حەسەن بلاسم نوسەر و فیلمسازێکی عێراقییە، کە زنجیرەی چیرۆکە کورتەکان ” مەسیحی عێراقی” خەڵاتی ساڵی ٢٠١٤ی ئیندیپێندینتی بۆ داستانە بیانیەکان بردەوە. ئەم هەڤپەیڤینەی لەگەڵ دەزگای رویا باسکردنە لە ئەزموونی ئەو وەک قوتابییەکی خوێندنی سینەما لە کاتە قورسەکادا و هەروەها باسکردن لە گەشتەکەی ئەو بۆ ئەوروپا و ئەو ئەنتەلۆژیایەی کە خەریکی کارکردنە تێیدا و بەم زوانە لەژێر ناونیشانی ” عێراق+١٠٠” بڵاودەبێتەوە.

تەمووزی ٢٠١٤

Cropped

وێنەی ژمارە١. حەسەن بلاسم کاتی وێنەگرتنی فیلمێکی بەناوی ” کامێرای بریندار لە سلێمانی

یەکەمین چیرۆک چییە کە بیرت بێتەوە؟
رۆمانێکی فەرەنسی بوو بۆ تازەپێگەیشتوان، من ئەو کاتە وەرگێرانەکەیم دەخوێندەوە. وابزانم ناوی سێ مێش بوو، پڕ بوو لە جوڵە و چالاکی و گێڕانەوە و باسی سوارچاکەکان، هەرچەندە پێم وابوو بڵاوکراوەیەک بوو بۆ سودی بازرگانی بەڵام لە یادەوەریمدا مایەوە.

لە کتێبی ” مەسیحی عێراقی”دا سەلوان پێی وایە هیچ داستانێکی فانتازی لە ئەدەبی عەربیدا بوونی نیە، ئایا ئەمە ئەو شتەیە کە تۆ وەک نوسەر باوەڕت پێیەتی؟

ئەدەبی عەرەبی کەموکورتی لەزۆر لە ژانرە ئەدەبییەکاندا هەیە، منیش رەخنەم لەوە گرتووە. ئەدەبی عەرەبی ئەو هەمەچەشنییەی نییە کە لە ئەدەبی رۆژئاواییدا دەبینرێت. ئێمە ئەدەبی فانتازی یان سریالی و ئەدبی جەنگیمان نییە. تاکە گوتاری ئێمە مامەڵەکردنە لەگەڵ واقیعدا و سەرکەشی ناکەین بۆ ناوچە جیاوازەکانی ئەدەن. من ئێستا سەرقاڵی کارکردنم لە ئەنتۆلۆژیای چیرۆک بەناونیشانی ” عێراق+١٠٠”  ئێمە پرسیارمان لە نوسەرە عێراقییەکان کردووە بیر لە عێراق بکەنەوە لە سەد ساڵدا، ئەوان سەرسام دەبن و دەپرسن بۆ عێراق لە سەد ساڵدا، بۆ ئەوان ئەمە مانای دۆزینەوەی چارەسەری سیاسییە بۆ ئەم وڵاتە.
رۆڵی سیحر و ترس چییە لە مەسیحی عێراقیدا؟

کارەکەی من زۆر جار لە میدیای جیهانیدا وەک ریالیزمێکی سیحری وەسفدەکرێت. هەردوو کتێبی شێتی گۆڕەپانی ئازادی و مەسیحی عێراقی باکگراوندێکی ترسیان تێدایە، ئەوەی لە مەسیحی عێراقیدا هەیە توخمی کۆمیدیا هەیە، کە رەنگدانەوەی  ئەو ژینگەیە کە چیرۆکەکەی تێدا بەرهەم هاتووە. تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێک، کە منداڵیک دەکاتە قوربانی، راستییەکە و واقیعە بەڵام ئیدی چیرۆکێکی پڕ لە ترسە.
کام نوسەرانە زیاتر سەرنجت رادەکێشن؟

ئەو نوسەرە عێراقییەی کە من زۆر خۆشم دەوێت و پەیوەندییەکی رۆحیم لەگەڵ کارەکانیدا هەیە هاوڕێم عەدنان موبارەکە کە لە دانیمارک دەژی، لەم دواییانەشا نوسەری ژاپۆۆنی هاروکۆ موراکامی و نوسەری ئەمریکی پاوڵ ئۆستەرم خۆشویستووە.
تۆ بە فیلمسازی دەستتپێکرد، کام لەو فیلمانە تۆ وەک قوتابی لە بەغدا کارت تێدا کردووە؟

