزارێک لە پەرستگای لالش، ناوچەی دهۆک، عێراق… فۆتۆ: ئاکام شیخ هادی/ دەزگای رویا

IMG_0277

ئەلیس سەرقاڵی وێنەگرتنی مەزارێکی ئیزدییە لە گوندی سینا فۆتۆ ئاکام شێخ هادی/ دەزگای رویا

Photo: Akam Shex Hadi/Ruya Foundation.

گۆڕشتانێکی ئێزدییەکان لە گوندی سینا.. فۆتۆ ئاکام شێخ هادی/ دەزگای رویا

Along the Lalish pilgrimage trail. Photo: Akam Shex Hadi/Ruya Foundation.

رێڕەوی مەراسیمی ئایینی ئێزدییەکان لە لالش فۆتۆ: ئاکام شێخ هادی/ دەزگای رویا

Outside the old Yezidi village of Sina.

گوندی کابارتع، کە نزیک بە کامپێکی پەنابەرانە فۆتۆ ئاکام شێخ هادی/ دەزگای رویا

Outside the old Yezidi village of Sina.

خێزانێکی خەڵکی گوندی کابارتۆ فۆتۆ : ئاکام شێخ هادی/ دەزگای رویا

ئەلیس و چەلەبی سەردانی دوو کامپی پەنابەرانیشیان کرد کە لە ناوچەکانی سەر بە پاریزگای دهۆک دروستکراون، کامپی کابارتۆ ٥٠٠٠ خێزانی خەلكی ناوچەکانی شەنگال و دەوروبەری لەخۆی گرتووە، کە لەساڵی ٢٠١٤ بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە گەمارۆدران و  خەڵکەکەی هەلاتن، هەر ئەوەش بووە یەکێک لە گەورەترین قەیرانە مرۆییەکان لە عێراقدا. بەشی زۆری دانیشتوانی ئەو کامپە  ئیزدین، بەلام ژمارەیەکێش لە کوردی موسوڵمان  و خێزانە مەسیحیەکانی خەڵكی ناوچەکانی شنگال لەوێ دەژین. کامپی شاریا یەکێکی دیکە لەو کامپانە و ٣٠٠ خێزانی ئیزدی تیدا دەژی و ژمارەی دانێشتوانەکەی دەگاتە ١٧٠٠٠ کەس کە خەڵکی شنگالن، ئەم کامپە لەلایەن دەزگای رویاوە بەردەوام سەردانی دەکرێت و هاوکاری دەکرێت.

ئەلیس و چەلەبی سەردانی دوو کامپی پەنابەرانیشیان کرد کە لە ناوچەکانی سەر بە پاریزگای دهۆک دروستکراون، کامپی کابارتۆ ٥٠٠٠ خێزانی خەلكی ناوچەکانی شەنگال و دەوروبەری لەخۆی گرتووە، کە لەساڵی ٢٠١٤ بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە گەمارۆدران و  خەڵکەکەی هەلاتن، هەر ئەوەش بووە یەکێک لە گەورەترین قەیرانە مرۆییەکان لە عێراقدا. بەشی زۆری دانیشتوانی ئەو کامپە  ئیزدین، بەلام ژمارەیەکێش لە کوردی موسوڵمان  و خێزانە مەسیحیەکانی خەڵكی ناوچەکانی شنگال لەوێ دەژین. کامپی شاریا یەکێکی دیکە لەو کامپانە و ٣٠٠ خێزانی ئیزدی تیدا دەژی و ژمارەی دانێشتوانەکەی دەگاتە ١٧٠٠٠ کەس کە خەڵکی شنگالن، ئەم کامپە لەلایەن دەزگای رویاوە بەردەوام سەردانی دەکرێت و هاوکاری دەکرێت.

Photo: Akam Shex Hadi/Ruya Foundation.

کامپی شاریا… فۆتۆ: ئاکام شێخ هادی/ دەزگای رویا

Outside a school at Camp Kabarto. Photo: Akam Shex Hadi/Ruya Foundation.

