پێش دەستپێکردنی  پێشانگای بەغدای زستانە لە زۆنی نێودەوڵەتیدا لە رۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥، فورات جەمیل، بەڕێوەبەەری ئۆفیسی بەغدای دەزگای رویا دەنوسێت:

وەک بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانی ئێمە بۆ هاوکاریکردنی هونەرمەندان لە عێراقدا، ئێمە هەماهەنگیمان لەگەڵ باڵیۆزی کەنەد دەستپێکرد، بۆ ئەوەی پێشناگایەک سەبارەت بە کارە نوێیەکانی هونەرمەندە عێراقییەکان رێکبخەین، ئەویش لەناو زۆنێکی نێودەوڵەتیدا. لەبەرئەوە ئەنجومەنی هونەری و ئەنجوومەنە نێودەوڵەتیەکانی بەغدا کە لە هەمان شاردا دەژین و پەیوەندییەکی کەمیان لەگەڵ یەکدیدا هەیە، ئێمە هەوڵماندا پردێک لە نیوانیاندا دروست بکەین و لێکیان نزیک بکەینەوە.

Dilan Abidin, Helmet, 2015. Courtesy of the artist.

دیلان عابدین، هێڵم  ، ٢٠١٥، رەوشتبەرزی هونەرمەند

گفتوگۆمان لەگەڵ بەڕیز رۆبێرت بیسێت، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٥ەوە دەستیپێکردووە، کاتێک قسەمان لەسەر نەبوونی مارکێتێکی هونەری کرد لەناو شاری بەغدا، کە تێیدا هونەرمەندە نێوخۆیەکانی عێراق بتوانن لەڕووی داراییەوە و لەرێگەی نمایشکردنی کارە هونەرییەکانیانەوە سودی لێببینن. هونەری عێراقی لە تاراوگە لەئاستی جیهانیدا دەدروەشێتەوە و گەشە دەکات، بەڵام ئەو هونەرمەندانەی لەناو عێراقدا دەژین بە تەواوی لە بازاڕە جیهانییەکان دابراون، کۆمەڵێک بەربەست لەبەردەم پەیوەندییەکی بازرگانی لەنیوان خەڵکی عێراق و جیهاندا هەیە و گواستنەوەی کارە هونەرییە عێراقییەکان بۆ جیهان زۆر زەحمەت بووە. تەنانەت بەشێک لە هونەرمەندە عێراقییەکان کۆچ دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن هەلێکی باشتر بەدەست بهێنن.

بەشێکی زۆر ئەنجومەنی نێودەولەتییە بیانییەکانی ناو بەغدا و لە زۆنی نێودەوڵتی ئەو شارەدا  دەکرێت وەک جەماوەرێکی سروشتی هونەر و هوەنەرمەندان ببینرێن، بەڵام تا ئیستا دەبینین ئەو پەیوەندییەی دەبوو لەنیوان ئەوان و هوەنەرمەنداندا هەبێت زۆر لاوازە ئەویش بەهۆی هەندێک هۆکارو پێوەری ئەمنییەوە کە بۆ باڵیۆزخانە و رێکخراوە نیودەوڵەتییەکان پەیڕەو دەکرێت. لە هەمان کاتیشدا هونەرمەندە عێراقییەکانیش ناتوانن کارەکانی خۆیان بۆ ئەو جەماوەرە جیهانییە نمایش بکەن کە  لەوێدا لە پشت دیوارە ئەمنییەکانەوە دەژین.

Ahmad Abdul Razaq, Untitled, 2015. Courtesy of the artist.

ئەحمەد عەبدولرەزاق، بێناونیشان، ٢٠١٥، ریزی هونەرمەند

لەبەر ئەم هۆکارانە، ئێمە بریارمان دا هونەرمەندەکان ببەیەنە ناو ئەو زۆنە نێودەولەتییەوە لە بەغدا، هیوادارین هونەرمەندەکان لەم رێگەیەوە بتوانن کارەکانی خۆیان نمایش بکەن و لەڕووی داراییەوە سودی لێببینن، هەروەها دەستبکرێت بە دروستبوونی پەیوەندییەکی نێودەولەتی، ئەمەش هاوکاریان بکات لە تێکەڵبوونیان لەگەڵ هونەری گەردوونی جیهاندا.