من لەکاتی سزا ئابوورییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر عێراق لەساڵانی نەوەدەکاندا قوتابی بووم، ئاکادیمیا ئەوکاتە تەنیا شتێکی بازرگانی بوو، ماوەیەکیش بوو هیچ کورتە فیلمێک بەرهەم نەهاتبوو، لەساڵانی هەشتاکاندا حکومەت فیلمی پروپاگەندەی بەرهەم دەهێنا، وەک قادسیەی سەام. کە داستناێک بوو لە شەڕی ئێران و عێراق. بۆیە بوار نەبوو کورتە فیلم بەرهەم بێت جگە لەوانە لەناو ئەکادیمیا بەرهەم دەهاتن. بۆیە هەموو فیلمەکان وەک یەک بوون بۆ من. من دەمویست هەر بابەتێک بێت بیکەم بە فیلم و دەستم کرد بە نوسینی کورتە فیلمێک پێش ئەوەی پەیوەندی بە ئەکادیمیاوە بکەم. فیلمی یەکەمم فیلمێکی دۆکیومێنتاری بوو لەبارەی پیاوێکی هەژارەوە، ئەو فیلمی قوتابییەک بوو، کە بودجەیەکی زۆر کەمی هەبوو لە ئاستێکی نزمی بەرهەمهێناندا. بەڵام توانی کاریگەری خۆی هەبێت، کەس بەبیریدا نەدەهات فیلم بە شیوازێکی دیکەی جیاواز بەرهەم بهێنرێت، چونکە کەس نەیدەوێرا، ژیان ناڕەحەت بوو بەرهەمەکانیش زۆر سادەبوون. من کاریشم لەسەر دەقی ئەو فیلمە کرد کە قسەی لەسەر پیاوێک دەکرد لە گوندەکانی نزیک بەغداوە هاتبوو، بەناونیشانی ” روونی لە قوڕدا”

دوای فیلمی کامێرای بریندار، تۆ لە عێراقەوە بەرەو فینلەندا هەڵاتی، چی وایکرد ئەو فیلمە هێندە کاریگەربێت؟
کاتێک کە قوتاب بووم رووبەڕووی کێشە ی زۆربوومەوە، زۆر لە پرۆفیسۆرەکانی هونەرە جوانەکان فشاریان دەخستە سەرم، بۆیە هەڵاتم بۆ کوردستان. جارێکیان مامۆستایەکم کە ئەندامی حزبی بەعس بوو تەحقیقی لەگەڵ کردم و پێی گوتم ئەگەر عاقڵ نەبیت، دەتنێرمە ئەودیوی خۆرەوە، ئەمە مانای چی بوو؟ من نازانم، من هیچ کارێکی سیاسیم نەدەکرد. ئەوکاتە هێشتا سەدام لە دەسەڵاتدا بوو، بۆیە هەرکەس سیاسەتی بکردایە لەسێدارە دەدرا. هەرێمی کوردستان ئەوکاتە دەسەلاتی ئۆتۆنۆمی هەبوو، هەرکەسێک لە بەغداوە بۆ ئەوێ بڕۆشتایە وەک هەلگەراوە لە عێراق سەیردەکرا،ئەوەش مەترسی بوو لەسەر خێزانەکەم. بۆیە من لەوێ ناوێکی کوردیم بۆ خۆم هەڵبژارد، ئەویش ئازاد عوسمان بوو، کە مانای کەسێکی ئازاد دەهات. من ئەوکاتە کارم لەسەر فیلمی کامێرای بریندار کرد کە باسی لە کۆچی زۆرەملێی ملیۆنان خەڵک دەکرد کاتێک سوپای سەدام چووە ناو کوردستانەوە لەبەهاری ١٩٩١دا. خەڵکی ئەوێ بەرەو چیاکان هەڵاتن و لەوێ بەبێ ماڵ و حال لە سنورەکاندا مانەوە. ئەو فیلمە رەخنەیەکی راستەوخۆ بوو لە دەسەلات و هەڵسوکەوت و مامەڵەکەی بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان. ئەوە چیرۆکێکی کوردی بوو.

Cropped1

بلاسم لە ستۆدیۆ لە سلێمانی

Cropped 3

سلێمانی

بۆچی کوردستانت بەجێهێشت؟
کوردەکان تازە لە شەڕی نێوخۆیی نێونا هەردوو پارتە سەرەکییەکە تەواو بووبون، دۆخەکە زۆر قورس بوو منیش نەمتوانی بگەڕێمەوە بۆ بەغدا،بۆیە لەساڵی ٢٠٠٠دا بەرەو تاراواگە رۆیشتم، چوار مانگی ویست تا گەیشتمە فینلەندا.