نزیک یەکێک لە قوتابخانەکانی کامپی شاریا فۆتۆ: ئاکام شێخ هادی/ دەزگای رویا

IMG_0073

کامپی کابارتۆ. فۆتۆ: ئاکام شێخ هادی/ دەزگای رویا

لەماوەی دوو رۆژدا لەو ناوچەیە ئەلیس وێنە دەگرت و دیمەنەکانی تۆماردەکرد، لەهەر سەردانێکدا بۆ هەرشوێنێک بیرۆکەی وێنەگرتنی زیاتری بۆ دەهات. ئەو سەیری ئەوەی دەکرد، خەڵک چۆن لەوێ دەژین، ئەو سەرنجی نەخشە و پلانی ئەو شوێنەی دەدا کە خەڵك تێیدا ژیانیان دەگوزەراند. لەوێ پەیوەندییەکی بەهیز لەنێوان خیوەتەکاندا هەبوو کە خەڵكیان تێدا دەژیا لەگەڵ ئەوانە بە قوڕ دروستکرابوون و بونیادی سادەیان هەبوو ، ئەوانەش شێوازێکی نەریتی کۆنیان هەبوو کە تایبەتە بە ناوچەکە. ئەلیس دیمەنی منداڵانی لەوێ تۆماردەکرد کە سەرقاڵی یاریکردن بوون لەناو کامپەکەدا، منداڵان یاری خەت خەتێن و هەڵماتێن و  چەند یارییەکی دیکەیان دەکرد. لەساڵی ١٩٩٩ەوە ئەم هونەرمەندە  کاری ڤیدیۆیی لەسەر یاریکردنی منداڵان بەرهەم هێناوە کە لە ئەفغانستان، مەکسیک، بەلجیکاو ئوردون و چەند ولاتێکی دیکەش تۆمارکراون، ئەو لەوێوە دەیەوێت نیشانی بدات هەندێک لەو یاریانە لەجیهاندا دەکرێن و شیوازێکی جیهانیان هەیە و لە کەلتور و ژینگە کۆمەڵایەتیە جیاوازەکاندا دەبینرێن.

Camp Shariya. Photo: Akam Shex Hadi/Ruya Foundation.

کامپی شاریا… فۆتۆ: ئاکام شێخ هادی/ دەزگای رویا

ئالیس و چەلەبی لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکوان، هونەرمەند و رۆشنبیرانی ناوچەکەشدا کۆبوونەوە و پێکەوە گفتوگۆیان لەسەر ئەو هەڕەشانە دەکرد، کە بۆسەر ئیزدییەکان و کەلتوری ئیزیدی لە ناوچەکدا بوونیان هەیە ولە سالێ ٢٠١٤ەوە بەهۆی هێڕشەکانی داعشەوە بۆسەر ئەوان سەری هەڵدا. لەکامپی شاریا لەگەڵ گرووپێکی گەنجانی شنگاڵدا بەناوی دەنگی شنگاڵ کۆبوونەوە، ئەوانە گرووپێکی گەنجن و خۆیان لەناو کامپەکاندا دەژین و ئەو گرووپەیان پێکهێناوە و هاوکاری ژنان و پیاوانی دانێشتووی ئەو کامپە دەکەن و لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان ولەرێگەی ئۆنلاینەوە هەڵمەتی  کۆکردنەوەی هاوکاری مرۆیی بۆ کامپەکان بەڕێوە دەبەن. ئەم گرووپە گرووپێکی تازەیە و لەدوای بینینی کێشەکانی ناو کاممپەکانەوە بیرۆکەی دروستکردنی ئەم گرووپەیان بۆ هاتووە، دەزگای رویاش هەوڵدەدات رێگا شیاوەکان بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ ئەو گرووپەدا بدۆزێتەوە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پرۆژەی چالاک و بەرهەمدار دەستپێبکەن، ئەو پرۆژانەش ئەو گرووپە لەناو کامپەکاندا رێکی دەخەن و بەڕێوەی دەبەن.

IMG_9741

بەشێکی زۆری گروپەکانی مافی مرۆڤ و چالاکوانان باس لەوە دەکەن ئەو توندوتیژیانەی لەساڵی ٢٠١٤دا دژ بە ئیزدییەکان کراون  جینۆسایدە.
ئالیس و چەلەبی لەکاتی گەڕانەوەدا بۆ دهۆک لەگەڵ دوو رۆشنبیر و ئەکادیمی لە زانکۆی دهۆک کۆبوونەوە، ئەوانیش  د.نازم زاوی، پرۆفیسۆری زانستە سیاسیەکان و د. سەعید خودیدا عالو  بوون کە کاریان لەسەر کەلتوری ئیزدییەکان کردووە و روانگە جیاوازەکانی نەریتی ئیزدییەکانیان تۆمارکردووە وەک گۆرانی و شتە کەلتورییەکانی دیکە، بۆ ئەوەی  بتوانرێت بپاریزرێن. د.نازم کۆمەڵێک لێدوان و چاوپێکەونی تاکەکەسیشی تۆمارکردووە کە لەو کەسانە وەرگیراون کە رووبەرووی تودنوتیژی و دەسترێژی بوونەتەوە و دواتر لەدەستی داعش رزگاریان بووە، ئەوانەش وەک بەڵگەیەکن بۆ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن گرووپە چەکدارییەکانەوە.  ئالیس و چەلەبی دواتر سەردانی هونەرمەند عەمار خوزێریان کرد، کە هونەرمەندێکی خەڵكی بەعشیقەیە و شوێنەکەی لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵکراوە، ئەویش کار لەسەر کۆمەڵێک تابلۆ دەکات کە قەسابخانەکانی داعش لە شنگاڵ نیشان دەدات.

Camp Shariya. Photo: Akam Shex Hadi/Ruya Foundation.

کامپی کابارتۆ. فۆتۆ: ئاکام شێخ هادی/ دەزگای رویا

پرۆگرامی داهێنان لەپێناو مانەوە لەلایەن دەزگای رویاوە  لە زنجیرەیەک پرۆژە و وۆرکشۆپدا لە کامپەکانی باکووری عێراق، لەماوەی داهاتوودا رادەگەیەنرێت و کاری لەسەر دەکرێت.