رێکخستنی پێشانگایەک لەناو ئەو ناوچە نێودەوڵەتییەی بەغدا زۆر ئاسان نەبوو، ئەو کارە بەبێ هاوکارییەکانی  بەڕیوەبەرایەتی پەیوەندییە رۆپشنبیری و کەلتورییەکانی سەر بە وەزارەتی رپشنبیری سەری نەدەگرت. چونکە چوونە ناو ئەو شوێنە کە چەندین بەربەستی ئەمنی هەیە هێندە ئاسان نەبوو، ئەمە جگە لەوەی تەنیا ژمارەیەکی کەم لە خەڵکی بەغدا مۆڵەتی چوونە ناو ئەو ناوچەیان پێدەدرێت. ئێمە لەڕیگەی کارەکانمانەوە دواتر زانیمان بردنی کارە هونەرییەکان و هونەرمەندان بۆ ناو ئەو ناوچەیە بەهەمان شیوە ئاسان نییەو کاتێکی زۆری دەویست تا بتواننین ئەو هونەرمەندە عێراقییانە ببەینە ناو ئەو ناوچەیە.

The works of artist Dilan Abidin arrive from Sulaimaniya. (c) Ruya Foundation.

کارەکانیی هونەرمەند دیلان عابدین کە لە سلێمانییەوە گەیشتووە. دەزگای رویا

A photograph from Ayman al Amiri's series Homage to Tarkovsky will go on display at the Winter Baghdad Exhibition.

فۆترگرافێکی ئەیمەن عامر لە یادی رێزلێنان لە تارکۆڤسکی، کە بەشێکە نمایشەکانی پێشنگای بەغدای زستانە

ئەو هونەرمەندانەی کە بۆ بەشداریکردن لە پێشانگاکە هەڵبژێردراون  لەلایەن دەزگای رویاوە بە هاوکاری باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق و وەزارەتی رۆشنبیری عێراق هەڵبژێردراون، دەزگای رویا خۆی کۆمەڵێک هونەرمەندی هەڵبژاردووە کە  ئێمە پێشووتر کارمان لەگەڵ کردوون و هاوکاریمان کردوون، کە ماوەی چەند ساڵێکە لە ناوچەکانی بەغدا، سلێمانی و کەرکوک کاریان لەگەڵ دەکەین. ئێمە باەڕمان وایە ئەم هونەرمەندانە  لە کارکردنیاندا رەنگدانەوەی واقیعی ناوچەکە دەبینرێت و خاوەنی کەسایەتی خۆیانن و سەربەخۆ لەو نەهج و ستایلە باوانە کاردەکەن کە لە قوتابخانە هونەرییەکانی ئەم وڵاتەدا دەخوێندرێن.

هونەرمەندە هەڵبژێردراوەکان  ئەمانەن:
ئەحمەد عەبدولرەزاق
عەقیل خریف
ئەیمەن عامری
دیلان عابدین
فورات جەمیل
حاریس میسانی
جەعفەر موحەمەد
موحەمەد مەسیر
تەلال مەحمود حەمید
ستار دەروێش
وەزاع مەهدی
یوسرا ئیبای

Akeel Khareef, Bird. Courtesy of the artist.

عەقیل خەریف ، باڵندە، رێزی هونەرمەند

From Ayman al Amiri's Homage to Tarkovsky, 2014. Courtesy of the artist.

ئەیمەن عامری، رێزلێنان لە تارکۆڤسکی، رێزی هونەرمەند

لەرێگەی ئەم پێشانگایەوە، ئێمە توانیمان نیشانی بدەین کە حکومەت و لایەنە ناحکومییەکان دەتوانن پێکەوە وەک دوو هاوبەش و هاوکاری هونەر کاربکەن.  بەشێوەیەکی ئاسایی لەم جۆرە کارانەدا حکومەت دەبێتە سپۆنسەر و لایەنە ناحکومییەکانیش دەبنە دابینکەری پێداویستی و هاوکاری لەڕوی داراییەوە. لێرەدا دەزگای رویا هەوڵەکانی خۆی لەپێناو هەماهەنگی و دەستکەوتنی هاوکاری لەگەڵ باڵیۆزخانەی کەندە چڕکردەوە و هەروەها لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری عێراقیشدا، بەبێ ئەوەی هیچ کام لەوان پشت بەوی دیکەیان ببەستێت.

باڵیۆزخانەی کەنەدا و وەزارەتی رۆشنبیری عێراقی پێشوازییان لەم کارە و هەروەها بەردەوامبوونی ئەم جۆرە پێشنیازانە کرد بۆ ئەوەی لە هەر چوار وەرزی ساڵی ٢٠١٦دا هەماهەنگی بکەن. پێشناگای بەغدای  وەرزی بەهاریش لە مانگی نیسانی ٢٠١٦دا رێک دەخرێت