چی وایکرد گەشتەکەت هێندە قورس بێت؟
من لە کوردستانەوە بەپێ چوومە ناو ئێران، دواتر چەند رۆژێکی ویست تا بەناو چیکاندا خۆم گەیاندە تورکیا، کاتێکێش گەیشتمە ئیستەنبوڵ، من پەنابەرێک بووم ، کۆچبەرێکی نایاسایی بووم، بە نایاسایی لە چێشتخانەکان لە کارگەکاندا کارم دەکرد. خاوەن کارەکانێش هەندێک جار ئیستیغلالیان دەکردم و پارەیەکەی کەمیان پێدەدام. ماوەی ساڵ و نیوێکێ خایاندا تا بەشی ئەوە پارەم کۆکردەوە بۆ ئەوە بمگەینەێتە بولگاریا. جوار جار هەوڵمدا بەلام سەرکەوتوو نەبووم. هەرجارێک کە دەگەڕامەوە ئیستنەبوڵ جارێکی دیکە دەستم پێدەکردەوە.کاتێک دواجار گەیشتمە بولگاریا، لە چێشتخانەکاندا بە نایاسایی کارم دەکرد، بەلام توشی روداوێک بووم و پەنجەم لەدەستدا، دواتر ساڵێکی دیکەم ویست تا پرەی قاچاخچیم پەیدا ککرد لەپێناو گەیشتن بەدوا قۆناغی گەشتەکەم. چومە ناو بارهەڵگرێک بۆ سربیا و دواتریش چوومە هەنگاریا و دوای ئەوەش بۆ فینلەندا. کۆچی نایاسایی بۆ ئەوروپا سەرکێشییە، زۆر قورس بوو بەتایبەت بۆ ژنان و منداڵان، من ئەوانم دەبینی لەکاتی گەشتەکەدا، کە لە پاکستانەوە بەناو ئێراندا هاتبوون. هەرکەس بۆخۆی چیرۆکێکی پڕ ئازاری هەڵگرتبوو. پێم وایە ئەم چیرۆکە تراژیدیانەی کۆچی نایسایی بە درستی لە میدیاکاندا باس نەکراون، بەڵکو تەنیا زانیارییەکی گشتی دەردەخەن. کۆچی نایاسایی قورسە و تراژیدیایە، دەبێت زنجیرەیەک لە هەوڵی چڕوپڕ هەبێت لە ئەوروپا و ئەو ولاتانەش خەڵک لێیانەوە کۆچ دەکات لەپێناو ماڵەکردن لەگەڵ ئەم پرسەدا.

Cropped4

کاتی وێنەگرتن. سلێمانی

hassan_blasim_photos_9-10

دیمەنی وێنگرتنی فیلم لە سلێمانی

ئایا پرۆژی فیلمی نوێت هەیە؟
من لەلایەن دەزگا فیلمی فینلەندییەوە هاوکارییەکی باشم کرا، بۆ ئەوەی چیرۆکی ” شیتی گۆڕەۆانی ئازدی” و ” واقیع و تۆمار” بکەم بە فیلم. ئەوە چیرۆکێک بوو لسەر شۆفێری ئامبولانسێک کە لەلایەن گرووپێکەوە رفێنرابوو بۆ ئەوە بفرۆشرێتەوە بە گرووپێکی دیکە و بەو شیوەیە. لەوێدا باسێکی زۆری فانتازیا و کۆمیدیای رەش هەیە.

کار لەم فیلمە دەکەیت؟
هێشتا بیرم لێ نەکردووەتەوە. ئێستا دەتوانم بلێم یان دەرهێنەرێکی فینلەندیم دەوێت یان خۆم کاری دەرهێنانی بۆ دەکەم، بەڵام دەشگونجێت لەگەڵ دەرهێنەرێکی عێراقیدا کاربکەم، هێشتا دڵنیانیم. هێشتا زووە بۆ ئەوە. هەرکاتێک تێکستەکەی تەواو بوو بڕیاری لەسەر دەدەم.

جیهان بووەتە هۆتێلێک، من ژوورێکم لە بەغدا هەیە، ژوورێک لە هیلسینکی و ژورێک لە بولگاریا…

ولاتی تۆ کوێیە؟
نیشتیمان؟ کاتێک عێراقم بەجێهێشت، هەستم بە بیرکرکردنەوە لە نیشتیمان دەکرد، بەڵام دوای ژیان لەو هەموو شوێنە، من ئێستا هەستەکەم کۆچەرم. جیهان بووەتە هۆتێلێک، من ژوورێکم لە بەغدا هەیە، ژوورێک لە هیلسینکی و ژورێک لە بولگاریا… عێراق بەشێکە لەمن و مێژووی من بەڵام نیشتیمان بۆ من ئەو کەسانەن کە لێم نزیکن، کوڕەکەم،  خۆشەویستەکەم، هاوڕێکانم و کارەکەم.
 
خۆشەویسترین شوێن لە عێراقدا بۆ تۆ کوێیە؟ چۆن لە چیرۆکێکدا باسی دەکەیت؟
شەقامی موتەنەبی کە هونەرمەندان و نوسەرانی بەغا کۆدەکاتەوە. ئێمە پێی دەڵێین سییەکانی بەغدا، ئەوە تاکە شوێن بوو دەمانتوانی بە ئازادی هەناسەی تێدا بدەین، لە باکگراوندی زۆربەی چیرۆکەکانمدا ئەوە دەبینرێت. وەک لە ” هەزار و یەک چەقۆ” کە دوایین کورتە چیرۆکی کۆمەڵە چیرۆکی مەسیحی عێراقییە. خەڵک بۆ دەستکەوتنی مەعریفە دەچنە ئەوێ، لەوانە رۆژێک بێت شتێک لەبارەی موتەنەبییەوە بنوسم.